图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,747
图片 105,973
书籍 19,359
相关文件 97,455
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بژاردەی چارەسەر بۆ پرسی دەرماڵە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بژاردەی چارەسەر بۆ پرسی دەرماڵە

بژاردەی چارەسەر بۆ پرسی دەرماڵە
$بژاردەی چارەسەر بۆ پرسی دەرماڵە$
#عارف قوربانی#

لە هەفتەی ڕابردوو خۆپێشاندانی خوێندکاران و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە فراوانی دەستیپێکرد، گەرچی لە پەیام و داواکارییەکانیاندا کێشە و گیروگرفتی زۆریان خستەڕوو، بەڵام ئامانجی سەرەکییان بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو بڕە پارەیە بوو کە وەک دەرماڵە لە دوو دەیەی ڕابردوو دەدرایە ئەم توێژە و لە ‌دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014وە ڕاگیراوە.

لەگەڵ بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان لە شەقام، لەناو میدیا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و وەک جۆرێک لە پشتیوانی بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران، زۆر کەس لە دەستەبژێری ناو کۆمەڵگە و مامۆستایانی زانکۆ سەرگوزشتەی ژیانی خۆیان دەگێڕایەوە کە بەهۆی بوونی دەرماڵەوە توانیویانە خوێندن تەواو بکەن و زۆربەیان ئەوەیان دووپاتکردبووەوە کە ئەگەر ئەو دەرماڵەیە نەبووایا بەهۆی هەلومەرجی سەختی ئابووریی ئەوکاتی کوردستانەوە نەیاندەتوانی درێژە بەخوێندن بدەن.

مەبەستم لە تیشک خستنەسەر ئەم باس و بەسەرهاتەی ئەو کەسانە ئەوەیە کە بیڵێم لە ڕابردوودا یەکێک لە و کار و هەنگاوە باشانەی حکومەتی هەرێم کە ئەنجامی ئەرێنی هەبووە، بڕینەوەی دەرماڵە بووە بۆ قوتابییان و خوێندکاران. بەتایبەت لە و ڕۆژگارە سەختانەی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو کە بەهۆی گەمارۆی ئابووریی نێودەوڵەتی لەسەر ئێراق و گەمارۆی ئێراقیش لەسەر هەرێم، کوردستان بە ‌دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕی و خەڵک ناچار بوون بۆ پەیداکردنی نان تەنانەت دەرگە و پەنجەرەی خانووەکانیان بفرۆشن. لە و ڕۆژگارانەدا شانەبەشانی گرانی، شەڕی نەگریسی ناوخۆیش بەرۆکی بە ‌خەڵک گرتبوو، لە و بارودۆخەدا درێژەدان بەخوێندن و بەپێوەمانەوەی زانکۆ و پەیمانگەکان وەک جۆرێک لە تەحەدا وابوو، ئەوەی بەپلەی یەکەم بووە هۆکاری بەردەوامی خوێندن بڕینەوەی ئەو بڕە پارەیە بوو کە بۆ هەر (خوێندکار – قوتابییەکی) ناو شارەکان پەنجا دینار و بۆ دەرەوەی شارەکان 150 دیناریان پێدەدرا، چەند ڕێکخراوێکی مرۆیی نێودەوڵەتیش لە ڕێگەی کۆمەڵەی خوێندکاران و یەکێتیی قوتابییانەوە هاوکاریی بەشەناوخۆییەکانیان دەکرد، تەنانەت کەلوپەل و هەندێکجار خواردنیشیان بۆ دابین دەکردن. ئەو قۆناخە بە و شێوەیە تێپەڕی و زۆرێک لەوانەی ئێستا پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ و کەسانی دیاری ناو کۆمەڵگەن، ئەوکات لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەیانخوێند و بە و پشتیوانییانەوە توانییان خوێندن تەواو بکەن.

ئێستاش کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت و هەمان ئەو هەلومەرجانەی بوونە هۆکاری بڕیاردان بۆ بڕینەوەی دەرماڵە بۆ (قوتابی - خوێندکار) بوونیان هەیە. زۆربەی خێزانەکانی ناو هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی هاتوون بەهۆی نەبوونی کار و ئەو گیروگرفتانەی دیکەی ناو هەرێمەوە. ئەو ئامارانەی ساڵانە دەخرێنەڕوو کە لەبەر دەستکوورتی خێزانەکان ناچارن منداڵەکانیان لە خوێندن دابڕن، ژمارەی ترسێنەرن. بۆیە گرنگە و ئەرکیشە لەسەر حکومەت بەدوای چارەسەردا بگەڕێت، تەنانەت ئەگەر پێشینەی ئەو بڕیارەش نەبووایا، دەبوو بۆ ئێستا بیر لەوە بکرایەتەوە بە چ ئامرازێک و لە چ ڕێگەیەکەوە کۆمەک بە درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن بکرێت.

دوێنی هەر پەیوەست بە بابەتی دەرماڵە و خۆپێشاندانەکان، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکار و قوتابی زانکۆکانی کوردستان کۆبووەوە، لە و دیدارەدا سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە ‌خاڵێکی گرنگ کرد کە (حکومەت تەنیا بەرپرس نییە لە ژمارەی مووچەخۆرەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان ملیۆنێک و 200 هەزار کەسە، بەڵکوو بەرپرسیارە بەرانبەر بە پێنج ملیۆن کەسی تریش کە مووچەیان نییە) . ئەمە مافیقەتە و حکومەت بەرپرسیارە لە دەستەبەرکردنی هەل و دەرفەتی ژیانێکی شایستە بۆ هەموو خەڵک بە یەکسانی. جا لەبەر ئەوەی لە 30 ساڵی ڕابردوو دەرفەتی یەکسان نەڕەخساوە بۆ خەڵک لە دامەزراندن و سوودوەرگرتن لە حکومەت و، ‌ بگرە ناعەدالەتی زۆرزۆر بووە لە ‌شێوازی دامەزراندن کە خێزانی وا هەن بەهۆی پشتیوانیی حیزبەکانیانەوە هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان دامەزراون و مووچەخۆرن و لەبەرانبەردا بە سەتان خێزان هەن هیچ مووچەیەک لە حکومەت وەرناگرن. بۆیە ناتوانرێت بڵێین ئەو ڕێژەیەش لە فەرمانبەران دەربڕی ئەوەیە کە زیاتر لە ملیۆنێک لە خێزانەکانی هەرێمی کوردستان مووچەخۆریان هەیە، ڕەنگە ئەو ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆرە سەر بە چەند سەت هەزار خێزانێک بن، واتا بەشی هەرە زۆری خێزانەکانی کوردستان مووچەیان نییە.

خوێندکار و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانیش بەشی هەرە زۆریان سەر بە و چینەی کۆمەڵگەن، چونکە بەهۆی کوالێتیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکانەوە، ئەو خێزانانەی ئیمکانیاتیان زۆرە منداڵەکانیان ناردووەتە بەر خوێندنی ئەهلی. بۆیە دەبێت بیرکردنەوە لە چارەسەر بۆ کۆمەکی خوێندن ڕەچاوی ئەوە بکرێت زۆرینەی ئەوانەی لە کەرتی حکومەت دەخوێنن ئەوانەن کە پێویستیان بە یارمەتییە. بۆ ئەم مەبەستە چەند بژاردەیەک دەخەمەڕوو کە هیوادارم یارمەتیدەربێت لە تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە.

یەکەم: عەدالەت ئەوەیە بێجیاوازی حکومەت بڕیار بدات دەرماڵە بە هەموویان بدات. ناکرێ‌ لە ڕۆژگاری شەڕی ناوخۆ و سەردەمی گەمارۆی ئابووری، حکومەت توانیبێتی دەرماڵە بداتە خوێندکاران، لە ئێستادا کە خاوەن چەندین دەروازەی نێودەوڵەتی و سەرچاوەی سرووشتی وەک غاز و نەوتە، داهاتی ناوخۆیی چەندینجار زیادیکردووە، نەتوانێت مانگانە کێشەیەکی گەورە کە بە کەمتر لە 10‌ ملیۆن دۆلار چارەسەر دەبێت، چارەی بکات. دوێنێ‌ سەرۆکی حکومەت لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر داهاتی هەموو پارێزگاکان بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی دەتوانن زۆر کێشە چارەسەر بکەن، بەڵام ئەوەش هەر ئەرکی حکومەتە داهاتەکان بە ڕێکی کۆبکاتەوە و بە ‌رێکی دابەشی بکات، بۆ دەبێت قوتابی و خوێندکار باجی ئەوە بدەنەوە.

دووەم: دەکرێت حکومەت بڕیار بدات بە دامەزراندنی سندووقی هاوکاریی پڕۆسەی خوێندن، مانگانە حکومەت خۆی بە بڕێکی دیاریکراو یارمەتیی ئەم سندووقە بدات، هەروەها لە مووچەی هەر مووچەخۆرێک تەنیا بڕی 1٪ی مووچەکانیان بخرێتە ئەم سندووقە و داوا لە سەرمایەداران و کۆمپانیا و شەریکاتی ناوخۆیی و ڕێکخراوە کۆمەکبەخشەکانیش بکرێت یارمەتیی ئەم پڕۆژەیە بدەن. ئەو بڕە پارەیەی دەخرێتە سەر ئەم سندووقە تەنیا ئەو1٪ەی مووچەخۆران بەشی ئەوە دەکات کە بڕیاری پێدانی دەرماڵە بدرێتەوە، ئەگەر مووچەخۆرێکیش بڕی چەند هەزار دینارێکی کەم لە مووچەکەی ببڕدرێت بۆ ئەم سندووقە، دەدرێتەوە بە منداڵی خۆی کە لە زانکۆ یان لە پەیمانگە دەخوێنن.

سێیەم: لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو سندووقە پێکنەهێندرا، دەکرێت حکومەت بڕیار بدات بۆ هەر خوێندکار یان قوتابییەک کە ئەگەر لە ‌ماڵەوە مووچەی دیکە وەرناگرن، بە ‌پلەی یەکەم دەرماڵە بدات بەوان، چونکە سەرچاوەی بژێوییان نییە.
ئەگەر هیچ کام لەم ڕێگەیانە نەگرێتەبەر و پێمان وابێت وەک زۆر کێشەی دیکە بە ‌تێپەڕینی کات ئەمیش تێدەپەڕێت، بەدڵنیاییەوە لێکەوتەکانی زۆر بەخراپ دەشکێتەوە لەسەر پڕۆسەی خوێندن و ژمارەی ئەوانەی بەناچاری دەستبەرداری خوێندن دەبن زۆر زیاتر دەبن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览239
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 28-11-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 28-11-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览239
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,747
图片 105,973
书籍 19,359
相关文件 97,455
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!