وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تویتەر لە بڵاوکراوەیەکدا بەناوی تانجۆ بیلگێتش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەربارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت: (داخستنی بواری ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی #سلێمانی# لە ئێراق لە #03-04-2023#ەوە دراوە و بۆ ماوەی 3 مانگ تا #03-07-2023# وەک قۆناغی یەکەم بەردەوام دەبێت).
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی چالاکی پەک*کە لە سلێمانی گێڕاوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە ڕێکخراوەکە دزەی کردووەتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە و مەترسی لەسەر ئاساییشی فڕۆکەوانی درووست کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە دوای 3ی تەممووز پێداچونەوە بەبڕیاری داخستنی بواری ئاسمانی فڕۆکەخانەکە پەیوەست دەبێت بەو پێشهاتانەی کە تا ئەو کاتە دێنە پێش. [1]