图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,583
图片 105,118
书籍 19,519
相关文件 97,789
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆژهەڵاتی فورات، کەتوارێکی نوێ!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژهەڵاتی فورات، کەتوارێکی نوێ!

ڕۆژهەڵاتی فورات، کەتوارێکی نوێ!
$رۆژهەڵاتی فورات، کەتوارێکی نوێ!$
#حسێن عومەر#
#29-08-2019#
ڕۆژی چوارشەممە 22ی ئاب یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بە چەکە قوورسەکانیانەوە لە سەرێکانی کشانەوە، هەروەها ڕۆژی شەممە 24ی ئابیش یەکەم گرووپی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD لە گوندی عدوانییە ( 35 کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای سەرێکانی) کشانەوە کە ئەو ناوچەیە لە سنووری ئەو ناوچەیەدایە کە ڕێککەوتنی ئەمریکی –تورکی بۆ دانانی میکانیزمی هاوبەش دەیگرێتەوە. دوای ئەوەش ئەم هێزانە بە چاودێری مەیدانیی ئەمریکی و چاودێری ئاسمانی هاوبەشی ئەمریکا-تورکیا، خەندەقەکانیان پڕکردەوەو ڕێبەند و بەربەستە ئەمنییەکانیان لادا. ڕۆژی 25ی ئابیش هێزی ئەمریکی و تورکی یەکەم دەوریەی وشکانی هاوبەشیان لە ناوچەی دیاریکراوی نێوان سەرێکانی و گرێسپی بە درێژایی 88 کیلۆمەتر و قوڵایی 5-14 کیلۆمەتر ئەنجامدا.
ئەم پێشکەوتنە مەیدانیانە لە ڕۆژهەڵاتی فورات هاوکاتە لەگەڵ پێشکەوتنی مەیدانیی لە ناوچەکانی باکووری حەماو باشووری ئیدلب کە ئەمانە بە چوارەم ناوچەی ئارامکردنەوە ناودەبرێت کە هەرسێ وڵاتی ڕووسیا-تورکیا-ئێران لە دانووستاندن و ڕێککەوتنەکانی ئەستانا لەسەری ڕێککەوتوون. ئەگەر هێزەکانی سووریا کە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە پشتگیری دەکرێن دەست بەسەر شاری خان شیخۆنی ستراتیژی بگرن لە باشووری ئیدلب (70 کیلۆمەتر) لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی M5 ، کە شاری حەلەب بە حەماوە دەبەستێتەوە، ئەگەری فراوانکردنی ئەمە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری باکووری پارێزگای حەما هەیە، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هەیئەی تەحریری شام (بەرەی نووسرەی جاران) و هاوپەیمانەکانیان دابوو لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
ئەم دوو پێشکەوتنە کە هاوکاتن، واقیعێکی نوێ بۆ قەیرانی سووریا بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی فورات بەتایبەتی درووستدەکەن. هەندێک لە ئەنجامەکانیشیان بەیەکداچوون و پەیوەستن بەیەکترەوە.
$لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی فورات:$
ئەگەر لەنێوان ئەمریکاو تورکیا ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی ئەمنی بکرێت ( کەئەمە ناولێنانی ئەمریکییە کە تورکیا بە ڕێرەوی ئاشتی یان ناوچەی ئارام ناوی دەبات) ، ئەمە دەبێتە هۆی ڕێگە گرتن لە هێرشی تورکیا بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵای فورات، لە هەمانکاتدا هەڵوێستی ئیدارەی خۆسەر و هێزە سەربازییەکانی سووریای دیموکرات (بەشە کوردییەکەی) لاواز دەکات. لەگەڵ دوورخستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچە سنوورییەکان، هەڵوێستیان لە بەرژەوەندی یەکە عەرەبییەکان لەناو هێزەکانی سووریای دیموکرات لاوازتر دەبێت کە ئێستا ژمارەیان لە زیادبووندایە و لەلایەن ئەمریکاوە باشتر چەکدار دەکرێن و زیاتر پشتیوانی هەندێک وڵاتی کەنداویش لەپێش هەمووشیانەوە سعودییەیان پێدەگات. هەروەها نەمانیان لە ناوچەکانی سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا، لە هەر دانووستانێکدا کە ئەگەر بکرێت لەگەڵیاندا ( ئەگەر ئیدارەی خۆسەر بژاردەی ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی سووریا گرتەبەر) هەڵوێستیان بەرانبەر حکومەتی سووریا لاواز دەکات. بۆیە دەشێ ئیدارەی خۆسەر یاری بەو کارتە بکات بۆ هەندێک دەستکەوت لە حکوومەتی سووریا سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئیدارەکەی.
لەلایەکی دیکەوە لێکتێگەیشتنی ئەمریکا-تورکیا و، جەختکردنەوەی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە بەردەوام دەبێ لەسەر هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەوڵە ئەمریکی و ئەوروپاییەکان لەپێناو بەرپاکردنی پڕۆسەیەکی سیاسی کە ببێتە هۆی داڕشتنەوەی ئەو ئیدارەیەی لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەیە، دەبێتە هۆی تەسککردنەوەی ئەو پەراوێزەی هەیە لە بەردەم حکومەتی سووریا کە جورئەتی نەدەکرد بەهۆی بوونی هێزەکانی نەمریکاوە پەلاماری ڕۆژهەڵاتی فورات بدات.
هەندێک زانیاری هەیە کە یەکێک لە بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا-تورکیا ئەوە لەخۆدەگرێت کە ئەمریکا پەیمانی داوە بەدەرکردنی کادیرە غەیرە سوورییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە ڕۆژاوای کوردستان. ئەمریکا ئیدارەو فەرماندەی سەربازیی ئیدارەی خۆسەری ئاگادار کردووەتەوە لەو بڕیارە کە دەبێ ئەمساڵ (2019) پابەندی ئەو بڕیارەبێت. هەروەها پڕۆژەی ئەمریکا-ئەورووپا هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو ئیدارەیەی کە هەیە بۆ ئیدارەیەکی گشتگیر کە هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەخۆبگرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کۆتایهێنان بە مۆنۆپۆڵی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD لەسەر ئەم ئیدارەیە لەڕووی سیاسی و سەربازی و ئیدارییەوە. دەستپێشخەرییەکی فەرەنسی هەیە بۆ لەیەک نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان لە هەمان چوارچێوەدا و بە ڕەزامەندی ئەمریکا.
ئەگەر بڕیاری دەرکردنی کادیرە ناسوورییەکانی PKK جێبەجێبکرێت، دەکرێت ڕەنگدانەوەی ئەمنی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ناکۆکی لەگەڵ PKK هەبێت، دەکرێت ئەوان ئەو هێزە بەکاربێنن (کە لەساڵانی ڕابردوودا لە سووریا لە ڕێگەی ڕاهێنانی ئەمریکییەکان شارەزاییان بەدەستهێناوە) بۆ بەهێزکردنی PKK لە ناوچەکانی باشووری کوردستان و بەتایبەتی ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ بەغدا، بەتایبەتیش شنگال.
$مەترسییە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات$
جگە لە ڕێککەوتنی ئەمریکا-تورکیا سەبارەت بە ئاساییشی سنوور، پێشکەوتنی ئەمنی لە ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی فورات هەن کە دەبنە هۆی هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە. زانیاری هەیە لەسەر ئەوەی کە هەندێک لە شانە خەوتووەکانی داعش لە ناوچەی شەدادی (60 کیلۆمەتر باشووری حەسەکە) و ناوچەی هۆل هەن ( کە کامپێکە زیاتر لە 70 هەزار کەس لەخۆدەگرێت کە زۆربەیان خێزانی چەکدارەکانی داعشن و ژینگەیەکی هاوسۆزە لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا) ئەمەش وایکردووە ببێتە هێزێکی ڕێکخراوی چەکدارکراو. هەروەها ئێرانیش هێزی هاوشێوەی حەشدی شەعبی لە هەندێک گوندی دەوروبەری شاری قامیشلۆ، شارە گەورەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی فورات درووستکردووە.
لە قووڵایی عەرەبی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات هەستی دژەکورد لەنێو ڕیزەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات گەشە دەکات. لەلایەکی دیکەشەوە ژمارەی پەلامارەکان کە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەنە ئامانج لە زیادبووندایە کە لەوانەیە هەندێکیان لەلایەن شانەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بکرێن. ئەمە جگە لەوەی کە شانەکانی داعش لە ناوچەکدا گەشەیان کردووە. هەموو ئەم ڕاستییانە مەترسی تێکچوونی ئەمنی فراوانیان لە ناوچەکەدا لێدەکرێت کە لەوانەیە سەر بکێشێت بۆ جەنگێکی نەتەوەیی کە کورد بکرێتە ئامانجی سەرەکی.
$ئەنجام$
گومان لەوەدا نییە کە پێشهاتەکان لە سووریا بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی فوراتیش بەتایبەتی، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، هەربۆیە لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، کرانەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو لایەنانە کە پەیوەستن بە قەیرانی سووریاوە پێویستە.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، پێویستە پەیوەندی لەگەڵ یاریکەرە سەرەکییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی سووری چڕبکرێنەوە بۆ دوورخستنەوەی ئەو هەنگاوانەی کە زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیێنن (بۆ نموونە: گەیشتنی هێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ناوچەی ئارام بۆ خاڵەکانی پەڕینەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ڕۆژاوای کوردستان و ناوچە عەرەبییەکانی ئێراق) . هەروەها پێویستە بچینە ناو هەوڵە ئەمریکی و ئەوروپاییەکان لەپێناو نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان لە یەکتری بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ئیدارەی ئێستا و کارکردن لەسەر بەشداریپێکردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی و لایەنەکانی دیکە . ئەمە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تاکحیزبی و درووستکردنی ئیدارەیەکی فرەلایەن. بێگومان بەوشێوەیە پەیوەندی باشتری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەبێت وەک لەو پەیوەندییەی کە ئێستا هەیە. درووستکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری دەبێتە هۆی گەڕانەوەی لانی کەم بەشێک لە ئاوارەکانی کورد لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژاوای کوردستان و دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی لە دژی کورد. ناکۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیدارەو پارتی دەسەڵاتداری ڕۆژاوا، دەرفەتی بەکارهێنانیان بۆ دژایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی پاڵپێوەنانی جەماوەری لە ڕۆژاوای کوردستان دژی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پێگە جەماوەرەییەی کە تائێستاش پشتیوانییەکی مێژوویی بۆ هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی هەبووە و هەیە. ئەم ئیدارەیەی ئێستای ڕۆژاوای کوردستان نوێنەرایەتی یاخود (حوکمڕانی) ئیرادەی نیوەی دانیشتووانی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات. لەبەرئەوە هەڵەیە کە بکرێنە دوژمن.
وا دەردەکەوێت کە دەوڵەتی سووریاش دەبێتە بەشێک لە چارەسەری قەیرانی سووریا. هیچ ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی ڕاستەقینەش بۆ لابردنی نەبووە. چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە زۆرینەیەکی سوننی کە لەژێر کاریگەریی بیرکردنەوەیەکی ئایینیدایە. هەروەها دەبێتە هۆی درووستکردنی سیستەمێکی لایەنگری تورکیا. هەروەک چۆن ڕادەستکردنی دەسەڵات بە زۆرینەیەکی شیعە لە ئێراقدا کە ئاڕاستەی ئایینی هەیە، بووە هۆی درووستکردنی دەسەڵاتێکی لایەنگری ئێران. بۆیە ئەمە مایەی ڕەزامەندی لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان نییە کە نفوزی بە‌هێزیان لە سووریا هەیە. بۆیە کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی سووریا، دەرفەت دەداتە هەرێمی کوردستان کە لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بەتایبەتیش لە دۆسیەی پەیوەندییەکانی سووریا دوای قەیران و کێشەی کورد لە سووریا کە سەرئەنجام لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندا چارەسەر دەبێت، ئامادەیی و کاریگەریی هەبێت. شێوەی ئەم چارەسەرەش بێگومان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت. هەروەها دەبێتە هۆی باشتربوونی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی سووریا کە هاوپەیمانی ئێراق وئێرانە ئەمەش لەهەندێک دۆسیەدا لەگەڵ ئەم دوو وڵاتەدا، یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان دەبێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览53
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 29-08-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 29-08-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览53
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,583
图片 105,118
书籍 19,519
相关文件 97,789
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!