图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گڵۆپی سەوزی نەتەوه ‌یەکگرتووەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گڵۆپی سەوزی نەتەوه ‌یەکگرتووەکان

گڵۆپی سەوزی نەتەوه ‌یەکگرتووەکان
$گڵۆپی سەوزی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان$
#عارف قوربانی#
لە چوار دەیەی ڕابردووی تەمەنی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، چی لەنێوخۆی وڵاتەکە و زۆر ڕووداویش لەدەرەوەی ئێران ڕوویانداوە، کە دەستی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە پشتی ڕوودانیان بوون و جێی نیگەرانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووە، بەڵام هیچ کات ئێران گوێی بە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان و نیگەرانیی دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەداوە و، سڵی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک نەکردووەتەوە، یان دەستی نەپاراستووە بەهۆی ئەوەی پێی وابووبێت کار و ڕەفتارەکانی کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا دێنێت.
لە ماوەی 45 ڕۆژی ڕابردووی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی ئەمجارەشدا، کە بەهۆی کوشتنی (ژینا) وە، گەلانی ئێران بە فارس و ئازەری و کورد و عەرەبەوە بە درووشمی ژن. ژیان. ئازادی لە سەرتاسەری ئێران ڕژاونەتە سەر شەقام، کەمی پێنەکردوون و بەپێی ڕاپۆرتە جێمتمانەکان ڕۆژانە خوێنی هاووڵاتیی ناڕازی دەڕێژرێت و بە سەتانیان خراونەتە کونجی زیندانەوە. سەرەڕای ناڕەزایەتی و کاردانەوە جیاجیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ڕەوەندی ئێرانی لە وڵاتانی جیهان دژ بە تووندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی، بێباکانە کەوتووەتە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.
چەند جارێک لە ئاستی باڵای دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، خۆپێشاندەرانیان بە گێرەشێوێن و تێکدەر و دەستی دەرەکی ناوبردووە، دوێنێش لە زاری فەرماندەی سوپای پاسدارانەوە هەڕەشە و هۆشداری ئەوەی دا بە خۆپێشاندەران، کە ئەمڕۆ دوایین ڕۆژیانە بێنەوە سەر شەقام. ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە دەسەڵاتدارانی ئێران نەک گوێ‌ بە خواست و داخوازیی جەماوەر نادەن، بەڵکوو چاوەڕوان دەکرێت تووندوتیژتر لە جاران بکەونەوە سەرکوتکردنی ئازادییەکان و چەوساندنەوەی گەلانی ئەو وڵاتە.
ئەوەی لێرەدا جێی سەرنج و هەڵوەستەلەسەرکردنە، هەڵوێستی ناوەندە نێودەوڵەتییەکانە، بەتایبەتی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان، کە لە ڕابردوودا ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە بەرانبەر کۆی ئەو ڕووداو و ڕەفتار و تووندوتیژییانەی وڵاتانی ستەمکار بەرانبەر بە ‌گەلانی خۆیان ئەنجامیان داوە، لاوازترین هەڵوێستی هەبووە یان داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە کردووە ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرن، یا لە باشترین دۆخدا سەرکۆنەی سەرکوتکارییەکانی کردووە. پەیوەست بەم ڕووداوانەی ئێستای ئێرانیش، لە شەش هەفتەی ڕابردوودا هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەی شەرمنانە تێنەپەڕیوە، بەڵام ئەوەی دوێنێ‌ لەگەڵ چوونە ناو هەفتەی حەوتەمی ناڕەزایەتییەکاندا لە زاری جێگری گوتەبێژی نەتەوە ‌یەکگرتووەکانەوە لە ڕێگەی کەناڵی ڕووداوە وە بەگوێی جیهاندا درا، پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکان و تەنانەت پێچەوانەی ئەو تەقلیدە بەردەوامەی خۆیشیان بوو، کە مرۆڤایەتی لەسەری ڕاهاتووە بەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە بە دەربڕینێکی لاواز و شەرمنانەوە داوا لە دەسەڵاتداران دەکات ڕێز لە خۆپێشاندەران بگرن، یاخود هێز لە دژیان بەکارنەهێنن. کەچی دوێنێ‌ لە هەڵوێستێکی بێپێشینەدا داوای لە ئێران کرد هێزی زیاد لەپێویست دژی خۆپێشاندەران بەکارنەهێنن.
ئەم دەستەواژە و شێوازی دەربڕینە لە زمانی دیپلۆماسیدا ئاماژەیەکی مەترسیدارە، دەربڕینی ئەوەیە کە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان هەق بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی و کۆتاییهێنان بە خۆپێشاندانەکان، تەنیا ڕێنمایی و داواشی لە ئێران ئەوەیە کە هەر بە و هێزانەی تاوەکو ئێستا سەرکوتی خەڵک دەکەن، کۆتاییان پێبهێنێت و هێزی زیاتر نەبات بۆ سەرکوتکردنیان. کاتێک وەڵامی دەربڕینی لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوە ‌یەکگرتووەکانیش کە حکومەتی ئێران بە بەرپرسیار لە کوژرانی خۆپێشاندەران ناو دەبات، بەوە دەداتەوە کە ئەوە ڕای تایبەتی خۆیەتی و من هەڵوێستی خۆمانم ڕاگەیاند کە مەبەستی نەتەوە ‌یەکگرتووەکانە، هیچ گومانێک لەوەدا نامێنێتەوە ئەمە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە بۆ ئێران کە بە هەموو شێوەیەک ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکات.
وەک چۆن لە جەنگی کەنداودا لە ساڵی 1991 کاتێک سوپای ئێراق لە کوێت دەرکرا و گەلانی ئێراق ڕاپەڕین، بەشی زۆری شارەکانی ئێراق کەوتنە دەستی جەماوەر و هێندەی نەمابوو کۆتایی بە دەسەڵاتی سەدام بهێندرێت. کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا ڕێگە بە ئێراق دەدرێت ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربەرێت بۆ هێلیکۆپتەر. کۆدی ئەم دەربڕینە ئۆکەی ئەمریکا بوو بۆ سەدام کە ئەمریکا ڕێگەی پێدەدات کۆتایی بە ڕاپەڕینەکان بهێنێت. ئەوەبوو لە ‌ماوەی چەند ڕۆژێکدا بە تووندترین شێواز کەوتە سەرکوتکردنی خەڵک و دەستی بەسەر شارە ڕزگارکراوەکانی خوارووی ئێراق و کوردستان گرتەوە.
کۆدی ئەم لێدوانەی نەتەوە ‌یەکگرتووەکانیش بۆ ئێران بە هەمان شێوەیە، بۆیە کەمتر لە چەند کاژێرێک دوای ئەم لێدوانە، فەرماندەی سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی ناشتنی ئەوانەی لە هێرشەکەی شاهیجرانی شیراز کوژرابوون، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە دەبێت ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی خۆپێشاندانەکان بێت. چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە ئەمڕۆوە تووندوتیژی و سەرکوتکارییەکانیش پێبنێنە قۆناخێکی دیکەوە.
هیچ گومان لەوەدا نییە شێوازی دەربڕینی جێگری گوتەبێژەکەی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان ئاماژە و کۆدە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران، کە دەستکراوەن لە بەکاربردنی هێز بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، بەڵام مەبەست و پشتەوەی ئەم لێدوانە بۆچی ئامانجێکە، ئەوەیان دەبێت چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتوو بین. دەتواندرێت دوو ئەگەر وەک ئامانجی شاراوەی ئەم لێدوانە ببینرێت، یەکیان ئەوەیە کە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان مەترسی ئەوەی هەبێت زیاتر پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان دۆخی ئێرانیش وەک سووریا لێبکات، کە بە ملیۆنان ئاوارەی لێکەوتەوە و ڕەوشێکی مرۆیی پڕ لە تراژیدی بەدواداهات و ڕژێمەکەش لەسەر حوکم مایەوە، بەتایبەتیش کە دەسەڵاتی ئێران لە دەسەڵات لە سووریا بەهێزترە و بە کەڵک وەرگرتن لە هاوکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، ئێران جەمسەرێکی گەورەیە و ناتواندرێت کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لە دژی درووستبکرێت بۆ ڕووخاندنی، بۆیە مانەوەی دەسەڵات بە ‌بەهێزی و بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان، بە ‌مانای خراپتربوونی ڕەوشی مرۆیی دەکەوێتەوە.
ئەگەری دووەم، بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕۆژاوا و ئێران و‌ مەترسیی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، گریمانەی ئەوەش دەکرێت ئەو لێدوانەی جێگری گوتەبێژی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان بۆ خزاندنی ئێران بێت بە ‌هاندانی بۆ ئەنجامدانی تووندوتیژیی زیاتر بۆ ئەوەی کێشە ناوخۆییەکانی قوڵتر ببنەوە، شەڕ و کوشتار زیاتر پەرەبستێنن بە مەبەستی زیاتر ورووژاندنی جیهان لەبەرانبەری و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەستوەردان لە ناوخۆی ئێران.
هەرکام لەم دوو ئەگەره، سەرەڕای ئەوەی کارێکی نائەخلاقییە، ‌ ئامانجی شاراوەی پشتەوەی لێدوانە بێپێشینەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، دەرئەنجامە ڕوونەکەی ئەوەیە لە ئێران تووندوتیژیی و زووڵم و ستەم و سەرکوتکردنی ئازادی، زیاتر پەرە دەستێنێت. دەرئەنجامی ئەمەش بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە زووڵم تاسەر بۆ کەس نەچووەتەسەر، وەک پەندە کوردییەکە دەڵێت هەموو شت لە باریکیدا دەپچڕێت، تەنیا زووڵم لە ئەستووریدا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览660
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 30-10-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 30-10-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 19-03-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on20-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览660
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!