图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بکوژەکان کێن؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بکوژەکان کێن؟

بکوژەکان کێن؟
$بکوژەکان کێن؟$
#عارف قوربانی#
$بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هەواڵی بەکۆمەڵکوشتنی خێزانێک لە #چەمچەماڵ# وەکوو شۆکێک بەناو میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و خەڵکی کوردستاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ڕووداوە شۆک نییە، شۆکی گەورە ئەو خوێنساردییەی خەڵک و ئەو خەمساردییەی دەسەڵاتدار و حکومڕانانی کوردستانە، لە ئاستی ئەو تاوانە ڕۆژانەییانەی ڕوو دەدەن و پاش کەمتر لە هەفتەیەک فەرامۆش دەکرێن و دەبن بە بەشێک لە ڕابردوو، بگرە زۆریان هەر لە بیریش دەچنەوە.$
ئەوەی لە چەمچەماڵ ڕوویدا تاوانێکی وەحشیگەرانەیە، بەڵام نە یەکەم تاوانی لە و جۆرە و نە دواتاوانیش دەبێت لە و ژینگە سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتییەی پێی دەگوترێت هەرێمی کوردستان. ئەوەی ڕۆژانە لە و جوگرافیایەدا ڕوودەدات لە زوڵم و ستەم و کوشتن، ئاماژەیەکی مەترسیدارترە لەوەی تەنیا وەک کۆمەڵگەیەکی شێواو لێی بڕوانرێت، ئاماژەی ئەوەیە بەرەو دۆخێک دەڕوات بە کەڵکی ژیان نەمێنێت. ئەوەش نەک تەنیا لەبەر ئەوانەی تاوان ئەنجامدەدەن، بەڵکوو وەکوو ئەلبێرت ئەنشتاین دەڵێت (لەبەر ئەوانەی ئاگایان لە و خراپەکارییانەیە و ڕێی لێناگرن) .
لە ‌دوای ڕووداوەکە، ئەوەی پێویست بوو کۆمەڵگە ڕابچڵەکێنێت، ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بوو، کە وتی لە کۆی 5920 داواکراو تەنیا 470 کەسیان دەستگیرکراون. واتا 5450 کەس لەلایەن دادگەکانەوە داواکراون و ئامادە نین مل بۆ یاسا بدەن. چی گاڵتەجاڕییەکە کۆمەڵگەیەکی بچوک کەمتر لە شەش ملیۆن کەسی تێدا بژیێت و ژمارەی ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە و ئامادە نین بچنە بەردەم یاسا، زیاتر لە پێنج هەزار کەس بن، چی پێناسەیەک بۆ ئەو کۆمەڵگەیە و ئەو سیستەم و حوکمڕانییەی دەکرێت، جگە لەوەی بگوترێت بە کەڵکی ژیان نەماوە.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیه، ‌ کێن ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە و ناچنە بەردەم حوکمی دادگە؟ کێ‌ داڵدەی داون؟ هەموو ئەوانەی حساب بۆ یاسا ناکەن و سڵ لە سزا و دامەزراوەکانی دادوەری ناکەنەوە، ئەوانەن کە لە پەنای بەرپرس و دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتین، یاخود لە دیوەخانی ئەو سەرۆک هۆز و عەشیرەتانەن کە پارتی و یەکێتی دیوەخانانە و هێز و پاسەوانیان بۆ دابینکردوون. هەموو ئەو تاوانانەی ڕوو دەدەن، لە سێبەری ئەوانەدا ئەنجامدەدرێت. هیچ بکوژێک نییە بە ‌بێ‌ پشتیوانی ئەمان بتوانێ‌ لەدەرەوەی زیندان بمێنێتەوە.
هەرچەندە لە ڕاستیدا مەترسییەکەش هەر تەنیا ئەم دیوەی تاوان و یاخیبوونە لە یاسا نییە، بەڵکوو ئەو جیاوازیکردنانەی لەدادگەکانیش دەکرێت لەسەر بنەمای وەلائی حیزبی و خزم و کەس و دەست و پێوەندی دەسەڵاتداران و خێڵ و عەشیرەتەکان، کاریگەریی ئەمەش هیچی لە تاوانی نەچوونە بەردەم دادگە کەمتر نییە. ئەوەی لەناو دادگەکانیش ڕوودەدات لە جیاوازیکردن و لایەنگیریی لە بەرژەوەندیی تاوانبار، نەسەندنەوەی مافی زوڵملێکراو، ونکردنی ڕاستی و سەپاندنی ناهەق بەسەر هەقدا، هەموو هۆکارەکەی بۆ ئەو دوو حیزبەی دەسەڵات دەگەڕێتەوە.
نموونەی ئێجگار زۆر هەن، کە تاوان ئەنجامدراوە و تاوانبار دەستگیرکراوە و دانی بەتاوانەکەشیدا ناوە، دواتر بە گوشاری حیزب و دەسەڵاتداران ئاڕاستەی لێکۆڵینەوە بە ئاقارێکی دیکەدا براوە و بکوژ ئازاد کراوە. نموونەی نادادپەروەری زۆر هەیه، ‌ کەسێک لەسەر هەڵە یا تاوانێکی بچووک چەندین ساڵ لە کونجی زیندان تووندکراوە و ئەنجامدەری تاوانگەلی زۆریش هەن نەخراونەتە زیندانەوە.
لێکەوتەکانی ئەم دیاردە زەق و بەرچاوانەی نادادپەروەری ناو دادگەکانیش کە زادەی دەستوەردان و هەژموونی حیزبە بەسەر دەسەڵاتی داوەرییەوە، بە ‌جۆرێک کاری لە بێ متمانەبوونی دادگە و دەسەڵاتی دادوەری کردووە، تەنانەت هاووڵاتییانی ئاسایی و بێ پشت و پەناش کە کێشەیەکیان دەبێت، ئەگەر چەند بچووکیش بێت، ئومێدیان بەوە نییە دادگە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات. یان خۆیان تۆڵە دەکەنەوە، یان کێشەکە بە چارەسەرنەکراوی دەمێنێتەوە تاوەکو هێندە ئاڵۆز و گەورە دەبێت و دەگاتە ئەوەی پەنا بۆ کوشتن بەرن. مەترسییەکانی ئەم پەرەسەندنانەی کێشە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان، لە هەموو مەترسییەکی دەرەکی زیاترە لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان، ڕێک بە و مانایەی ئەگەر چارەسەر بۆ ئەم کێشانە نەدۆزرێتەوە، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌هیچ دوژمنێکی دیکە نییە بیڕوخێنێ‌، چونکە ئەم کێشانە وردەوردە هەناسەی لەبەر دەبڕێت.
لە هەلومەرجێکی پڕ لە تەنگەژەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وەکوو ئێستای کوردستانیشدا، ئەوەی چاوەڕوانکراوە ئەوەیە کە ڕۆژ لە ‌دوای ڕۆژ کێشەکان زیاتر بن، لێکەوتەکانیشی ئەوەی لێ چاوەڕواندەکرێت بەریەککەوتن و کوشتن و تاوانی کۆمەڵایەتی زیاتر پەرەبسێنن. بەم شێوازە لە ئیدارەدانی کوردستانیش لە ‌لایەن ئەم دوو حیزبەی دەسەڵاتەوە، هیچ هیوایەکی لەسەر بینا ناکرێت، کە لانی کەم بیانەوێ‌ ڕێگە لەوە بگرن خراپتر نەبێت. بۆیە دەبێت ئەوانەی لەناو چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی کوردەواری هێشتا خەونی ئەوەیان ماوە بەدوای سبەینێیەکی باشتردا بگەڕێن، ئەو هێزانەی بەشێک نین لەم کو‌لتوورە مەترسیدارە، دەبێت بەدوای ڕێگەچارەیەکدا بگەڕێن پێش هەر شت دەسەڵاتی دادوەری لەژێردەستەیی ڕزگار بکەن. ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت دەرفەتی ژیان بۆ داهاتووی کۆمەڵگەی کوردی درووست بکرێتەوە.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستە و تێڕامانیشە ئەوەیە کە لەناو دامەزراوەکانی دادوەری کوردستانیش خەڵکی زۆر دڵسۆز هەن، کەسانی ئازا هەن، زۆر ماندوون بە پیشەکەی خۆیانەوە و ڕەنجی زۆریان لە و پێناوەدا داوە، بۆ دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن بە و ئەندازەیە بکرێنە ئامرازی دەستی نەک هەر حیزب و بەرپرسان، تەنانەت ئامرازی دەستی خێڵ و عەشیرەتەکانیشەوە. بۆیە پێویستە خەڵک و میدیا ئەوانیش بخەنە بەردەم بەرپرسیارێتی، تاوەکو ئەوانیش بیر لە پیرۆزی پیشەکەیان و لە پێگە و ناو و داهاتووی خۆیان بکەنەوە.‌ دەبێت ئەوە بزانن لە بەردەم خوا و خەڵکدا بەرپرس دەبن لەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览234
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 07-05-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-05-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览234
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!