图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,731
图片 104,782
书籍 19,311
相关文件 97,587
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق؛ هەڵسەنگاندنێکی بەرایی!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق؛ هەڵسەنگاندنێکی بەرایی!

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق؛ هەڵسەنگاندنێکی بەرایی!
$هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق؛ هەڵسەنگاندنێکی بەرایی!$
#زریان ڕۆژهەڵاتی#
#13-10-2021#
$بەرایی$
سەرئەنجام هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئێراق کرا، بەڵام وەک پێشبینی دەکرا، هەر لە دەرکەوتنی شەپۆلێکی ناڕەزایی لە ئەنجامە سەرەتاییەکان، ئەویش دوای ڕۆژێک بێدەنگی و متبوون، تاوەکووبگرەو بەردە چاوەڕوانکراوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، هەویری ئەم هەڵبژاردنە ئاوی زیاتر هەڵدەکێشێت!
$ئەنجامە سەرەتاییەکان چیمان پێدەڵێن؟$
$بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین لەوانەی تا ئێستا ڕاگەیێندراون ئەم ئەنجامانە دەربخەین:$
$یەکەم:$ باڵی سیاسی هێزەکانی حەشد تووشی شۆک بوون و لەوەشدا، ڕێکخراوی بەدر لە هاوپەیمانیی فەتح زەرەرمەندی یەکەمە. فەتح بۆ ئەم هەڵبژاردنە 73 بەربژێری هەبوو، لە زۆر بازنەشدا تەنیا بەربژێرێکی دانابوو بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەیان زیاتربێ، بەڵام بە شەش لایەنەوە کە عەسائیبی ئەهلی هەقیشی تێدایە و پێشتر نزیکەی 15 پەڕڵەمانتاری هەبوو، لەنێوان 15-20 کورسییان بردووەتەوە. لە کۆی کورسییەکانی فەتح لە هەڵبژاردنی پێشوودا، بە تەنیا 18 دانەیان کورسی بەدر بوون و ئێستا بە شەش لایەنەوە. ئەوسا ژمارەیەکی لەو دەورەیان دەستخستووە کە بەشێکی کورسییەکانیش بەهۆی پێکهاتە شیعییە غەیرە عەرەبەکانی نێو بەدرەوە دەستیانکەوتوون!
کەتائیبی حیزبوڵڵا بە زیاتر لە 32 بەربژێرەوە دەیویست خۆی تاقیبکاتەوە، بەڵام دانەیەک یان دووانی سەرکەوتوون. دۆڕاوێکی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش، فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی #حەشدی شەعبی# بوو کە بە هاوپەیمانییەکی 7 لایەنی شیعی و سونییەوە، 81 بەربژێری دانابوو، بەڵام کارنامەیەکی سەرکەتووی پیشاننەدا.
هەڵبەت مەرج نییە کەمکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم گرووپانە واتای کەمبوونەوەی کاریگەرییان لە مەیدانی سیاسی ئێراق بدات. چونکە هێزی چەکداری و کەرەستەی گوشاری بەهێزیان لەبەردەستدایە تاوەکوووەک ئەکتەریکی سیاسی بمێننەوە.
$دووەم:$ گرووپە پرۆ- ئێرانییەکان لە ئێراق لە پاشەکشەدان، بەڵام بەرزبوونەوەی ژمارەی کورسییەکانی نووری مالیکی- دەوڵەتی یاسا هاوسەنگییەکی بۆ ئەوان درووستکردووە.
$سێیەم:$ سەرکەوتنی سەدر شتێکی چاوەڕوانکراو بوو. ئەو ڕەوتە لە بەغدا، بەسرە میسان و زیقار جێپێی خۆی زیاتر لە جاران قایم کردووە. هەڵبەت ئەم بردنەوەیە واتای ئەوە نییە کە وتاری چۆنم بوێ دەتوانم حکومەتی داهاتوو پیکبێنم سەردەگرێت.
سەدر ئەگەر بە تەمای حوکمڕانی بێت، سەرئەنجام دەکەوێتەوە پڕۆسەیەکی دانووستاندن لەگەڵ گرووپە پرۆ- ئێرانییەکان، ئەگینا ناتوانێت حکومەتێکی سەقامگیر درووستبکات . خاڵێکی دیکەش ئەوەیە کە سەدر ئەوەندەش لە گرووپەکانی نزیک لە ئێران دوور نییە. لە قوم لەگەڵ ئەوان بەیاننامەی بەرەی موقاوەمەی خوێندەوە، دواجاریش دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ عەممار حەکیم و هادی عامری بوو، کە لە بڕیارەکەی خۆی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەشیمان بووەوە. قوتبوونەوەی ڕکابەرێکی وەک مالیکیش ناچاری دەکات کە لە دەرگای ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو گرووپانە بدات.
$چوارەم:$ بەشدارینەکردنی نزیکەی 60% دەنگدەران ڕووداوێکی ئاسایی نییە، وەک چۆن ئەوەی کە لە 2018دا ڕوویدا ئاسایی نەبوو. تەنانەت داواکارییەکەی ئایەتوڵڵا سیستانیش ئەو کاریگەرییە بەهێزەی نەبوو تاوەکووخەڵک بێنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ڕێژەی بەشداری هەر بە کەمی مایەوە. دەنگی زۆربەی حیزبەکانیش لەژێر کاریگەریی ئەم بایکۆتەدا کەمی کردووە، هەرچەند لەوانەیە کورسییەکانی هەندێکیان زیادیشی کردبێت. ئەمە بۆ کۆمەڵگەیەکی وەک ئێراق کە زۆربەی خەڵکەکەی بە جۆرێک سەریان بۆ سیاسەت دەخورێ، تەنیا بەشدارینەکردن نەبوو، بەڵکوو ناڕەزاییەکی پێوەدیارە و، لە ئەگەری هەر قەیرانێکی گریمانەییدا، پوتانسییەلی تەقینەوە و دەرکەوتنی هەیە.
$پێنجەم:$ درەوشانەوەی گرووپێکی وەک ئیمتیداد لەم هەڵبژاردنەدا هیوایەک درووستدەکات بۆ ناڕازییەکان تاوەکوولە قۆناخەکانی داهاتوودا ڕێگەی هەڵبژاردن تاقیبکەنەوە. بەر لە هەڵبژاردن کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی تشرینییەکان لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو ڕێکخست. ئەوان بەگشتی دوودڵ بوون لەوەی کە بتوانن بە هەڵبژاردن گۆڕانکاری درووستبکەن و، زیاتر وەک پڕۆسەیەکی درێژخایەن سەیریان دەکرد. هەڵبەت ئەنجامەکەی ئیمتیداد دەتوانێت گۆڕانی ئەو بۆچوونە خێراتر بکات. بێجگە لە تشرینییەکان دەرچوونی نزیکەی 25-30 بەربژێری سەربەخۆش، کە زۆربەیان لەنێوەڕاست و باشووری ئێراقن، دیاردەیەکی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەیە کە شایانی ئەوەیە لێی ورد ببینەوە.
$شەشەم:$ هەندێک لە هاوپەیمانییەکان سەرکەوتوو بوون وهەندێکی دیکە نا. هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان لەنێو کورد بە قازانجی یەکێتی شکایەوە بەتایبەت دوای ئەو ڕووداوە نێوخۆییانەی کە بەر لە هەڵبژاردن لەو حیزبەدا ڕوویاندا. هاوپەیمانیی حەکیم - عەبادی لەنێو شیعەکان و، هاوپەیمانیی عەزم لەنێو سوننەکان لەو هاوپەیمانییانە بوون کە لانی کەم خێری بۆ هەموو لایەنە بەشداربووەکان نەبوو. لەبەرانبەردا، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جارێکی دیکە بەهێز بووەتەوە. ئەمە پێگەی نووری مالیکی لەنێو حیزبی دەعوەش بەھێزتر دەکاتەوە کە لە دوای 2008وە بەدەست چەندین دابڕان و ناکۆکیی نێوخۆیی حیزبی دەعوەوە ناڵاندوویەتی.
دەشێ بێژین کە محەمەد حەلبووسیش سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکی سەرکەوتووی لەنێو سوننەکان کرد و لەم هەڵبژاردنەدا خۆی وەک لیدەرێکی بەرچاوی سوننە دەرخست.
$حەوتەم:$ هێڵەکانی سیاسەت لە ئێراق جارێکی دیکە بۆ سێ هێڵی شیعی، سوننی، کوردی گەڕایەوە. ئەمیش دوای ئەوەی کە بەهۆی شەڕی #داعش# و ڕووداوەکانی پاش گشتپرسی، وتاری گشتیی ئێراقی بەتایبەت لە 2018 برەوی سەندبوو. سیاسەتی هەندێک لە حیزبە شیعییەکان بۆ ئەوەی لە سەرتاسەرەی ئێراق بە دیاریکراوی لە ناوچە شیعی و سونییەکانیش دەمڕاست بن، سەرینەگرت. ئەوەی عەبادی، حەکیم، و فەتح لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا لە ناوچە سونییەکان کردیان ئەم جارە سەرینەگرت و حەلبووسی وتی من هەم! پێشتر لە کوردستانیش خۆ تاقیکردنەوەی گرووپە شیعییەکان سەرینەگرتبوو.
$هەشتەم:$ لە کوردستان زیاتر لە هاوپەیمانیی، بەشداریکردنی حیزبی بە تاقی تەنیا زیاتر وەڵامی داوەتەوە. ئەمە لە نموونەی پارتی و نەوەی نوێ دا دەرکەوتووە. بەپێی ئەنجامەکان، وتاری ئیسلامگەرایی بەگشتی پاشەکشەی کردووە، بەڵام وتاری چاکسازی- دژایەتی گەندەڵی و لەگەڵ وتاری نەتەوەگەرایی یان تێکەڵاوێک لە وتاری ئیسلامی – نەتەوەیی وەک نموونەی بەربژێرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی ڕەواجی هەیە.
$کۆتایی$
هەرچەندە لەسەرەتاکاندا زۆر لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی باسی ئەوەیان دەکرد کە پڕۆسەی دەنگدانەکە بە باشی بەڕێوەبراوە، بەڵام ئەو ئاڵۆزییەی کە لە ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرکەوت، لێدوانەکانی سەدر لەبارەی دەستوەردان لەکاری کۆمیسیۆن، ناڕەزایی گرووپە چەکدارییەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ڕووداوەکانی کەرکووک، ئاڵوگۆڕی دەنگی لایەنەکان و پرسی نەگەڕانەوەی بەشێک لە ئەنجامەکان، دەریخست کە هەم ئیدارەی هەڵبژاردن ئەو باشەش نەبوو کە باسی لێوەدەکرا، هەروەهاش جارێ ئەستەمە تەنیا دەنگدانی خەڵک هەموو شتێک ببڕێنێتەوە! ڕاستە هەڵبژاردن دەکرێ، بەڵام تەنیا ئەوە نییە و دامەزراوەی ناهەڵبژاردنیی ناوخۆیی و دەرەکی، ڕۆڵێکی حاشاهەڵنەگریان لە دیاریکردنی ئاڕاستەی ڕووداوەکانی پاش هەڵبژاردن دا هەیە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览219
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 13-10-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-10-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 10-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on10-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览219
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,731
图片 104,782
书籍 19,311
相关文件 97,587
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!