خوا مڵکی خۆی کاولناکات.
بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، خوا هێزێکی نادیاری بەدەسەڵاتە و خاوەنی هەموو مڵکی دنیایە، بەشێک لە مرۆڤەکان لە جێگەی کار و ژیانیاندا خاوەنی مڵک و ماڵن، یان بە ڕەنج و ماندووبوون بەدەستیان هێناوە یان لە باوانیانەوە بۆیان بەجێماوە، لەسەر ڕەفتار یان کردارێکی هەڵە، کەس ماڵی خۆی وێرانناکات. پەندەکە بۆ کەسی بەبەزەیی بەکاردێت.[1]