图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,203
图片 104,657
书籍 19,254
相关文件 97,516
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەغدای بەھێز، ئومێدێک لە سەراب
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەغدای بەھێز، ئومێدێک لە سەراب

بەغدای بەھێز، ئومێدێک لە سەراب
$بەغدای بەھێز، ئومێدێک لە سەراب$
#دڵشاد عەبدولڕەحمان محەمەد#
#23-07-2020#
لەدوای ڕووخانی سەددام حسێن، ئاڕاستەیەک لای کەسایەتییە کوردە بەشداربووەکانی دەسەڵاتی بەغدا پەیدابوو کە بەغدای بەھێز و جێگیر، ھەولێریش بەھێز و جێگیر دەکات و ئەو دووانە دوولای ھاوکێشەیەکی ڕاستەوانەن. ئەو ئاڕاستەیەی کوردانی بەغدا ھی ئەندامانی یەکێتی و پارتی و حیزبەکانی دیکەش بوون. لەبەرانبەریشدا ئاڕاستەیەکی دیکە لە ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم حیزبەکان ھەبوو، بەپێچەوانەی ئەو ئاڕاستەیەی بەغدا، گەشەسەندنی ھەرێمی کوردستان لە پەرتەوازەیی بەغداا دەبینێت. بێگومان ھەریەک لەو دوو ئاڕاستەیە پاساوی خۆیان ھەبوو.
ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت جیاوازە لەو سەردەمە، ئەگەر ئەوکات تەنھا کاربەدەستە کوردەکانی بەغدا بانگەشەی بەغدایەکی بەھێزیان دەکرد، ئێستا ھێزی سیاسی لە کوردستان و خەڵکێکی زۆری فرەڕەنگ پشتگیریی ھەمان دیدگای بەغدای بەھێز دەکات و پێیان وایە ئەگەر بەغدا بەھێز و جێگیربێت، ئەوا بە پۆزەتیڤی کار لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەکرێ کورد لە سایەی ئەو بەغدایەدا مافە دەستوورییەکانی خۆی بە تەواوی وەرگرێت. ھۆکاری ئەو پشتگیرییە زۆرەی ئێستا بۆ بەغدای بەھێز و پاڵنەرەکانی لەلای کاربەدەستانی کوردی بەغدا جیاوازە لەپاڵنەرەکانی پشتگیریی ئەو ئاڕاستەیە لەلای خەڵکی ئاسایی. پشتگیریە زۆرەکەی ئێستای خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە دەرەنجامی شکستی حوکمڕانیی پارتی و یەکێتی و دواتریش شکستی ئۆپۆزیسیۆن و بێئومێدکردنی خەڵکی ناڕازی لەلایەن گۆڕان و دواتریش ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەوپشتگیریەی بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ئەو گەندەڵیەیە کە تەنھا لە دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان مانگانە بە 150 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت لە ئەنجامی بە ھەدەردان و ناشەفافیەتی داھاتی نەوت دایە، لەئەنجامی نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دێت. کوورت و کورمانجی بانگەشەی بەغدای بەھێز لەلایەن بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەرەنجامی بێئومێدییانە لە حکومەت و حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی کوردستان.
ئایا ئەو درووستکردنی ئومێدە لەسەر بەغدای بەھێز دیسان خەڵکی ستەمدیدەی دەستی ستەمی دەیان ساڵەی دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان و ستەمی چەندین ساڵەی دەسەڵاتی حیزبی کوردی جارێکی دیکە ئەو خەڵکە تووشی نائومێدییەکی گورچکبڕتر ناکا؟ ئایا بەغدای بەھێز خەوی پێدانی مووچەی مانگانە بۆ فەرمانبەران دێنێتە دی؟ یان وەک ھێزی سیاسی بانگەشەی بۆدەکا بەغدای بەھێز مافە دەستوورییە جێبەجێنەکراوەکانی کورد جێبەجێدەکات؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە گرنگن و بۆ ئەوەی ڕێگە درووستەکەی خەباتی مەدەنی بۆ خەڵکی کوردستان ڕوونبکرێتەوە، لەپێناو ڕووھەڵماڵین لە دروشمە پۆپۆلیستییەکانی کەسان و ھێزە سیاسییەکان وەڵامی زانستیانەی ئەوپرسیارانە گرنگن ھەتاوەکووچیتر موعاناتی خەڵکی کوردستان نەکرێتە قوربانیی ئامانجی بەدیھێنانی خواستە کەسی و تایبەتییەکان.
لێرەدا بەکوورتی ھەوڵدەدەم سەرنجی خۆم لەسەر مژارەکە دەربڕم و خۆزگە بابەتەکەش دەبووە جێی مشتومڕ و دیالۆگی ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداران بە تێڕوانینە جیاوازەکانەوە.
ئەگەر سەیرێکی سەرەتای ڕووخانی سەددام و پێگەی کورد لەبەغدا و دۆخی ئەوکاتی بەغدا بکەین، دەبینین کورد لەوپەڕی پێگەی بەھێزدابوو، ھەم لە بەغدا و ھەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان جێگەی ئومێدی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بوو. نێوانی پارتی و یەکێتی زۆر باش بوو، ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان ھەبوو. کۆمەڵ و یەکگرتوو و سۆسیالیست بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوون، لەبەرانبەریش بەغدای لاواز گیرۆدەی دەستی تیرۆر و شەڕی تائیفی و گەندەڵی بوو.
لەبەغدا مام جەلال نمایندەی کوردی دەکرد کە جێگەی پێزانینێکی گەورەی شیعە و سوننە و تورکمان و سەرجەم پێکھاتەکان بوو ئەوە جگە لە پشتگیریکردنی لەلایەن ئەمریکا و ئێران و تەنانەت تورکیا و سعودیەش. لەو دۆخەی ئەو ئێراقەدا، کە پارسەنگی ھاوکێشەی ھێزی ھەولێر و بەغدا زۆر بەلای کورددا شکابووەوە. ئایا کورد توانی مافە دەستوورییەکانی خۆی وەرگرێت؟ بێگومان نەخێر، سەبارەت بە ماددەی 140 تەنانەت مەخمووریش نەتوانرا بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان. کێشەی زەویوزاری جووتیارەکانی کورد لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە نەک ھەر چارەسەرنەکراوە، ئەوەتا بە یاسا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی بەعەرەبکردن دەبنەوە.
یاسای نەوت و غاز دەرنەکرا و یاسای دابەشکردنی داھاتە فیدراڵییەکان و دەیان ماددەی دەستووریی ھەن کە لە بەرژەوەندیی کوردن، ھیچیان جێبەجێنەکران، بەڵکوو ھێزی دیجلە درووستکراو ھەڕەشەی لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان پێدەکرا. باشە ئەوەی ئەوکات کورد لەو دۆخە بەھێزە پێی نەکرابێ ئایا دەکرێ ئەوەی بەغدایەکی پەرتەوازە و گیرۆدەی شەڕی تائیفی بۆ کوردی نەکردبێت، ئێستا بەغدایەکی بەھێز بیکات؟ ئایا ئەوەی کورد بە بوونی ڕەوانشاد مام جەلال لەبەغدا بەدەستی نەھێنابێت و تەنانەت مەخمووری پێنەگەڕێندرابێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، دەکرێت لە ئێستای دۆخی کورددا کە کەس لەخراپیدا حەسوودی پێ نابات بۆی بێتە دی؟ وەڵامی لۆژیکی دەڵێت: نەخێر ئومێد لەسەر بەغدا سەرابە و سەراب.
وەک دەڵێن ئەی چار؟ چار گەڕانەوەیە بۆ زیادکردنی فشارە مەدەنییەکان، ھەتا پارتی و یەکێتی و گۆڕان ناچاردەکرێن کە دەست بە چاکسازیی فیعلی لە داھاتی ھەرێمی کوردستاندا بکەن و واز لە چاوبەستەکی خەڵکی کوردستان بێنن کە بەناوی چاکسازییەوە جگە لە بڕین و پێنەدانی مووچەکانیان ھیچی دیکەیان نەبینیوە. چارەسەر بنبڕکردنی گەندەڵییە لە ھەرێمی کوردستان و دەستکردنە بە پەیڕەوکردنی حوکمڕانیی درووست نەک درووستکردنی ئومێدێکی سەرابی، لەسەر بەغدای بەھێز. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览371
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 23-07-2020
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 23-07-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 03-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览371
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,203
图片 104,657
书籍 19,254
相关文件 97,516
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!