图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,816
图片 105,333
书籍 19,595
相关文件 98,319
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە ستایشی کۆڵنەداندا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە ستایشی کۆڵنەداندا

لە ستایشی کۆڵنەداندا
$لە ستایشی کۆڵنەداندا$
#بڕوا بەرزنجی#
#01-06-2022#
لە زۆرینەی وێنەکانیدا، ئێمە پیاوێکی شەپقە لەسەری چرووت بە دەمی گۆچان بە دەست دەبینین، کە هێندەی لە هاندەرێکی پاڵەوانی ئەسپسواری دەچێت لە سیاسی و سەرکردەی وڵاتێکی زلهێز ناچێت. ئەو وینستۆن چەرچڵە.
ئەو پیاوەی وەک شەمەندەفەرێکی رێگەی دوور، زۆر وێستگەی جیاوازی بڕی و نەوەستا. چەرچڵ زیاد لە بەهرەیەکی هەبوو، ئابووریناس، سیاسەتمەدار، نووسەر، وێنەکێش، شاعیر و دواجار سەرکردەی سەرکردایەتیی جەنگی جیهانیی دووەم و شکستپێهێنەری هیتلەر.
ئەو کاتێک لە ئابووری کاریدەکرد کە پیشەی ئەکادیمی خۆیشی نەبوو، بەڵکوو زیاتر بۆماوەیی بوو لە باوکییەوە، بووە وەزیری دارایی وڵاتەکەی و کەسێکی سیاسیی دیاری پارتی پارێزگاران. کاتێک لە حیزب و سیاسەت پەراوێزخرا و نەیتوانی زیاتر پێشکەوێت، نەبووە مشەخۆر بەسەر سیاسەتەوە، کاتی تەواوی خۆیدا بە خوێندنەوە و نووسین و سەفەر بەرەو ئەمریکا و کۆڕ و سیمینار و گفتوگۆ. کاتێکیش دنیا بەرەو جەنگی جیهانیی دووەم دەڕۆیشت، گەڕایەوە و بەهۆی فرەیی و قووڵیی باکگراوەندی، کە کردبوویە کەسێکی ستراتیژیست، لە ساڵی 1940 بووە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. ئیدی لێرەوە نەخشەی ڕووبەڕووبوونەوەی هیتلەری داڕشت و توانیی بڕوا بە ئەمریکا و ڕووسیا بهێنێت و هاوپەیمانێتییەکی بەهێز دژی نازییەکان پێکبهێنێت کە دەتوانین بڵێین بەهێزترین سەرکردەی ئەو جەنگە بوو کە هاوکات سەردەمی سەرۆکە بەهێزەکانی وەک ڕۆسڤێڵت، ستالین، مۆسۆلۆنی، هیتلەر و ئایسن هاوەر.
ئەگەر سەرکردایەتیی بەریتانیای ئەوکات، گوێیان بۆ پێشنیازەکانی بگرتایە، زۆر زووتر ڕێ لە داگیرکاریی هیتلەر دەگیرا و هۆلۆکۆست و جینۆسایدی جووەکانیش ڕووینەدەدا.
هەواڵگریی ئینگلیز، دەیزانی پلانی هیتلەر داگیرکارییەکی گەورەیە و تەواوی ئەوروپا و ڕۆژهەڵات و ئەفریقاش دەگرێتەوە و دوایی وڵاتە هاوپەیمان یان کۆلۆنیالیستەکانی بەریتانیا سەرەی خودی لەندەن دێت. هەر زوو مستەر چەرچڵ هۆشداریدا لەوەیی ئەمان ناتوانن خۆیان لە جەنگ لابدەن، بۆیە تا زوو هێرش ببەن براوە دەبن، چونکە تا دەستپێکی داگیرکارییەکانی هیتلەر بەریتانیا هێزی ئاسمانی و دەریایی بەهێزتری هەبوو، بەڵام بە ماوەیەکی کەم هیتلەر هێزە ئاسمانی و دەریایی و زەمینییەکانی زۆر بەهێزکرد بە چەکی پێشکەوتوو پلانی نوێ و تۆکمەیی جەنگی. دواجار وەک دەڵێن، ئینگلیزی ڕێوی نێو سیاسەت نەیتوانی خۆی لە جەنگە بەرفراوانەکەی هیتلەر لابدات و دوایی داگیرکردنی هاوپەیمان و ژێردەستەکانی لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا، ئاگری جەنگ گەیشتە نێو لەندەن. ئیدی بە درێژایی ڕۆژان و شەوانی جەنگ، چەرچڵ وەک چرووتەکەی دەمی، دەسووتا بۆ بەرگری لە وڵاتەکەی.
چیرۆکی زۆر لەبارەی چەرچڵەوە دەگێڕنەوە لە ڕۆژانی جەنگدا، چۆن خۆی دەچووە سەر کەشتییە جەنگییەکان و وتاری دەدا و ورەی سەربازانی بەرزدەکردەوە. هەروەک دەگوترێت، ڕۆژێک مستەر چەرچڵ دەبوو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ لە ڕادیۆوە وتارێک پێشکەش بکات، بڕیار دەدات بە تاکسی بچێت بۆ ڕادیۆ تاوەکووهەواڵی ناو خەڵکیش بزانێت. کاتێک سوار دەبێت، شۆفێری تاکسییەکە کە نازانێت ئەوە سەرۆکوەزیرانە، چەرچڵ دەڵێت دەتوانیت لە ڕێگەم بوەستیت و بیشمبەیتەوە، شۆفێرەکە دەڵێت: ببوورە دەبێت بڕۆمەوە، کاژێر 12:00 مستەر چەرچڵ وتاری هەیە لە ڕادیۆ، چەرچڵیش بەوە زۆر دڵی خۆشدەبێت، بەڵام دەیەوێت زیاتر بیدوێنێت، دەڵێت: بەڵام دوو قات کرێت دەدەمێ، شۆفێرەکەیش دەڵێت: دەی با سەرۆکوەزیران بۆ خۆی وتاربدات، چاوەڕێت دەبم، چەرچڵ پێدەکەنێت و دەڵێت کەواتە ئێستایش هێزی پارە و سەرمایە بەهێزترە لە هێزی سەرۆک و شۆڕش!
ئەو توانیی وڵاتەکەی لە داگیرکاریی هیتلەر بپارێزێت و دەرئەنجامیش ئاهەنگی سەرکەوتن لەگەڵ گەلەکەی بگێڕێت.
دوابەدوای جەنگ، هەڵبژاردنی ساڵی 1945 پەڕڵەمانی بەریتانیا ئەنجامدرا، کە تێیدا چەرچڵ و پارتی پارێزگاران شۆککران، وێڕای سەرکردایەتیی جەنگ و بردنەوەی جەنگ، بە جیاوازییەکی زۆر هەڵبژاردنەکەیان دۆڕان بە پارتی کرێکاران بە سەرکردایەتیی مستەر ئاتلی.
پەیامی دۆڕانەکەی چەرچڵ و پارتەکەی، هەندێک لە چاودێران لە دێڕێکا کوورتی دەکەنەوە لەنێوان جەنگ و ئاشتی، هاووڵاتییان ئاشتییان هەڵبژارد. وەک ئەوەی جەنگ و پاشماوەکانی لەژێر پاڵتۆکەی چەرچڵبن، دەنگدەران پشتیان لە وتاری ڕابردووخواز و باس و خواسی جەنگی پارێزگاران کرد و ڕووە و داهاتوو پارتی کرێکارانیان هەڵبژارد کە وتاری لەسەر داهاتوو بوونیاد نابوو، باسی فراوانکردنی ئازادییەکان و سیستمێکی سۆشیالیست کە تێیدا چینی خوارەوە و مامناوەند لە سەنتەریدا بوون، بەڵام ئەوەی لەم نووسینەدا بۆ من گرنگە، کۆڵنەدانی چەرچڵە، ئەو توانی ئەو دۆڕانە گەورە قبووڵبکات و کورسی و حکومەت بەجێبهێڵێت و دەوری ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک ببینێت، ئەو دۆڕانە، وەک خەبەربوونەوەیەک ببینێت و خۆی و پارتەکەی ئامادەبکات بۆچوونە نێو قۆناخی نوێ، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنی ساڵی 1951 براوەبێت و جارێکی دیکە و بۆ چوار ساڵ بگەڕێتەوە خانووی ژمارە 10.
واتە ئەو بردنەوەکانی بە مەرجی نەدۆڕان نەبووە، لە دۆڕان و شکستەوە، بردنەوە و سەرکەوتنی درووستکردووە، بێ ئەوەی کاریزمابوونی بەکاربهێنێت بۆ هەوڵی تاکڕەوی و دیکتاتۆری.
کۆڵنەدانی ئەو تەنیا لە سیاسەتدا نەبوو، چونکە تواناکانی ئەو کوورت نەببووەوە لە سیاسەتدا، بەڵکوو نووسەرێکی باش و وتاربێژێکی کاریگەر بوو. ئەکادیمیای نۆبڵ ساڵی 1953 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبییان پێبەخشی و لە بەهانەی ئەوەی بۆ ئەو خەڵاتەیان داوەتێ دەنووسن، بەهانەی خەڵاتەکە، بۆ لێهاتوویی وەسفی بایۆگرافی و مێژوویی، هەروەها توانا نایابەکەی لە بەرگریکردن لە بەها مرۆییە باڵاکانە.
ئەویش بەرهەمی کۆڵنەدانی لە خوێندنەوە و نووسین، بۆشاییەکانی تەمەنی سیاسی کە شکستی دەهێنا بە قوڵی دەگەڕایەوە بۆ پەڕتووک. ئەو چل و سێ پەڕتووکی نووسی کە زیاتر مێژوو، یادەوەری و چیرۆکن. بە زمانێکی باڵای ئەدەبی، هەروەک توانای ڕۆماننووسێکی گەورە.
ئەو بەو هەموو توانا و بەهرەیەوە خوێندکارێکی تەمەڵ بوو، باوکی کێشەی زۆری هەبوو لەگەڵ تەمەڵیی کوڕەکەی، ئەو وەک بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند و ناسراو، دەیویست چەرچڵ پزیشکی یان ئەندازیاری لە ئۆکسفۆرد بخوێنێت، بەڵام دوور لە خەونی باوکی، کۆلێژی سەربازیی خوێند. ئەو وەک زۆرینەی عەقڵە گەورەکان، خەونی لەوە زیاتر و گەورەتربوو کە لە چوارچێوەی پێگەیاندنی خێزان یان خوێندنگە بمێنێتەوە، ئەو بە ڕێگە نادیارەکانی خەیاڵ و خەونی خۆیدا ڕۆیشت، پەڕتووک سەرچاوەی ئیلهامی بوو. چەرچڵ نموونەی کۆڵنەدانە بۆ منی خوێنەر، ئەگەرنا وەک کوردێک وێنەی سیاسیی ئەوم لەبەرچاوە و ئازارم دەدات، کە تەنانەت ئەمیش لە دووریی هەزاران کیلۆمەتر بەشدارە لە کوشتنی هاونیشتمانییەکانم. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览472
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-06-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 01-06-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 28-03-2023
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on28-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览472
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,816
图片 105,333
书籍 19,595
相关文件 98,319
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!