图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شۆکی هەڵبژاردن هەر کوژانەوەی مۆمەکە و هەڵکردنی گڵۆپەکە نییە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆکی هەڵبژاردن هەر کوژانەوەی مۆمەکە و هەڵکردنی گڵۆپەکە نییە

شۆکی هەڵبژاردن هەر کوژانەوەی مۆمەکە و هەڵکردنی گڵۆپەکە نییە
$شۆکی هەڵبژاردن هەر کوژانەوەی مۆمەکە و هەڵکردنی گڵۆپەکە نییە$
#عارف قوربانی#
هەرچەندە هێشتا لەلایەن کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە ئەنجامی کۆتایی رانەگەیێندراوە، بەڵام بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییە نافەرمییەکان نەخشەی هەڵبژاردن دەرکەوتووە. ڕێژەی بەشداریی دەنگدەر بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئێراق و هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە، ئەمەش دەرئەنجامەکان و نەخشەی هەڵبژاردنی بە جۆرێک گۆڕیوە کە بۆ زۆر لایەن ئەنجامەکان شۆکهێنەرن.
سەرباری ساردی و سڕی هەڵبژاردن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بایکۆت، بەڵام پێدەچێت ئەم سیستمە نوێیەی کە یەکەمجارە هەڵبژاردنی پێ بەڕێوەدەبرێت سەرکەوتووبووبێت لە ڕێگریی لە ساختەکاری. ئەگەر ئەمە بسەلمێندرێت کە توانی گزیکردنی نەهێشتووەتەوە ئومێدی ئەوە بۆ خەڵک درووستدەکات کە لە خولەکانی داهاتوو بە متمانە وە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و ئێراق دەباتە قۆناخێکی نوێوە. دەشبێتە سەرەتایەکی گرنگ بۆ گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسییەکان و پێگەی حیزب و کەسایەتییەکان. چونکە لە ڕاستیدا هەڵبژاردنەکانی پێشووتر بەهۆی ئەو ساختەکارییانەی دەکران هیچ متمانەیەکی بۆ هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی لە ئێراق نەهێشتبووەوە، نەچوونی خەڵکیش بۆ بەشداری لە پڕۆسەکە، ئەو پەیامەبوو.
ئەوەی لێرەدا بۆ کورد گرنگە سەرباری ئەو دۆخە سەپێنراوە ناسرووشتییەی سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام ڕێژەی کورسییەکانی کورد زۆر زیاتر بووە لە خولەکانی پێشوتر. ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ کورد و کاریگەریی لەسەر نەخشەی ئیداریی و بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە زۆر دەبێت، بەڵام نابێت ببێتە هۆکاری ئەوەی کورد پێی وابێت ڕەوشی کورد باشە بۆیە ڕێژەی کورسییەکانی زیاتر بوون، بەڵکوو بەشێکی بەهۆی بەشدارینەکردنی خەڵکەوە بووە لە دەنگدان، کەمی ڕێژەی بەشداریی هاووڵاتییان نەخشەی دەرئەنجامەکانی بە قازانجی کورد گۆڕیوە لەو ناوچانە.
ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش دەکرێت وەک شۆکی هەڵبژاردن وێنا بکرێت هەر کوژانەوەی مۆمەکە و داگیرساندنی گڵۆپەکەی نەوەی نوێ‌ نییە. بەڵکوو بۆ یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ و یەکگرتووش ئاماژەی گرنگی تیایە. #بزووتنەوەی گۆڕان# سەرباری ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی و درووستکردنی هاوپەیمانێتیی کوردستان، نەک هەر هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێناوە، بگرە بەربژێرەکانی لە ڕیزبەندی ڕکابەرەکاندا لە خواری خوارەوەن. دەنگەکانیان بە ڕێژەیەک کەمیکردووە دەبێت ئەم بزووتنەوەیە بخاتە بەردەم هەڵوەستەی ئەو پرسیارەوە ئایا گۆڕان دەورەی حەیاتی تەواو بووە؟ یان هێشتا کۆمەڵگەی کوردی پێویستی بە بوونی بزووتنەوەیەکی لەو جۆرە ماوە؟
شۆکی گەورە بۆ پارتی و یەکێتی هەڵکشانی نەوەی نوێیە، هێزێک کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە هیچ حیسابێکی بۆ نەدەکرا و لەدەرەوەی بازنەی حیساباتی خۆیان هێشتبوویانەوە، بەڵام ئێستا لە پایتەختی کوردستان بەڕێژەیەکی زۆر پێش یەکێتی کەوتووە و لەدوای پارتی بووە بە هێزی دووەم. لە #سلێمانی#ش نزیک بووەتەوە لەوەی ڕکابەری بۆ هێزی یەکەم بوون بکات. بۆ یەکەمجاریشە لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی توانیوێتی لە #کەرکووک#یش کورسی بەدەست بهێنێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ هەڵبژاردنی ئاییندەی کوردستان و هاتنەپێشەوەی نەوەی نوێ‌ بۆ ململانێی بەشداریکردن و وەرگرتنی دەسەڵات.
هەروەها دۆڕاندنی یەکێتی لە #هەولێر# پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی کە بەنیازی چوار کورسی بوو، تەنیا یەک کورسی هێناوە. لەوەش شۆکتر بۆ یەکێتی دۆڕاندنێتی لە کەرکووک کە هەمیشە خۆی وەک هێزی بێڕکابەری کەرکووک وێنا دەکرد و ململانێی ئەوەی بوو کە هەموو کورسییەکانی پشکی کورد لای یەکێتی بن. لە دوو خولی یەک لەدوای یەکی پێشتردا شەش کورسی پشکی کوردی پارێزگاکەی هەبوو. ئێستا پارتی دوای ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەو شارە قاچاخە، دوو کورسی بردووە و نەوەی نوێش کورسییەک. کە ئەمەش هاوکێشەی کەرکووک زۆر دەگۆڕێت، بەتایبەت پێگەی یەکێتی لە نەخشەی داهاتووی پارێزگاکەدا.دەرئەنجامەکانی پارێزگای سلێمانی وەک جێنفوز و گۆڕەپانی سیاسی و پێگەی حوکمڕانیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، چی بەوەی لە هەموو بازنەکاندا بەربژێری نەوەی نوێ‌ زۆر لە پێش ئەوانەی یەکێتییەوەن، هەروەها بردنەوەی سێ‌ کورسیی پارتی لە پارێزگای سلێمانی کە یەکێتی خەیاڵی لەسەر ئەوە بیناکردبوو پارتی لە زۆنی سەوز بسڕێتەوە. بۆ یەکێتی نەک هەر چاوەڕواننەکراو بوو، بگرە شۆکی هەرە گەورەیە.
بۆ کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیش دەرئەنجامەکان جێی تێڕامانن. هەرچەندە ئەو دوو هێزە وەک دوو حیزبی ئیسلامی تا ڕادەیەک پشتئەستوور بوون بەوەی دەنگدەرەکانیان چەسپاون و لەبەر ڕۆشنایی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کۆمەڵ غروری سەرکەوتنەکانی پێشتری بەرینەدابوو، پێی وابوو کێرڤی ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و لانی کەم مرخی لەسەر سێ‌ کورسی خۆشکردبوو، بەڵام دەرئەنجامەکان پێچەوانە کەوتنەوە، تەنیا یەک کورسیی بردەوە.
یەکگرتووی ئیسلامی بەهۆی ئەو کەوتنە یەک لەدوای یەکانەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو تووشی هات، کەم کەس چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد بتوانێ‌ دەست بە ڕێژەی دەنگ و کورسییەکانییەوە بگرێت، بۆ ئەمیش دەرئەنجامەکان پێچەوانە بوون، بە ئەگەری زۆرەوە کورسییەکانی بۆ دوو بەرانبەر زیادیکردووە، ‌ بەربژێرەکانیشی لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە ڕیزی پێشەوەن.
دەرئەنجامەکان هەر بۆ حیزبەکان مایەی هەڵوەستەکردن نەبوون، بگرە بۆ ئەو گرووپەش کە خۆیان وەک بەربژێری سەربەخۆ ناساندبوو، گومان دەکرا دەستی چەند کارەکتەرێکی سیاسی نێو لایەنێکی کوردستان لە پشتیانەوە بێت و کۆمەک بەوە دەکرا موعجیزە بخوڵقێنن، وەک گرووپێکی یەکلابووەوەی سەرکەوتوو وێنا دەکران، پڕوپاگەندەکان هێندە سیحراوی بوون تەنانەت کەسانی وەک ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بەربژێری کۆمەڵ لە پارێزگای #هەڵەبجە#ش وەک جۆرێک لە دڵنیابوون بۆ سەرکەوتنی ئەو گرووپە، خۆی وەک بەشێک لە سەربەخۆکان دەبینییەوە نەک نوێنەری حیزبێکی ئیسلامی، بەڵام دەرئەنجامەکان نەک هەر سەری سەربەخۆکان، سەری کۆمەڵیشیان خوارد.
لێرەدا ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی بۆ پڕۆسەکە گرنگە ئەوەیە تاوەکو ئێستا گومان لەسەر دەرئەنجامەکان و ساختەکاری نییە، کە ئەوە سەرکەوتنی هەموو لایەکە بە دۆڕاوەکانیشەوە. بۆ هەریەک لە هێزە بەشدارەکانیش دەبێت ببێ‌ بە مایەی هەڵوەستەکردن و بەخۆدا چوونەوە، لە هەمووشیان زیاتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە، چونکە دەرئەنجامەکان تەواو پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان بوون بۆ یەکێتی. ڕەنگە ئێستا بویسترێت هۆکارەکانی شکستی یەکێتی ببەسترێتەوە بە‌ کێشەکانی ئەم دووایەی نێوخۆی حیزبەکەوە، بەڵام کەوتنی بەربژێرەکانی لاهوور شێخ جەنگی، وەک فەیسەڵ کەریمخان و ئاڵا تاڵەبانی، ئەوە دەسەلمێنن بە حزووری ئەویش دۆخی یەکێتی باشتر نەدەبوو، چونکە ئاڵا و فەیسەڵ هەموو توانا و پشتیوانییەکی لاهوور شێخ جەنگی و لایەنگرانی ئەویان لە پشت بوو، کەچی هەر دەرنەچوون، ئەمەش ئاماژەی خراپی دۆخی یەکێتییە بەشێوەیەکی گشتی.
ئەگەر بڕیار بێت هۆکارەکە هەمووی ببەسترێتەوە بە کێشەکانی ئێستای یەکێتییەوە ئەوە دەکرێت بگوترێت هۆکارەکە تەنیا لەبەر بوونی ململانێکان نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە و وتارە‌ میدیاییەوە هەبوو لە میدیاکانی یەکێتی خۆی و لە ماڵپەڕ و سایتە سێبەرەکانی و لەلایەن نەیارەکانییەوە دەگوتران کە حوکمڕانیی یەکێتییان لە دوو ساڵی ڕابردوو بە حوکمی مافیا دەشوبهاند. حیزبێک کە لەسەروبەندی هەڵبژاردندا خۆی وەک گرووپێکی مافیایی پێناسە بکات لەنێو حوکمڕانیی کوردستان، چی لۆژیکێکە هەڵبژاردنیش بباتەوە؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览279
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 11-10-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 11-10-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 22-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!