图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,108
图片 105,812
书籍 19,707
相关文件 98,683
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەبێت کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان وەک جینۆساید بناسێنێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەبێت کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان وەک جینۆساید بناسێنێت

دەبێت کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان وەک جینۆساید بناسێنێت
$دەبێت کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان وەک جینۆساید بناسێنێت$
#عارف قوربانی#
ئە‌مڕۆ یادی 106 ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئە‌رمەنەکانە لەسەر دەستی تورکە لاوەکان و دوایین سوڵتانی عوسمانییەکان. ئێمەی گەلی کورد بە دوو هۆکار پەیوەست دەبین بەم بۆنەیەوە، یەکەمیان لەبەرئە‌وەی لە چرکەساتی ڕوودانی ئەو کۆمەڵکوژییەدا سەرباری ئە‌وەی بەشێک لە گوندنشین و خێڵە کوردەکان بوونەتە فریادڕەس و پەناگەی ئارامیی ژمارەیەکی زۆری ئەرمەنییەکان و لە مردن ڕزگاریان کردوون، بەڵام مێژوو لاپەڕە ڕەشەکانیشی بۆ تۆمارکردووین کە هەندێک لە ئاغا و دەرەبەگ و سەرۆک خێڵە کوردەکانی باکووری کوردستان تێکەڵ بەو ڕووداوە بوون، چی وەک (سوارەی حەمیدی) چەکداری وابەستە بە سەڵتەنەتی عوسمانی و چی ئە‌وانەشیان لەسەر ڕێگەی ئەو کاروانییانەی ئە‌رمەنییەکان کە بۆ مەرگ ڕاگوێزران، ئە‌مان وەک چەتە و ڕاوڕووتکەر ڕەفتاری دزێویان بەرانبەر قوربانییەکان ئەنجام داوە.
خاڵی دووەمیش کە ئێمە بەم ڕووداوەوە دەبەستێتەوە، ئەو چارەنووسەیە کە هەردوو گەلی کورد و ئە‌رمەن لە سەدەی بیستەمدا وەک دوو گەلی زووڵملێکراو کەوتووینەتە بەردەم کۆمەڵکوژیی دەوڵەتیی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکەوە، هاو قوربانین. چی ئەو کۆمەڵکوژییانەی دوای کوشتوبڕی ئە‌رمەنەکان لەسەردەستی تورکیای نوێ‌ لە دێرسم و ئارارات ئە‌نجام دراون، هەروەها ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە ئێراق وەک پڕۆسەیەکی بەردەوام ڕووبەڕووی گەلی کورد کراوەتەوە. بۆیە هاوقوربانی بوونیشمان ئێمە دەبەستێتەوە بە و کۆمەڵکوژییانەی دیکەی مرۆڤایەتییەوە و پێویستە هاوهەڵوێست و هاوسۆزیان بین.
دوو ساڵ لەمەوبەر لە بۆنەی 104 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا ئێمە چەند هاوڕێیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشتی یادکردنەوەی تاوانەکە کراین، کە چووینە یەریڤان ژمارەیەکی زۆری خوێندکاری کورد کە لەوێ‌ دەرفەتی خوێندنیان دەستەبەرکردووە لەگەڵمان بەشداری مەراسیمەکە بوون و بووین بە گرووپێکی فراوان. کاتێک چووینە نێو ئاپۆرای مەراسیمەکەوە و ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە، سەرنجێکی زۆری میدیایی کەوتە سەر وەفدەکەمان، سەرپەرشتیارانی یادەکە و پەڕڵەمانتاران و بەرپرسانی ئیداریی وڵاتەکە بەپیرمانەوە هاتن و زۆر خۆشحاڵیان لەوە دەربڕی کە کوردستانیش بەشداری بۆنەکەیانی کردووە.خستمانیانە نێو ڕیزی وڵاتەکانەوە و بە فەرمی لەگەڵ سەفیر و نوێنەری وڵاتەکان تاجەگوڵینەی کوردستان لەسەر مۆنیۆمێنتی قوربانییەکان دانرا.
دواتر چەندین دیداریان لەگەڵ پەڕڵەمان و سەنتەرەکانی توێژینەوەی جینۆساید و ناوەندە گرنگەکانی وڵاتەکە بۆ ڕێکخستین، ئە‌وەی مەبەستمە لێرەدا و پەیوەست بەم باسە بیگێڕمەوە دیدارمان بوو لە پەڕڵەمان، لەوێ‌ برادەرانمان دەرفەتی ئە‌وەیان دایە من هەندێ‌ قسە بکەم. زۆرم گوت، بەڵام پوختەکەی ئەمەبوو کە پێم گوتن قسەیەکی باو هەیە لەنێو کۆمەڵگەی ئێمە کە دەگوترێت (تەنیا کەسی سووتاو هەست بە ژانی سووتان دەکات) ئێمە لەبەر ئەوەی چەندین جار کەوتووینەتە بەردەم پڕۆسەی کۆمەڵکوژییەوە، بۆیە زیاتر لە خەڵکی دیکە هەست بە ئازارەکانتان دەکەین، لەبەرئەوەی کە هاوئازاریشین پێویستە هاوهەڵوێستیش بین بەرانبەر بە کۆی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕوویانداوە، دەبێت پشتی یەکبگرین لە ‌کارکردن بۆ ناساندنی ئەم تاوانانە و سنووردانان لە ‌بەردەم ستەمکارەکان، بۆ ئەوەی تاوانەکان چەندبارە نەبنەوە. بۆیە داواتان لێدەکەین بۆ مێژوو شەرەفی ئە‌وە بۆ وڵاتەکەتان تۆمار بکەن لە ‌پەڕڵەمانی ئەرمینیا ببن بە یەکەم وڵات تاوانی جینۆسایدی گەلی کوردستان بناسێنن. دەشزانم ئێستا ئێوە پێمان دەڵێن ئە‌ی هەڵوێستی فەرمیی هەرێمەکەی ئێوە چییە بەرانبەر بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان؟ بەڵام ئێمە لەبەرئەوەی هێشتا لە چوارچێوەی ئێراقداین و ناتوانین هەندێ‌ بڕیار بدەین کە هەڵوێستی ئێراق لە ‌بارەیانەوە ڕوون نەبێت. گفتوگۆی زۆر کرا و ئە‌وانیش هەمان ئەو داوایەیان لە هەرێمی کوردستان هەبوو کە پێویستە وەک گەلێکی چەندجار جینۆسایدکراو، دان بە جینۆسایدی گەلانی دیکەدا بنێت بۆ ئەوەی دەرگە بۆ خۆی بکاتەوە تاوەکو تاوانەکانی دژ بە گەلی کوردستانیش لە جیهان بناسرێن.
ئە‌گەر تەماشا بکەین ئەو وڵاتانەی تاوانی جینۆسایدیان ئە‌نجام داوە، ئە‌گەر کۆمەڵگە و دەسەڵات قۆناخی ستەمکارییان تێپەڕاندبێت، ئامادەی داوای لێبووردن و چوونەژێرباری بەرپرسیاریێتی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانیان لە ئەستۆ گرتووە، دیارترین نموونە وڵاتی ئە‌ڵمانیایە کە تاوەکو ئێستاش ساڵانە قەرەبوو دەداتە ئیسرائیل لەپای ئەو تاوانانەی هیتلەر بەرانبەر بە جووەکان‌ ئەنجامی داوە و ئە‌ڵمانیا بەهیچ شێوەیەک دیپلۆماسییەتی وڵاتەکەی بەکارنەبردووە بۆ ئەوەی ڕێگربێت لەوەی وڵاتانی جیهان هۆڵۆکۆست وەک جینۆساید بناسێنن، دژی هیچ وڵاتێکیش هەڵوێستی وەرنەگرتووە کە هاوسۆزی گەلی جوو‌ن.
لەبەرانبەردا ئەو وڵاتانەی کە هێشتا لەنێو قۆناخی تاوانکارییەکەدا دەژین، نکۆڵی لە تاوانەکە دەکەن و دژی هەر وڵاتێکن دان بە و تاوانەدا بنێت، بۆ ئەمەشیان تورکیا نموونەی هەر‌ە بەرجەستەیە کە نەک هەر ناچێتەژێر باری بەرپرسیارێتیی هەڵگرتنی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، بەڵکوو هێشتا لە قۆناخی نکۆڵیلێکردن دایە و دژی هەر وڵاتێکە تاوانی دژی ئەرمەنییەکان وەک جینۆساید بناسێنێت. ئەمە بۆ هەردوو وڵاتی ئە‌ڵمانیا و تورکیا لە سادەترین پێناسەدا ئەوەیە کە ئە‌ڵمانیا پەندی لەو ڕووداوە وەرگرتووە و نایەوێت دووبارە ببێتەوە، تورکیاش لە ‌هەناوی کۆمەڵگە و دەوڵەتەکەشدا هەمان ڕووحی تاوانکاریی ئامادەیی هەیە و هەمیشە ئامادەیە بۆ دووبارەکردنەوەی. ئەمە بۆ ئێراق و دەوڵەتی نەتەوە سەردەستەکانی دیکەی ناوچەکەش هەر ڕاستە. کە ئامادەی تێپەڕاندنی ئەو قۆناخە نەبن کەواتە ئامادەن بۆ ئەنجامدانەوەی تاوانەکان.
کەواتە پێویستە کورد چی بکات بۆ ئە‌وەی جینۆساید نەکرێتەوە؟ چارەسەر و سنووردانان لە ‌بەردەم ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی تەنیا ئە‌وەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوور و لەمپەر لە ‌بەردەمیان دابنێت. ئەمەش تەنیا لەو ڕێگەیەوە بەدی دێت کە جیهان کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان وەک جینۆساید بناسێنێت. پرسیارەکە لێرەدایە کە کوردستان ئامادەنەبێت کۆمەڵکوژیی وڵاتانی دیکە وەک جینۆساید بناسێنێت، ئەی چۆن چاوەڕێی ئەوە دەکات وڵاتانی دیکە ئە‌وە بۆ کورد بکەن؟ ئەگەر هەرێمی کوردستان لە ترسی تورکیا نەتوانێ‌ تاوانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بناسێنێت، دەبێت چاوەڕوانی هەمان هەڵوێستی وڵاتانیش بێت کە لەبەر تورکیا و عەرەب ئامادە نەبن دان بە کۆمەڵکوژیی کورددا بنێن. ئەگەر کوردستان ئامادە نەبێت لە ترسی کاردانەوەی ئێران و ئیسلام و جیهانی عەرەبی هۆڵۆکۆست بناسێنێت، دەبێت چاوەڕوانی هەمان هەڵوێستی وڵاتانی جیهانیش بێت لەبەر ئەو دەوڵەتانە دان بە کۆمەڵکوژیی کورددا نەنێن.
کەواتە کلیلی کردنەوەی دەرگەی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لە دەستی خۆمانە. بۆیە هیوادارم پەڕڵەمانی کوردستان ئازایەتی ئەوە بنوێنێت کە ئەم باسە ببەنە‌ نێو پەڕڵەمانەوە، لەوێ‌ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و ئازایەتیی ئەوەیان تێدابێت لەبەر پاراستنی خەڵکی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ‌گەلی کورد، ئەوەش بۆ بە فەرمی ناسینی ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجام دراون و بۆ درووستکردن و دەستەبەرکردنی دڵنیایی کە جارێکی دیکە میللەتەکەمان ڕووبەڕووی جینۆساید نابێتەوە. لە پەڕڵەمانی کوردستانەوە تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی ئە‌رمەنییەکان و هۆڵۆکۆست و کۆمەڵکوژییەکانی دیکەی جیهان وەک تاوانی جینۆساید بناسێنن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览58
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 24-04-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 24-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 23-03-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on24-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览58
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,108
图片 105,812
书籍 19,707
相关文件 98,683
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!