图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,790
图片 105,979
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەگەر بڕیاربێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەگەر بڕیاربێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت

ئەگەر بڕیاربێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت
$ئەگەر بڕیاربێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت$
#عارف قوربانی#
هەرچەندە کورد لە باشووری کوردستان بەدرێژایی ماوەیەکی زۆر خەباتی چەکداری و سیاسی بەردەوام بووە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، لە و پێناوەشدا قوربانیی ئێجگار زۆری بەخشیوە، بەڵام ئەوەی لە بەهاری ساڵی 1991 وەک دەرئەنجامی شکستی ئێراق لە کوێت و لێکەوتەی جەنگی کەنداو لە ئێراق هاتە ئاراوە کە ببێتە بناخەی حوکمڕانییەکی کوردی لە بەشێک لە جوگرافیای کوردستان، زادەی سیاسەتی نێودەوڵەتی بوو زیاتر لەوەی بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی حیزبە سیاسییەکانی خۆمان بێت. درووستبوونی نیمچە قەوارەیەکی سەربەخۆ لەناو چوارچێوە و جوگرافیایەکی داخراودا و بەردەوامی و مانەوەی بۆ زیاتر لە سێ‌ دەیە، هەر پەیوەست بووە بە سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە، نەک ئەوەی خۆمان ئیرادە و توانای هێشتنەوەی ئەم حوکمڕانییەمان هەبووبێت.
ڕۆژگارێک کە تازە سەرەتاکانی حوکمڕانی کوردی لە ‌ناوچەکە بناخەی دائەکوترا، حیزبە سیاسییەکانی کورد شەڕی نێوخۆیان هەڵگیرساند، ئەگەر سیاسەتی نێودەوڵەتی لە پشتی مانەوەی ئەم قەوارەیە نەبووایا، هەر ئەوکات و ئەو شەڕی خۆبەخۆییەی پارتی و یەکێتی بەس بوو بۆ ئەوەی قەوارەکە بڕووخێت و یەکێک لە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە دەست بەسەر جوگرافیاکەیدا بگرێت. بەڵام هێزگەلێکی خاوەن دەسەڵات و کاریگەرتر لە وڵاتانی ناوچەکە، کاریان بە جوگرافیای کوردستان هەبوو، هەر بۆیە سەرباری ئەوەی دوو هێزە پێکهێنەرەکەی حکومەت و پەڕڵەمان بە هەموو هێز و توانایانەوە بەربووبوونە گیانی یەکدی، دەوڵەتانی دراوسێش لەپێناو وێران بوون و ڕووخانی قەوارە کوردییەکە بە هەموو جۆرێک کۆمەکی سەربازی هێزە شەڕکەرەکانیان دەکرد، بەڵام هەرێمی کوردستان بەپێوە مایەوە.
ئێستاش سەرەڕای ئەوەی شێوازی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان خراپە، خەڵک ناڕازین لە سیستەمی حوکمڕانییەکەی، ناکۆکی و ناتەبایی نێوان هێزە سیاسییەکانی گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ئێراق و تورکیا و ئێران و سووریا لە گەلەکۆمەی بەردەوام و پیلانگێڕین دژی مانەوە و بەردەوامی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی لەناو هەموو ئەو بارودۆ‌خە خراپەدا هەرێمی کوردستانی هێشتووەتەوە، هەر سیاسەتی زلهێزەکانی جیهانە. ئەوەش بووەتە خاڵی بەهێز بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان. تا ئەوکاتەی ئەوان دەستبەرداری نەبن، چەند هێندەی دیکە لە ناوەوە خراپ بێت و دەوروبەریش چەند هێندەی ئێستا پیلانی لێبگێڕن، هەرێمی کوردستان و جوگرافیاکەی بەم شێوەیەی ئێستای دەمێننەوە.
هەر کاتێکیش سیاسەتی نێودەوڵەتی کاری بە هەرێمی کوردستان و جوگرافیاکەی نەما، چەند لە ئێستا تۆکمەتر و بەهێزتربین، لەبەر ناهاوسەنگیی هێز بەرگەی 10‌ ڕۆژی هێز و هەژموونی هیچ کام لە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان ناگرین. ئەوکات لەلایەن یەکێک لەم دەوڵەتانەوە دەست بەسەر جوگرافیاکەدا دەگیرێت و ئەوەی هەبوو دەبێتە بەشێک لە مێژوو. هەلومەرجێکیش لەلایەن ئەم چوار دەوڵەتەی نەتەوەی سەردەستەی ناوچەکەوە بۆ کورد دەڕەخسێندرێت، دەبێت نەوەکانی داهاتوو وەک حیکایەت لە شەوچەرەی دیوەخاندا بڵێن (هەبوو نەبوو ڕۆژگارێک کورد حکومەتی خۆی هەبوو) .
بەڵام پێناچێت لانی کەم ئێستا زلهێزەکانی دونیا کاریان بە کورد و جوگرافیاکەی تەواو بووبێت، بە ‌هەموو لۆژیکێکیش بۆ داهاتوویەکی دوورتریش لەناو کێشە و ئاڵۆزیی ئەم ناوچەیەدا هەر کاریان بەوەیە جوگرافیایەک لەدەرەوەی سەروەریی دەوڵەتانی ناوچەکە هەبێت تا لە هاوکێشەکانی ناوچەکە کەڵکی لێوەربگرن. بۆیە تا ئەو پێویستییە بمێنێ بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی، هەرێمی کوردستانیش دەمێنێتەوە. پێدەچێت پارتی و یەکێتیش بە باشی لەم هاوکێشەیە تێگەیشتبن بۆیە بە و ئەندازەیە بێباکن لەبەرانبەر نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵک لە شێوازی حوکمڕانییان.
سەرباری ئەم واقیعەی هەرێمی کوردستانی کردووە بە پارسەنگی هاوکێشەکانی ناوچەکە، بەڵام ژمارەی ئەوانەش کەم نین کە باوەڕیان وایە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەیە و بە ئەگەرێکی نزیکی دەبینن کە لە هەلومەرج و دەرفەتێکی چاوەڕوانکراودا کورد ئازادی و سەربەخۆییەکەی لەدەستبدات و شتێک نامێنێت بەناوی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە. بەتایبەتی لەدوای ئەوەی ساڵی پار (پلاسخارت) نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە ‌یەکگرتووەکان لە ئێراق لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر لە ‌بەردەم سەرۆک و سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا لە وتارێکدا هۆشداری ئەوەیدا کە مەرج نییە ئەم هەرێمە تا سەر ئاوا بمێنێتەوە.
لە و کاتەوە بەشێک لە سیاسییەکانی کورد و تەنانەت لە ناوەندەکانی دەوڵەتانی دەوروبەریشەوە ئەم وتارەی نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ئاماژەی کۆتایی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبینن. بەهۆی خراپیی بار و گوزەرانی هاووڵاتییان و بوونی ململانێیەکی سیاسیی تووند لەنێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و، بەهۆی نادادی و بوونی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنەوە، ژمارەیەکی زۆریی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش خوازیاری ئەوەن کە قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت. ڕۆژانە ئەو هەواڵ و لێکدانەوانەی وەک مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان وێنا دەکرێن، بە خۆشحاڵییەوە لەنێوان ئەو کەسوکارەکتەرە سیاسی و لایەنە سیاسییانەدا دەستاو دەستی پێدەکرێت. تەنانەت ئەو ڕەفتار و بڕیارانەشی لە بەغدا و وڵاتانی دیکەی نەیاری کوردستانەوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان دەگیرێنەبەر، لایەنگرێکی زۆری لەناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پەیدا بووە. بەڵام ئەوەی هیچ کام لەوانە بیریان لێنەکردووەتەوە، دوای نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.
هەرچەندە من لایەنگریی ئەو بۆچوونەی ئیسماعیل بێشکچیم کە دەڵێت: خراپترین دەسەڵاتی کوردی بۆ کورد باشترە لە باشترین دەسەڵاتی داگیرکەرەکانی. ئێستاش لە ڕووی دیموکراسی و ئازادییەوە پێم وایە دەسەڵاتی کوردی و ڕەوشی کوردستان باشترە لە بەغدا و تاران و ئەنقەرە. بەڵام با گریمانەی ئەوە بکەین هەرێمی کوردستان بە کەڵکی ژیان نەماوە و پێویستە قەوارەکەشی نەمێنێت. بەڵام خۆ دەبێت خۆمان بخەینە بەردەم ئەو پرسیارە، یان ڕوونتر ئەوەیە ئەوانەی خوازیاری نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستانن بیانخەینە بەردەم ئەو پرسیارەوە، ئەگەر بڕیاربێت قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت، خۆ دەبێت مەیلێکیش هەبێت بۆ ئەوەی کێ‌ داگیرمان بکات؟
ئەمە وەکوو یاسا و ڕێسایەکی بیرکاری وایە، ئەگەر هەرێمی کوردستان نەمێنێت، دەبێت یەکێک لە دەوڵەتی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە ئەم بەشە لە جوگرافیای باشووری کوردستان داگیر بکات. لێرەدا پێویستە خۆمان بخەینە بەردەم پرسیارێکی دیکەوە، ئایا ناسنامەی داگیرکەر چی لە پڕۆسەی داگیرکاری دەگۆڕێت؟ ئەگەر بڕیاربێت هەرێمی کوردستان داگیرکراو بێت، باشترە کام لەم دەوڵەتانەی ناوچەکە داگیری بکەن؟ تورکیا و ئێران و سووریا و ئێراق، کە هەر یەکەیان بەشێک لە خەڵک و خاکی کوردستانیان داگیرکردووە، ئەم جوگرافیایەی ئێستای هەرێمی کوردستان بە خەڵک و خاکەکەیەوە لەگەڵ کام پارچەی کوردستان یەک بگرێتەوە و بکەوێتە ژێر دەستی کام لەم دەوڵەتانەی ناوچەکەوە؟ گەرچی هیچ سوودێک لەوەدا نییە بستێک خاکی ئازادی کوردستان لەدەست بدرێت، بەڵام ئەگەر هەر مەحکوم بوو بەوەی ئازادییەکەی لەدەست بدرێت، لەرووی مرۆیی و دیموگرافییەوە بخرێتە سەر کام بەشی دیکەی داگیرکراوی کوردستان؟
من لێرەدا بۆچوونی خۆم نەخستووەتەڕوو کە ئەگەر وەک خراپترین بژارە هەرێمی کوردستان مەحکوم بوو بەوەی قەوارەکەی و ئازادییەکەی لەدەست بدات، چی بکات؟ بەڵام دەمەوێ‌ وەک پرسیارێک ختوکەی عاقڵمەندانی ناو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بدەم، ئەگەر خوا نەکردە ڕۆژگارێکی وا هاتەپێش هەرێمی کوردستان چی بکات باشە؟ هەروەها دەمەوێ‌ لە و کوردانە بپرسم کە خوازیاری ئەو ڕۆژەن هەرێمی کوردستان نەمێنێت، ئایا دەتانەوێ‌ ببنە ‌داگیرکراوی کام دەوڵەتی نەتەوەی سەردەستەی ناوچەکە؟
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览240
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 28-05-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 28-05-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览240
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,790
图片 105,979
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!