图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,571
图片 105,718
书籍 19,404
相关文件 97,448
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چی لە ستراتیژی ئێران گۆڕاوە بەرامبەر ئێراق؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چی لە ستراتیژی ئێران گۆڕاوە بەرامبەر ئێراق؟

چی لە ستراتیژی ئێران گۆڕاوە بەرامبەر ئێراق؟
$چی لە ستراتیژی ئێران گۆڕاوە بەرانبەر ئێراق؟$
#زوبێر رەسوڵ#
#07-01-2021#
دوای تێپەربوونی ساڵێک بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی ئێستا ئێرانییەکان خەریکە دەگەنە ئەو باوەڕەی کە چیدیکە ناتوانن بەو میکانیزمانەی پێشوو مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێراق بکەن. ئەمەش زیاتر لە هۆکارێکی هەیە، بەڵام کاریگەرترینیان ئەوەیە کە جێگرەوەی سولەیمانی نە ئەو کاریزماییەی هەیە، نە ئەو ناسین و دۆستایەتیەشی هەیە لەگەڵ سەرکردە ئێراقییەکاندا.
هەڵبەتە ئەمە جگە لەو دەنگە ناڕەزاییانەی کە دوای نەمانی سولەیمانی لە ناو دامەزراوەکانی وەک دەزگای هەواڵگری و دەزگاکانی دیکەیش سەرهەڵدەدەن کە پێیانوایە نابێت چیدیکە بەو شێوازەی سولەیمانی مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێراقدا بکرێت، لە کاتێکدا تا سولەیمانی لە ژیاندا مابوو ڕەخنەی لەو جۆرە نە بوونی هەبوو نە بواری گوێگرتنیش.
سەرەڕای ئەو هۆکارانەی ئاماژەمان پێدان چەندان هۆکاری دیکەیش هەن کە وادەکەن ئێرانییەکان نەتوانن بەو ستراتیژ و تواناییەی پێشووتر مامەڵە لەگەڵ یار و نەیارەکانیاندا بکەن لە ئێراقدا، بەتایبەت پرسی دابەزینی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆنا و گووشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا. ئەمانە گشتیان پاڵنەری بەهێزن بۆ ئەوەی ئێران ناچار بێت پێداچوونەوەیەکی ورد بە ستراتیژی خۆیدا بکات لە ئێراقدا.
حکومەتەکەی کازمی ئەگەر سەرکەوتووش نەبووبێت لە مامەڵکردن لەگەڵ میلیشیا شیعەکاندا، بەڵام سەرکەوتوو بووە لە ناشیرنکردنیان لە بەردەم شەقام و دواتریش نیشاندانیان وەکوو سەرچاوەی پشێوی و ناسەقامگیری لە ئێراقدا، تاوەکووئەو ئاستەی ناکۆکی بکەوێتە ناو خودی ئەو هێزانە، بۆ نموونە سەدرییەکان دژی ئەو پشێوییەی هێزەکانی عەسائیب و حزبوڵڵا و ئەو گرووپانەبوون کە هێرشی سەربازییان دەکردە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێراقدا.
ئێرانییەکان باش دەزانن بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دواجار سەردەکێشێت بۆ لەدەستدانی شەقامی شیعی لە ئێراقدا. ئەم ئاماژانە لە خۆپێشاندانەکانی تشرینی 2019 بە ئاشکرا دیاربوون بەتایبەت لە بەسرە کاتێک خەڵک داوای دەرکردنی ئێرانیان کرد لە ئێراق.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تازە کە پشتی بەستووە بە ڕای زۆرێک لەو سەرکردە شیعییانەی کە نزیکن لە ئێران، زۆربەیان لەسەر ئەوە کۆکن کە دوای نەمانی #سلێمانی# ئێران خەریکە پێداچوونەوەیەک بە ستراتیژی خۆی دەکات لە ئێراقدا، ئەم ستراتیژە نوێیەش بە پلەی یەکەم بریتی دەبێت لە کشانەوەی ئێران لە بەرەی پێشەوە و سەرەڕم بوون لە کۆنترۆڵکردن و دەستوەردانی زەق لە ورد و درشتی کاروباری ئێراقدا.
واتا ئێران لەمەودوا زیاتر پشت بە میکانیزمی سیاسی و دبلۆماسی دەبەستێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی لە ئێراقدا، نەک بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری چەک و میلیشیایی چەکدار.
زۆرێک لەو سەرکردە نزیکانەی لە ئێران کە لە ڕاپۆرتەکەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە پێیانوایە جۆرێک لە نادسپلینی هەیە لەو پەیامانەی کە لە ئێرانەوە بە گرووپ و میلیشیا شیعییەکان دەگات، بە جۆرێک کە گوزارشت لە بوونی جیاوازی و ململانێ دەکرێت لەنێوان پاسەوانانی شۆڕش و دەزگای هەواڵگریی ئێرانی.
دەزگای هەواڵگریی ئێران مەیلی لەگەڵ ئەوەیە کە میلیشیاکانیان ئارامتربن و هێرشنەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. بەپێچەوانەی پەیامەکانی سوپای قودس کە پاڵپشتی لە بەکارهێنانی تووندوتیژی میلیشیاکان دەکەن دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێراق، وەکوو پێشاندانی نیازپاکیێک بۆ ئیدارەی بایدن کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، هەروەها جیابوونەوەی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# کە لەژێر فەرمانی ئایەتوڵڵا سیستانی درووست بوون، هەروەها هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی ئێراقیش کە بە نیازە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، هۆکاری سەرەکین کە وا لە ئێرانییەکان دەکەن ناچاربن ئەو پێداچوونەوەیە بکەن بە سیاسەتەکانی خۆیان لە ئێراقدا.
پێدەچێت ستراتیژی نوێی ئێرانییەکان لە ئێراق کار لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بکات: یەکەم، هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان بەتایبەت گرووپە بچووکەکانی وەک سەرایایی خوراسانی، لەبەرانبەردا دەستگرتن بە چەند گرووپێکی سەرەکی بۆ ئەوەی ئەو هەموو پەرشوبڵاویە درووست نەبێت لە ئاڕاستەی کارکردنی گرووپە چەکدارەکان. دووەمیش: دژایەتی نەکردنی حکومەت و بەڵکوو پاڵپشتیکردنیشی، ئەمەش لە ڕێگەی درووستکردنی کاریگەریی سیاسی لەسەر حکومەت نەک لە ڕێگەی هێزی چەکداری. سێیەم، دۆزینەوەی میکانیزمێکی دیکە بۆ پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ئێراق و هێشتنەوەیان لە شێوەی چەند پێکهاتەیەک کە لەڕووی یاساییەوە کێشەیان نەبێت لەگەڵ حکومەتدا. واتا بوونی حکومەتێک کە ڕێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبیش بدات. بەمەش ئێران دەتوانێت خاوەن هێزێکی دوو سەر بێت لە ئێراقدا هەم حکومەت و هەمیش هێزەکانی حەشدی شەعبی.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە ئەم ستراتیژە نوێیەی ئێران وابەستەیە بە چۆنێتی مامەڵەکردنی ئیدارەی جۆ بایدن لەگەڵ ئێران، واتا ئەگەر ئەمریکا و ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکەی خۆیان ئەوا ئەگەری زۆرە ئێران ئەو پاڵپشتیکردنە لە حکومەتی ئێراق بکات بەتایبەت لە ڕێگەی دۆزینەوەی میکانیزمێکی کارکردن لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و حکومەت بۆ ئەوەی جۆرێک لە سەقامگیری هەبێت لە ئێراقدا.
ئێستا خەریکە بەشێک لە سەرکردە شیعەکانیش دەگەنە ئەو باوەڕەی کە ئەوەی ئێران دەیکات لە بەرژەوەندیی شیعەکانی ئێراقدا نییە، چونکە ئەم سیاسەتەی ئێستای ئێران بریتییە لە بنکۆڵکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و لاوازکردنی دەوڵەت، ئەم سیاسەتەی ئێران ئەگەر بۆ پێش 2003 درووست بووبێت، ئاساییە، بەتایبەت بەو پاسەوەی کە دەوڵەت هی بەعسی و سوننەکان بوو، بەڵام ئێستا ئەم دەوڵەتە هی شیعەکانە!
سەرکردەی ڕەوتی حیکمە (بەدیع ئەبو گلەل) لە تویتێکدا زۆر بەجوانی گوزارشتی لەو دۆخەی ئێستا کردووە و دەڵێت: لە ڕابردوودا هێزی بەرهەڵستکاری شیعەکان لە هێزی ئەو چەکەدا بوو کە دژی دەوڵەتی دیکتاتۆری بەعس بەکاریاندەهێنا؛ بەڵام ئێستا هێزی شیعەکان لە بوونی دەوڵەتێکە کە پشت ئەستوور بێت بە هێز و دامەزراوەکانی دەوڵەت، نەک ئەو هێز و دامەزراوانەی دژی دەوڵەتن.
$هەرێمی کوردستان چی بکات لەو دۆخەدا؟$
بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە بەردەوام لە پەیوەندی و دۆستایەتی دا بێت لەگەڵ ئێران، لەوەش گرنگتر ئەوەیە ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم بێت نەک نوێنەرایەتیی حزبەکان، بەڵام ئەگەر لە ڕێگەی حزبەکانیش بێت لەوە باشترە کە هەر نەبێت.
هەرێمی کوردستان دەبێت بەوردی لە دۆخی پڕۆسەی سیاسی لە بەغدا ئاگادار بێت و هەندێکجاریش بەشێک بێت لە یارییەکان. ئەمەش لە ڕێگەی تیمێکی هاوئاهەنگ دەبێت نەک ئەو ملشکاندنەی یەکدی کە ئێستا لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا هەیە، چونکە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بریتییە لە پاراستن و هاوسەنگیی بەرژەوەندییەکانی هەریەکە لە تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان.
بەڵام لەپێناو ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانیش، ئەمەش بە پلەی یەک دەکەوێتە سەر هاوئاهەنگی و ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر فۆرم و جۆری فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستاندا، تاوەکوودەگاتە دووبارە دابەشکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەنێوان پارتە سەرەکییەکانی دەسەڵات، بەتایبەت پارتی، یەکێتی و گۆڕان. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览241
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 07-01-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-01-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 26-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览241
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,571
图片 105,718
书籍 19,404
相关文件 97,448
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!