图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  528,906
图片
  107,052
书籍
  19,898
相关文件
  100,343
Video
  1,468
语言
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
小组
中国的
传记 
4
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەرژمێری بە تامی تەعریب
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرژمێری بە تامی تەعریب

سەرژمێری بە تامی تەعریب
$سەرژمێری بە تامی تەعریب$
#ئازاد وەڵەدبەگی#
#10-09-2019#
بەپێی بەندی 110/ بڕگەی نۆیەم لە دەستووری ئێراق، ئامار و سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بە یەکێک لە دەسەڵاتە پاوانکراوەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی دادەنرێت. لەسەر ئەم بنەمایە، حکومەتی فیدراڵی بڕیاریداوە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2020 سەرژمێریی گشتی بۆ دانیشتووان و خانووبەرە لەژێر دروشمی سەرژمێری بۆ گەشەپێدان لە سەرانسەری ئێراقدا بەڕێوە بچێت. لە ساڵی 1987ەوە تاکوو ئێستا کە دەکاتە 33 ساڵ، هیچ سەرژمێرییەکی گشتگیر و ورد و درووست لە ئێراقدا نەکراوە، کە دیارە هۆکاری ئەمەش بۆ دۆخی نائارام و ناسەقامگیری ئێراق دەگەڕێتەوە لەم ساڵانەدا. ئەم سەرژمێرییەی ئێستا لەژێر تیشکی یاسای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و خانووبەرە ژمارە (40) ی ساڵی 2008 بەڕێوە دەچێت و سەرەتا بڕیار بوو لە ساڵی 2009- 2010 ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوکات دۆخی ناسەقامگیری ئێراق بووە بیانوو بۆ دواخستنی. بەڵام بە دووریش نازانرێت باڵادەستیی کورد لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەو سەردەمە یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی سەرژمێری بووبێت.
بەپێی یاسای ئاماژە بۆکراو، سەرژمێری بریتییە لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی زانیارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەکانی تایبەت بە دانیشتووان. ئامارەکان بریتین لە هەموو ژمارە و زانیارییەکانی تایبەت بە لایەنی کۆمەڵایەتی، ئابووری، رۆشنبیری و تەندرووستیی دانیشتووان کە زانیارییەکانی خوێندن، ئاستی بژێوی، نەتەوە، ئایین و شوێنی دانیشتن و زانیارییەکانی تر لەخۆدەگرێت.
هەرچەندە پڕۆسەی سەرژمێری لە بنەڕەتدا کارێکی تەکنیکی و زانستییە و دەبێ بەپێی پێوەر و بنەما زانستی و نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی وەدەستهێنانی زانیارییە پێویستە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنیرییەکان و هتد، ئەنجام بدرێت و بەرچاوڕوونی بداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی داڕشتنی پلانی گەشەپێدانی گشتگیری وڵات، بەڵام لە وڵاتێکدا کە هەموو شتێک تام و بۆنی سیاسەتی گرتووە و بە سیاسی کراوە، بڕیاری سەرژمێری لەم دۆخە ناسەقامگیرەی ئێراقدا ڕەهەندێکی سیاسی هەیە، کە ئەمەش جۆرێک لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای کورد درووست کردووە. ڕێکخراوی UNFPA کە وەک لایەنێکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەزگای ناوەندیی ئاماری ئێراق کار دەکات، یەکێک لە مەرجەکانی سەرکەوتنی سەرژمێریی گشتی دەبەستێتەوە بە فەراهەمبوونی دۆخێکی ئارام و ئاسایی و سەقامگیریی سیاسی لە وڵات.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، لە دۆخێکی ناسەقامگیر و نائارامی لەم جۆرە کە لە بەشێک لە ناوچەکانی ئێراق و بە تایبەت لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکاندا هەیە و، بە سەرنجدان لە دۆخی کورد لەو ناوچانە پاش 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و ئاوارەبوونی بەشێک لە دانیشتووانی کوردی ئەو ناوچانە و باڵادەستی سیاسی- سەربازیی عەرەب لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، ئایا ئەنجامدانی سەرژمێری لەو ناوچانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاییندەی کورد نابێت لەو ناوچانەدا؟
ئایا ئەنجامەکانی ئەم سەرژمێرییە گرفت لە بەردەم چارەسەری دادپەروەرانەی کێشەی کورد درووست ناکات لە ئێراقدا؟ ئەگەر سەرنج بدەین، لە گفتوگۆ و پرسە سیاسی- یاساییەکاندا لە ئێراق، کورد بەردەوام پشت بە سەرژمێریی ساڵی 1957 دەبەستێ کە بە یەکێک لە سەرژمێرییە درووست و زانستییەکان بە دوور لە کاریگەریی سیاسەت دادەنرێت لەم وڵاتەدا. بە ئەنجامدانی سەرژمێری ساڵی 2020 ئیدی سەرژمێریی ساڵی 1957 بەهای خۆی لەدەست دەدات و دوا سەرژمێری دەبێتە پێوەر و بنەما لە هەر بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی و، دوور نییە تای تەرازوو لەو ناوچانە بە قازانجی لایەنی عەرەبی گۆڕانی بەسەردا بێت. چ گەرەنتییەک هەیە کە ئەو سەرژمێرییە بە شێوەیەکی درووست و پیشەیی و دوور لە کاریگەریی لایەنە باڵادەستە سیاسی و سەربازییەکان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەنجام دەدرێت؟ لە دۆخی ناسەقامگیری ئەو ناوچانەدا پڕۆسەی سەرژمێری تا چەند دەتوانێ سەرکەوتوو بێت؟
لەلایەکی ترەوە، یەکێک لە نیگەرانییەکانی کورد لە بابەتی سەرژمێری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە دەرکەوتنی ڕێژەی ڕاستەقینەی کورد، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ئێراق کەم ببێتەوە. هەروەک دەزانین پێشتر ڕێککەوتنێکی نەنووسراو لەنێوان لایەنە عەرەبی و کوردییەکان هەبووە کە هەتا سەرژمێری گشتیی دانیشتووان پشکی کورد لە بودجەی ئێراق 17% بێت، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین لە ساڵی 2014 بەدواوە پشکی هەرێم لە بودجەی ئێراق بە 12.67% دانراوە و ئیدی ئەستەمە جارێکی تر ڕێژەی 17% بگەڕیتەوە، تەنیا ئەگەر لە سەرژمێری دەربکەوێت کە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم دەگاتە 17% ئەوکات دەکرێت کورد پێداگری لەسەر 17% لە بودجەی ئێراق بکاتەوە. پێم وایە ئەم نیگەرانییە لە جێی خۆیدا نییە، لەبەر ئەوەی ئێستا ئەو ڕێژەیە بە کردەوە نەماوە، جگە لەوەش ئەگەر لە سەرژمێری ساڵی 2020 ڕێژەی ڕاستەقینەی کورد دەربکەوێت، پێداگری لەسەر 17% شتێکی یاسایی و لۆژیکی نییە و کورد هەر لە سەرەتاوە دەچێتە ناو جەنگێکی دۆڕاوەوە.
بە سەرنجدان لەوەی کە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان و خانووبەرە لە ئێراق بە دوور لە ڕەهەندی زانستی و تەکنیکی دەتوانێ ڕەهەندێکی سیاسیشی هەبێت، واباشە ئەم پرسە بخرێتە ناو چوارچێوەی گفتوگۆکانی بەغدا- #هەولێر# و ڕێگەچارەیەکی درووست و گونجاو دابنرێت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، کە ئەویش بریتییە لە ئاساییکردنەوەی خێرا و بەپەلەی دۆخی ئەو ناوچانە و تەنانەت ناوچە نائارامەکانی تری ئێراق بۆ ئەوەی هەم ئاوارە کوردەکان بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و، هەم ئاوارە عەرەبەکانیش لەو ناوچانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، هەتا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پڕۆسەکە نەبێت. لە ئەگەری ئاسایینەکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە، دەکرێت کورد پلانی B هەبێت و هەوڵی دواخستن یا بایکۆتکردنی پڕۆسەکە بدات، هەتا دەرفەتی لەبار دەڕەخسێ. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览248
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 10-09-2019
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 10-09-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 26-03-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on26-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览248
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  528,906
图片
  107,052
书籍
  19,898
相关文件
  100,343
Video
  1,468
语言
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
小组
中国的
传记 
4
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 诗人 传记 - 人键 - 作家 传记 - 人键 - 小说作家 传记 - 人键 - 政治活动家

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!