图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,805
图片 106,147
书籍 19,342
相关文件 97,361
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەنجوومەنێک بۆ بەرژەوەندييەکانى: نەتەوە، نيشتمان و وڵات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجوومەنێک بۆ بەرژەوەندييەکانى: نەتەوە، نيشتمان و وڵات

ئەنجوومەنێک بۆ بەرژەوەندييەکانى: نەتەوە، نيشتمان و وڵات
$ئەنجوومەنێک بۆ بەرژەوەندییەکانى: نەتەوە، نیشتمان و وڵات$
#سالار عەزیز#
#01-07-2019#
گەلێک لەم سەر زەمینەدا نەماوە، کە ژمارە و قەبارە و وڵاتەکەى هێندەى گەلى کورد و نیشتمانەکەى گەورە بێت، کەچى هێشتا خاوەن دەوڵەتى خۆى نییە.
نیشتمانى هەزاران ساڵە و خاوەن زمان و کو‌لتوور و زێدە بەخشندە لە بەخشینى سەر و ماڵ و گیان، لەپێناوی ڕزگارى، سەربەخۆیى و ئازایدا، کەچى هێشتا داگیرکراو، دابەشکراو، بندەست، بێ قەوارە، بێ دەوڵەتە و لەنێو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدا شوێنێکى نییە.
ئێستا لەم بەشەى کوردستان قەوارەیەک هەیە بەناوى هەرێمى کوردستان، کە هێشتا هەموو خەڵکى ئەم بەشەى کوردستان لەو قەوارەیەدا جێگەیان نەبووەتەوە.
لە ئەنجامى ڕووداوى گەورەى شەڕى کوەیت و دواجار ڕووخانى ڕژێمى ئێراق و هاتنە ناوەوەى ئەمریکا و داگیرکردنی وڵاتەکە، هاوکات ڕۆڵی ‌بەرچاوى کورد لەم پێشهاتا‌نەدا، زەمینەیەکى لەبار و گونجاوی بۆ گەلەکەمان ڕەخساند.
ڕووخانى ڕژێمى سەدام حسێن، ڕووخانى ئیرادە و فەلسەفە و فکرى سیاسى و ڕووخانى هەموو پایەکانى دەوڵەت بوو، تەنانەت پچڕانى شیرازەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانى ئێراقى عەرەبى بوو، کە ‌تاوەکوو ئەم کاتەش ڕێک و ڕاست نەبوونەتەوە.
لەسەر ئەم داروپەردووە، جێگرەوەکەیەکى تاڕادەیەک غەریب بە ‌وڵات و حوکمڕانی، چەند هێزێکى پەرتەوازەى لێکدابڕاوى بیروڕا جیاواز، لەهەمانکاتدا لاواز و بێ پشت و پەنا دەرکەوتن کە هیچ دەرەقەتى ئەو وەزعە نەدەهاتن، کەچى لە کوردستان لەبەرانبەر ئەوانەدا، هەرێمى کوردستان هەبوو. لەچاو ئەواندا یەکگرتوو و خاوەن هێزى چەکدار، قاڵبوو بە ئەزموونى حوکمڕانى، تاڕادەیەکیش جێی متمانەی ئەمریکا و هاوپەیمانان، لەگەڵ پشتیووانیى بەهێزى کۆمەڵانى خەڵک. تەرازووى هێز لەنێوان ئێمە و ئەو لایەنانەی جڵەوی حوکمڕانییان گرتەدەست، بە قوورساییەکى زۆرەوە بەلاى کورددا دەشکایەوە، بەڵام مەخابن، کوورتبینی سیاسى و بڕوابەخۆنەبوون و خولانەوە لە بازنەى جیهانبینینە‌ تەقلیدییە سواوەکان، چاوى بینینى سەردەمەکە و پێشبینییەکانى زۆر کز و لاواز کرد.
گەلێک پرەنسیپ و مەنتقى بەهێز هەبوون، کە دەتوانرا کاریان لەسەر بکرێت، ئەگەر داخوازییە نەتەوەییەکانیش نەبوونایه؛ مەنتقى مێژوو و جوگرافیا، مەنتقى جینۆساید و پاکتاوکردنى ڕەگەزى، کە هیچ نەبێ پاراستنى ئەم گەلەیان لەدەستدرێژى دوژمنانى، مسۆگەر بکردایە.
سەردەمى حوکمڕانى ئەم چەند ساڵەشمان، لە سایەى ‌کەموکوڕى و ناکۆکىی جۆراجۆر و خراپ بەڕێوەبردن، نەیتوانى بناغەیەکى پتە و لە بوارە جیاجیاکانى دەوڵەتداریدا بەتایبەتى وەبەرهێنان و ئابوورییەکى پتە و دەستەبەر بکات.. ئۆپۆزیسیۆنیش کە دەرد و نەخۆشیی کوشندەى لەگەڵ خۆى هێنا، هیچى نەکرد. هەمووان بە حوکمڕان و ئۆپۆزیسیۆنەوە لە هەموو کەموکووڕی و سەرنەکەوتنەکاندا بەشدارن و لێى بەرپرسیارن.
ئێستاش ڕووخسار و کار و کردارى دوو ئیدارەیى بەردەوامە. هێشتا نەتوانراوە یەک سوپاى پارێزەرى نیشتمان درووستبکرێت. خەڵک لە ‌دەسەڵاتداران و ئۆپۆزیسیۆن زویرن و هێشتا وەکوو پێویست هەستى نەتەوەیى و خۆشەویستى نیشتمان و هەرێمەکەى لاى خەڵک نەکراوەتە‌ بەشێک‌ لە ویژدان و ‌رەوشت و کەسایەتیی هەر تاکێکی کورد.
ئێستا کە ساڵی 2019یە‌ (27 ساڵ) بەسەر دامەزراندنى هەرێمى کوردستاندا تێپەڕدەبێت، هێشتا ناوەرۆک و ڕووکەش و ڕووخسارەکان زۆر گۆڕانى بنەڕەتییان پێوە دیارنییە.
ئەم هەرێمەى ئێمە کەوتووەتە نێو وڵاتێکەوە، ناوى ئێراقە. هەر لەیەکەم ڕۆژى دامەزراندنى ئەم ئێراقەوە گەلى کورد بەزۆر بەم دەوڵەتە دەستکردەوە لکێنراوە‌.
خۆزگە ئێراق وڵاتێکى هێندە دیموکراتى و شارستانى و پێشکەوتوو و بەرگریکار لەمافەکانى مرۆڤ دەبوو، کە بەڕێوەبردنى وڵات و سیستەمەکەشى لەڕوانگەى پرەنسیپە مرۆیی و یاساییەکانەوە بەڕێوەبچووایە، بە جۆرێکی وا‌‌ هەموولایەک بەتایبەتى گەلى کورد ترسیان لە ‌ئاییندەى خۆیان نەبووایە و کێشە نەتەوایەتییەکانی لە ڕێگەی دیالۆگ بەشێوەیەک چارەسەربکردایە، کە ‌وەکیەکی و یەکسانی دوو نەتەوەی سەرەکی، بە ئاشتییەکى هەمیشەیى بەرقەرار بکردایە، بەڵام خوێندنەوەى بابەتییانە بۆ ئێستا‌ و ئاییندەی ئەم واقعە‌، لەم وڵاتی ئێراقەدا، هەر ‌خۆزگە دەبێت و هیچی دیکە.
گەل خاوەنى ئەزموونێکى تاڵ و ڕەش و پڕ غەدرە لەم ئێراقەدا‌. بۆ دەیان ساڵى دیکەش هیچ ئومێدێک لە ‌ئێراق شک نابرێ، تاوەکوو بە خەڵک و حوکمڕانییەکانییانەوە بگەنە ئەو ئاستە ڕاستگۆییانەی مافى گەلەکەمان بسەلمێنن، عەقڵییەتى داگیرکارى و خۆبەگەورەترزانی وازلێبهێنن.. ئەمەش حاڵى ڕێکردنى ڕۆژانەى ژیانى حکوومەتى هەرێم و خەڵکى کوردستانە لەگەڵ ئێراق، کە ئاسانى و قوورسى بەڕێوەبردنە سیاسییەکەى نێوان هەرێم و ناوەندی خستووەتە نێو بازنەى (‌پارسەنگى هێزەوە)، کە دەبوو دەستوور و پرەنسیپە دیموکراتییەکان سەنگى مەحەک و بنچینەى بەڕێوەبردن و پەیوەندییەکان بوونایە.
ناکرێ میللەتێک ئێستا و ئاییندەی لەسەر خەیاڵ و درووشمى بێناوەرۆک و فکر و تیۆرە سواوەکان دابڕێژێ. ئێراق بۆ دەیان ساڵى دیکەش نابێتە وڵاتێکى دیموکراتى و شارستانى و خاوەنی حوکمى ڕەشید. تەرازووی هێز، پەیوەندییەکانى ئێمە و ئەوان دیارى دەکات، نەک درووشمی عاتفیی بێ بنەما. ئەوکاتەى ئەوان بەهێزدەبن، پرەنسیپى هێز و خۆسەپاندن و براگەوەریى دەستپێدەکات، تاوەکوو سنوورى دڕندەیى.
بۆیە پێویستە هەمیشە بەرچاومان ڕوونبێت. خۆمان بەهێزبکەین، بەهێزیش یانى یەکێتیى ڕیزەکان، یانى حوکمى پر عەدالەت و یاسا و ئابووریی پتە و و، پاراستنى سەروەت و سامانى وڵات، پەیڕەوکردنی شەفافییەت و بەتووندى کارلەسەرکردن و هەڵتەکاندنى فکری دووئیدارەیى، هەموو هەوڵ و تێکۆشانەکانیش بەئاڕاستەى دامەزراندن و پێکهێنانى یەک لەشکر و سوپاى یەکگرتووى ناحیزبى، کە ئەرکى تەنیا پاراستن و بەرگرى لە ‌نیشتمان بێت.
ئەم هەلومەرجەى ئێستا و بوونى هەرێمى کوردستان و ئەو پەیوەندییانەى بە مەرکەزمان دەبەستنەوە، ئەو ڕاستییە ون ناکەن و ئەو قۆناغى تێکۆشانە لەبیرنابەنەوە کە قۆناغى ئێستا هەمان قۆناغى سەردەمى شاخ و قۆناغى ڕزگارى نیشتمانییە، کە ناوەرۆکى ئەم بابەتە و فکر و ئەندێشەکانى قۆناغى ڕزگاریی نیشتمان، واتە سەربەخۆیى، ‌ سەربەخۆیى نیشتمان و گەیشتن بەدوا ئامانجى گەلەکەمان. ئەوکاتە بەرنامەى کارى ئێستا‌ و داهاتوو، پاراستنى هەرێم بەشێکە لە ‌خەباتى ئەم قۆناغە. ئەمەش ئەرکى هەموو حیزبەکانى کوردستانە بە جیاوازى بیروڕایانەوە.
نەبوونى دەوڵەت، ڕەوایەتى بە بەردەوامیی قۆناغى ڕزگاریی نیشتمانى دەدات. ڕەچاوکردنى هەلومەرجى ئێستا‌ کە بەداخەوە لە هەموو ئەو ساڵانەى پێشوودا نەتوانراوە هێزى پێشمەرگه، ‌ وەکوو هێزێکى نیشتمانى سەربەخۆ و دوور لە حیزب درووستبکرێ. ئێستاش دوو ئیدارەیى و هەڕەشەکانى هەر ماوە. ئێستاش بەرژەوەندیی حیزب پێش بەرژەوەندیی نیشتمانە و دەرد و بەڵا و نەخۆشیی حیزبى و شەخسى باڵادەستە، بۆیە وەکوو بەشێک لەم خەباتە نیشتمانییە، لە ڕوانگەى ئەم هەلومەرج و واقعە تاڵەى ئێستاوە‌ کە چیدی نابێ ڕادەستی ئیرادەى هەندێ بەرژەوەندویستى شەخسى و ئەوانەى تۆزقاڵێک ویژدانى نیشتمانویستى و خۆشەویستى و بەزەیى ‌خەڵکیان لەدڵدا نەماوە و، گیرفانیان لەسەر بڕیارى سیاسییانە، نابێ چیدی لەچاوەڕوانیدا بژین و 27 ساڵى دى وەکوو ئێستا‌، ئەمرى واقیع بەڕێوەمان ببات و بیدەینە دەست قەدەر و وەکوو خۆى جێیانبهێڵین و، کارەسات دواى کارەسات هەمیشە دووبارەببنەوە.
ئەمڕۆ و چەندین ساڵە گەلەکەمان تاڵاوى ناکۆکى و دووبەرەکى ئەم حیزبانە دەچێژێ. ڕاستە دامودەزگامان هەیە: پەڕڵەمان، سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەنجوومەنى وەزیران، بەڵام حیزبى دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەرکاتێک بیانەوێ، وڵات تێکدەدەن، نەک پێ بە سەر یاسا و ڕێساکاندا دەنێن، بەڵکوو هەندێ جار پەنا بۆ دوژمنانیش دەبەن.
لێمان تێکدەچێت، ئەمە ڕاستییەکانە و حیزب باڵادەستە و بڕیاردەرە، بۆیە بە چاک و درووستى دەزانم، هەم بە حوکمى ئەم قۆناغى ڕزگاریی نیشتمانییەى ئەرکەکانى هەر ماون و جێبەجێ نەکراون، هەم هەلومەرجەکە وا دەخوازێت کە لەپاڵ دەزگاکانى دیکەی دەوڵەتدا دەزگایەکى نوێ پێکبهێنرێت بەناوى (ئەنجوومەنى پاراستن و بەرژەوەندییەکانی نەتەوە یان نیشتمان) کە حیزبە براوەکانى پەڕڵەمان لەخۆبگرێت و کەسە یەکەمەکانى ئەو حیزبانەى براوەى پەڕڵەمانن و سەرۆکى دەزگاکانى دەوڵەت و هتد...
ئەم ئەنجوومەنە نەوەک هەر کۆکەرەوەى حیزبەکانە لە ‌یەک دەزگا و پێکیان دەبە‌ستێتەوە، بەڵکوو یەکێتى و کۆدەنگى و پێکەوەژیان بۆ ئەو خەباتە نیشتمانییە و سەرکردایەتیى قۆناغەکە، بۆ بەدیهێنانى ئامانجە تاکتیکى و ستراتیژییەکان، دەکاتە بەڵگەنامە و پەیمانی شەرەفی نیشتمانی.
ئەم ئەنجوومەنە پشتیوانێکى پتەوى هەرێم و دەزگاکانیێتى، بەڵکوو دەبێتە ئامرازى هەنگاونان بۆ خستنە سەر ڕێگەکانى چارەسەرى کێشە درێژخایەنەکان و ڕەوێنەوەى پێکدادان و لەپێش هەموویانەوە ‌هەوڵدان بۆ دامەزراندنى سوپایەکى نیشتمانى و گەلێ ئەرکى گەورە کە تەنیا بەم ئەنجوومەنە دەکرێت. ئەم ئەنجوومەنە هەوێنى کۆکردنەوەى هەموولایەکە و مەرجەعى چارەسەرى گیروگرفتەگان و هێڵى کۆدەنگى و یەکپارچەیى و ئاشتەواییە، لەسەرووی هەموویانەوە، دەبێتە بەرگریکارى یەکەمى بەرژەوەندییەکانى نەتەوە و پشتیوانى هەرێم و بڕینى ئەم قۆناغە و، جێبەجێکردنى بەرنامەى ستراتیژى و دامەزراندنى وڵاتێکى ئارام بۆ گەلەکەکان.
داوادەکەم لە بەڕێز کاک مەسعود وەکوو سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و، براوەى یەکەمى پەڕڵەمانى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەکوو خاوەن هێزی چەکدار و هەموو برایانى حیزبەکانى دى، کە کەم و زۆر پێگەیان لەناو خەڵکدا هەیە، ئەم داوا و پێشنیارەم بەهەند وەربگرن و شەنوکەوى بکەن.
بەداخ و کەسەرێکى گەورەوە، ڕاستییە تاڵەکان و واقعەکە ناچار بە داواى لەمشێوەیەمان‌ دەکات، ئەگینا ئەنجوومەنى ئاساییشى نیشتمان و بەرژەوەندییەکانی لەوڵاتانى خاوەن دەوڵەت، لە ‌دەرەوەى حیزب پێکدێ. هیوادارم ڕەچاوى هەلومەرجە تایبەتەکەى کوردستان بکەن و منیش جگە لە بەرژەوەندییەکانى ئەم گەلە و داهاتووەکەى، هیچ مەبەستێکى دیکەم نییە، بۆ ئاگادارى بەڕێزتان لە (#17-03-2015#) لەدیمانەیەکدا لەگەڵ (شارپرێس)، بەهەمان نەفەس، پێشیاریکى لەمجۆرەم پێشکەش کرد، بەداخەوە گوێم لێنەگیرا. ڕەنگبوو ئەگەر وامانبکردایە هەندێ کێشە و گرفت کە ‌کەم نین، ڕوویان نەدایە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览382
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-07-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 01-07-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 24-04-2023
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on24-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览382
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,805
图片 106,147
书籍 19,342
相关文件 97,361
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!