图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شۆڕش بە تەنیا کەسێکیش دەکرێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕش بە تەنیا کەسێکیش دەکرێت

شۆڕش بە تەنیا کەسێکیش دەکرێت
$شۆڕش بە تەنیا کەسێکیش دەکرێت$
#عارف قوربانی#
#27-03-2023#
پیاوێکی دۆستم هەیە ناوی کوێخا شەوکەت کوێخا شەریفی سەیدانە؛ بنەماڵەیەکی ناسراو و ناوداری ناوچەکانی کەرکووک و شوان و چەمچەماڵن. لە دەستپێکی بزووتنەوەی چەکداری کوردییەوە لە ساڵی 1961ەوە بۆ ئێستا لەناو جووڵانەوەکەدا بەشدارن و لەو ڕێگەیەدا کۆمەڵێک خەڵکیان بووەتە قوربانی. پیاوێکە خوێندەواریی نییە، بەڵام لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و مێژووییدا هەندێ‌ پرسیار دەوروژێنێت، کەم خوێندەوار و شارەزای بوارەکە پەی پێدەبەن. قسە و سەرگوزشتەی زۆری هەن، بەڵام ئەوەی لێرەدا و بۆ دەستپێکی ئەم وتارە مەبەستمە بیگێڕمەوە ئەوەیە کە پێی وایە (ئادەم و حەوا) کوردن.
ئەو دەڵێت: هەموو میللەتانی دونیا خۆیان مێژووی خۆیان نووسیووەتەوە، نەک کەمیان بۆخۆیان نەنووسیوە، بەڵکوو لە درووستکردنی شانازی و بەگەورەزانینی نەتەوەکانیان زیادەڕۆیشیان کردووە، بەڵام کەسیان ئادەم و حەوایان نەکردووە بە موڵکی خۆیان. تەنیا میللەتێک کە خۆی مێژووی خۆی نەنووسیوەتەوە و خەڵک مێژووی بۆ تۆمارکردووە، ئێمەی کوردین کە وەک چۆن تائێستا غەدر لە خۆمان دەکرێت، بەخوا غەدر لە مێژووەکەشمان کراوە. مادام کەس ئادەم و حەوای نەکردووەتە موڵکی خۆی، دیارە‌ ئەوانیش کورد بوون‌، بەڵام مێژوونووسەکان بەغەدریان زانیوە ئەو ڕاستییە بۆ کورد بنووسنەوە.
لە ڕاستیشدا ئەوەی وەک مێژووی کورد تۆمارکراوە و لە پەڕتووکخانەی ناوەندە زانستی و ئەکادیمیەکانی جیهان و ئەرشیڤی کورد خۆیدا هەڵگیراوە، مێژوویەکە کورد نەینووسیوەتەوە، یان ڕاستەوخۆ لەلایەن مێژوونووسانی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکەوە کە دوژمنی کورد و داگیرکەری کوردستان بوون، نووسراونەتەوە، یاخود کەسانێکی دیکەی ئەرمەنی و یۆنانی و ڕووسی و ئەوروپی نووسیویانە کە بەڵگە و نووسراوەکانی ئەوانیان کردووە بە سەرچاوەی لێکۆڵینەوەکانیان. بۆیە دەتوانرێت بە ڕەهای بگوترێت ئەوەی لەبارەی مێژووی کوردەوە نووسراوە، دوورە لە مێژووی ڕاستەقینەی کوردەوە.
مێژوونووسێکی عەرەب دەڵێت: کورد جنۆکەن و خوا پەردەی لەسەر لاداون. بەشێک لە مێژوونووسانی ئێران دەڵێن، ئێرانین، یەکێ‌ دەڵی ئارین، یەکێ‌ دەڵێ هیندۆئەوروپین. یەکێک دەڵێت‌ گۆتی و کاردۆخی و یەکێکی دیکە‌ دەڵێ، هیتی و لۆلۆین. ناکرێت کورد هەموو ئەو شتانەبێت کە لە بارەیەوە دەگوترێت، ئەمڕۆ بێت یان سبەی دەبێت مێژووی ڕاستەقینەی کورد بدۆزرێتەوە. هەرچەندە بەشێک لە ڕۆشنبیر و مێژوونووسان بە کارێکی سەختی دەزانن و مامۆستا مەسعود محەمەد لەبارەی سەختیی دۆزینەوەی ڕەچەڵەکی کورد دەڵێت: ئەم هەموو زانستەی فینۆلۆجی و کوردلۆجی و کوردناسی و ئارکیۆلۆجی و مێژووی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ساخکردنەوەی تاو تەئسیری تێکەڵبوونی تیکهەڵقژان و تێکچرمسانی میللەتان و زمانەکانی ئەم ناوچە پان و بەرینە لە ماوەی دوو سێ‌ هەزارساڵدا، کاری تاکە کەس نییە. کاری جیلێکی سەرلەبەریش نییە. نەفەسی ئەم کارە لە عومری تاکەکەس و تاکە جیل یەجگار درێژترە.
بەڵام لەم ماوانەی ڕابردوو دوو پەڕتووکی زۆر گرنکم لەبارەی ڕەچەڵەکی کورد و مێژووی زمانەکەی خوێندەوە، پەڕتووکی یەکەمیان (کورد کێیە) و پەڕتووکی دووەم (مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد) کە هەردوو پەڕتووکەکە سۆران حەمەڕەش نووسیونی، ئەوەی ئەم نووسەرە بەتەنیا کردوویەتی ئەو تەحەدایەی کردووە کە شۆڕش بە تەنیا کەسێکیش دەکرێت، ئەوەی مەسعود محەمەد پێی وابووە بە تەمەنی جیلێک ناکرێت. سۆران حەمەڕەش بە بەخشینی تەمەنی خۆی کردوویەتی.
پێش هەر شتێک ئەو ڕاستیەی سەلماندووە، هەموو ئەو پەڕتووکانەی لە ڕابردوودا لەبارەی مێژووی کۆنی کورد، ڕەچەڵەکی، زمانی، ئایینەکانی، نیشتمان و دەسەڵاتەکانی نووسراونەتەوە، مێژووی درووستکراون. بەپشت بەستن بە سەتان بەڵگە و دیکۆمێنتی زمانەوانی، ئارکیۆلۆژی، ئاسەوار، ئەوەی سەلماندووە کورد ناچنەوە سەر ڕەچەڵەکی هیچ کام لەوانەی لە ڕابردوودا بۆ مێژووی کورد نووسراونەتەوە، لە هیچ شوێن و ناوچەیەکی دیکەوە نەهاتوون. بەڵکوو لەوەتەی خوا خەڵقی کردوون هەر کورد بوون و هەر لەسەر ئەو جوگرافیایە ژیاون.
دەیان بەڵگەی زمانەوانی و نووسراوەی مێژوویی لە سەرچاوەی بابلی، ئاشووری، پەهلەوی، ئەرمەنی و سەرچاوە ئیسلامییەکاندا ساخکردووەتەوە کە سۆمەریەکان وەک یەکەم کۆمەڵگەی شارستانییەتی مرۆڤایەتی، کورد بوون و زمانەکەیان هەمان زمانی ئێستای کوردی بووە. ئەوەی سەلماندووە چیرۆکی ئادەم و حەوا کە لە (ئینجیل و تەورات و قورئان) دا باس کراوە، بە هەزاران ساڵ پێش ئەم پەڕتووکە ئاسمانیانە لە پەڕتووکی سۆمەریەکاندا هەبووە و سۆمەریەکان ئادەمیان بە باپیری خۆیان ناوبردووە.
هەرچەندە لە چەند دەیەی ڕابردوودا زۆر نووسەر و مێژوونووس و ئەکادیمیستی کورد پەڕتووکیان لەبارەی مێژووی کورد نووسیووەتەوە. هەوڵی زۆریان داوە‌ بگەنە حەقیقەتی ڕەچەڵەکی کورد و زمانەکەی، بەڵام نەیانتوانیوە‌ خۆیان لە کاریگەریی ئەو مێژووە چەواشەکارانەیەی بۆ مێژووی کورد نووسراوەتەوە بە دوور بگرن. بۆیە دەتوانم بڵێم ئەمە یەکەمین پەڕتووکی نووسینەوەی مێژووی کوردە دوور لە کاریگەریی ئەو مێژووە درووستکراوەی لە ڕابردوو بۆ کورد نووسراوەتەوە. یەکەمین پەڕتووکی مێژووی کوردە کورد نووسیوێتی. زۆر گرنگە کورد بە ڕەچەڵەک و مێژووی خۆی ئاشنابێت، ئەم دوو پەڕتووکە خزمەتێکی گەورە بە خوێنەری کورد لە ئێستا و نەوەکانی داهاتوو دەکەن، لەوەی خۆیان بناسن.
بۆیە داواکارم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تاکە دامەزراوە و قەوارەی دانپێدانراوی کورد کە خاوەن سیستەمی پەروەردەیی و دامەزراوەی زانستی و دەیان زانکۆ و پەیمانگەیە، پێویستە وەک قۆناخی یەکەم بڕیار بدات هەرچی پەڕتووکی مێژوو هەیە بخرێنە لاوە و چیتر بەهەڵە مێژووی کورد نەخوێندرێت، ئەم دوو پەڕتووکە بکرێنە مەنهەجی خوێندنی وانەی مێژوو. بۆ ئەوەی پێش هەر کەسێکی دیکە خۆمان بە مێژووی خۆمان ئاشنابین و بزانین ئێمە کێین. چەند هەزار ساڵە لەم ناوچەیە دەژین و باو و باپیرانمان کێ‌ بوون، زمانمان، جوگرافیامان، ئایینمان کە هەموویان داگیرکراون و گەل و نەتەوەکانی دیکە کردوویانن بە موڵکی خۆیان.
هەروەها زۆر گرنگە ئەم پەڕتووکە لەلایەن دەزگە و دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانی مادی بکرێت وەربگێڕدرێت بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکی، پاشان بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی و فەرەنسی و بە ‌ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکانی جیهاندا بڵاوبکرێنەوە کە بەدڵنیاییەوە دەبنە سەرچاوە بۆ نووسینەوەی دەیان پەڕتووکی مێژووی لەبارەی سەرلەنوێ‌ نووسینەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مێژووی گەل و نەتەوە و ئایینەکانیان. هەروەها پێویستیشە لە دەزگایەکی زانستی وەک زانکۆی سەڵاحەدین کە کۆنترین زانکۆی کوردستانە بڕوانامەی دکتۆرای فەخری ببەخشرێت بە نووسەرەکەی وەک ڕێزلێنانێکی مەعنەوی لەپای ئەو خزمەتە گەورەیەی بە مێژووی کوردی کردووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览50
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 27-03-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 27-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 28-03-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on29-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览50
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!