图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,898
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕووداوەکەی بۆرسای تورکیا، ستەمێکی رێکخراو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووداوەکەی بۆرسای تورکیا، ستەمێکی رێکخراو

ڕووداوەکەی بۆرسای تورکیا، ستەمێکی رێکخراو
$رووداوەکەی بۆرسای تورکیا، ستەمێکی ڕێکخراو$
#عارف قوربانی#
هەفتەی ڕابردوو لەناو یاریگای پارێزگای بۆرسای تورکیا، کە میوانداریی یانەی ئامەدی باکووری کوردستانی کردبوو، دیمەنی شێوازێکی دیکەی ستەمی ڕێکخراوی دەوڵەتی تورکیامان بەرانبەر بە کورد لە و وڵاتە بینی. هەرچەند دیمەنەکە وا وێنا دەکرا، کە ڕووداوێکی خۆڕسکانەی لایەنگران و هاندەرانی یانەی (بۆرسا سپۆر) ن. بەڵام ئەو وێناکردنە خودی پیلانەکەیه، ‌ کە شێوازێکی چەوساندنەوە و ستەمی ڕێکخراو بەرانبەر بە کورد گیراوەتەبەر، نەک تەنیا هەر لە تورکیا، بەڵکوو لە سووریا و ئێراق و ئێرانیش پەیڕە و دەکرێت.
وەک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، تەنانەت شەوی بەر لە یارییەکە دەستەیەک لە بەناوهاندەرانی یانەی بۆرسا سپۆر چوونەتە بەردەم ئەو هۆتێلەی یاریزانەکانی یانەی ئامەدی باکووری کوردستان لێی ماونەتەوە، درووشمی ڕەگەزپەرستانە و دژی کوردیان گوتووەتەوە. بۆ بەیانی و لەناو یاریگاکەش وێنە و هێمای تیمەکانی بکوژی نادیاریان بەرزکردبووەوه، ‌ کە بەپێی هەندێک ئامار، تۆمەتبارن بە کوشتنی نزیکەی 20 هەزار کورد. لە کاتی یارییەکەشدا بە چەندین کەرەستەی جۆراوجۆری شەڕ و پەلاماردان کە بردنەژوورەوەیان بۆ ناو یاریگا قەدەغەیە، پەلاماری یاریزانە کوردەکان و هاندەرانی یانەی ئامەدیان دا و چەندین وەرزشکار و لایەنگرانیان بریندار بوون. ئەوەی لە تۆمارە ڤیدیۆییەکانەوە دەبیندرا، تەنانەت پۆلیس و تیمەکانی ئاساییشی دەوڵەت بەشداربوون لە لێدان و سووکایەتیکردن بە کوردەکان.
ئەم ڕووداوەی شاری بۆرسا هاوکاتە لەگەڵ یادی ڕووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا، کە لە 12ی ئازاری ساڵی 2004 لە یاریگای قامیشلۆ ڕوویدا. ئەویش چوار ڕۆژ دوای پەسەندکردنی یاسای کاتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو لە ئێراق، کە وەک جۆرێک لە سەرکەوتنی کورد لەناو کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕەنگیدایەوە بەوەی (فیدراڵی) بۆ کوردستان لە ئێراق چەسپێندرا. خەڵکی قامیشلۆ ئاهەنگی سەرکەوتنی کوردیان دەگێڕا، بەڵام بەپیلانێکی ڕێکخراو شاییان لێکرا بە ‌شین.
یانەی فتوەی دێرەزوور بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی جیهادی قامیشلۆ ڕوویان لە شارەکە کرد. بە سەتان پاس هاندەریان لەگەڵ خۆیان لە ناوچە عەرەبییەکانەوە هێنابوو، لە دەرگایەکی جیاوازەوە و بێ‌ پشکنین، خرانە ناو یاریگاوە. هاندەرانی یانەی قامیشلۆ بەناو تیمی پشکنینی تایبەتی پۆلیس و ئاساییشی دەوڵەتدا تێپەڕێنران و تەنانەت بوتڵی ئاوخواردنەوەشیان لێ قەدەخەکردن بیبەنە ژوورەوە. بەڵام عەرەبەکان تێڵا و چەقۆ و دار و تەنانەت چەکیشیان بردبووە ژوورەوە. بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، بەشێوەیەکی ڕێکخراو و وەک سووکایەتی بە کورد، دەیان وێنەی سەدام حسێنیان لەناو یاریگاکە بەرزکردەوە و کەوتنە سووتاندن و سووکایەتی بە وێنەی تاڵەبانی و بارزانی و ئۆجەلان. هەر بەوەشەوە نەوەستان، پەلاماری هاندەرانی یانەی قامیشلۆیان دا و وەک دەگوترێت تەقینی یەکەم فیشەک لەلایەن پارێزگاری حەسەکەوە دەبێت، کە بەدەمانچەکەی خۆی منداڵێکی کورد دەکوژێت. ئەو پۆلیس و ئاساییشانەی وەک پیلانی پێشوەختە ئامادەکرابوون، بە چەک پشتیوانیی عەرەبەکانیان کرد و بەهۆیەوە چەند هاندەرێکی یانەی قامیشلۆ دەکوژرێن. گرژی و ئاڵۆزی کەوتە شارەوە و لە چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردی خۆپیشاندان دەستیپێکرد، ڕژێم سوپای دژی کورد بەکاربرد و لە و ڕووداوە و لێکەوتەکانیدا، زیاتر لە 50 گەنجی کوردیان شەهید کرد و زیاتر لە دوو هەزار کەسیان خستە زیندانەوە.
ئەگەر هەر کەسێک بە بایەخەوە لە ڕووداوەکانی چەند ساڵی ڕابردووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بڕوانێت، لە گەرمەسێرەوە بۆ دەشتی نەینەوا، زۆر دیمەنی هاوشێوە دەبینین. کاتێ جووتیارە کوردەکان باس لەوە دەکەن عەرەب هاتوونەتە سەر ماڵ و زەویوزارمان و داوای چۆڵکردنی گوندە کوردییەکان دەکەن، ئەو ڕاستیە دەڵێن کە سوپای ئێراق یان پۆلیسی فیدراڵی یا گرووپەکانی حەشدی شەعبی پشتگیری عەرەبەکان دەکەن. بێگومان هەمان سیناریۆش بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان لە کرمانشانەوە تا ئورمیە بەردەوامە.
ئەم ڕووداوانە ئەوەمان پێدەڵێن کە دەوڵەتانی سەردەستەی ناوچەکە جیاواز لە و سیاسەتانەی وەک دەوڵەت بۆ سەرکوتکردنی کورد گرتوویانەتەبەر و هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکان خراوەتە خزمەتییەوە، ئامانجیانە خەڵکیش وەک ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی کورد بەکار بەرن. زۆر ڕووداو ڕوو دەدەن دژ بە تاکی کورد، کە دیمەنە ڕووکەشەکەی بریتییە لە هەڵوێستی تاکلایەنەی هاووڵاتییەک یان گرووپێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو. بەڵام ڕاستییەکە ستەمێکی ڕێکخراوە و ئایدۆلۆجیاییەکی شاراوەی دژەکورد لەناوچەکە لە پشتی هەر یەک لە و ڕووداوە کەسیانەوەیە.
لە تورکیا و ئێراقیش زیاتر زەمینەی گەشەکردنی ئەم ڕق لە کوردبوونە لە باڵاکردندایە. تورک هەر بە سرووشت زۆرینەیان ڕەگەزپەرستن و زۆر بە تووندی دژی کوردن. ساڵانە چەندین جار ئەو دیمەنانە لە میدیاکان بڵاودەبنەوه، ‌ کە هاووڵاتی کورد کاتێک وەک گەشتیار ڕوو لەناوچە تورکییەکانی تورکیا دەکەن، ڕووبەڕووی چی سووکایەتی و تەنانەت لێدان و ئازار و ئەشکەنجەش دەبنەوە. نەک تەنیا لەناو تورکیا، تەنانەت بەشێکیان کە نەوەی سێیەم و چوارەمیانن لە وڵاتانی ئەوروپا لەدایک بوون و لەناو ئەو کو‌لتوور و دابوونەریتە فرەیی و کراوەییەشدا پەروەردە کراون، بەڵام هەر کینەیەکی لە ڕادەبەدەریان بەرانبەر بە کورد هەیە. لە ئێراقیش بەدرێژایی دەیان ساڵ هاووڵاتی عەرەب وەک ئامرازێک بەدەستی دەوڵەتەوە بەشدار بووە لە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی کورد کە وەک ستراتیجێکی عەرەبی لەلایەن سەدامەوە گەیاندرابووە دواترۆپکی تاوان.
تەنانەت دوای کەوتنی سەدامیش نەک هەر لەلایەن کارەکتەرە دینی و سیاسییەکانیانەوە ئەم ڕق لە کوردبوونە بەردەوامە، بەقسەی ئەو پەڕڵەمانتار و کارەکتەرە سیاسییە کوردانەی وەلائیان بۆ شیعە و ئێران هەیە و زووزوو سەرزەنشتی کورد دەکەن بەوەی بۆچی سازشی زیاتر بۆ بەغدا ناکات، ئۆباڵی ئەوەش دەخەنە ئەستۆی سەرکردەکانی کورد و ئاماژە بە دیوێکی دیکەی باڵاکردنی ئەم مەترسییە دەکەن، کە ئێستا لەسەر ئاستی شەقامی عەرەبی لە شارەکانی خوارووی ئێراق ڕق لە کوردبوون ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە باڵاکردندایە. پرسیارەکە ئەوەیه؛ ‌ ئەگەر ئەمە ئایدۆلۆجیایەک لە پشتییەوە نەبێت و بە پلان و بەرنامە کاری لەسەر نەکرێت، هاووڵاتیەکی عەرەب لە نەجەف یان کەربەلا، بۆچی و لەپای چی دەبێت ڕقی لە کورد بێت؟
پێویستە کورد هۆشیار بێتەوە لەوەی دەوڵەتانی نەتەوەی سەردەستەی تورک و عەرەب و فارس بەشێوازێکی ڕێکخراو کار بۆ سەرکوتکردنی کورد دەکەن. لەگەڵ باڵاکردنی توانای سەربازی و چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی زیرەک بۆ لێدان لە کورد، کار لەسەر باڵاکردنی ئەو ڕقە کۆمەڵایەتیەش دەکەن لەناو نەتەوەکانی خۆیان. ڕاستە و گرنگە کورد دەست بەجیاوازی بەها باڵا کۆمەڵایەتیی و مرۆییەکانی خۆیەوە بگرێت و بە جیاوازی ئاست و پلەی مرۆڤبوونی خۆی، خۆی لەوان جیابکاتەوە. بەڵام پێویستە ئەوەش لەبەرچاو بگرێت هەمیشە ئەو بنەمایانە سەرچاوەی هێز نابن بۆ بەرگری لەمانەوەی، دەبێت ئامراز و ڕێگا و شێوازی پێویستی هەبێت بۆ پاراستنی خۆی لە دوژمنەکانی. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览587
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-03-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 11-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 经济
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 19-03-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on20-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览587
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,898
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!