图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,245
图片 105,265
书籍 19,565
相关文件 98,157
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گالیسکەی هەموو شتێک بە ڕێگای هیچدا؛ یاداشتێک بۆ شیعری (دوکانی تووتن)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گالیسکەی هەموو شتێک بە ڕێگای هیچدا؛ یاداشتێک بۆ شیعری (دوکانی تووتن)

گالیسکەی هەموو شتێک بە ڕێگای هیچدا؛ یاداشتێک بۆ شیعری (دوکانی تووتن)
گالیسکەی هەموو شتێک بە ڕێگای هیچدا؛ یاداشتێک بۆ شیعری (دوکانی تووتن)
ئامادەکردنی: #سروشت نەوزاد#

ساڵی 1928 فێرناندۆ پێسەوا، یەکێک لە هەرە سەیر و سەمەرەترین شاعیرەکانی دونیا، شیعری دوکانی تووتن دەنووسێت. پاش نزیکەی سەدەیەک لە نووسینی ئەو شیعرە، هێشتاش ئەستەمە جیهان بتوانێت لە هیچ قوناغێکی مێژوویی خۆیدا دەستبەرداری ئەو شیعرە ببێت، کە بەقوڵی و چڕییەکی بێهاوتاوە، ڕازە هەرە پەنهانەکانی خود و دەروون دەدرکێنێت. ئەو شاعیرەی هەمیشە دەیپرسی:
چۆن دەکرێ بزانم دەبم بە چی، لە کاتێکدا
هەتا نازانم من‌‌ کێم؟
لەشوێنێکیشدا نووسی: هەموو ئەوانە بێگانەن، هەموو شتێک بێگانەیە...
پاشان ناوە زۆر و جیاوازەکانی بەبەر خۆیدا دەکرد و کاراکتەری خۆی دەگۆڕی، وەک ئەوەی بیەوێت هەمیشە لە سۆراخی خۆیی و شوناسی بێ شوناسی خۆیدا بگەڕێت.

ڕیتمی غەمگین و نا ئارام، هەروەها دۆخە ترازاو و تێکشاوەکەی کەسایەتی شیعری توتن فرۆش، هەمان دۆخی ناوەکی و لێک هەڵوەشاوەی سەردەمەکەمانە. ڕیتمی خێرای ژیانی مۆدێرنە و گۆڕانکارییەکانی، نا دڵنیایی و ونبوونەکانی. شیعری توتن فرۆش، شیزۆفرینیای سەدەی بیستەمە. نیگەرانی و دڵەڕاوکێی ڕۆژگاری ئەمڕۆیش.
کاراکتەری ئەم شیعرە، بەسێ فۆڕمی جیاواز، سێ ناوی جیاوازەوە ( ڕەنگە هەمان ئەو کاراکتەر و ناوانەی کە پێسەوا بۆ خۆیی درووست دەکردن و ناو و ناونیشانی پێدەدان: (ئەلبێرتۆ کایرۆ، ڕیکاردۆ ڕیس، ئەلفارۆ دیکامپۆس)
بە ڕێوەیە، کۆڵەکەی لە پشت ناوە، دونیا تەی دەکات و پەنهانییەکانی هەڵدەداتەوە، تا بکرێت لەو ڕێگەیەوە ڕەدووی شوناسی خۆی بکەوێت:

من ئەوەم له خۆم درووست کرد کە باش نەبووم لە درووستکردنیدا،
لەوەشدا کە باش بووم لە خۆم درووستی بکەم، نەمکرد.
من پۆشاکێکی هەڵەم لەبەر کرد
بۆ کەسێک دانرابوو کە من نەبووم، کردمە بەرم و هیچم نەوت و خۆم لێ تێک چوو.
کاتێک چووم ماسکەکە لە سەرم دا بماڵم،
لە دەموچاوم گیر بوو.
کاتێک دامماڵی و لە ئاوێندا خۆم بینی،
پیر ببووم.
سەرخۆش بووم و چیدی نەمدەزانی ئەو جلە بپۆشم کە دامنەنابوو.
ماسکەکەم تووڕدا و وەک سەگێکی بێوەی لە مەخزەنێکدا خەوتم.
ئینجا ئەم چیرۆکە دەنووسم تاکوو بیسەلمێنم من کەسێکی باڵام.

ژیانی پێسەوا خۆی، ژیانی سێبەر و تارمایی بوو، هەروەها تەنیایی سنووربەدەر، جگەرە کێشان و مەیخواردنەوەی زۆر، کارکردنی بەردەوام و هەژاری.
سەرلەبەری ژیانی گۆشەگیرو نەناسراو بوو،
تەنیاییە قوڵەکەیی و نەخۆشی بەردەوام، ‌جەستەی ماندوو دەکەن و مەی خواردنەوەی زۆریش جگەری دەڕزێنێت و دەیکوژێت. لێ بەر لە مردنی دیسان شەرابی دیکە بانگ دەکات:
شەرابی زیاترم بدەنێ‌، چونکە ژیان عەدەمە.
دواین شتیش کە داوای کردبێ‌ چاویلکەکەی بووە و دواین دێڕی خۆی دەنووسێت:
من نازانم سبەی چی دەهێنێت.

شیعرەکە بە گرژییەکانی نێوان خەونەکان و واقیعی جیهانی دەرەوە دەست پێدەکات، ململانێی نێوان دەرەوە و ناوەوە: گالیسکەی هەموو شتێک بە ڕێگای هیچدا.
پاشان نیگایەک لە پەنجەرەی ژوورێکەوە، بە ڕووی شەقامێکی جەنجاڵ و دوکانی توتن فرۆش دەکەوێتە جووڵە، دیسانیش جیهانبینی دەرەوەی ژوورەکە بۆ نێو ژوورەکە دەگوازێتەوە: جیهانی ڕاستەقینەی دەرەکی بەرەوە جیهانی ناوەوە و خەونەکان. ( هەموو خەونەکانی جیهان لە مندان ) .

پەنجەرەکانی ژوورەکەم،
ژووری یەکێک لەو ملیۆنانەی کەس دەربارەیان هیچ نازانێت.
“ئینجا ئەگەر شتیش بزانن چی دەزانن؟”
بەسەر نهێنی شەقامێکدا دەکرێتەوە کە بەردەوام خەڵکی پێدادێ و دەڕوا
شەقامێک هیج فیکرێکی تێ ناچێت، هەموو فیکرێکی تێدەچێت.
ڕاستەقینە، نامومکینانە، ڕاستەقینە، دڵنیا، نەزانراوانە، دڵنیا.
لەگەڵ نهێنی شتگەلی ژێر بەردەکان و بوونەکان،
لەگەڵ مردن کە دیوارەکان شێدار دەکات و پرچی پیاوانیش سپی دەکات.
لەگەڵ قەدەردا کە گالیسکەی هەموو شتەکان بۆ سەر ڕێی نەبوون دەئاژوێ.

پێسەوا نزیک لە کۆتاییەکانی تەمەنی، ئەم شیعرەی نووسیوە، وا دەردەکەوێت بەتەواوی واقیع و جیهانی دەرەوەی ئەزموونکردبێت، پاشان لەسەر کورسییەک دادەنیشێت و ئەوەی دەینووسێت، تەنیا شکست و دەستەوەستانێتی لە بەردەم دونیا:

من لە هەموو شتێکدا دۆڕام.
جاخۆ من هیچ ئومێدێکم نەبوو تا بدۆڕێم
ئەو پەروەردەیەم جێ هێشت کە پێم درابوو.
بە پەنجەرەی دیوی پشتەوەی خانووەکەدا دابەزیم.
چوومە لادێ بە پلانگەلی قەبەوە.
بەڵام تەنیا گیاو درەختەکانم بینی،
لەگەڵ ئەو خەڵکانەش کە هەر ڕێک وەک خەڵکانی دیکە وابوون
لە پەنجەرەکەوە خۆم هەڵدایە ژوورێ و لەسەر کورسییەک دانیشتم.
ئینجا دەبێ بیر لە چی بکەمەوە؟

تابلۆی دوکانی توتن فرۆش لەم شیعرەدا ئیپیگرامێکە بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و دەوروبەرو جیهانەکەی، هەروەها بۆ لەبیرکردن و لەبیرچوونەوە، هەروەک چۆن دەبێتە ئیپیگرامێکیش بۆ خودی شیعرەکە، وەک شیعرەکە ئاماژەیە بۆ واقیعێکی بەتاڵی دەرەکی و ناوەکی کە خاوەنی نییە، لە خەون و یادکردنەوەدا تێدەپەڕێت:

ئەمڕۆ من پارچەپارچە بووم لەنێوان دڵسۆزییەک کە هەمە
بە حەقیقەتی دەرەکی دووکانی تووتن لەو بەری شەقامەکە و
حەقیقەتی ناوەکیی هەستی من کە پێی وایە هەموو شتێک خەونە.

….
خاوەنی دووکانی تووتنەکە هاتە بەر دەرگاکە و وەستا.
من بە ناڕەحەتیی ملێکی نیمچە لارەوە لێی دەڕوانم
لەگەڵ ناڕەحەتیی ڕۆحێکی نیمچە دەستپێڕاگەیشتوو
ئەو دەمرێ و منیش دەمرم.

ئەم شیعرە لە زۆر شوێنیدا، نیگایەکی ئایرۆنیانە دەگرێتە جیهان، هەندێکجاریش، لە ئایرۆنییەت دەپەڕێتەوە و دەگۆڕێت بۆ شتێکی تەواو گاڵتەجاڕ.
ئەگەر جیهان لە پاکێجی ڕێکوپێکی وەک چوکلاتەیەکدا وەربگرین، بە هەموو میتافۆڕەکانی چوکلاتەوە، ئەوا لەبەر ئەوەی خودی شیعرەکە و کارەکتەرەکەی بیردەکەنەوە، لە سنووری ساکاری دونیا دەپەڕنەوە ڕووە و ئایدیاکان و ئاڵۆزیەکانی بوون. چوکلاتەش بۆ شیعرەکە دەبێتە شتێکی نەگیراو هەروەها ڕامنەکراو. تەنیا شتێک کە دەمێنێتەوە، سیمی چوکلاتەو کاغەزەکەیەتی کە فڕێی دەداتە دەرەوەی خۆی:

شوکوڵاتەکانت بخۆ، کچۆلە،
شوکوڵاتەکانت بخۆ!
بڕوام پێ بکە لەسەر زەویدا هیچ شتێک وەک شوکوڵاتەکان میتافیزیک نییە.
وە هەموو دینەکانی دونیا بخەینه سەر یەک هێندەی دوکانێکی نوقڵ و نەبات دەرست فێر ناکات.
بخۆ، کچۆڵەی پیسوپۆخڵ، بخۆ!
خۆزگە بە هەمان ڕۆحی بێگوناهی تۆ شوکوڵاتەکانم خواردبا!
بەڵام چونکە بیردەکەمەوە بۆیە ناکارێم، کاغەزەکەی لێ دەکەمەوە کە سیمێکە،
فڕێی دەدەمە سەر عەرد، وەک چۆن ژیانم فڕێ داوە!

ئێستا ئایرۆنییەکەی چڕتر دەبێتەوە بۆ گاڵتەجاڕییەک کە ئاڕاستەی خۆی دەکات. ئەو “ژیانی خۆی فڕێداوە، بەڵام لانی کەم شیعری خۆی هەیە!:

بەڵام خۆ هیچ نەبێت لە تاڵاوی ئەو ڕاستییەوە کە دەمەوێت شتێک بم و قەت نابم،
پەلە پڕوزێی نووسینی ئەم دێڕانە کە دەروازەیەکی شکاون بەرەو مەحاڵ، دەمێننەوە.
بەڵام خۆ هیچ نەبێت بە نا قایلی سەیری خۆم دەکەم و ئەسرین ناڕێژم.
هیچ نەبێت خانە دانانە
جلوبەرگی پیس کە منم- بە بێ لیست- بۆ ناو ڕەوتی شتەکان فڕێ دەدەم.
من لە ماڵەوە دەمێنمەوە، بە بێ کراس.

بەشی نزیک لە کۆتایی ئەم شیعره دیسان نیگایەکی دیکەی ئەو دیوو پەنجەرەیە بەڕووی دەرەوەدا: شەقام بە ڕوونییەکی تەواو، دوکانەکە، ئۆتۆمبیلەکان و ڕێبوارەکان، سەگەکان و … ئەمانە هەموو بە تەواوی ئیحساس و هەستی نامۆبوونی کارەکتەرە شیعریەکە پشتڕاست دەکەنەوە، هەروەها جوڵە و ئاڕاستەگرتنی هەریەکێک لەم شتانەی دەرەوە، ئەو ڕووبەڕووی جیهانی بەتاڵی ناوەوە دەکەنەوە.

ئایرۆنییەکی دیکە لێرەدا کە دیسان دەگۆڕێت بۆ گاڵتەجاڕی، لەوەدایە کە پێسەوا پاش نائومێدیە ترسناکەکەی، گریمانەی ڕزگار بوون و ئازادی لە نووسیندا دەبینێتەوە، لە شوێنێکدا شیعرەکەی ئەگەر چی بە (دەرکەی شکاوی دەروازەی مەحاڵە) ناو دەهێنێت، هاوکات لەو پێناوەدا چیرۆکی شیعرەکەی دەگێڕێتەوە وەک ئەوەی بیەوێت بوونی باڵای بسەلمێنێت:

ئینجا ئەم چیرۆکە دەنووسم
تا بیسەلمێنم من کەسێکی باڵام.

لێ هێندەش نابات ڕوو دەکاتە دوکانی توتنەکە وەک نوێنەرایەتیکردنێکی واقیع، هەمان پوچی و نیهلیزمی پێشوو دەگەڕێنەوە، بەو هۆیە دەست دەکات بە سووکایەتیپێکردنی شیعرەکەی:

ئەی جەوهەری میوزیکی شیعرە بێکەڵکەکانم،
خۆزگە توانیبام وەک شتێک سەیرتان بکەم کە خۆم خوڵقاندوومە،
لە باتی ئەوەی هەمیشە سەیری دوکانی توتنەکەی
ئەوبەر شەقامەکە بکەم
ساتمە لە هۆشیاری بوونی خۆم دەکەم
وەک بەڕەیەک کە سەرخۆشێک ساتمەی لێ دەکات
یان وەک بەڕەکۆنی بەر دەرگایەک کە قەرەجەکان
دەیدزن و بەکەڵکی هیچ نایەت.

کۆتا بەشی شیعرەکە لە دیدگای کەسێک، (کڕیارێکە) وە ڕوودەدات کە دەچێتە نێو دوکانی توتن فرۆشی، لێرەدا واقیع دەگەڕێتەوە نێو شیعرەکە، ڕیتم و خێرایی جووڵە، هەڵچوون و داچونەکان ئارام دەبنەوە، وەک ئەوەی بخوازێت دۆخی سروشتی و ئازادی، چێژی دابڕاو لەهەر ئایدیایەک بگەڕێنێتەوە، دەکرێت هەمان کڕیار هەمان کاراکتەری شیعری بێت لە ئاستی واقیعدا کە دەیەوێت بگەڕێت، پەناگەیەک بدۆزێتەوە، لێرەدا دێڕێکی سەرنجڕاکێش دەردەبڕێت:

ئەگەر کیژی ژنە جلشۆرەکەم بخوازم
ڕەنگە بەختەوەر بم.

پاشان کڕیارەکە لە دووکانە دێتە دەر و شاعیر دەیناسێتەوە، ئەم ناسینەوەیەش هەمان ناسینی واقیعە، کە کارلێک لەگەڵ ئەوی شیعر دەکات، بەمەش زەمینی شیعری ڕەش دەبێتەوە و دەبێتەوە هەمان زەمینی خاڵی لە ئایدیالەکان و ئومێدەکان:

لەسەر کورسییەکە هەڵدەستم، دەچمە لای پەنجەرەکە
ئەو پیاوەی لە دوکانی تووتنەکە هاتە دەرێ
“وردە دەخاتە گیرفانییەوە”.

ئۆی دەیناسم: ئەوە «ئیستیڤس»ی نا میتافیزیکە
(خاوەنی تووتنەکە هاتە لای دەرگاکە)
وەک ئەوەی بەهۆی غەریزەیەکی یەزدانییەوە بێت،
ئیستیڤس سەری وەردەسوڕێنێت و دەمبینێت.
سڵاوم لێ دەکات، منیش وەڵامی دەدەمەوە: ” سڵاو ئیستیڤس” و گەردوون دەکەوێتە شوێنێکی خاڵی لە ئایدیالەکان و ئومێدەکان.
ئینجا خاوەنی دووکانی تووتنەکە زەردەی دێتێ.

تێبینی/ ئەو بەشانەی کە لە شیعرەکەوە وەک نموونە وەرم گرتوون، لەو وەرگێڕانەوەیە کە ماردین ئیبراهیم بۆ شیعرەکەی کردووە و لە ژمارە (9) ی گۆڤاری ئەدەبی سەردەمدا بڵاو کراوەتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览355
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-04-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 05-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( شادی ئاکۆیی 17-04-2023
本文已被审查并发布( سارا سەردار )on17-04-2023
此产品最近更新( سارا سەردار ):17-04-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览355
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,245
图片 105,265
书籍 19,565
相关文件 98,157
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!