سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی #هەولێر# ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری سەرەکی لە ڕووداوی ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی پارێزەرێک لە هەولێر دەستگیرکران.
سەرچاوەکەی ئاساییشی هەولێر ڕوونیکردەوە، کە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بەردەوام دەبێت تا دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو تاوانە و ڕادەستکردنیان بە دادگا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی. [1]