图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوردستان لانکەی داهێنانی کشتوکاڵ و ماڵیکردن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستان لانکەی داهێنانی کشتوکاڵ و ماڵیکردن

کوردستان لانکەی داهێنانی کشتوکاڵ و ماڵیکردن
ناونیشانی بابەت: کوردستان لانکەی داهێنانی کشتوکاڵ و ماڵیکردن
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

سەردەمی کشتوکاڵ شۆڕشێکی ئابووری گەورە بوو کە مرۆڤ توانی بەسەر زۆرێک لە گرفتەکانی خۆراکدا سەرکەوێت، بەتایبەتی لە ناوچە جیاکانی وڵاتی کوردستان.
کوردستانی دێرین بە لانکەی داهێنان و ماڵیکردنی کشتوکاڵ دادەنرێت، ئەوەش کە ئەم ڕاستییەی سەلماند کنە و پشکنینی گردی (نیڤالی کۆری) و کوپڵیک تەپە بوو لە باکووری کوردستان، لە زۆر شوێنی تریش دۆزرانەوە وەک مەرسیب لە ڕۆژاوا و بێستانسوور و چەرمۆ لە باشوور.
یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ژن کشتوکاڵی دۆزیوەتەوەو دایهێناوە، ئەوەش لە کوردستاندا بووەو دواتر بووە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی کشتوکاڵ. لە چاخەکانی پێش مێژوودا بەتایبەتی چاخی بەردینی کۆن کاتێ مرۆڤ لە ئەشکەوتەکان ژیاوە، پیاوەکان دەچوون بۆ ڕاوکردن تا خۆراک پەیدا بکەن، زۆرجار درەنگ دەگەڕانەوە یان ڕێگەی دوریان دەبڕی و چەند هەفتەیەکیان پێدچوو، زۆرجاریش هەر نەهاتوونەتەوە و فەوتاون. ژنەکانیش زیاتر لە ئەشکەوتەکاندا ماونەتەوە خەریکی چاودێری و بەخێوکردنی منداڵەکان بوون، لەو کاتانەی پیاوەکانیان درەنگ گەڕاونەتەوە ژنەکان بیریان لە کۆکردنەوەی بەروبومی ڕووەکی دەوروبەری خۆیان کردۆتەوەو کۆیان کردۆتەوە، دان و تۆوەکەیان دەرهێناوە بۆ خواردنی منداڵەکانیان تا لە برسا نەمرن.
کاتێ لەنزیک دەمی ئەشکەوتەکان ئەو بەروبومانەیان بە بەرد کوتاوە یان تەکاندویانە، تۆوی گەنم و جۆو پاقلەمەنیەکان هەڵوەریون و کەوتونەتە زەوی و تێکەڵ بە خۆڵ بوون، بە تێپەڕبوونی کات و هاتنی وەرزی زستان و باران و ساڵی نوێ ئەو تۆوانە ڕوواون و بوون بە بەرهەمی نوێ، وەک گەنم و جۆو بەرهەمی خۆراکی. ئەمەش بووە هۆی سەرەتای بیری چاندن و بەرهەمهێنان. لە دووبارەکردنەوەی ئەم کارەیاندا دواتر بووە هۆی دۆزینەوەی کشتوکاڵ و داهێنانی چاندن لەسەردەستی ژنان و پاشان پیاوەکانیش بەشداربوون لە چاندن و درەوکردن و کۆکردنەوەی بەرهەمەکاندا.
لە قۆناغەکانی دواتردا ژن توانیی مەڕو سەگ و بەراز ماڵی بکات و لە هاوشانی کشتوکاڵدا توانیی بناغەی خێزان درووست بکات. لێرەشەوە توانیی پیاو ماڵی بکات و تارادەیەک دوری بخاتەوە لە چوونە دەرەوەی دورو ڕاوکردنی ئاژەڵ، بەوەش ژنان توانییان لایەنی کۆمەڵایەتی پێشبخەن، کوخ و خانو و گوند درووست بکەن، پاشان لایەنی ئایینی و ڕەگەزی و شار گەشەی کرد. بۆ پاراستنی ئەمانەش هێزو دەوڵەت و یاسا درووست بوون. هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە (ولل دیورانت) پێی وایە سەرهەڵدانی شارستانەیەت دەگەڕێتەوە بۆ پەیدابوونی (کشتوکاڵ- ئابووری) و (خێزان- کۆمەڵایەتی) و (ئایین- ڕامیاری) بە بناغەی درووستبوونی شارستانییەتی مرۆڤایەتی دادەنێت.
سەرچاوە زانستییەکان بەتایبەتی ڕەگەزناسی، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە مرۆڤی (نیاندەرتال (Neanderthas- لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە کوردستاندا کشتوکاڵیان دۆزیوەتەوەو بۆ یەکەم جار ئەوان هەوڵی چاندن و سەرەتاکانی کاری بەرهەمهینان و ماڵیکردنی بەروبومە کشتوکاڵیەکانیان داوە. لە ناوچەکانی دیجلەو فورات تا چیاکانی زاگرۆس. هەروەها بە ڕێگای شیکاری (DNA) ئەوە سەلمێنراوە کە ئەم جۆرە خەڵکە بە شێوەیەکی پێشکەوتوانە توانیویانە خۆیان بەهێز بکەن وزاڵ بن بەسەر کێشەکانی ژیاندا بەتایبەتی دوای خۆشبوونی کەشوهەوای ناوچەکە کە تەواو گونجاو بووە بۆ کشتوکال کردن. ئەم ماوەیەش بە (54000) ساڵ دادەنریت، دوای چاندی گەنم وسەرکەوتنیان لەو کارەدا بە هەنگاوێکی گەورەو پیرۆز سەیرکراوە و هەر لە هەمان کاتدا بەردی سەوزو لوئلو دۆزراوەتەوەو بە پیرۆز دانراوە وەک جۆریک لە پەرستن و نمایندەی کشتوکاڵ و خێرو بەرەکەتی کشتوکاڵ بووە. بەپێی وتەکانی زانای ئیسرائیلی (عەوفەربار یوسف) .
هەروەها بەڵگەیەکی تری گرنگی چاندنی جۆ لە باشوورو ڕۆژهەڵاتی چیاکانی زاگرۆس هەیە و لە پشکنینەکانی باکوور و ڕۆژاوای کوردستاندا دۆزراونەتەوە، بوونیان هەیە، بەشێوەیەکی دڵنیایی و یەکلاکەرەوە، ئەوەش ڕوون بۆتەوە، دواتر شۆڕبۆتەوە بۆ ئەریحاو قوبرس.
بەڵگەیەکی تری ئەنجامدانی کاری کشتوکاڵی ئەوەیە لە نزیک ئەم کێڵگە کشتوکاڵیانەوشوێنی نیشتەجێی جوتیارەکان بەردی بورکانی و شوشەیی دۆزراونەتەوە کە بەکارهاتون. بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی فەرەنسی-پۆڵندی بە سەرۆکایەتی زانای ڕووەکناس (جۆرج ویلکوکس-George wilcox ) پشکنینی لە گردی گرامیل (Garamil) لە ڕۆژاوای کوردستان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا بۆی دەرکەوت سەرەڕای دانەوێڵەش گوێزو فستق وهەندێ جۆری تری خۆراک بەرهەم هاتووە، بەڵام ئەوەی بۆ ئەو گرنگ بوو دۆزینەوەی پاشماوەی گەنم و گەنمەشامی و نیسک و بەزالیا بوو. هەروەها پاشاماوەی تری ڕووەکی دۆزرانەوە کە بەڵگەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڕووەکانە بووە لە ناوچەکەدا لەلایەن مرۆڤەوە.
هەروەها دواتر زانا ئەڵمانی و ئیتالیەکان بە بەکارهێنانی (DNA) لەسەر گەنم و دۆزراوەکانی ناوچەکە ئەوەیان سەلماند کە جوتیارەکان گەنمیان چاندووەو بەرهەمیان هێناوە لە ناوچەیەکی دیاریکراوی شاری ئامەدی کوردستان لە ڕۆژاوای شاخی کاراکاداخ بە دوری چەند کیلۆمەتر لە شارەکەوە. لەگەڵ ئەوەشدا زانای ئەڵمانی-نەرویجی (مانفرید هیۆن-Manfred Heun) شارەزای بواری کشتوکاڵی ئەو زانیاریانەی پشتراست کردەوە کە دۆزینەوەکانی ئەو ناوچەیە ئەوە دەسەلمێنن کشتوکاڵ لەم هەرێمەوە سەری هەڵداوەو بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
هەروەها زانا فەرەنسییەکان باس لە دۆزینەوەی جۆرێکی تری گەنم دەکەن بەناوی گەنمی (ئیمار) لەو ناوچانەدا وەکوو جۆری دووەم لە گەنم کە لە ناوچەی (ئامەد) چاندراوە، دواتر بە هاوکاری تیمێکی ئەمریکی وچینی ئەوەیان سەلماند کە حەوت جۆر بەروبومی دانەوێڵەی و پاقلەمەنی و خۆراکی لەو شوێنەوارەدا دۆزراونەتەوە، کە سێ جۆریان لە جۆری دانەوێڵەن وەکوو گەنمی جۆری یەکەم و گەنمی جۆری دوەم (گەنمی ئیمارو دلو) وجۆ. ئەوەکانیش پاقلەمەنی بوون وەک نیسک، نۆک و بەزالیا، ئەوەی تریشیان کەتان بووە کە بە ڕۆن وچەوری و نەوت دەوڵەمەند بووەو بۆ ئاگر و ڕووناکی بەکارهاتووە.
ئەم شوینەوارانە بە لانکەی داهێنان و ماڵیکردنی کشتوکاڵ. دوتر بە ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە، ئەوەش کە ئەم ڕاستییەی سەلماند کنەو پشکنینی گردی (نیڤالی کۆری) و کوپڵیک تەپە بوو لە باکووری کوردستان. لە زۆر شوێنی تریش دۆزرانەوە وەک مەرسیب لە ڕۆژاواو بێستانسوورو چەرمۆ.
شۆڕشی کشتوکاڵ (Agricultural Revolution) 12000ساڵ پ.ز، بە هەنگاوێکی کاریگەر و نوێ دادەنرێت لە گەشەی ژیانی مرۆڤدا، چونکە بۆ یەکەم جارە مرۆڤ بە خاک و ئاوەەوە دەبەستێتەوەو جێگیری دەکات. ئەم سەردەمە زۆر گۆڕانکاری گەورەتری بەدوای خۆیدا هێنا وەک درووستکردنی گوند و بەرهەمهێنانی گەنم و خۆراک و ماڵیکردنی ئاژەڵ و کەڵک لێ وەرگرتنی و پەیدابوونی خاوەن زەوی و موڵکایاتی و درووستبوونی خێزان و کۆمەڵی پێکەوەی بەرژەوەندیخوازو بەرگری و دابەشکردنی کارو هاوکاری و هەرەوەزی و دانانی بەردی بناغەی هۆز و هێزو فراوانبوونی دەستەڵاتی مرۆڤ لە تواناو ژمارەدا. هەروەها سەرەڕای توندوتیژی و پەلاماردانی یەکتری، ئاشتی و ڕێکەوتن و ڕێووڕەسمی ئایینی و ئاهەنگێڕان و گۆڕینەوەی شت بە شت و بەتایبەت میوەو گۆشت لەنێوانیاندا وەک سەرەتای بازرگانی ناوخۆیی، تا وردەوردە شار دەرکەوت و شارە دەوڵەت هاتە ئاراوەو فەرمانڕەوایەتی درووستبوو….. هەر لەم ڕوانگەیەوە (کارڵ مارکس) پێی وایە (کارکردن هەموو مرۆڤەکانی یەکخست) ، یان لەم ماوەیەدا ئیتر مرۆڤ بە یەکجاری شانشینی ئاژەڵانی بەجێ هێشتووە و بە تەواوەتی خۆی لە جیهانی ئاژەڵ جیاکردۆتەوە، بەڵام لە ڕەگ و ڕەچەڵەکدا وەک (چارلس داروین) دەڵێت لە بنەڕەتدا مرۆڤ بەرهەمی گەشەکردنەو دەگەڕێتەوە بۆ سەر خێزانی گیانداران.
سەردەمی کشتوکاڵ شۆڕشێکی ئابووری گەورە بوو کە مرۆڤ توانی بەسەر زۆرێک لە گرفتەکانی خۆراکدا سەرکەوێت، بەتایبەتی لە ناوچە جیاکانی وڵاتی کوردستان، ئەم ماوەیەش لە 9500ب08000پ.ز بووە. بۆ نموونە گەنم لە 9000 ساڵ بە تەواوەتی بەرهەم هینراوەو پاشان نیسک و پاقلە لە 8000 ساڵ پ.ز چێنراوە. پاشان لە5000 ساڵ زەیتوون و لە 3500 ساڵدا گوێزو ترێ ماڵی کراوە، واتە سەرەڕای دانەوێڵە باخداری و داری بەرداریش بەخێو کراوە و سوودی لێ بنیراوەو میوە بەرهەم هاتووە. بەڵام هیچیان وەک گەنم کاریگەر نەبوون و نەیانتوانی ببنە هۆکاری پێشکەوتنی ژیانی مرۆڤ.
ماڵیکردنی گەنم واتە بەرهەرمی زۆری گەنم بۆ تۆوو چاندن و خۆاردن و هەڵگرتنی بۆ کاتی پێویست. وشەی ماڵیکردن (Domesticate) لە (Domus) ی لاتینیەوە هاتووە بە واتای ماڵ، واتە گەنمی ماڵ یان پارێزراو لە گەنجینەی ماڵداو بە سامانێکی یەکجار گرنگ دانراوە. بەهۆکاری سەرەکی گەشەی ژیانی مرۆڤ وزۆربوونی ژمارەی دانیشتووان و مانەوەی مرۆڤ دادەنرێت. هەروەها ڕێژەی زۆربوونی منداڵیش دەگەڕیتەوە بۆ ئەوە، ژنی ئەم کۆمەڵانە هەموو ساڵێ منداڵی بووە. بۆ نموونە ئەو مرۆڤانەی لە گوند نیشتەجیبوون و ژیانی خۆیان بە بەرهەمی گەنم و کشتوکاڵ دابین کردووە تەمەن دریژتر و زۆرتر ژیاون لەچاو ئەوانەی کۆچەری و خەریکی ڕاوو شکار بوون.
شوێنەوارناسەکان چەندین ناوچە بە نموونە دەهێننەوە بۆ بەرهەمهینان و کۆکردنەوەی گەنم، ناوچەی نەتۆفی (Natufian) و کە 12000بۆ 8000ساڵ پ.ز و دانیشتووانی ئەریحا (Jericho) کە زیاد لە پێویست گەنمیان بەرهەم هێناوە.
بەڵام گوبیڵکی تەپە ( Gobelki Tepe) لە باکووری کوردستان و شاری ئورفا لە هەموویان گرنگتر بووە، شوێنی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵ بووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە دووریی 30کم لە شوێنەواری گوبڵیک تەپە لە کاراکاداخ (Karacadag) ئەویش تێیدا پاشماوەی گەنم دۆزراوەتەوە، زاناکان بەوردی قسەی لەسەر دەکەن و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانن لەو سەردەمەدا بەو شێوەیە مرۆڤ توانیبێتی گەنم کۆبکاتەوە.
ئەمەش مانای وانیە کە کۆمەڵەی نیشتەجێکان بێ کێشە بوون، ئەمانەش زۆرجار ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، بۆ نموونە بارینی بارانی زۆر بووە بە هۆکاری نەبوونی بەرهەمی گەنم، یان بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کولەو دەردی کشتوکاڵی و زۆر جار برسێتی و لەناوچوون ڕوویداوە و ناچار کۆچیان کردووە.
لەوانەش خراپتر سەرهەڵدانی شەڕ بووە لەنێوان جوتیارەکاندا لەسەر زەوی و ئاویان لەسەر بەرهەمەکان کە بەرهەم هاتووەو لە ماڵەوە دانراوە لەلایەن کۆمەڵێکی ترەوە پەلامار دراون بۆ بردنی گەنمەکان. ئەوەش وایکرد جوتیارەکان چەک درووست بکەن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و ئەو گەنمەی بەرهەمیان هێناوە.
لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ هێشتا دەستبەرداری شەڕانگێزیی خۆی نەبوو، بەڵکوو پێشکەوتن و دۆزینەوەی کشتوکاڵ بووە هۆی سەرهەڵدانی کوشتن و وێرانییەکی گەورە بۆ مرۆڤ، چونکە لەم قۆناغەدا شەڕی گەورە لەنێوان کۆمەڵەی مرۆڤەکاندا دەستی پێکردووە. شوێنەوارناسان چەند نموونەیەکیان لە پاشماوەی ئێسکە پەیکەری مرۆڤ دۆزیوەتەوە کە بەهۆی لێدان و کوشتنەوە بووە نەک خۆی مردبێت، کە ماوەکەی بۆ (30000) ساڵ پ.ز دەگەڕێننەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم ڕووداوە وەکوو بەرکەوتنێکی ئاسایی بووبێت نەک وەکوو شەڕی بەرانبەرو دوو کۆمەڵەی خاوەن زەوی و گوند یان هێزێکی هێرشبەر، بە بەراوردکردنی لەگەڵ دۆزینەوەکانی دواتردا. بۆ نموونە لە سەروبەندی شۆڕشی کشتوکاڵدا لە (12، 000ساڵ پ.ز) دا لە پورتوگاڵ (400) ئێسکەپەیکەر دۆزرانەوە کە دوانیان کوژراون. دواتر لە ئیسرائیل (400) ی تر دۆزرانەوە کە هەموویان لە کاری توندوتیژیدا لەناوچوون کە پێدەچێت لە شەڕدا بووبێت. هەر لەو ڕوانگەیەوە کۆمەڵەی سێیەم دۆزرانەوە لە دۆڵی دانووب کە ئەوانیش (400) کەسێک بوون و 18یان شوێنی ڕم و تیر و بەرکەوتنی کەلوپەلی جەنگی کەوتوون.
سەرەڕای ئەوانەش لە چاخی بەردینی نوێدا درووستکردنی گوند و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بە خاڵی گرنگ و بنەمای سەرەکی دادەنرێن لە پەیدابوونی شارسانییەتدا کە دواتر شارستانی سومەری بەرهەم هێنا.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
(1) Will Durant: Heroes of History ,A brief History of Civilization from ancient time to the Down of the Modern Age, Simen and Schuster ,New York,2001,p17.
(2) (Karin Bois: Min Eurpeiska Familj De Senaste 54000 Aren,2015,swed,p198-202 .
(3) Yuval Noah Harary: Sapiens Abrief History of Humankind,London,2014,p17-19.
(4) Yuval Noah Harary,p86.
(5) Karin Bois:,p203-207
(6) Yuval Noah Harary:,p81.
(7) Yuval Noah Harary,p59-60.
(8) Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History .Believ and Practice,NewYourk,2009,p3
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览199
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-04-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 农业
书: 报告
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 15-04-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on16-04-2023
此产品最近更新( شەنە بەکر ):16-04-2023
URL
此产品已被浏览199
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!