图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,580
图片 105,724
书籍 19,410
相关文件 97,450
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆمبێکی تەوقیتکراو بۆ تورکیا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆمبێکی تەوقیتکراو بۆ تورکیا

بۆمبێکی تەوقیتکراو بۆ تورکیا
$بۆمبێکی تەوقیتکراو بۆ تورکیا$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#07-10-2017#
پێوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان ئەگەرچی قوناغێکی باشی بڕیوە لەڕووی سیاسی و ئابووری و هەتا سەربازیشەوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم خەریکە ئەو پێوەندیانە دەچنەوە سەر خاڵی سەرەتا. ئەگەرچی لە بنەڕەتدا ڕاگرتنی پێوەندییەکانی هەرێم و تورکیا بەو لۆجیکەی تورکیا دەیەوێت زۆر ئەستەمە، چونکە پێوەندی هەرێم و تورکیا تەنیا پێوەندییەکی بازرگانی ئاسایی نێوان دوو لایەن نییە، بەڵکوو پێوەندییەکە لەسەر بنەما ئەمنییە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە (Regional Security Complex) بنیاتنراوە و هەمان داینامیکە ئەمنییەکانیش ئاڕاستەی دەکەن نەک بنەما بازرگانییەکان و بواری وزە. ڕوونتر بڵێین هەرێمی کوردستان بەشێکە لە قووڵایی ئەمنی تورکیا و ناوچەکە، هەر چالاکییەکی ئەمنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کاریگەریی دەبێت لەسەر دۆخی ئەمنی و سیاسیی تورکیا، کە تا ئاستێکی زۆر پەیوەستە بە کێشەی کورد و دۆسیەی #پەکەکە#وە لە تورکیادا. بۆیە بەشێکی باڵای پێوەندیی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ئەو قاڵبەوە. تورکیا بە تایبەتیش ئاردۆگان پێدەچێت تا ڕۆژێکیش بەر لە ڕیفراندۆم قەناعەتی وابووبێت کە بارزانی هەنگاوێک نانێت دژی خواستەکانی تورکیا. بەڵام دواجار دەرکەوت نە کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی لەدەست تورکیایە و نە ئەو هەموو پێوەندییە پتەوانەی هەرێمیش لەگەڵ تورکیا قەناعەتی ئەوەیان بۆ ئەنکەرە درووستکردووە کە دژایەتی دەوڵەتێکی کوردی لەسەر دەستی بارزانی نەکات.
لە میدیای تورکیدا زیاتر لە شیکردنەوەیک بۆ ئەو هەڵوێستەی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش بارزانی دەکرێت، بەشێکیان پێیانوایە بارزانیش ئەگەرچی خۆی بە دۆستی تورکیا نیشان داوە، بەڵام بۆ دواجار هەر هەمان کوردێکی ناسیۆنالیستە و قەت واز لە خەونی سەربەخۆیی ناهێنێت، بەشێکی تریش پێیانوایە نابێت تورکیا بە هەماهەنگیی ئێران و ئێراق پەلە بکات لە گەمارۆدانی #هەولێر#، چونکە ئێران جێگای متمانە نییە و هەژموونی خۆی گەرەکە. پرسیاری گرنگ ئەوەیە، سەرەڕای ئەو هەموو بەرژەوەندییە هاوبەشانەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان چی وای کرد ئاردۆگان سەت و هەشتا پلە هەڵوێستی بگۆڕێت بەرانبەر هەولێر؟
یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە ئەم ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو! تورکیا باش دەیزانی دوای سەربەخۆبوونی فرۆشتنی نەوت، هەرێمی کوردستان بیر لە هەنگاوێکی لەو جۆرە دەکاتەوە، ئەو هەڵچوونەی ئاردۆگانیش بۆ هێورکردنەوەی جەماوەری تورکە، بەتایبەت کە لە 2019 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەپێشە و ناکرێت بێدەنگ بێت لە ئاست ئەو ڕووداوە مێژووییەدا کە تورکەکان بە ئیسلامی و سیکۆلار و ناشنالیستەوە هاوڕان لەسەری، لەلایەکی تریشەوە پەیوەستە بە هاوپەیمانێتی ئاکپارتی لەگەڵ پارتی مەهەپەی نەژادپەرستی تورک.
ئەگەری دووەم ئەوەیە کە بارزانی بێ ئەوەی پێشتر ڕاوێژی لەگەڵ تورکیا کردبێت، تاک لایەنە ڕیفراندۆمی کردووە بێ ئەوەی حسابێک بۆ ئەو یارمەتیانە بکات کە تورکیا لەڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوورییەوە پێشتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیبووە، هەر لە فرۆشتنی نەوت تا دەگاتە مەشقی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگە، وەک ئەوەی بارزانی بە ناڕاستەوخۆ بەوە ڕازی بووبێت کە ئەو هەرگیز پەنا ناباتە بەر هەنگاوێکی لەوجۆرە، هەر بۆیەش ئەردۆگان ئەو هەنگاوەی بارزانی بە خیانەت وەسف دەکات.
ئەگەری سێیەمیش ئەوەیە کە تورکیا دەیزانی سەرەڕای بووژانەوەی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسیی هەرێمی کوردستان، سەرکردایەتی کورد واز لە خەونی سەربەخۆیی ناهێنن، بەڵام بۆ دواجار کلیلی ڕۆیشتن بە ڕێگای سەربەخۆییدا لە دەست خودی تورکیادایە، کۆڵەگەکانی ئەو دەوڵەتەش گشتیان بە تورکیادا تێدەپەڕن، کورد ناتوانێت هەنگاوێکی لەوجۆرە بنێت گەر ڕەزامەندیی تورکیای لەسەر نەبێت.
لەبەر سنوورداریی نووسینەکەم دەرفەتی ئەوەمان نییە لەسەر شیکردنەوەی یەک بەیەکی ئەگەرەکان بوەستم، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت، هەرسێ ئەگەرەکانی ئاماژەمان پێدان بەشێک لە ڕاستییان تێدایە، بەڵام لەبەرانبەریشدا دیوێکی تر هەیە کە بەداخەوە لە میدیا تورکی و جیهانییەکانیشدا تا ڕادەیک فەرامۆش کراوە و من دەمەوێت لەم بابەتەدا بەخێرایی لەسەری بوەستم، ئەویش ئەوەیە کە هەر گەمارۆدان و لەشکرکێشییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەرئەنجامێکی زۆر خراپی بە تایبەت بۆ تورکیا دەبێت. هەرێمی کوردستان لەو 10 ساڵەی دواییدا پاڵپشتییەکی باشی تورکیای کردووە لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازیشەوە کە هیچ وڵاتێکی ناوچەکە تا ئێستا ئەمەی بۆ تورکیا نەکردووە. بۆ نموونە، لەڕووی سیاسییەوە بارزانی هاوکاریی زۆری تورکیای کردووە لە بەرگرتن بە تەشەنەکردنی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژاڤاش، بەتایبەت لەدوای ڕاپەڕینی سووریا و درووستبوونی هەرێمی ڕۆژاڤا دەرفەتێکی زێڕین بۆ بووژانەوەی پەکەکە درووست بوو بە پاڵپشتی زۆرینەی پارتە سیاسییەکانی هەرێم جگە لە پارتی، لەسەر ئاستی جەماوەریش، هاوسۆزییەکی زۆر بۆ پەکەکە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت هەیە، بەڵام بارزانی ڕێگر بوو لە تەشەنەکردنی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، ئەگەرنا بە دوور نەدەزانرا نوێنەریشیان هەبێت لە پەڕڵەمانی کوردستاندا. ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە ململانێکانی تورکیا لەگەڵ مالیکی و عەبادیدا، بارزانی و هەرێمی کوردستان هەمیشە لە سەنگەری تورکیادا بوون. هاوکاریکردنی سوننەکانی مووسڵ و ئەنبار بەشێکی تری ئەو پاڵپشتییە بوو کە هەرێمی کوردستان لە ئوسامە نوجەیفی و براکەی و چەندان سەرۆک خێڵی تری عەرەبی سوننی کرد کە تا ئێستاش لە هەولێر دەژین، ئەم هەنگاوانە گشتیان بەشێک بوون لە پڕۆژەیەکی تورکی بە هاوکاریی هەرێمی کوردستان. لەڕووی سەربازیشەوە هەرێمی کوردستان ڕێگای بە تورکیا دا کە بێتە ناو قووڵایی خاکی ئێراقەوە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ سەرەڕای ناڕەزایی ئەمریکا و دژایەتی حکومەتی ئێراق و ئێران، چەندان هەڕەشەی تر کە لە ڕێگای #حەشدی شەعبی# و قاسم سولەیمانی لە هەرێم کران لەسەر ئەوەی خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی ڕژێمی ئەسەد، بەڵام هەولێر ڕێگای بەمە نەدا. لەسەر ئەم هەڵوێستەی بارزانی، ئێران بە تەقینەوەیەک لە ئەیلولی 2013 لەناو شاری هەولێر و لە بەردەم ئاساییش وەڵامی دایەوە. ئەمە جگە لەوەی تورکیا ویستی هەرێمێکی ئارام لەسەر سنووری ئێراق و سووریا و دیسان بە هاوکاریی هەرێم بکاتەوە لە ساڵی 2016 کاتێک سەرۆک وەزیران بن عەلی یڵدرم وتی بوونی ئەو هەرێمە ئارامە (Safe Zone) لەژێر سەرپەرشتی هەرێم و بارزانیدا دەبێت. ئەمە بێجگە لەو قەبارە فراوانەی فرۆشتنی نەوت و بەڕێگای تورکیا و دانانی پارەکەشی لە بانکەکانی تورکیا. بۆیە ئەگەر تورکیا ڕێڕەوی گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بووبێت بەسەر دونیای دەرەوە و سەربەخۆیی ئابووریدا، ئەوا هەرێمی کوردستانیش لە 2008 ەوە ڕۆڵێکی باڵای بینیوە لە پاراستنی قووڵایی ستراتیجی تورکیا لەڕووی ئاساییش و سیاسی و سەربازی و ئابوورییەوە.
تورکیا هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەگەر بەشێک بێت لە گەمارۆدان و گوشەگیرکردنی هەرێمی کوردستان و هێشتنەوەی بەلاوازی بۆ میلیشیا ئێراقییەکان و ئێران. چونکە شکستی پڕۆسەی ڕیفراندوم و گەمارۆدانی هەرێم واتا شکستی بارزانی و لاوازبوونی لە گۆڕەپانی سیاسیدا لەبەرانبەر پارتەکانی تر کە گشتیان پێوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ ئێراندا هەیە، بە مانایەکی تر، واتا ڕادەستکردنەوەی هەرێم بە ئێران. دواتر یەکێک لە خاڵە هەرە ستراتیجییەکانی پێوەندیی هەرێم و تورکیا بریتی بووە لە لاوازکردنی هەژموونی پەکەکە و بەهێزکردنی پێگەی بارزانی بۆ ئەوەی وەک ئەڵتەرناتیڤێک بێت بۆ کوردانی تورکیا لەبری پەکەکە، بە تایبەت پاش دوورکەوتنەوەی هەریەکە لە #مام جەلال# و ئۆجەلان لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردیدا. بۆیە شکستی بارزانی واتا بەهێزبوونی پێگەی حیزبەکانی تر کە هیچ کامیان دۆستی تورکیا نین. تورکیا دەبێت باش بزانێت مەسەلەی مانەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تاسەر نابێت، ڕۆژێک هەر دێت کۆتایی بەو پێوەندییە بێت، بەڵام وەک یەکێک لە دیبلۆماتە ئەمریکییەکان باسی دەکات، زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی ناوچەکە دەزانن ڕۆژێک دێت کورد لە ئێراق جیادەبێتەوە، بەڵام کەسیان نایەنەوێت ئەم جیابوونەوەیە لەسەردەمی ئەوان ڕووبدات. بۆیە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هەرێم زۆر سنووردارن، نابێت ئەمە نادیدە بگیرێت کە هەرێمی کوردستان قووڵایی ستراتیجی و ئەمنیی گشت بەشەکانی تری کوردستانیشە، هەر هەڵمەتێکی سەربازی دژ بە هەرێمی کوردستان وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو وایە و دوور نییە شەڕێکی درێژخایەنی لێبکەوێتەوە کە هەریەکە لە تورکیا و ئێران و سووریا و ئێراقیش بگرێتەوە، ڕاستە هەرێمی کوردستان بە چوار وڵاتی غەیرە کورد دەورە دراوە، بەڵام لە واقیعدا هەرێمی کوردستان لە باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواشەوە بە زیاتر لە سی ملیۆن کورد دەورە دراوە، ئەمەش پشتێنەیەکی جیۆپۆلیتیکی هەستیارە و بە ئاسانی هەرێم دەتوانێت بیجوڵێنێت. ڕاستە کۆمەڵێک کێشەی سیاسی هەیە لەنێوان پارتە کوردییەکاندا، بەتایبەتیش پارتی و پەکەکە، بەڵام بۆ دواجار لە ئەگەری هەر لەشکرکێشەییەک یان گەمارۆیەکی سەربازیدا، گشت پارت و لایەنە سیاسییە کوردییەکان ئامادەن بۆ پارێزگاریکردن لە براکانیان، بەشێک لەلایەنەکان ئامادەباشیی خۆشیان بە هەرێمی کوردستان گوتووە . ئەم هاوسۆزییە نەتەوەییە بە ئاشکرا بینرا لە کاتی هێرشەکانی #داعش# بۆ سەر باشوور و ڕۆژاڤا کاتێک پەکەکە و پارتەکانی ڕۆژهەڵات بەرگرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، کاتێکیش کۆبانی لە کەوتن نزیک بوو، پێشمەرگە و پارتەکانی ڕۆژهەڵات بەرگرییان لێکرد.
لەڕاستیدا خوێندنەوەیەکی کوورتبین و سادەیە گەر درووستبوونی دەوڵەتێکی کوردی بچووکی شەش ملیۆنی وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاساییشی تورکیا و ئێران سەیر بکرێت، چونکە لە 2003 وە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی دەوڵەتێک ڕەفتاری کردووە و هەرگیزیش نەبووەتە مەترسی بۆ تورکیا و ئێران، بەڵکوو بە پێچەوانەوە بەشێک بووە لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا و لە ئێرانیش، ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لەنێوەندگیریی نێوان کوردانی باکوور و ئاکپارتیدا نموونەیەکی زیندووی ئەو ڕاستییەیە، هەمان سیناریۆ درووستە بۆ ئێرانیش، تا ئێستاش هەرێمی کوردستان گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەی خاکی هەرێم بەکارنەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئەمە جگە لە هەماهەنگییە ئەمنییەکان، بە تایبەتی هەرێم ئەگەر ببێتە دەوڵەت ئیلتیزاماتی یاسایی و سیاسی و نێودەوڵەتی زیاتریشی دەبێت بەرانبەر دراوسێکانی. بە پێچەوانەشەوە تێکدانی ئاساییشی هەرێم دوور نییە ببێتە مەیدانێکی تری شەڕ دژی هەر یەکە لە تورکیا و ئێران و ڕاکێشانی کوردی بەشەکانی تریش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا و ئێران. هەریەکە لە پەکەکە و پارتی ئەو پێگە جەماوەرییەیان هەیە لە بەشەکانی تری کوردستاندا مۆبیلیزەی ئەم دۆخە بکەن. دواتر هەر هەنگاوێکی ئێران بۆ گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان دەبێت جێگای پرسیاری زۆر بێت بۆ تورکیا، بە تایبەتی کە ئێران شارەزایی و مێژوویەکی درێژی هەیە لە بەکارهێنانی میلیشیا و گرووپە چەکدارەکاندا Non-state) armed forces) ، وەک حەماس و حیزبوڵڵا و میلیشیا شیعەکانی ئێراق تا دەگاتە هێزە کوردییەکانیش، بۆیە تورکیا گەر بچێتە ژێر باری لاوازکردن و گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دوایین دۆستی لە ئێراق و ناوچەکەشدا لەدەست دەدات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览418
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو #07-10-2017#
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-10-2017 (7 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览418
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,580
图片 105,724
书籍 19,410
相关文件 97,450
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!