图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی دۆڵەکان!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی دۆڵەکان!

شەڕی دۆڵەکان!
$شەڕی دۆڵەکان!$
#زریان رۆژهەڵات#
#18-04-2022#
$بەرایی$
وەزیری بەرگری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی چڕنووک – قوفڵ ڕاگەیاند کە لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤاشین- باسیان دەکرێت. پێدەچێت ئەمە درێژەی هەمان ئەو 7 ئۆپەراسیۆنەی چڕنووک بێت کە لە ئایاری 2019وە دەستیانپێکرد. ئەو ناوچانەی کە ئێستا شەڕیان تێدایە، زۆر سەخت و دژوارن، کۆنترۆڵکردنی شاخەکان لە جێی خۆی بوەستێ، دوو دۆڵی گرنگیش لەوێ هەن کە بایەخێکی ستراتیژییان بۆ شەڕ هەیە و لەوانەیە ئامانجی سەرەکی شەڕەکەی ئێستاش ئەو دوو دۆڵە بن، کە دەکەونە نێوان هەردوو ڕووباری زاپ و ئاڤاشین- باسیان، ئەو دۆڵانەش گەلیێ زاپ و گەلیێ باڵندەن!
$تێگەیشتن لە ناوچەکانی شەڕ$
هەندێک جار بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژە و ناوی جیاجیاوە بۆ شوێنەکان، تێگەیشتن لە ناوچەکانی شەڕ بۆ کەسێک کە بەوردی بە دواداچوونی بۆ نەکات کاریکی ئاسان نییە. شەڕی ئەم جارە بە زۆری لە باکووری شارۆچکەی #ئامێدی# چڕ بووەتەوە. ململانێیەکە لەسەر دۆڵەکانی زاپ و باڵندەیە، بەڵام بایەخی چیاکانی دەوروبەری ئەو ناوچانەش لەڕووی تاکتیکی ڕۆژانەی شەڕ، هەروەها لەڕووی کۆنترۆڵی درێژخایەنەوە زۆرزۆرن. بەپێی سەرچاوەکانی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان و هەرێمی کوردستانیش، لە چەند شوێنێکی دەوربەری دۆڵی زاپ، بێجگە لە بۆردوومان، هەوڵی دابەزاندنی هێزیش دراوە. ناوچەکانی دیکەی شەڕیش چیای مەتین، کوڕەژار، گەلیی ڕەشاڤە و ناوچەی ئاڤاشین- باسیانن. چیای مەتین دەکەوێتە شانی ڕاستی گەلیێ زاپ و لە ملی باشووری ڕۆژاوای ئەوێ هەڵکەوتووە. چیای کوڕەژاریش لە ملی باشووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکەیە لە پشت شێلادزێ و لە بەردەم هێتیتی کۆندایە. ڕەشاڤەش تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە دووریی دێرەلووکەوە لە شوێنێک لە سەرەتاکانی دۆڵی زاپ دایە. لە پشت دێرەلووکەوە بە درێژایی ڕووباری زاپ، دۆڵێکی گەورە هەیە ( دەوری20-25کم) کە تاوەکوو چەلێ ( چوکورجا) لە پارێزگای جۆلەمێرگ (#هەکاری#) دەگات و ئەمەش ژینگەیەکی سرووشتی لەباری بۆ هەرجۆرە جموجۆلێکی پارتیزانی درووستکردووە کە بە درێژایی شەڕی چەندین ساڵە، ئەو ناوچانە بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراون.
ئەشکەفتی برینداران کە تورکیا ویستوویەتی هێزی پیادەی بۆ دابەزێنێت، لە شوێنێک لەنێوەڕاستەکانی دۆڵی زاپ لە باکووری هیتیتی کۆندایە و چیای ڕەشیش بەسەر ئەویوێدا دەروانێت و تاوەکوو سنوور دەڕوات. کێ چیای ڕەش و ئەشکەفتی برینداران بگرێت، بەسەر دۆڵی زاپدا زاڵ دەبێت و ئەوەش هۆکارێکی چڕبوونەوەی پێکدادانەکانە لەوێ.
لە ملی ڕۆژهەڵاتی چیای کوڕەژاریشەوە، چەند کیلۆمەترێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی (شیلادزێ) وە، ناوچەیەکی شاخاوی – دۆڵاوی لە گەلیێ باڵندەوە دەست پێدەکات و بەبنی گوندی بێدێ و زۆزانی دۆسکیان دا دەگاتە ئاڤاشین؛ جێگەیەک کە هەموو کات ناوەندێکی گرنگ بووە بۆ #پەکەکە# و هەرلەوێشەوە بە ئاسانی توانیویەتی بگاتە جۆلەمێرگ. نزیکەی 15- 20 کیلۆمەترێک لەولای ئاڤاشینەوە، باسیان هەیە کە ئەویش ژینگەیەکی لەبارەی بۆ هەر بزاڤێکی پارتیزانی درووستکردووە.
ئەگەر نەمانەوێ لەوە زیاتر سەرمان بەو وردەکارییانەی ناوی شوێنەکان و دووریی و مەوداکانی نێوانیانەوە سەرقاڵ بکەین، بە کوورتی دەتوانین بڵیین شەڕەکە لە دەوربەری دوو دۆڵی گرنگ لە باکووری شارۆچکەی ئامێدی بەدرێژایی ڕووباری زاپ، باسیان- ئاڤاشین چربووەتەوە.
$ئایا ئەمە چاوەڕوانکراوبوو؟$
بەڵێ بێگومان. ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی چڕنووکە کە تورکیا لە ساڵی 2019وە دەستیپێکردووە و ئەمەی ئێستاش هەشتەمین بەشیەتی. یەکەمیان لە مایسی 2019 لە دەڤەری برادۆست کرا. لە تەمموزی هەمان ساڵ دا چڕنووکی 2 کرا کە بە ڕووداوەکانی چیای گارا نێوبانگی دەرکرد. چڕنووکی 3 بەپێچەوانەی ئەوانی پێشوو لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای هەرێمی کوردستان لە سینات و حەفتانین چڕکرایەوە. دوای ئەوەش لە 2020دا ئۆپەراسیۆنەکانی چڕنووک- هەڵۆ، چڕنووک- پڵنگ کران کە زیاتر هێرشی ئاسمانی بوون. لە شوباتی 2021یشدا چڕنووک- پڵنگی 2 کرا کە زیاتر چیای گارەی کردبووە ئامانج. تورکیا لە 24ی نیسانی 2021 ئۆپەراسیۆنەکانی چڕنووک – هەورە برووسکە (شیمشەک و یڵدرم) ی لە ناوچەکانی مەتین و ئاڤاشین- باسیان دەستپێکرد و وادیارە ئەمەی ئێستاش، کە ناوەکەی چڕنووک – قوفڵە درێژەی ئەوەبێت. لە 2019دا تورکیا زیاتر تەرکیزی خستبووە سەر ملی باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژاوای سنوورەکان؛ لاولاوە دەڤەری برادۆست و لەملاشەوە حەفتانین! ناوچەکانی نێوەڕاستی ئەو دوو بەشەشی دەکردە ئامانج، بەڵام لە 2020 بەدواوە سەرنجێکی زیاتری داوەتە سەر ئەم ناوچەیە کە ناوچەکانی باکووری ئامێدی لە ناوجەرگەی ئەو هەرێمە نێوەنجییەدان. ئەگەر تورکیا بتوانێت دۆڵ و چیاکانی پشت ئامێدی کۆنترۆڵ بکات، ئەوا بە کردەنی، ناوچەیەکی تامپۆنی لەودیو سنوورەکانی خۆی درووست دەکات و ئەڵقەی کارەکانی لە برادۆستەوە تاوەکوو حەفتانین بە یەک دەگەیێنێت. لەوانەیە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەش، دوورخستنەوەی زیاتری پەکەکە لە سنوورەکان و پاڵپێوەنانی بۆ داکشانی زیاتر بەرەو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بێت.
$ئەنجام$
بێگومان کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی زنجیرە چیاکانی سنوور بۆ هیچ هێزێکی دەوڵەتی کارێکی ئاسان نییە، ئەمە بۆ چیا و نەوالەکانی پشت ئامێدی کە ناوچەی سەخت و دژوارن زۆر ئەستەمتر دەبێت. هەڵبەت نابێ ئەوەشمان بیربچێت کە چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆن لەو ناوچانەش، بە لەبەرچاوگرتنی باڵادەستی تەکنەلۆژی و دۆخی سیاسی لە ئێراق، ناوچەکە و جیهان، دەتوانێت شوێنی پەکەکە لێژبکات و زیاتر بەرەو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان پاڵی پێوەبنێت. ئەمە دەتوانێ ململانێی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# زیاتر بکات و، نموونەی ڕووداوەکانی سەرێ ئامێدی دووبارە بکاتەوە. بەتایبەتی کە ئێستا هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە داکشانی زیاتری مەیدانی جەنگ بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، هەروەها پەکەکەش باس لەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگە بەرەو کوڕەژار جوڵەیان کردووە.
ئەنجامی سرووشتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە دوورخستنەوەی مەیدانی شەڕە بۆ قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی کە لە ڕۆژاوای کوردستانیش ڕوویدا. پێدەچێت دۆخی سیاسی ئێراق، ململانێی بەردەوامی ناوخۆیی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرقاڵیی جیهان بەشەڕی ئۆکراینا و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی 2023ی تورکیا، زەوینە سیاسییەکەی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان درووست کردبێت. بەهۆی سەختی ناوچەکەشەوە، ئەستەمە تورکیا بتوانێت بە تەواوی پەکەکە لەوێ نەهێڵێت، بەڵام دەتوانێ گرفتی گەورەیشی بۆ درووست بکات.
ئۆپەراسیۆنەکە ناوی چرنووک- قوفڵە، ئەمە چەندەی دەتوانێت ڕەهەندێکی بانگەشەکارانەی بۆ بردنەوەی شەڕووسەرخستنی ئامانجەکانی تورکیا هەبێت، بەڵام لەوانەیە واتای ئەوەش بدات کە ڕەنگە دوای ئەمە ئیدی تاوەکوو پاش هەڵبژاردن، ئەمە دوایین ئۆپەراسیۆنێکی گرنگ بێت کە تورکیا لە دژی پەکەکە بیکات. چونکە سەرۆککۆماری تورکیا چەندەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پێویستی بە دەنگی گرووپە ڕەگەزپەرستەکانە، ئەوەندەش پێویستی بەوەیە #هەدەپە# زۆر نەهارووژێنێت، بەهۆی ڕۆڵی کلیلیی هەدەپەوە لەسەر یەکلاکردنەوەی سەرۆککۆماری داهاتوو، هەر لە ئێستاوە نایەوێت بە تەواوی هەدەپە بەرەو هاوپەیمانیی میللەت پاڵبنێت کە ڕکابەری ئەو دەکەن! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览448
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 18-04-2022
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 18-04-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 15-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览448
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!