图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەڵبژاردن، تیماری دەردی ئێراق ناکات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵبژاردن، تیماری دەردی ئێراق ناکات

هەڵبژاردن، تیماری دەردی ئێراق ناکات
$هەڵبژاردن، تیماری دەردی ئێراق ناکات$
#عارف قوربانی#
پاش دوو مانگی دیکە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقدا تێدەپەڕێت، کە هێشتا نەتوانراوە هەنگاوە یاسایی و دەستوورییەکانی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت. ناکۆکی و ململانێی هێزە بەشدارەکانی هەڵبژاردن لەم دە مانگەی ڕابردوودا، ڕێککنەکەوتن و کشانەوەی براوەیەی یەکەم لە پەڕڵەمان و بەکاربردنی شەقام دژ بە ڕکابەرەکانی، پڕۆسەی سیاسیی ئێراقی گەیاندووەتە دۆخێک کە چاوەڕوان ناکرێت بتوانێت بە ئاسانی دەربازی بێت.
ئەم بە بنبەستگەیشتنەی پڕۆسەی سیاسی تێگەیشتنێکی لای بەشێکی زۆر لە حیزب و ناوەندە سیاسییەکانی ئێراق درووستکردووه، ‌ کە چارەسەر بۆ دەربازبوون لەم تەنگەژەیەی ئێراقی تێکەوتووە، گەڕانەوەیە بۆ سەرلەنوێ‌ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە. بەتایبەتیش دوای ئەوەی موقتەدا سەدر وەک ئامانجی سەرەکی خۆپێشاندانەکان خستییەڕوو، ئیتر بەدوای ئەویشدا پارتی و حەلبووسی کە پێش کشانەوەی سەدر لە پەڕڵەمان لە هاوپەیمانێتی ڕزگارکردنی نیشتمان پێکەوەبوون، پشتیوانیان بۆ داواکەی سەدر دەربڕی و خەریکە وەک حاڵەتی ئەمری واقیع بکرێتە بژاردەی چارەسەر، بەڵام ئایا لە واقیعدا ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
ئەگەر چاوێک بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئێراقدا بخشێنینەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و درووستکردنی حکومەتەکان بەراورد بکەین، بۆمان دەردەکەوێت ئەوەی لەبەرچاو نەگیرابێت و بایەخی بۆ دانەنرابێت ئەنجامی هەڵبژاردن بووە. لێرەدا ئەنجامی چوار خولی هەڵبژاردن بە یادی خوێنەران دەهێنمەوه، ‌ کە لە ‌هیچ کامیاندا کار بە ئەنجامەکانی نەکراوە.
ساڵی 2010 لیستی ئێراقییە بەسەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی 91 کورسی بەدەستهێنا، لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نووری مالکی 89 کورسی، ڕێگە نەدرا عەللاوی حکومەت پێکبهێنێت و مالیکی کرایەوە سەرۆکوەزیران. لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 لیستەکەی نووری مالیکی 92 کورسی بەدەستهێناو بەڕێژەیەکی زۆر لە پێشی هەموو لیست و قەوارەکانی دیکەوە بوو، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا بۆ خولی سێیەم ببێتەوە سەرۆکوەزیران و بازەکە لەسەر شانی حەیدەر عەبادی نیشتەوە. لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 کوتلەی سائیرون بەسەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر براوەی یەکەم بوو بە 54 کورسی.
عەبادی 42 کورسی و دەوڵەتی یاسا 25 کورسی، بەڵام کەسێکی وەک عادل عەبدولمەهدی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت کە تەنانەت خاوەنی یەک کورسی نەبوو. ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10-10-2021 سەدر وەک براوەی یەکەم 73 کورسی بەدەستهێنا، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری سوننەکان هاوپەپمانێتیی ڕزگارکردنی نیشتمانیان پێکهێنا، بوون بە گەورەترین هاوپەیمانێتی پەڕڵەمان، بەڵام ڕێگە نەدرا حکومەت پێبکێنێت.
ئەنجامی چوار هەڵبژاردن دەکرێت بۆ ئەوانەی هۆشیاریی سیاسییان هەیە بەس بێت، کە تێبگەن هەڵبژاردن تەنیا جۆرێکە لە ڕۆتین و چەواشەکاریی ڕای گشتی، هەڵبژاردن تەنیا کراوەتە ئامراز لە ناوخۆدا بۆ ڕەوایدان بە (تەحالوف ئەلموفسدین) و شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانەی لە دیوی پشتەوە هەژموونیان بەسەر دەسەڵات و سەرچاوەکانی داهاتی ئێراقدا سەپاندووە. چوار خولە حکومەت لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن پێکنەهاتووە، تەنانەت ئەو هێز و هاوپەیمانێتیانەی کراونەتە ڕوویی ململانێکانیش، ئەوانیش لە دەرەوی ئیرادەی خۆیان و بەرژەوەندی ئێراقەوە ئاڕاستە دەکرێن. چەند ساڵێک لەمەوبەر لە میدیاکانی تورکیا ئەوە بڵاوکرایەوه، کە لیستی ئێراقییە لە ماڵی داود ئۆغڵو درووستکراوە. ئەمجارەش هاوپەیمانێتی حەلبووسی و خەمیس خەنجەر لە تورکیا و بە ئامادەبوونی ئەردۆغان بڕیاری لەسەردرا.
بەرەی شیعەکانیش لەوە ئاشکراترە پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەبێت، تاوەکو قاسم سلێمانی لەژیاندابوو وەک داشی دامە یاری پێدەکردن و لەدوای ئەویشەوە قائانی تەنانەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانیشیان دەکات.
مەبەستمە بڵێم لەناوخۆدا کۆمەڵێک نەهەنگ بەرژەوەندییان پێکەوە گرێدراوە و لە ئاستی دەرەوەش نوێنەرایەتی بەرژەوەندی ئێران و تورکیا دەکەن. هیچ کامیان بەپڕۆسەی هەڵبژاردن نەهاتوون، بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش هەڵناکەندرێن. ئێراق پێویستی بە شۆڕشە بۆ دەرهێنانی دەسەڵات و داهات لەدەستی گرووپ و بنەماڵە مافیایەکانی و گەڕانەوەی دەسەڵاتی وڵاتەکە بۆ دەستی ئێراقییەکان. کارەکتەر و کیانی سیاسی هەیە پشکی لە باخیرەکانی ئوم قەسر بۆ گواستنەوەی نەوت زۆرترە لە پێگە و ژمارەی کورسییەکانی لە پەڕڵەمان. ململانێ‌ و ناکۆکییەکانی هێزە بەشدارەکانی هەڵبژاردن پەیوەندی بە سەرچاوەکانی گەندەڵی و ڕۆڵ و پێگەی لە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی هەرێمایەتیەوە هەیە، ڕێگریی لە هەندێ‌ هێز و کارەکتەری سیاسی و زەمینەسازی بۆ هەندێ‌ هێز و کارەکتەری دیکەی سیاسی لەسەر بنەمای ئەو بەرژەوەندییانەیە نەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
عادل هەلدولمەهدی تاکە سەرکردە و سیاسیی ئێراقی بوو بە بەراورد بە سەرۆکوەزیرەکانی پێش و دوای خۆی کە بەشێک نەبوو لە و هاوپەیمانێتییەی فەسادەکان. ئەی بۆ خۆپێشاندان لە دژی ئەنجام درا؟ بۆچی نزیکەی 800 گەنجی ئێراقی بەکوشت درا، زیاتر لە 10 هەزار کەس برینداربوون، تا لەسەر کار لادرا، بۆچی؟ ململانێکان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی لەسەرچی بوو؟ ئایا پەیوەندی بە باخیرەکانی بەندەر عەباس و ئوم قەسرەوە نەبوو؟ ئەو باخیرە نەوتهەڵگرانەی بەندەر عەباس کە تاوەکو پێش 16ی ئۆکتۆبەر بەشێک لە نەوتی دزراوی کەرکووک و نەوتی بەقاچاخبراوی ئێرانیان دەگواستنەوە، چیان بەسەرهات؟ هەمان ئەو پڕۆسەیە لە ئوم قەسر بەڕێوەناچێت؟ مانگانە بە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی (تەحالوف موفسدینەکانە) . ڕەنگە هێشتا زوو بێت ئەو نهێنیانە دەرکەون، کە وەک چۆن تا بەرمیلێک نەوتی کەرکووک لە و باخیرانە بار دەکرا، دەیان بەرمیل نەوتی قاچاخی ئێرانی باردەکرد، ئێستاش ڕۆژانە بەناوی نەوتی ئێراقەوە نەوتی ڕێگەپێنەدراوی ئێران دەگوازنەوە. ئەو شەڕەی ئێران لەسەر هەندێک هێز و کارەکتەری سیاسیی ئێراق دەیکات، بێ‌ هۆکار نییە.
بۆیە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن هیچ لە هاوکێشەکانی ئێراق ناگۆڕێت و لە چارەسەر نزیکی ناکاتەوە. ئێراق وەک خانوویەکی کۆنی لێهاتووە کە بناخەکەی و کەرەستەکانی ڕزیبن، ناتوانرێت بە کەرەستەی ڕزیوو نۆژەنبکرێتەوە. ئێراق دەبێت تێکبدرێت و سەرلەنوێ‌ بە کەرەستەی جیاواز بناخەکەی دابنرێت و درووست بکرێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览476
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 06-08-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 06-08-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 19-03-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on20-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览476
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!