图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,580
图片 105,918
书籍 19,729
相关文件 98,880
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەوڵێک بۆ دروستکردنی شوناسی عێراقی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەوڵێک بۆ دروستکردنی شوناسی عێراقی

هەوڵێک بۆ دروستکردنی شوناسی عێراقی
$هەوڵێک بۆ درووستکردنی شوناسی ئێراقی$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#18-12-2019#
گەڕان لەدوای داتاشین یان درووستکردنی ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ دەوڵەتی ئێراق هەوڵێکی تازە نییە، بەڵکوو هەر لە سەرەتای درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقەوە پرسێکی سەرەکی بووە. ئینگلیزەکان لە بیستەکانی سەدەی بیستەمدا زۆر هەوڵیاندا ئەو ناسنامە نیشتمانییە بۆ ئێراق درووست بکەن. واتا ئێراقێک بێت هەموو پێکهاتەکان بە وڵات و دەوڵەتی خۆیانی بزانن، بەڵام لەڕاستیدا ئێراقی سەردەمی پاشایەتیش کە بەراورد بە سەردەمەکانی دوای خۆی سەقامگیرتر و دیموکراسیتر بوو، نەیتوانی هەموو ئێراقییەکان لە دەوری ئەو ناسنامە نیشتمانییە کۆبکاتەوە. بە تایبەت هەردوو پێکهاتەی کورد و شیعە کە تاوەکوو ڕووخانی بەعسیش لە 2003 خۆیان وەک هاونیشتمانی نەدەبینی. مەلیک فەیسەڵ کە له و نوخبە سیاسییەی ئێستای ئێراق دڵسۆزتر و شارەزاتر و کارامەتر بوو، زۆر هەوڵیدا ئەو ناسنامەیە بۆ ئێراق درووست بکات، چەندین جاریش گلەیی لە کابینە وەزارییەکان کرد کە ڕەچاوی دۆخی شیعەکان ناکەن، بەڵام دواجار هەر نەیتوانی. ئەو نائومێدیە بە ئاشکرا لە یاداشتەکانی مەلیک فەیسەڵدا ئاماژەی بۆ کراوە.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003، ئەمریکی و بەریتانییەکانیش سەرەتا ویستیان جەخت لەسەر درووستکردنی ئەو ناسنامەیە بکەنەوە لە ڕێگای پڕۆسەی نیشتمانسازی (Nation-building) و دواتریش دەوڵەتسازی ( State-building) ، بەڵام پۆڵ بریمەر هەر زوو دانی نا بە واقیعی تایبەتی ئێراقدا و لەسەر بنەمای بوونی سێ پێکهاتەی سەرەکی، فۆرمێکی نوێی بۆ حوکمڕانیی دەوڵەتی ئێراق دانا، ئێستا دوای شانزە ساڵ ئەم جۆرە سیستمەش شکستی هێناوە لە ئیدارەکردنی ململانێ سیاسییەکانی نێوان نوخبەی سیاسی کە دواجار ئەو دۆخە ڕەنگدانەوەی زۆری هەبوو لەسەر پێکهاتەکانی ئێراق تا ئاستی بەرپابوونی شەڕی ناوخۆ لەنێوان شیعە و سوننە. هەڵبەتە بەشێکی هەرەزۆری کێشەکان لە دوای 2003 کێشەی نەگونجانی نوخبەی سیاسی بووە لەگەڵ یەکتر نەوەک خودی دەستوور و دامەزراوە سیاسییەکان. بە جۆرێک لەوانەیە زیادەڕۆیی نەبێت ئەگەر بڵێین نوخبەی حوکمڕانی دوای 2003 خراپترین و فاسدترین نوخبەی سیاسین بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی ئێراق.
ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەی ئەو دواییە، بە تایبەت لەلایەن شیعەکانەوە کە لە دوای 2003 وە حاکمی سەرەکیی ئێراق بوون، سەرەتایەکی ترە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی بیرۆکەی درووستکردن یان داتاشینی ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ ئێراقی دوای 2003. بە واتای پێداچوونەوە بە سیستمی سیاسی لە ئێراقدا، هەروەها فۆرمی دووبارە دابەشکردنەوەی هێز و سامان. بەڵام ئەمجارەیان لەلایەن هێزێکی دەرەکییەوە نا، بەڵکوو لەلایەن خودی پێکهاتەی سەرەکی حوکمڕانی ئێراق کە شیعەکانن. هەڵبەتە نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە بەشێکی زۆری ئەمریکییەکان و هەروەها بەریتانییەکانیش بەگشتی دەمێکە کار بۆ ئەو ئاڕاستەیە دەکەن، پێیانوایە ئەمە ڕێگاچارەیەکە بۆ سەقامگیری لە ئێراقی دوای بەعسدا، بەڵام دەیانەوێت ئێراقییەکان خۆیان بگەنە ئەو باوەڕە. پاڵپشتی نەکردن لە ڕیفراندۆم ئەو بۆچوونەی لای بەشێک لە نوخبەی سیاسی ئێراقی و ئەمریکی و بەریتانییەکانیش قووڵتر کردەوە. هێزە هەرێمییەکانیش بە تایبەت تورکیا جۆرێک پێداچوونەوەی بە سیاسەتی خۆیدا کردووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە ڕێگای بەمەرجەعکردنی دەسەڵاتی ناوەند و گەڕاندنەوەی ئەولەویەت بۆ بەغدا لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.
ئەو دۆخەی کە ئێستا ئێراق پێیدا دەڕوات، بە تایبەت دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، دەنگی هەرەبەرزی خۆپیشاندەرانی ئێراق ئینجا بە مەبەست بێت یان ئاڕاستەکراو، دەچێتە ئەو خانەیەوە. واتا هەڵوەشاندنەوەی ئەو فۆرمەی کە ئەمریکییەکان لە ئێراقی دوای 2003 پەسەندیان کرد لەسەر بنەمای مەزهەبی و نەتەوەیی، گۆڕینی بۆ دەسەڵاتێک کە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و زۆرینە و کەمینە کار بکات. هەڵبەتە نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە ئەو داواکارییە ڕەوا و مۆدێرنە، بەڵام دەبێت نوخبەی دەسەڵاتدار گەیشتبنە ئەو ئاستە، ئەگینا دواجار سەردەکێشێ بۆ دەسەڵاتێکی تاکجەمسەری هاوشێوەی دەسەڵاتی بەعس. لەڕاستیدا ئێراقی سەردەمی بەعسیش هەر لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون بوو، بەڵام لە بنەڕەتدا وا نەبوو، هەر ئەو هۆکارەش بووە هۆی ڕووخانی.
ئەوەی لێرەدا جێی سەرنجە، پێدەچێت هەردوو پێکهاتەی شیعە و سوننە زۆر کێشەیان لەگەڵ دەمجکردنی وردە ناسنامە مەزهەبییەکان نەبێت، بەتایبەتی سوننەکان کە خۆیان بە نوێنەری ناسنامەی عەرەبی دەزانن لە ئێراقدا. بەڵام بۆ کورد دۆخەکە جیاوازە، چونکە کورد لەسەر بنەمای نەتەوەیەکی جیاواز لە گەلانی تری ئێراق چووەتە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراقەوە، لە دەستووریشدا ئەو دۆخەی چەسپاندووە. بۆیە لە ئەگەری دۆخێکی وەهادا ئاساییە زەرەرمەندی یەکەم کورد بێت، ڕاستە ناسنامەی نیشتمانیی ئێراق جێگای نەتەوە و ئایینزاکانی تریشی تێدا دەبێتەوە، بەڵام جێگای سنوور و خاکی جیاواز لە خاکی ئێراقی تێدا نابێتەوە، ئەمەش بۆ کورد زۆر مەترسیدارە. خاڵێکی تری ئەوەیە کە ناسنامەی نیشتمانیی ئێراقی واتا دووبارە داڕشتنەوەی ناسنامەی عەرەبیی دەوڵەتی ئێراقی دوای 2003، بە تایبەتی هەردوو پێکهاتەکەی تر کە نزیکەی 80٪ی دانیشتووانی ئێراق پێکدێنن، سەر بە هەمان شوناسن، بۆیە لەمەودوا ئەو ئاڕاستەیە پشتگیریی زۆرتریش بەدەستدێنێ.
هەڵبەتە نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە لەسەر ئاستی کوردیش دەنگێک درووست بووە پێیانوایە کورد لە ئێراقدا دەبێت تێکەڵی (integrate) ئەو ناسنامە نیشتمانییەی ئێراق ببێتەوە، بۆ ئەوەی لە نوخبەی سیاسی ناسیۆنالیستی کوردی ڕزگاری بێت. لەڕاستیدا بەشێک له و ئاڕاستەیە زیاتر کاردانەوەن لەبەرانبەر ئەزموونی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی، بەشێکیشیان لەژێر کاریگەریی ئایدیۆلۆژیای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی گەلاندان کە ئۆجەلان وەک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێشنیازی کردووە، چونکە لە تورکیا هیچ زەمینەیەک نییە بۆ بوونی نەتەوەی جیاواز لەناو ناسنامەی دەوڵەتی تورکیادا. دیارە ئەگەری درووستکردن یا داتاشینی ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ ئێراق وەها ئاسان نییە، بەڵام مەحاڵیش نییە وەک بەشێک لە نووسەر و سیاسییەکان دەیبینن، بەتایبەت ئەگەر پاڵپشتیی تەواو بکرێت لەلایەن هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانەوە. ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبیش پاڵپشتی له و ئاڕاستەیە دەکەن. بەڵام سەرهەڵدانی ئەو ئاڕاستەیە مەترسیە لەسەر سیاسەتەکانی ئێران لە ئێراق و ناوچەکەشدا، چونکە ئەو ئاڕاستەیە ڕێگا دەگرێت لە پەلهاویشتنی ئێران بۆ دەرەوەی سنوورەکانی بەناوی هاوسۆزیی ئایینی و مەزهەبی. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览217
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 18-12-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 18-12-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览217
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,580
图片 105,918
书籍 19,729
相关文件 98,880
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!