图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سیاسەتێکی دووبارە و هێرشێکی چەندجارە!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاسەتێکی دووبارە و هێرشێکی چەندجارە!

سیاسەتێکی دووبارە و هێرشێکی چەندجارە!
$سیاسەتێکی دووبارە و هێرشێکی چەندجارە!$
#زریان ڕۆژهەڵاتی#
#13-03-2022#
$بەرایی$
هێرشەکەی هەولێر، بەشێکە لە سیاسەتێکی دووبارەی ئێران، بەڵام ئەمجارەیان لە قۆناخێکی هەستناکدا کران کە ئێراق، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانی پێیدا دەڕوات؛ بە ئامانجکردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ناوچە و شوێنێکی جیاوازتر لەوانەی کە بە نەیاری خۆی دەیزانێت!
وا مەزەندە دەکرێت مووشەکەکان لە سنوورەکانی هەردوو پارێزگای کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژاواوە هاوێژرابن کە جگە لە مەزەرعە و زیانگەیاندن بە هاووڵاتییانی سڤیل، چ ئامانجێکی دیکەی نەپێکاوە. کەناڵەکانی نزیک لە ئێران جۆری مووشەکەکانیان بە گرادی 122ملم ناوبردووە و هەندێک لە سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستانیش پێیانوایە کە ئەوە لە جۆری فاتح 110یە کە پێشتریش بەکارهێنراون. پاڵنەرەکانی هێرشەکەی ئەم جارە کامەن و پێویستە هەرێمی کوردستان چی بکات؟
$هێرشەکەی ئەم جارە بۆچی کرا؟$
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا گوتوویەتی لەدوای تاوانەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی درووستکراوی زایۆنی و ڕاگەیاندنی پێشوەختە سەبارەت بە وەڵامدانەوە، ناوەندی ستراتیژی پیلانگێڕی و شەڕانگێزی کردووەتە ئامانج. ڕەنگە ئەمەش ئاماژەیەک بێت بە کوژرانی دوو فەرماندەی ئێرانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سووریا کرابوونە ئامانج. لەڕاستیدا هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنیت کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی لە هەولێر بووبێت تاوەکوو کرابێتە ئامانج، ئەمە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕەتکراوەتەوە و حکومەتی ئێراقیش ئەمەی قبووڵ نەکردووە. ئەوەی لە هێرشەکە زیانی پێگەیشتووە شوێنی حەوانەوەی خەڵک و ناوچەی سڤیل بوون.
ڕاستییەکەی ئیسرائیل ئەوەندەی لەنێو خاکی ئێران و سووریا هێرشی لەسەر ئێران کردووە، ئەوەندە لە شوێنی دیکەی وەک هەرێمی کوردستانەوە ئەو کارەی نەکردووە. تەلئەبیب ئەو توانستەی پێشانداوە کە دەتوانێت لەناوخۆی ئێران بە هەزاران بەڵگەنامەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ببات، زانا ئەتۆمییەکانی بکوژێت و هێرشی سایبەری بکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئێران. لە سووریاش بە ڕەزامەندی ڕووسیا هەرجارناجارێ هێرش دەکاتە سەر بنکەو بارەگاکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی. هێرشی ئێرانیش بۆسەر ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش زیاتر بۆ سەر کۆمپانیا لۆجستیکییەکانە نەک خودی ئەمریکییەکان. ئەگەر ئامانجەکە هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتانە بێت کە ئێران بە نەیار و دوژمنی خۆی دەیانزانێت، ئەوا بێشک ئادرەسەکەی هەولێر نییە، بەڵام وەک زۆرجار، ئێران لە شوێنیکی دوورتر لە نەیارەکانی شەڕی نەیارەکانی دەکات!
لەڕاستیدا ئامانجی هێرشەکان ئەوە نین کە ڕاگەیێنراون و دەشێ چەند هۆکارێکی جیاوازیان بۆ ڕیز بکەین.
$یەکەم: ئەگەری وەرچەرخانی هاوسەنگییەکانی هێزداری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست$
جیهان ئێستا بە کردەوە لە قۆناخی زیندووکردنەوەی سەردەمی شەڕێکی ساردی دیکەدایە. سیاسەتەکانی هاوپەیمانی و چەکدارکردنی وڵاتان خەریکە بەخێرایی گەشە دەکات. ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێوەی خێراتربوونی گۆڕانی سیاسەتی هاوپەیمانییەکان و گەشە پێدانی توانای سەربازی وەرگێڕدراوە.
نزیکبوونەوەی تورکیا لە ئیسرائیل، دوای 14 ساڵ دابڕان، هەروەها نزیکبوونەوەی تورکیا لە ئیمارات و وڵاتانی دیکەی کەنداو، لە تەنیشت ئەوەشدا، پڕۆژەی ئاشتی عەرەب - ئیسرائیل، کرانەوەی وڵاتانی عەرەبی- کەنداو بەڕووی ئێراق و سووریا، لە گرنگترین ئەو سیاسەتە زەبەلاحەی هاوپەیمانین کە دەشێ لەدوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا خێراتربووبن و ئەمەش ئەو خاڵەیە کە بەکردەنی، دەتوانێت تەگەرە بۆ باڵادەستیی ئێران لە ئێراق و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست خۆشبکات. بۆ نموونە تورکیا لەدوای هەڵبژاردنەوە تاوەکوو ئێستا چوارجار دانووستاندنی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد و سوننەدا کردووە و لە هەرێمی کوردستانیش، خەریکە کرانەوەیەک بەڕووی سلێمانیدا دەکات. کۆنسوڵی تورکیا چەندجارێک سەردانی ئەوێی کردووە و بڕیاریشە قوتابخانەی مەعاریف لەوێ بکرێتەوە. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەنقەرە چاوی لە بازاڕی ئێراق و هەرێمی کوردستانە بە وزەشەوە بە تایبەتی گازی سرووشتی. ئالێرەوەیە کە ڕەنگە ئێران خوازیاربێت بەهۆی ئەو هێرشانەوە ئەو پەیامە بدات کە نزیکبوونەوەی زۆرتری هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ ئەو هێڵی سوورە.
خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە هێرشەکە چەند ڕۆژیک دوای سەردانی سەرۆککۆماری ئیسرائیل بۆ تورکیا و سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە، هەروەها لە دوای ڕاگرتنی ناڕاستەوخۆی دانووستاندنەکانی ئێران لەگەڵ سعودی دێت کە بڕیاربوو لەو ماوەیەدا گەڕی پێنجەمی بەڕێوەبچێت.
$دووەم: وەرگرتنی ئیمتیازی زیاتر لە دانووستاندنەکانی ڤییەنا$
جۆزیف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕاگرتنی دانووستاندنەکانی بەهۆی فاکتەرێکی دەرەکی ڕاگەیاندبوو کە پێدەچێ مەبەستەکەی ڕووسیا بێت کە داوای مافی پارێزراوبوونی لەگەمارۆ کردبوو لە ئەگەری هەرجۆرە مامەڵەیێکی داهاتوویی خۆی لەگەڵ ئێران.
ئێرانییەکان دەزانن کە ئیدارەی بایدن، لەم سەروبەندەی گرژییەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیا و چین دا حەزی لە ڕێککەوتنەوەیە لەگەڵ ئێران، بۆیە دەیانەوێت تاوەکوو پێیان بکرێ گوشار بکەن بۆ ئەوەی ئیمتیازی زیاتر وەربگرن.
لەسەرەتاکانی ئەم مانگەدا کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکی هەڵسەنگاندنی 2022ی خۆی بۆ هەڕەشەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی لەوە کردووە ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەردەوام دەبێت لە هەڕەشەکردن لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئانتۆنی بلینکن داوایکردووە کە ئەوە کاریگەریی نەکاتە سەر دانووستاندنەکانی ڤییەنا. پێدەچێت ئەمە لە خواستی ئیدارەی بایدن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئێران و دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە لە ڕکارییە هێزدارییەکانی واشنتن لەگەڵ چین و ڕووسیاوە سەرچاوەی گرتبێت.
ئێستا واشنتن لە ناوچەی ئیندۆ پاسیڤیک تووشی هەڕەشەی گەورەبوونی چین بووە. لە ئەوروپا مۆتەکەی پووتینی لێ ڕاست بووەتەوە و لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش، گرفتی ئێرانی هەیە. بۆیە ڕەنگە بە تەمابێت لانی کەم لە ڕێی ڕیککەوتن و هاوسەنگکردنی باڵانسی هێزەوە، خەیاڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاسوودە بکات تا بە ئاسانی بیپەرژێتە سەر ئەوانی دیکە. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەتوانێت ئاهێک بە بازاڕی وزەدا بهێنێتەوە کە ئێستا فڕیوە. ئێرانییەکان ئەمە دەزانن، بۆیە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆتر لە جاران هێرش دەکەن.
$سێیەم: هاوپەیمانیی پارتی لەگەڵ سەدر$
هەرچەند پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکوو ماوەیەکی درێژ پێداگری کرد لەوەی کە شیعەکان لەنێوخۆ ڕێکبکەون ئەوسا لەگەڵ کورد دانووستاندن بکەن و جارێکیش دەستپێخەریێکی کرد بۆ ئەوەی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لێک نزیک بکاتەوە بەڵام، ئێرانییەکان بە ئاگان لەوەی کە لانی کەم تاوەکوو ئێستا هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی سەدر- بارزانی- حەلبووسی بنەمایەکی تۆکمەی هەیە و، ئەمەش لە داهاتوودا لەوانەیە وەک بەهێزبوونی ئەو حیزبە لە هەرێمی کوردستان وەربگێڕدرێتەوە. بە تایبەتیش کە هێشتا پێداگری لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەکات. ئەگەر وا بێت، پارتی بە پاڵپشتی هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ سەدر و حەلبووسی، دەتوانێت بەشێک لە پرسەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا یەکلابکاتەوە کە گرنگترینیان پرسی بودجە، دادگەی فیدراڵی و یاسای نەوت و گازە، ئەمەش وادەکات پێگەکەی لەوەی ئێستای باشتر بێت. بۆیە ڕەنگە ئامانجێکی هێرشەکە پەیوەندی بە دانووستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت و مەسەلەی پشکەکانی کوردیشەوە هەبێت.
$چوارەم: گازی سرووشتیی کوردستان$
کەوتنی مووشەک لە نزیک ماڵی بازرگانێکی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان لەم هێرشەدا، ئەو گومانەی درووستکردووە کە لەوانەیە هیرشەکە پەیوەندی بە بابەتی وزەشەوە هەبێت. ئێستا زیاتر لە جاران باس لە ئەگەری زیادبوونی بەرهەمی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت. ئەمە بە لەونێکە کە سەرۆککۆماری تورکیاش باسی کردووە. کۆمپانیای دانەگازیش کە یەکێک لەو گرنگترین کۆمپانیایانەیە کە لەو کەرتەدا کاردەکات، ڕایگەیاندووە کە لە 2023دا بەرهەمەکەی دەگەیەنێتە 700 ملیۆن پێ سێجا. ئەگەر بێت و ئەمە وابڕوات و بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بە کردەوە جێبەجێ نەکرێت، گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت گرفت بۆ ئێران درووستبکات. بە تایبەتی کە ئێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گاز لە ئێران دەکڕێت و ئێرانیش بە تەمای وەرگرتنی گرێبەستێکی درێژخایەنە لەگەڵ ئێراق بۆ پێدانی وزە. ئەگەر بێت و هەرێمی کوردستان نائارام بێت، ئەوسا بێشک دەرفەتی گەشەپێدانی ئەم کەرتە کەمتر دەبێت.
$ئەنجام$
هێرشەکەی ئەمجارەی ئێران پەیوەندی بە جەنگێک و سێ دانووستاندنەوە هەیە. دانووستاندنی هاوپەیمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دانووستاندنەکانی ڤییەنا و دانووستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا. شەڕی ئۆکرایناش داشی ئێرانی سوار کردووە تاوەکوو لەکاتێکدا کە جیهان سەرقاڵی ئەوێیە، ئەو لێرە بە ئارەزووی خۆی ئەسپەکەی تاو بدات. شەڕی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستانەوە ناکرێت ئەگەر لەڕاستیدا ئامانجەکە شەڕی ئەو دەوڵەتە بێت. پێویستە هەرێمی کوردستان بەڕەسمی داوای هەڵوێست لە حکومەتی ئێراق بکات و کار بکات بۆ ئەوەی ئەمە وەک شکاتی ڕەسمی لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش تۆمار بکرێت. لەوانەیە ئەمە لەسەر زەوی کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەی نەبێت و دواجار ئەو هێزە بێت کە بتوانێت ڕێ لەوە بگرێت، بەڵام وەک هەنگاوێک بۆ لێسەندنەوەی ڕەوایی لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بایەخی خۆی هەیە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览294
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 13-03-2022
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-03-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 15-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on15-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览294
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!