图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,147
图片 105,817
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵگەی کوردی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵگەی سیاسیدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵگەی کوردی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵگەی سیاسیدا

کۆمەڵگەی کوردی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵگەی سیاسیدا
$کۆمەڵگەی کوردی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵگەی سیاسیدا$
#زوبێر رەسوڵ#
#03-08-2018#
کۆمەڵگەی کوردی لەڕووی سۆسیۆلۆجیەوە، بە پێچەوانەی کۆمەڵگەی کوردی لەڕووی سیاسیەوە زۆر بە کەمی توێژینەوەی جددی لەسەر کراوە، ئەو چەند نووسینەی کە تا ئێستاش بەردەستن‌ بەشی هەرەزۆریان هی گەڕیدە و ڕۆژهەڵاتناسەکانی وەک (باسیل نیگتین)، (هاملتون)، (رۆس)، (مینۆرسکی)، (والتەر هاریز)، (فریزر)، (ریچ)، (هوبارد) و (ئادمۆندز) ن کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی نۆزدە و بیست. لە دوای ڕاپەڕینی 1991 کۆمەڵگەی کوردی لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنفکریشەوە پێی ناوەتە قۆناغێکی دیکە کە چیتر ناچێتە ژێرباری شرۆڤە کۆنەکانی گەڕیدە و ڕۆژهەڵاتناسان. بەداخەوە توێژینەوەکانی سۆسیۆلجیستی گەورەی ئێراقیش (عەلی وەردی) کۆمەڵگەی کوردی خستووەتە دەرەوەی چوارچێوەی کارەکانی.
لە دوای ڕاپەڕینەوە تا دەگاتە ئێستا، کۆمەڵگەی کوردی چەندین هەوراز و نشێوی بینیوە و بەر چەندان تەنگەژەی سیاسی، ئابووری و تەندرووستی و.. تاد کەوتووە، ئەمە تا دەگاتە کاریگەریی جیهانگیری و کۆمەڵگەی زانیاری و شەپۆلە خێراکانی تەکنەلۆژیا کە کاریگەریی بەردەوامیان هەیە لەسەر سەرلەبەری ژیانی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی کوردی. ئەمە لە کاتێکدایە بەبێ ئەوەی پلانێکی پەروەردەیی یان خەمێکی گشتی هەبێت بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پێشهاتە نوێیانەدا. ئەو بوارەی کە‌ من زیاتر دەمەوێت لەم نووسینەدا تیشکی بخەمە سەر، ئەو پەراوێزبوونەی کۆمەڵگەی کوردی (Kurdish Society) یە لەبەرانبەر کۆمەڵگەی سیاسی (political society) . دیارە جیاوازیی سەرەکی کۆمەڵگەی سیاسی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی سیاسی ئامانجی سەرەکی دەستگەیشتنە بە دەسەڵات و حوکمڕانی، لە شێوەی پارتە سیاسییەکان و دامەزراوە سیاسییەکانی تری کۆمەڵگە، بەڵام لەڕاستیدا بەهۆی ئەو ململانێ نادرووستەی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان، کەس ئاگای لە کۆمەڵگەی کوردی و کێشەکانی نەماوە، هیچ پڕۆژەیەکی جددیش بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی، یاخود هیچ نەبێت ناسینی کۆمەڵگەی کوردی لە ئارادا نییە. کەس نازانێت دۆخی چینەکانی کومەڵگای کوردی لە چ ئاستێکدایە، چینی نزم و ناوەڕاست و بەرز گەیشتوونەتە چ ئاستێک؟ ئایا هاوسەنگیی نێوان چینەکان چۆنە؟ ئاستی هۆشیاریی چینایەتی چۆنە، توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە چ دۆخێکدان.
ئێمە ئەگەر کۆمەڵگەی خۆمان نەناسین و بە دوای ئاریشەکانیدا نەگەڕێین، ناتوانین خاوەن ئاییندەیەکی گەش و نەوەیەکی تەندرووست و سیاسەتێکی سەرکەوتووش بین. سیاسی و حوکمڕان و پەڕڵەمانتارانی ئێمە، ئێوە ئەگەر ئاگاتان لە دۆخی کومەڵگای خۆتان نەبێت چۆن دەتوانن بانگەشەی چاکسازی و گەشپێدان و باشترکردنی گوزەرانی خەڵک بکەن! ئەم گلەییەی من تەنیا ڕووی لە نوخبەی حوکمڕان و دامەزراوە حکومیەکان نییە، بەڵکوو ڕووی ڕەخنەم ئاڕاستەی هەموو ئەو تاکانەشە کە لە بوارەکانی زانستی، تەندرووستی، دەروونناسی، فەلسەفە، ئەدەب، کیمیا، فیزیا، پەروەردە و فێرکردن و.. تاد خوێندوویانە، بەڵام ئەم بوارانەیان جێهێشتووە و بوونەتە پسپۆڕی سیاسی و خەتیبی بەڕێوەبردنی ململانێ سیاسییەکانی هەرێم. بەڕێزان کۆمەڵگەی کوردی چەند پێویستی بە بواری سیاسی هەیە، دوو ئەوەندە پێویستی بە قسەکردن‌ و گفتوگۆی جدی هەیە لە بوارەکانی ئەندازیاری و پەروەردە و تەندرووستی و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆکان و کشتوکاڵ و.. تاد. بووژانەوەی ئەو بوارانەی ئاماژەمان پێدان ڕاستەوخۆ کاریگەریان دەبێت لەسەر هۆشیاریی سیاسی خەڵک و حوکمڕان، بۆ دەبێت پسپۆڕانی ئەو هەموو بوارە زانستیانە تەنیا قسە لەسەر سیاسەت بکەن کە بە زۆری بەتاڵن لە هیچ پێوەرێکی زانستی سیاسی، ئەرێ ئەو حەشاماتە نازانن زانستی سیاسیش وەک زانستەکانی تر خاوەن تیۆری و پرەنسیپ‌ و میتۆدی تایبەت بە خۆیەتی و لە زانکۆکانی دونیادا دەخوێنرێت؟
هەڵبەتە ئەوەی لە هەمووی ترسناکترە لەسەر ئاییندەی ئێمە و نەوەکانمان، ئەوەیە کە حکومەت و کۆمەڵگەی سیاسی ئەو بوارەی بە تەواوی پشتگوێ خستووە و جێی هێشتووە بۆ کۆمەڵێک گرووپ‌ و لایەنی پۆپۆلیست لە شێوەی پارتی سیاسی و دینی و گرووپی نامەدەنی کە بە کەیفی خۆیان بەربوونەتە وێرانکردنی کایەکانی کۆمەڵگەی ئێمە، مەگەر نازانن چارەسەرکردنی دەردەکانی کۆمەڵگە زۆر کوشندەتر و درێژخایەنترن لە کێشە سیاسەکانی و دابەشکردنی حوکمڕانی؟ دامەزراوەکانی حکومەت و ڕۆشنبیرانی ئێمەش بەهۆی نەبوونی هیچ گرنگیدانێک بە ئاریشەکانی کۆمەڵگە، بۆ نموونە نازانن گەنجی کورد لە چ دۆخێکی دەروونی و کۆمەڵایەتی ناهەمواردا دەژێت، کەچی لەبەرانبەردا ڕۆژانە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا فێستیڤاڵە خێڵەکییەکان و نوێکردنەوەی بەها شەڕانگێزییەکان نەک هەر بە بێدەنگی ئەنجامدەدرێن، بەڵکوو بانگەشە و شەرعیەتی شوێنکەوتنیشیان پێدەبەخشرێ و لە تیڤی و ڕۆژنامەکاندا پەخش دەکرێن، تەنانەت بەشێکیان بە سپۆنسەریی لایەنە سیاسییەکان دەکرێن و نوێنەرەکانیشیان بەشداری تێدا دەکەن‌ و سەپۆرتی ماددیشی دەکەن! بانگخوازەکان کام ئاوازەیان پێ باش بێت، ڕۆژانە بەگوێی ئەو کۆمەڵگە لێکترازاوەی ئێمەیدا دەچرپێنن و بەوەش زۆرینەی دەنگەکانی پەڕڵەمان بەدەستدێنن!
بەداخەوە ململانێ سیاسییەکانی ئەم چەند ساڵەی هەرێم گورزێکی کوشندەیان لە کۆمەڵگەی ئێمە داوە، بە تایبەتیش لە بوارەکانی پەرەپێدان بەئازادیی تاک و بیروڕا کە هەوێنی پێشکەوتن و گەشەسەندنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکانن. لەم پەراوێزەدا دۆخی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمدا لایەنێکی تری ئەم قوربانیەی کۆمەڵگەی سیاسیە، خوێندنگا و زانکۆکانمان زۆر بەخراپی هەڕاج کراون بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە داراییەی کە حکومەت لە جەستەی زانکۆکاندا جێی هێشتووە! کەچی قسەکردن لەسەر چاکسازی سیاسی و حوکمڕانی دوو فلس ناهێنێت بەبێ بواری پەروەردە و بەشداریی کارای زانکۆکانمان لە کۆمەڵگەدا.
بۆ نموونە کەس ئاگای لە ڕێژەی خۆکوشتنی ئافرەتان و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و ڕێژەی تەڵاق و قەیرەیی کچان‌ و کوڕانی کۆمەڵگەی ئێمە هەیە لە چ ئاستێکدایە‌؟ ئەم دۆخە سیاسیە داڕزیوەی کوردستانی پێدا گوزەر دەکات نەک حکومەت و دەزگا حکومییەکان، بەڵکوو پارتە سیاسییەکانیش خۆیان لە زۆر بابەتی هەستیاری کۆمەڵگە ناکەنە خاوەن؟ زۆربەی حیزبەکان کە سەردەمێک لافوگەزافی مۆدێرنە و ئازادیی تاک‌ و پەروەردەی ئازاد و یەکسانی نێوان نێر و مێیان لێدەدا، ئێستا ئەوەندە مونافیقن دەترسن باسی چەمکێکی وەک سیکۆلاریزمیش بکەن لەبەر خاتری بەشێک لە دەنگدەرەکانیان! لە ڕاستیدا حیزب لە وڵاتی ئێمە خاوەن هیچ مەبدەئێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری نییە، خەمی سەرەکی ئەوەیە دەنگی ڕەش‌ و ڕووت و دەوڵەمەند، چاک و خراپ، زانا و نەزان بۆ خۆی ببات، لە حیزبی کوردی هەلپەرستتر و دووڕووتر نییە، بە تایبەتی لەو هەشت ساڵەی دواییدا، ئەی مەگەر حیزبەکان ئامرازی سەرەکی نین بۆ گۆڕانکاری و پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی و سیاسی؟! باشە ئەگەر کۆمەڵگەیەک نە حکومەت و نە پارتە سیاسییەکانیشی خۆی لێنەکەن بە خاوەن و دامەزراوە پەروەردەییەکانیشی تا ئەوپەڕی وێران بووبن و دواتریش پلانی پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوویان نەبێت، دەبێت چاوەڕێی چی بکەین نەک لە ئاییندەیەکی دووردا، بەڵکوو لە دوو دەیەی داهاتوودا! حکومەت‌ و حیزبەکان بە گشت تێکەڵە و پێکەڵەکانیانەوە وەک کارتی قومار و دروشمی چەواشەکار سەیری کۆمەڵگەی ئێمە دەکەن نەک وەک پڕۆژەیەکی ستراتیجی لە ئاییندەدا. ئێمە‌ دەبێت ئەو ڕاستییە باش بازانین کە هەر وڵاتێکی بەهێز لەڕووی سیاسیەوە، کۆمەڵگەیەکی بەهێز و تەندرووستی لە پشتەوەیە، کەچی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن تەنیا سەرقاڵی هەندێک بواری لابەلان کە دەکەونە سەرخانی کۆمەڵگە و ژێرخانیشیان داوەتە دەست هێزە نامەدەنی و خێڵەکییەکان.
لە دەرئەنجامدا، کۆمەڵگەی ئێمە بە دۆخێکی قەیراناوی و خراپدا گوزەر دەکات، ئەم خەمساردیەی کۆمەڵگەی سیاسیش تا ئاستێک ڕەشبینمان دەکات کە ئەگەر دۆخی ئابووری و سیاسیش لە کوردستاندا ئاسایی ببێتەوە، ناتوانێت ببێتە مایەی فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باش بۆ تاکەکانی و دواتریش هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی درووست. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览391
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 03-08-2018
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 03-08-2018 (6 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览391
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,147
图片 105,817
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!