图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,745
图片 105,971
书籍 19,359
相关文件 97,454
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یەکێتی و رێبازی مام جەلال
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی و رێبازی مام جەلال

یەکێتی و رێبازی مام جەلال
$یەکێتی و ڕێبازی #مام جەلال#$
#عارف قوربانی#
چوار ساڵ بەسەر کۆچی داوایی مام جەلال تێدەپەڕێت، بەڵام لە ڕاستیدا مام جەلال پێنج ساڵ بەر لەوەی ماڵاوایی لە ‌ژیان بکات، بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە ماڵاوایی لە سیاسەت کردبوو. واتا دەکرێت بڵێین، مام جەلال نۆ ساڵە لە ژیانی سیاسیی کوردستان و ئێراقدا نەماوە. لێرەدا ئەوەی بەلای منەوە جێی پرسیار و تێڕامانە ‌ئەوەیە ئایا سەرکردە گەورەکانی دونیا بە نەخۆشکەوتنیان یان بە مردنیان ئیدی ڕۆڵیان کۆتاییدێت؟ ئایا مام جەلال بە نەمانی لەناو کایەی سیاسی ڕۆڵ و کاریگەریی لەناو دونیای سیاسەتی کوردیدا ماوە؟ دۆست و نەیارانی مام جەلال ڕەنگە لەوەدا هاوڕابن کە مام جەلال سیاسییەکی کەموێنە بوو، خاوەن بیر و دیدی سیاسی بوو، توانای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و پێشبینیی پێشهاتەکانی هەبوو. دونیابینی تایبەت بەخۆی هەبوو، لەناو شۆڕش و کایەی سیاسیی ئێراق و کوردستانیشدا ڕۆڵی لە درووستکردنی ڕووداو هەروەها لە ئاڕاستەکانی ڕووداوەکانیشدا هەبوو.باوەڕی بە مەسەلەی ڕەوا و کێشەی نەتەوەکەی بوو، لە ژیانیدا بە ڕێگەی جۆراوجۆر کاری بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلەکەی کرد، بە شۆڕش و بە پەنابردنە بەر گفتوگۆ، بە ڕێگەی دیپلۆماسی. شانبەشانی بڕوابوون بە ‌رەوایەیتی دۆزی میللەتەکەی، خەباتی بێوچانی بۆ گەشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بڵاوبوونەوەی دیموکراسی کردووە. خەسڵەتە تایبەتەکانی لەو چوارچێوەیەدا بۆ پێناسەی سیاسەت کە هونەری بەڕێوەبردن و خۆگونجاندنە، مام جەلال بە مانای وشە کەسێکی خۆگونجێن بووە لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا، هەروەها لە هەموو هەلومەرجێکی ڕەخساو و دژواردا ئیدارەی ململانێ‌ و هاوکێشەکانی داوە. لەپێناو ئامانجە ستراتیجییەکانیدا بۆ هەموو قۆناخێک پلانی تاکتیکی هەبوو، لە کوێ‌ پێویست بووایا چەپ و مارکسی بێت ماوی بوو، لەکوێ‌ پێویست بووایا باوەڕدار بە بنەماکانی ئایین و پەیوەست بە ڕێساکانی ئیمانداریی بێت مەلا و شێخزادە بوو. بۆ کورد واباش بووایا ڕوو لە ڕۆژاوابێ‌، مام جەلال دیموکراسیخوازێکی ڕۆژاوایی بوو، پێویست بووایا دەست بە کەمەری ئێرانەوە بگرێت، نەوەی سەیدوئالوبەیت بوو، بەڵام هیچ کاتێکیش دژبەری بەرەکەی دیکە نەبوو، ڕەنگە تاکە سیاسیش بووبێت هەمووئەوانەی بۆ دەچووە سەر، تەنانەت ببوو بە سیحرێک و سەرنجی زۆر کەسایەیتی جیهانی و ناوەندی گەورەی بۆخۆی ڕاکێشابوو بەوەی لە یەک کاتدا دەتوانێت هاوکێشەکان لەگەڵ هەموو ناکۆکییەکاندا بە هاوسەنگی ڕابگرێت. لە میدیا جیهانییەکاندا بە سەرسامییەوە دەنووسرا، تاڵەبانی تاکەکەسە لە ‌یەککاتدا لایەکی ڕوومەتی ئەحمەدی نەژاد ماچی دەکات و لایەکەی دیکەی ڕوومەتی، کۆندۆلیزا ڕایس، وەک ئاماژەیەک بۆ جۆری ئیدارەدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو دوو لایەنە ناکۆکە (ئێران و ئەمریکا) .
ئەمانەم وەک بیرهێنانەوەیەک بۆئەوە نووسی کە بڵێم مام جەلال سەرکردەیەکی گەورەبوو، بەڵام لێرەوە بەدوای وەڵامی پرسیارەکەدا دەگەڕێم، ئایا ئەم سەرکردە گەورەیە ڕۆڵی تەواو بوو، یا کارگەرییەکانی بۆ ئێستا و داهاتوو بەردەوام دەبن؟ دەبوو پێش هەر کەس و ئاڕاستەیەکی سیاسیی دیکە، مام جەلال لەدوای خۆی کاریگەریی و ڕەنگ و نەخشی ڕێبازەکەی بە حیزبەکەی خۆیەوە دەرکەوتایە، بەڵام شاراوە نییە کە یەکێتی دوای مام جەلال لە یەکێتییەکەی مام جەلال ناچێت. لێرەدا بە و واتایە دێت کە لەدوای خۆی، ڕێبازەکەی فەرامۆش کراوە. هەر لەدوای نەخۆشکەوتنییەوە لە کۆتایی ساڵی 2012 وە ‌ئیدی یەکێتی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە سیحری تاڵەبانی بەتاڵکراوەتەوە، بەتایبەتیش لەلایەن ئەوانەوە کە زۆرترین پڕوپاگەندەیان بۆئەوە دەکرد درێژە بە ڕێبازەکەی مام دەدەین. ڕەنگە هەڵسەنگاندنی ئەم باسە پێویستی بە چەندین توێژینەوە هەبێت، لق و پۆپەکانی دید و بیروباوەڕی مام جەلال، تێز و بۆچوونەکانی بۆ چارەسەری کێشەی کورد، هەوڵ و خەباتەکەی لەو پێناوەدا، پێویستی بە ‌نووسینەوەی چەندین پەڕتووک هەیە.‌ پێویستیش بوو لەم نۆ ساڵەدا حیزبەکەی مام جەلال خەرمانێک بەرهەمی جۆراوجۆریان لەو بارەیەوە بەرهەم بهێنایە، بەڵام هەست دەکەیت بێوەفاترین حیزب لە دونیادا بەرانبەر بە ڕابەرەکەی، ئەم یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەیە، هیچ نەبووایا هەر وتارەکانی مام جەلال کە لە بۆنەی جیاجیادا پێشکەشی کردوون کۆبکرانایەتەوە، ئێستا دەیان پەڕتووک لە پەڕتووکخانەی کوردیدا لەبەردەستی توێژەر و لێکۆڵەراندا بوو بۆ پێناسەکردنەوەی مام جەلال و ڕێبازەکەی، بەڵام وەک ئەوەی تاڵەبانییان تەنیا بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن پێویست بووبێت، بۆیە هیچ ئاوڕێکیان لێنەداوەتەوە. لە وتارێکی وادا دەرفەتی هەڵسەنگاندن و بەراوردکاریی بەرتەسک دەبێتەوە، بۆیە تەنیا باسی جۆرێک لە سیاسەتی مام جەلال دەکەم کە لە ژیانی خۆیدا باوەڕی پێی هەبوو، کردبووی بە ‌بنەمای کارکردن لە هەموو قۆناخەکانی خەباتدا، ئەویش ڕاگرتنی هاوسەنگی بوو، دۆستی هەموو تەرەفەکانی کێشە بوو بێئەوەی خۆی ببێت بە تەرەف لە کێشەکان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سووریا دامەزرا، بەڵام لەو چرکە ساتەوە پەیوەندیی مام و یەکێتیی لەگەڵ شۆڕشگێڕانی ڕۆژاوای کوردستان بەردەوام بوو. یەکێتی دۆست و پشتیوانی پەکەکە و لە هەمانکاتدا مام جەلال کلیلی کردنەوەی دەرگەی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان کورد و تورکیا بووە. لە ‌یەک کاتدا دۆستی کۆمەڵە و دیموکرات و ئێران بووە، سوننە و شیعەی ئێراق تەنانەت لەسەر ئایین دونیا و قیامەتیشیان هاوڕانین، لەسەر مام جەلال و پاراستنی پەیوەندییان لەگەڵ حیزبەکەی مام یەک هەڵوێست بوون. دوای مام جەلال لە ئاستی ناوخۆ، ڕیسی مام جەلالیان کردەوە بە ‌خوری. هاوسەنگیان لەگەڵ هەموو لایەک تێکچوو. تورکیا کە بۆ پەیوەندی کێشەی پەکەکە ڕووی لە یەکێتی بوو، نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە وڵات بەدەرکرد و هەڕەشەی گرتنی #سلێمانی#شی دەکرد. ئێران کە بۆ کێشەی کوردستان و ئێراق، هەروەها بۆ ئیدارەدانی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵات ڕووی لە مام جەلال و یەکێتی بوو، ئێستا هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر کوردستان دەکات. ئەوە پەیوەندیی سوننە و شیعە و تورکمانیش دیارە لەگەڵ یەکێتی گەیشتووەتە کوێ‌. لە دوای مام جەلال یەکێتییان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا برد. ئەو هاوسەنگییەی مام ڕایگرتبوو زوو لەناویان برد. وایان کرد ئەگەر بە واقیعیش یەکێتی تەرەف نەبووبێت لەو هەموو کێشەیه، ‌ بەڵام لە ‌هەموو کێشەیەکدا پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ بکرێت. تەماشا بکەن لای ئێران گومانی ئەوە دەکرێت یەکێتی دەستی هەبووبێت لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، لای ئەمریکا، یەکێتی وەک دەسکەلای ئێران دەبیندرێت. لای هێزە کوردییەکانی نەیاری ئێران یەکێتی تۆمەتبار دەکرێت بە ڕادەستکردنەوەی کادیرەکانیان. لای تورکیا تۆمەتبارە بە ‌هاوکاریکردنی پەکەکە، لای پەکەکە جێی گومانە لەوەی بە زانیاری هەواڵگری ئەو کادیرەکانی لە سلێمانی دەکرێنە ئامانج.
پێشتر مام جەلال و یەکێتی ئیدارەی کێشەی کەرکووکیان دەدا، ئێستا یەکێک لە هاوسەرۆکانی یەکێتی لە کەرکووک حوکمی گرتنی هەیە و حیزبەکەش دەبێت بە مۆڵەت یادی نەورۆز بکاتەوە. خۆپێشاندان لە سنە و مەهاباد دەکرێت، تۆمەت بڵاودەکرێتەوە دژەتیرۆری یەکێتی لەگەڵ سوپای پاسداران بەشدار بووە لە سەرکوتکردنی ڕاپەڕین. خۆپێشاندان لە بەغدا دەکرێت و شەقام دەبێت بە گۆمی خوێن، میدیا ئێراقییەکان دەڵێن هێزێکی ئەمنیی یەکێتی لە سلێمانییەوە هاتووە بۆ سەرکووتی خۆپێشاندەر. لە بەغدا حکومەت لە ژووری تاڵەبانی پێکدەهێندرا، ئێستا کە حکومەت پێکدەهێندرێت دوای شەش مانگ وەک خێر وەزیرێک دەدرێت بە یەکێتی. ئەمانە و دەیان نموونەی دیکە هەن کە دەمانخەنە بەردەم ئەو پرسیارەی بپرسین ئایا یەکێتی جەلالیی تێدا ماوە؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览319
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 04-10-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 04-10-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 22-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览319
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,745
图片 105,971
书籍 19,359
相关文件 97,454
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!