图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوشتنی کۆرشی مەزن لە مێژووی هێرۆدۆتس دا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوشتنی کۆرشی مەزن لە مێژووی هێرۆدۆتس دا

کوشتنی کۆرشی مەزن لە مێژووی هێرۆدۆتس دا
ناونیشانی بابەت: کوشتنی (کۆرشی مەزن) لە مێژووی (هێرۆدۆتس) دا
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

دوای ئەوەی (کۆرشCyrus-) بابلی داگیرکرد، ڕووی کردە ناوچەکانی تر بۆ فراوانخوازی و بەتایبەتی بۆ گرتنی) ماساجیتاMassagetae- Massageteans –) ، چونکە لەو کاتەدا دەوڵەتێکی گەورەی درووستکردبوو کە ببووە مەترسییەکی گەورە بۆ کۆرش، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕوباری (ئاراکس-Araxes) لە پشتی ئەم ڕوبارەوە هۆز و خێڵێکی زۆری لێ نیشتەجێ بوون، هەموویان سەربە ئەسکیسییەکان بوون، لەژێر دەستەڵاتی ماساجیتایەکاندا بوون بەسەرکردایەتی شاژنە (تۆمیریس- Tomyris) .
کۆرش بڕیاریدا بە خۆی و سوپاکەیەوە کەوتنەڕێ، دوای بڕینی سنوورێکی دارستانی چڕو پەڕینەوە لە ڕوبار لە وەرزی هاویندا، ئامانجی ئەوە بوو دەستی بگاتە دوژمن ولەناویان ببات.
ئەوە بوو خۆی گەیاندە نزیک دەریای قەوقاز، بەڵام شاژن کارنامەی تۆکمەی خۆی هەبوو بۆ شەڕکردن دژی کۆرش و زۆر شتی دەربارەی کۆرش دەزانی، تاڕادەیەکیش لێی ئەترسا، لەگەڵ ئەوەشدا بەهەموو شێوەیەک ئامادەی جەنگ بوو بە خۆی و سەربازەکانییە.ە، کاتێک شەڕ نزیک بوویەوە، شاژن بوو بە سەرکردەی یەکەمی وڵات و سوپاکەی، ئەمەش دوای ئەوەی مێردەکەی وەک پادشای وڵات کۆچی دوایی کرد، ئیتر شاژن بوو بە سەردارو پاشای وڵات.
کاتێک سوپاکان لێک نزیک دەبنەوە، کۆرش نوێنەرێک دەنێرێت تا قسە لەگەڵ شاژندا بکات، لەگەڵ نامەیەکدا کە هەندێک زانیاریی وردی تێیدا بوو، بەو شێوەیە کۆرش داوا لە شاژن دەکات لەسەر دەستەڵات بمێنێتەوە بە هەموو پلەو پایەی مێردەکەیەوە، بەڵام ئەم قسانەی کۆرش نەیتوانی شاژن هەڵخەڵەتێنێت.
لە هەمان کاتدا سوپای فارس خۆیان قایم دەکرد بۆ جەنگ، پردی پەڕینەوەو سەربازگەی زیاتریان درووست دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن وڵاتی ماساجیتا داگیر بکەن. هەر بۆیە شاژن تۆمێریس تێگەیشت لەوەی کە کۆرش دەیەوێت وڵاتەکەیان داگیربکات، لە وەڵامەکەیدا کە دەینێرێ بۆ کۆرش، پێی دەڵێت: (ئەی پاشای ماواز لە پڕۆژەو پردو سەربازگەو کارەکانت بهێنە، کام کارە بۆ تۆ باشە بۆ بەردەوامی ئاشتیی لە وڵاتەکەتدا، چی لە ئاشتی و ئارامی باشترە؟ بەڵام دەزانم تۆ ئەوەت ناوێت، هەر ئێستا وەرە مەیدانی جەنگ! ئەگەر دەتەوێت چاوت بە پاشای ماساگیتییەکان بکەوێت، لەگەڵ سەربازەکانت بپەڕێرەوە، خۆ ئەگەریش حەزدەکەیت ئەوا ئێمە دێینە لای ئێوە) .
کۆرش کە ئەو وەڵامەی پێدەگات، سەرجەم سەرکردەو ڕواێژکارەکان کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی کە پێویستە چی بکەن؟ چۆن ئامۆژگاری بکەن و چی بکات لە دژی شاژنی ماساگیتییەکان؟ سەرەنجام هەموویان دەنگیان بەوە دا کە کۆرش ڕێگەی سوپاکەی (تۆمێریس) بدات و بپەڕێتەوە بۆ خاکی فارس، پاشان بچێتە شەڕەوە لەگەڵ سوپای شاژن. لەو کاتەدا (کریسوس-Croesus) کە دیل و زیندانی بوو لەلای کۆرش، پێشنیارو ئامۆژگارییەکانی ئەوانی ڕەتکردەوە، خۆی پێشنیاری تر بۆ کۆرش دەکات و زۆریشی بۆ باس دەکات و دەڵێت: (ئەی پاشای من، من بەڵێن بە تۆ دەدەم کە ئەم ئامۆژگارییانەم لە زیوس وەرگرتووە و بە تۆی دەدەم، بەهیوام ببیت بە باشترین و گەورەترین هێزو ئەم مەترسییە لە خۆت دوربخەیتەوە. ئەگەر ڕێگە بدەیت دوژمن بپەڕێتەوە بۆ ناو خاکی تۆو شەڕ بکات، ئەوە مەترسییە، ئەگەر شەڕە کە بدۆڕێنیت ئەوا مانای وایە وڵاتەکەت دۆڕاندووە، ئەگەر لە شەڕی تۆدا پاشای ماساگیتییەکان بیباتەوە ئیتر هەرگیز ناگەڕێنەد واوە، بەڵکوو زۆرتر هێرش دەکەن بۆ سەر هەموو پارچەکانی تری ئیمپراتۆریەت، یان ئەگەر تۆ بچیتە ئەوبەری ڕوبارەکەوەو ئەوانت شکاندو تۆشەڕەکە ببەیتەوە، ئەوا تۆ دەتوانی بچیتە ناو دڵی خاک و وڵاتەکەیانەوە) .
دوای گفتوگۆیەکی زۆر، کۆرش بە پلانەکەی (کروسیس) ڕازی دەبێت و چەک و جبەخانەو خۆراک وکەلوپەل و سەربازەکان ئامادە دەکەن بۆ پەرینەوە لە ڕوبارەکەو شەڕکردن لەگەڵ شاژن، بۆیە کۆرش بەم جۆرە وەڵامی (تۆمێرس) دەداتەوە دەڵێت: (ئێمە وا لە ڕوبارەکە دەپەرینەوە، کە ئەوەش داواکاری تۆ بوو، پێویستە تۆ لەکار لاببرێیت، خانەنیشین بکرێیت پاشان مارە بکرێیت) .
کۆرش بڕیاریدا خۆی و سوپاکەی بچنە خاکی ماساگیتییەکانەوە، بەڵام پێش ئەوەی بڕوات، کۆرش ڕایسپارد (قەمبیز) ی کوڕی دوای خۆی ببێتە پادشا، دواتر بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی فارس “ئەگەر هاتو من لە شەڕەکەدا سەرکەوتوو نەبووم یان کوژرام”.
دوای گەیشتن بە خاکی دوژمن، کۆرش و لەشکرەکەی شەوێکیان لەوێ بەڕێکرد، ئەو شەوە کۆرش خەوێکی بینی، لە خەویدا کوڕە گەورەکەی (هایستاسپیس-Hystaspes) کە ) داراDarius-) بوو، ئەم پیاوە واتە باوکی دارا کوڕی (ئارسامیس-Arsames) بووەو بە ڕەچەڵەک لە ڕەگەزی ئەخمینی بوون، کۆرش لەخەویدا ئەوەی بینیوە دارا دووباڵ لەسەر شانی بووە، باڵێکیان هەموو ئاسیای لەژێردا بووەو باڵەکەی تریشی ئەوروپای لەژێردا بووە، لەو کاتەدا دارا تەمەنی بیست ساڵان بوو، نەهاتبوو بۆ جەنگ، لە وڵاتی فارس مابوویەوە.کاتێک کۆرش لەم خەوەی بەئاگا دێتەوە، لە مێشکی خۆیدا خەونەکە لێکدەداتەوە، لە سەرەتادا بایەخی پێنادات، بەڵام دواتر دەنێرێت بەشوێن (هایستاسپیس) ی باوکی (دارا) داو لە تەنیشیت خۆیەوە دایدەنێشێنیت و وپێی دەڵێت: ( (ئەی هایستاسپیس، لێکۆڵینەوەیەک لە کوڕەکەت بکە، بزانە دوژمنی من و تاجەکەمە؟ من بەدڵنیاییەوە ئەوەی پێدەلێم، ئەوەش باش دەزانم و زۆریش دڵنیام، چونکە خودا چاودێری من دەکات و دەمپارێزێت لە مەترسی، دوێنێ شەو ئاگاداری کردمەوە لەوەی کەکوڕەکەی تۆ دوو باڵی لەسەر شان بووە، سێبەری باڵەکانی ئاسیا و ئەورووپای گرتۆتەوە لەگەڵ هەندێک کەسی تردا”. کۆرش لە قسەکانی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: “هەموو شک و گومانێک جێگای باوەڕە، ئەو کوڕەی تۆ پلانی دژی من هەیە، تۆ بڕۆرەوە بۆ وڵاتی فارس، منیش بەدڵنیاییەوە دوای شەڕ و گرتنی ماساجیتا دەگەڕێمەوە، کوڕەکەت ئامادەبکە، من تاقیی دەکەمەوە) ) . ئەمە قسەکانی کۆرش بوون کە باوەڕی وابوو (دارا) دژی دەوەستێتەوەو پلانی هەیە، بەڵام مانای ڕاستی خەونەکەی لەبیر چوو کە خودا ئەوەی ناردووەو کۆرش لەوێ بمرێت و شانشینەکەی دەکەوێت و دارا دەبێتە جێگرەوه و جێنیشنی!
هایستاسپیس وەڵامی کۆرش دەداتەوه و دەڵێت: (ئاسمان ڕێگە نادات ئەی درووستکراو، ڕێگە نادات کەسێک لە وڵاتی فارس بژی و پلانی لە دژی تۆ هەبێت. ئەگەر کەسێک هەبێت و وابێت، پێویستە هەرچی زووە بمرێت پێش ئەوەی بیگیرێت، تۆ فارست دۆزییەوە، تۆ فارست ڕزگارکرد لە کۆیلەییەوە بۆ پیاوی گەلی ئازاد، تۆ ئەوانت لەدەستی کەسانی تر دەرهێنا لەکاتێکدا کەسی خەڵک بوون و ملکەچی خەڵک بوون. تۆ هەموویانت کردە شازادەو خانەدان، ئەگەر شتێکی وا دەزانیت و دڵنیایت کوڕەکەی من دژی تۆیە، ئەوا من بەدەستی خۆم دەیهێنم و دەیخەمە بەردەستت، تۆ خۆت مامەڵەی لەگەڵ بکەو چۆنت دەوێ وا بکە) .
کاتێک (هایستاسپیس) ئەم وەڵامەی دایەوە، یەکسەر گەڕایەوە بۆ ناوچەی فارس بۆ چاودێریکردنی کوڕەکەی کە (داریۆس) بوو.
لەگەڵ ئەوانەشدا کۆرش ئامادەکاری خۆی کرد بۆ جەنگ و لە ڕوبارەکە پەڕییەوە، وەک چۆن کروسیس ئامۆژگاریی کرد. ژمارەیەکی کەمی سەربازی لە سەربازگەکە بەجێهێشت و بەرەو ڕووی ماساجیتییەکان ڕۆیشتتن، لەپڕ دەستەیەک کە (یەک لەسەر سێ) ی سوپاکەی کۆرش بوو بە سەرکردایەتی کوڕی (تومیریس) بەناوی (سپاکاپیس-Spargapises) بۆسەیەکیان بۆ کۆرش دانابوو، لەناکاو کوشتارێکی زۆریان لە سوپای کۆرش کردو لاشەیەکی زۆریان لێ بەجێما لەدوای کۆرشەوە، بەڵام کاتێک ئەم دەستەیە دەچنە پشودان و نانخواردن و خەوتن، لەپڕ سوپای کۆرش هەڵدەکوتێتە سەریان و ژمارەیەکی زۆریان لێ دەکوژرێت، زۆریشیان بە دیل دەگێرێت کە (سپاکاپیس) ی کوڕی شاژن (تۆمیریس) یش لەنێویاندا دەبێت.
سپاکاپیس کوڕی تومیریس بەدیل گیرا، کاتێک ئەم هەواڵە بە شاژن دەگات، نوێنەرێک دەنێریت بۆ لای کۆرش و پێی ڕادەگەیەنێت: ( (بەم سەرکەوتنەت شانازی نەکەیت هەی لاواز، ئەوەی خواردت شەرابی ترێ بوو، کە خواردتەوە سەرخۆشی کردیت. ئەوەی هەڵتقوڕاند شەرابێکی خراپ بوو لەکاتێکدا دات بە سەر سوپاکەمدا لەشەڕدا نەبوون، ئەوەی کردتت بەرابەرو دادپەروەرانە نەبوو، ئێستا گوێ بگرە من ئامۆژگاری باشت دەکەم، کوڕەکەم بگێڕەرەوە، وڵاتەکەم جێبهێڵە، تێگەیشتیت؟ تۆ بەسەر (یەک لەسەر سێ) ی سوپاکەمدا سەرکەوتیت، سوێند دەخۆم بە خۆر، وەک گەورەی ماساجیتا تینووم بە خوێنت وەک چۆن تۆ تینویت بە خوێن! بەم زووانەش خوێنت دەدەمێ) .
کاتێک (تومێریس) بۆی دەرکەوت کە (کۆرش) گوێ بە وتەکانی نادات و وەڵامێکی بۆی نییە، سوپاکەی ڕێکخستەوەو لە شانشینەکەی خۆیدا بە تەواوەتی ئامادەی شەڕ بوو، لەناو سوپاکەشیدا هۆزە بەربەرییەکان جێگایان دیاربوو.
دوای ماوەیەک هەردوو سوپاکە بەرانبەر بەیەک وەستانەوە، سەرەتای شەڕەکە بە تیربارانکردنی هەردوولا دەستی پێکردو لەگەڵ هەندێک وردە شەڕی ڕم و خەنجەر لەلایەن بەشیَک لە سوپاکەیانەوە. بەم شێوەیە ململانێ و سەرەتای شەڕەکەیان بەردەوام بوو. بۆماوەیەکی زۆر شوێنێکیان دیاری نەکرد بۆ شەڕی یەکلاکەرەوە بەدریژایی زەوییەکانی ماسجیتا. لە هەمان کاتدا بەم شێوەیە شەڕ لە بەرژەوەندی سوپای تومیریس بوو، چونکە بەشێکی زۆر لە سوپای کۆرش تێکشکان و کوژران کە خودی کۆرش خۆیشی تیَدابوو.
بەم شێوەیە سوپای کۆرش دۆڕاو کۆرش خۆیشی کوژرا. دوای بیست و نۆساڵ پادشایەتی، کۆرش بەدەستی شاژن تومێریس کوژرا. کاتێک شەڕەکە هێور بووەوە، شاژن تومێریس کەوتە گەڕانێکی ورد و باش بۆ دۆزینەوەی لاشەو تەرمی کۆرش. دواجار توانیی بیدۆزێتەوە. دواجار چەرمی لەش و کەللە سەری کۆرشی لێکردەوەو لەگەڵ خۆی هێنای و خستییە ناو خوێنی مرۆڤە کوژراوەکانی ترەوە لە مەنجەڵێکی گەورەدا، ئەوجا پێی وت: (ئەمە سووکایەتیکردنە بە تەرمەکەت، ئەوە منم دەژیم و لە شەڕدا بەسەرتدا سەرکەوتم، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە منم لێرەم و هاتمە بەرانبەرت، لەکاتێکدا کوڕەکەم تاوانبار بوو، بەو کارەت کە منت دەترسان، ئەوە من خوێنم بەتۆدا) .
=KTML_Bold=پەراوێزەکان:=KTML_End=
(1) کۆرش (Cyrus II) (600-530پ.ز) دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەخمینی و لەناوبەری ئیمپراتۆری مەزنی میدیایە. کە بە هەڵە بە کاوەی ئاسنگەر دادەنرێت کە لە بنەڕەتدا فارسی ئەخمینییە. لە ساڵی 530پ.ز بەدەستی شاژنە تۆمیریس کوژراوە.
(2) وڵاتێک بووە لە کۆمەڵە خێڵێکی کۆچەری پێکهاتبوون، دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریا قەزوینەوە.
(3) (ئاراکس-Araxes) : ڕوباری ئاراس.
(4) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942,First Book , p108-109.
(5) ماد – میدیا: ئەم نامەیەی تۆمیریس مانای وایە تا ئەو کاتەش کۆرش وەک پادشای ماد ناسراوە، یان کۆرش وەک پادشای میدیا بەگەلانی ناوچەکە خۆی ناساندووە. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم بابەتە بڕوانە:
فاتیح عەبدوڵڵا محەمەد: مێژووی دێرینی کوردستان، کوورتەیەک لە مێژووی شارستانییە.ی دێرینی کوردستان، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی ڕامیاریی شارستانییە. بەرگی یەکەم، سلێمانی، 2016، ل188-196. لە باسی سێیەم: تەوەرەی یەکەم: کوردستان لە سەردەمی دەوڵەتی ئەخمیندا550-331پ.
(6) کروسوس- Croesus:- لەنێوان ساڵی (560 –. 546 ) پ.ز، پادشای وڵاتی لیدیا بوو، دوای داگیرکردنی میدیا لەلایەن کۆرشەوە ئەوانیش داگیرکران و بەدیلی وەک ئەستیاگ ئیمپراتۆری ماد کەوتە دەست کۆرش، لەگەڵ خۆی گێڕاوێتی. لە ئەنجامدا کروسیس توانی بە پلانەکەی کۆرش بەکوشت بدات بەدەستی شاژنە تۆمیریس، بەڵام لە هەمان ساڵدا واتە 530پ.ز ئەویش مردووە.
(7) (Darius داریوش- دارای یەکەم) :لە550- لەدایکبووە، لە 486پ.ز مردووە، دوای مردنیشی (قەمبیز) ی کوڕی کۆڕش لە ساڵی 523 لە29ی مانگی نۆ پ.ز، توانیی بەسەرشۆڕشی موگەکاندا (کە بە شۆڕشی سێ براکە ناسراو بوو بۆ ماوەی سێ ساڵ وڵات کەوتە دەستیان) سەربکەوێت و پیاوەکانی فارس کردیان بە پادشای وڵات و بوو بە جێگرەوەی کۆرش.
(8) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942,First Book , p111-114.
بۆسەیرکردنی تەواوی دەقی ئینگلیزی وەرگێڕراوی بابەتەکە، بڕوانە هەمان پەڕتووک، لە لاپەڕەکانی ( 108-114) .
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览217
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-04-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 17-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on17-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):17-04-2023
URL
此产品已被浏览217
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!