图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان وەکوو زەنگێکی مەترسیدار
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان وەکوو زەنگێکی مەترسیدار

کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان وەکوو زەنگێکی مەترسیدار
$کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان وەکوو زەنگێکی مەترسیدار$
#عارف قوربانی#
ڕۆژانە لە رێگەی میدیا و تۆڕە ‌کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی جۆراوجۆری شێوازەکانی کوشتن لە کوردستان بڵاودەکرێنەوە، (باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت، برایەک براکەی کوشت، ژنێک پیاوەکەی کوشت، پیاوێک منداڵەکانی خۆی کوشت، هەرزەکارێک دوو خوشکی و دایکی پێکەوە کوشت، پیاوێک هاوسەرەکەی و دایکی پێکەوە کوشت، مامێک لەلایەن برازاکەی و زاوایەک لەلایەن خەزوریەوە کوژرا، زاوایەک هاوسەرەکەی و خەسووی پێکەوە کوشت، کەسێک لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژرا، لەسەر دەمەقاڵێی نێوان دوو منداڵ دوو دراوسێ بووە شەڕیان و چوار کەسی تیادا کوژرا، لەسەر فول لایتی سەیارە شۆفێرێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا، لەسەر پارکینگی ئۆتۆمبێل دوو کەس کوژران، مامۆستایەک لەلایەن قوتابییەکەی و وەستایەک لەلایەن شاگردەکەیەوە کوژراون. ژنێک خۆی سووتاند، گەنجێک خۆی هەڵواسی، خوێندکارێک لە پردێک خۆی خستەخوارەوە، پیاوێک لە ‌لایڤێکدا کۆتایی بە ‌ژیانی خۆی هێنا) .
ئەمانە نموونەیەکی کوورتی ئەو هەواڵانەن کە ڕۆژانە هەموومان دەیانبیستین، بەڵام هەموو ئەو هەواڵ و ڕووداوانە نین کە وەکوو تاوان ڕوو دەدەن. زۆری دیکەش هەن دەکوژرێن و دەخنکێندرێن و دەڵێن کۆچی دواییکرد. ئێمە هەر تەنیا هەواڵی کوشتنەکان دەبیستین. هەروەها تاوانی دیکە زۆرزۆرن و نابنە هەواڵ، هاواری دیکەی زوڵملێکراوان زۆرن و دەنگیان بە گوێی کەس ناگات. ئە‌وەی ئێستا لە کوردستان ڕوودەدات دەرهاویشتەی تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگەیە، کۆمەڵگەیەک خەریکە هیچ شتێکی لە شوێنی خۆی نامێنێت. کە چاوەڕوانکراوە بۆ کوردستان و هەر کۆمەڵگەیەکی دیکەی هاوشێوەی لەبەر زۆر هۆکار ڕێژەی تاوان تیایدا بەرز بێت، بەڵام ئە‌وەی مایەی هەڵوەستەلەسەرکردنە ئە‌وەیە کە جۆری تاوانەکان لە کوردستان پێچەوانەی زۆربەی کێشەی کۆمەڵگەکانی دیکەیە.
زۆرێک لە و ڕووداوی کوشتنانەی دەیانبیستین، شەڕی کۆنەقین و دوژمنایەتیی کۆن و تۆڵەکردنەوە نین، تاوەکو بگوترێت کێشەکەیان پێشینەی هەبووە و چارەسەرنەکردنی بووەتە هۆکار بۆ ئە‌نجامدانی تاوان، بەڵکوو پەیوەندیی بە ڕووداوی کاتی و سەرهەڵدانی کێشەیەکی بچووک و لێکتێنەگەیشتن و دەمەقاڵێ و زۆرجار تووڕەبوون و هەڵچوونێکی کاتییە وە هەیە. ئە‌مە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتییە.
بەڵام ئە‌وەی زیاتر جێی سەرنجە، زۆریی قوربانییەکان یان لەلایەن کەسوکاری خۆیان یاخود برادەرە هەرە نزیکەکانیانەوە دەکوژرێن، بۆچی کەسێک لەناکاو و بەهۆی کێشەیەکی لاوەکی یان هەڵچوونێکی کاتییە وە ئامادەیە ئازیزترین کەسی ژیانی بکوژێت؟ یاخود لەسەر کێشەیەک ئامادەیە خێزانێک لەناوببات؟ ئەوەی ئێستا لە کوردستان بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار، هەر قوڵبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان نین وەکوو سەرچاوەی زۆربوونی تاوان، بەڵکوو بەشی زۆریان کێشەی ناو خێزانەکانن. ئێمە ئە‌وەی ڕۆژانە لە میدیاکانەوە دەیانبیستین تەنیا باس لە ڕووداوەکان دەکەین، تەنانەت مرۆڤەکانیش بوون بە ژمارە، تەنیا ژمارەی قوربانییەکان دەبیستین، نە لە هۆکارەکانی دیاردەکە دەکۆڵینەوە و نە بەدوای چارەسەریشدا دەگەڕێین. لە ‌کاتێکدا ئە‌وەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت بە هەموو پێوەر و مانایەک زۆرزۆر مەترسیدارە.
ئەگەر ئامارێک بکرێت و کۆی تاوانەکانی 10 ساڵی ڕابردوو بخرێتەڕوو کە چەند دایک لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون، یان چەند باوک بە دەستی کوڕ و چەند کوڕ لەلایەن باوک و چەند برا بە ‌دەستی برا و چەند خوشک لەلایەن براکانیان کوژراون، ڕەنگە ژمارەکان زۆر تۆقێنەربن؛ کە هیوادارم یەکێک لە ناوەند و کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بە و ئە‌رکە هەستێت. ناکرێت ئە‌مە هەر وەکوو کۆمەڵگەیەک وێنا بکرێت کە ڕێژەی تاوان تیایدا بەرزە، ئە‌مەی لە کوردستان دەگوزەرێت پێویستی بە لەسەر وەستانە، دەبێت ڕاچڵەکین درووست بکات، چونکە بەرەو ئاقارێک دەڕوات کە ئە‌نجامەکەی هەر بە تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگە کۆتایی نایەت، تێکچوونی شیرازەی خێزانیش دەگرێتەوە.
دەبێت بەدوای هۆکارەکانی پشت ئە‌م دیاردەیە بگەڕێین، تاوەکو هۆکارەکان نەدۆزرێنەوە چارەسەرکردنیش دەبێتە مەحاڵ. ڕەنگە کەسانێک بە ڕووکەشانە هۆکارەکەی تەنیا بۆ بوونی چەک لە ‌ماڵاندا بگێڕنەوە، چەک ئامرازە بۆ ئە‌نجامدانی تاوان، چەک هۆکار نییە. زۆرێک لە و تاوانانەی ئە‌نجامیش دەدرێن بە ئە‌ندازەی بەکاربردنی چەک ئامرازی دیکە بەکاردەبرێت، کوشتن بە چەقۆ، بە سووتاندن، خنکاندن و زۆر شێوازی دیکە هەن. کەواتە تەنیا بوونی چەک لە ‌ماڵاندا یاخود بە بیرکردنەوە لە قەدەخەکردنی چەک ئە‌م دیاردەیە بنبڕ ناکرێت. ئە‌گەر توێژەرەکانمان بکەونە شەنوکەوکردنی هۆکارەکانی ئە‌م دیاردەیە، ڕەنگە بگەنە ئە‌نجامێک کە ڕاگەیاندن و پەروەردەی خێزان و سیستەمی پەروەردەیی وڵاتەکە و دەزگا و دامەزراوە ئایینییەکان لە بوونی چەک ئۆباڵی زیاتریان بەربکەوێت.
پێویستە ناوەندەکانی حوکمڕانیی کوردی بخرێنە بەردەم بەرپرسیارێتی، ئە‌م دیاردە ترسناکە لە شوێنێکدا دەبێت ڕابگیرێت، لێکەوتەکانی کێشەی خێزانی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشی زۆری دەسەڵات هۆکارەکەیەتی و لێی بەرپرسە، کۆمەڵگەی کوردی و سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی کوردی لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵدەتەکێنێت. ئە‌مەی ئێستا لە کوردستان ڕوودەدات بە درێژایی مێژوو لەناو کورددا بوونی نەبووە، ئە‌گەر چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە زۆر بە ‌خێرایی و زیاتر پەرە دەسێنێت، ناو و وێنای کوردیش وەکوو کۆمەڵگەیەکی بەربەری دەخاتە پێشچاوی جیهان و بە و وێنایەوە دەچێتە مێژووەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览284
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 25-11-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 22-11-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 21-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览284
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!