图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,744
图片 105,970
书籍 19,358
相关文件 97,452
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی کازمی دەکرێتە ئامانج؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی کازمی دەکرێتە ئامانج؟

بۆچی کازمی دەکرێتە ئامانج؟
$بۆچی کازمی دەکرێتە ئامانج؟$
#عارف قوربانی#

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی بە ئامانجگرتنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوە وە وەک شۆکێک کەوتە نێو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراق و جیهانەوە، کە هەڕەشە و تیرۆری ڕێکخراو لە ڕێگەی ئامرازی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە گەیشتە ماڵی سەرۆکوەزیران و لە شیرینی خەودا هەوڵی کوشتنی درا. هەرچەندە کازمی خۆی و منداڵەکانی سەلامەتن و ئەوەی دەگوترێت تەنیا چەند پاسەوانێکی ماڵەکەی برینداربوون، کەمی و زۆریی زیانەکان هیچ لەوە کەم ناکاتەوە کە هەوڵەکە بۆ کوشتنی سەرۆکوەزیران بووە.

گەرچی هێشتا لایەنی بەرپرسیار لە ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی چەند ڕۆژێکە لایەنگران و ئەندامانی #حەشدی شەعبی# بۆ ناڕەزایەتی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان خۆپێشاندانیان ئەنجام دا و چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا، بەهۆی تووندوتیژی و بەریەککەوتنی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کە ئەرکیان پاراستنی ناوچەی سەوزە، ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی پەیامی تووندیان بڵاوکردووەتەوە دژ بە سەرۆکوەزیران، بەتایبەتیش پێش ناردنی درۆنەکە بۆ ماڵی کازمی، یەکێک لە دیارترین و تووندڕەوترین سەرکردەکانی حەشد (قەیس خەزعەلی) لەنێو خۆپێشاندەرانەوە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی بریندارەکانی لە مستەفا کازمی کرد، هەروەها لەبەرئەوەی پێشووتریش چەند جارێک گرووپەکانی حەشد بە هەمان شێوە و لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوە وە پەلاماری بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیان داوە لە ئێراق و #هەولێر#، لەبەرئەوەیش کە جگە لە حەشدی شەعبی هیچ گرووپێکی دیکە ناتوانێت لە و ناوچەیە کردەوەی لە و جۆرە ئەنجام بدات، بۆیە ئەگەر بەشێوەی فەرمیش بەرپرسیاریێتیی ئەم کردەوە تیرۆریستییە نەخرێتە ئەستۆی حەشدی شەعبی، بەڵام هەموو لایەک دەزانن کە حەشد لە پشتی ئەم کارەوەیە. حەشدیش بۆ کارێکی وا کە ئەگەر پلانەکە سەرکەوتوو بووایا، بۆی هەبوو ڕەوشی ئێراق زۆر خراپتر بکات، بێ‌ ئیزنخواستنی ئێران نەیکردووە.

لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی مستەفا کازمی دەکرێتە ئامانج؟ لە کاتێکدا کازمی هیچ کاتێک مەترسی نەبووە لەسەر گرووپەکانی حەشدی شەعبی و لە سایەی لاوازیی پێگە و دەسەڵاتەکەی کازمیدا گرووپەکانی حەشدی شەعبی هەموو دەسەڵاتێکیان هەبووە، کورد واتەنی (بکوژ و ببڕ خۆیان بوون) . لە سەردەمی کازمیدا زۆرترین بودجە بۆ گرووپەکانی حەشد دیاریکراوە و ئەو چەکدارانەشی پێشووتر فەسڵ کرابوون لەژێر گوشاردا کازمی گەڕاندیانییەوە. لە و ناوچانەی حەشد دەسەڵاتیان هەبووە سەرانە وەرگرتن و دزی و تاڵانی زیاتر نەبووبێت کەمی نەکردووە، تەنانەت هەر بڕیارێکیش کازمی دەریکردبێت کە زەرەری بۆ پەزەکانی حەشد هەبووبێت، یان جێبەجێیان نەکردووە یا لێی پاشگەز بووەتەوە. ئیدی بۆچی حەشدی شەعبی بیانەوێ‌ کازمی تیرۆر بکەن؟

نیگەرانییەکانی ئێستای گرووپەکانی حەشدی شەعبی بەهۆی ئەوەوەیە کە ئەو کارەکتەر و هێزە سیاسییانەی خاوەندارێتیان لە حەشد دەکرد، لە هەڵبژاردن دۆڕاون. ئەگەر ئەو تێڕوانینەی حەشد ڕاست بێت کە هێزگەلێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە پشتی (کۆنترۆڵکردنی سیستمی تۆمارکردنی دەنگ و ئەژمارکردنییەوە بوون) بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لاوازکردنی ئەو هێزانەوە کە لایەنگری ئێرانن پێگەی ئێران لە ئێراق لاواز بکەن، کازمی چی ڕۆڵێکی هەبووە لەوەی هاوکێشەی هەڵبژاردنەکان بە و جۆرە بگۆڕێت، یان ڕوونتر بڵێم کازمی کەی دژی هەژموون و پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئێران بووە لە ئێراق تاوەکو ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی بدات؟

کەواتە دەتوانرێت چەند گریمانەیەک دابنرێت، کورد واتەنی (بوکێ‌ لەگەڵ تۆمە، خەسوو گوێت لێبێت) یان ئەمە پەیامە بۆ کەسانی دیکە یاخود خستنەڕووی کارتێکە بۆ ئەوەی لە پێکهێنانی حکومەتدا ژمارەی کورسییەکانی هەڵبژاردن نەکرێنە ‌پێوەر و بە ژمارەی کورسی مامەڵە لەگەڵ هێزەکانی وابەستە بە ئێرانەوە نەکرێت. یان ئێران دەیەوێ‌ دۆخی ئێراق تێکبچێت و ماوەیەک تا پڕۆسەی درووستکردنی چەکە ئەتۆمییەکەی تەواو دەبێت جیهان بە ئێراقەوە سەرقاڵ بکات. یانیش وەڵامە بۆ ئەو هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییانەی کە دەگوترێت لە پشتی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوەن.

ئەگەر پەیامبێت بۆ کەسانی دیکە، بە دڵنیاییەوە خەسووەکە چەند گێلیش بێت لە پەیامەکە تێدەگات و ئێران ئامانجەکەی پێکاوە. ئەگەر هەڕەشەیش بێت تاوەکو هێزەکانی حەشدی شەعبی نەخرێنە پەراوێزەوە، بەدڵنیاییەوە دوای (درۆنەکەی ماڵی کازمی) ئاڕاستەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەگۆڕێن و (عامری) بە چەند کورسییەکی کەمەوە یەکێک دەبێت لەلایەنە یەکلاکەرەوەکان، بەڵام ئەگەر هەوڵێک بێت بۆ تێکدانی ڕەوشی ئێراق، سەرنەکەوتنی پلانەکە، کۆتایی ئامانجەکە نابێت و ئێران ڕێگەی دیکەی زۆرە بۆ ئەوەی نەهێڵێت ئێراق سەقامگیربێت. ئەگەر وەڵامی ئەوانەش بێت کە ئێران پێی وایە لەنێو ئێراق پیلانیان لە دەستوپەنجەی گێڕاوە، بەم کارە دەستی ئێران لە ئێراق بەهێزتر دەبێت.

بۆیە ئەگەر ئەوە ڕاستبێت کە نەیارەکانی ئێران لەدەرەوە و لە ‌ناوەوەی ئێراق ئەم سیستمە و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنیان بۆ ئەوە قۆستووەتەوە کە سنوورێک بۆ هەژموونی ئێران دابنرێت. پێویستە ئەوە بزانن کە تازە بۆ ئەم کارە زۆر درەنگە. لەنێو ئێراقەوە ناتوانرێت پێگە و هەژموونی تاران لەسەر بەغدا کاڵ بکرێتەوە. دەبێت ستراتیجەکە بگۆڕدرێت بۆ سەرقاڵکردنی ئێران لەنێو وڵاتەکەی خۆیدا تا نەپەرژێتە سەر ئێراق، بۆ ئەمەش پێویستە ئەو سیاسەتە بەردەوامەی ئێران لەبەرچاو بگیرێت کە هەمیشە قەیرانەکانی نێو وڵاتەکەی فڕێدەداتە دەرەوە. کەواتە دەبێت سەرقاڵکردنەکە بە جۆرێک بێت ئێران فریای فڕێدانە دەرەوەی نەکەوێت، کە ئەمەش لە ئێستادا لە توانای نەیارەکانی ئێراندا نییە. بۆیە لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەم خولەیش ئێران نەیدۆڕان، سەرباری گۆڕینی پێگە و هاوکێشەی هێزەکان، بەڵام هەر تاران حوکمی بەغدا دەگرێتەوە دەست. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览401
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 07-11-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-11-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( هومام تاهیر 21-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-03-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):21-03-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,744
图片 105,970
书籍 19,358
相关文件 97,452
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!