图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,148
图片 105,818
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!

دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!
$دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!$
#ناسر باباخانی#
#11-12-2019#
سەرهەڵدانی ئەم دواییەی خەڵکی ئێران لە دژی دەسەڵاتی سیاسی، لەڕاستیدا دەکرێ وەک کامڵبوون یان باڵغبوونی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ، لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا سەیر بکرێ. ڕێک بیست ساڵ لەمەوبەر بزووتنەوەیەک سەری هەڵدا کە دەکرێ وەک وردە ‌بزووتنەوەی خوێندکاری نێوزەد بکرێ، 10‌ ساڵ دواتر سەرهەڵدانی چینی مامناوەندی ئێران بە تایبەتی لە تارانی پێتەخت‌ وردە ‌بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بەناوی بزووتنەوەی سەوز ساز کرد، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەرهەڵدانێک ساز بووە کە خۆی لە قاوغی وردە بزووتنەوە دەرهاویشتووە و لە هەندێ ڕەهەندەوە جیاوازی سەرەکی لەگەڵ وردە ‌بزووتنەوەکانی پێش‌ خۆیدا هەیە.
ئەم بزووتنەوەی دوایی، بزووتنەوەیەکی سەرانسەری بوو، جوگرافیایەکی زۆر بەرینتری لەخۆگرتبوو کە لە پاش یەکەم ڕاپەڕینی، تەنیا دوو ساڵی پێویست بوو سەرلەنوێ سەرهەڵداتەوە، هەروەها لە ڕوانگەی چینایەتییەوە لەوەپێشتر ئەگەر خۆپیشاندەران سەر بە چینی خوێندکار و چینی مامناوەند بوون، ئەوە ئێستا چینی هەژار و پێخواس و تەنانەت چینێکی دابڕاو لە چینی مامناوەند کە پێیدەگوترێ (lower-middle class) (زۆر کات خوێندەوارن و نەمرنەژی دەژین) هێمای سەرەکی بزووتنەوەکەن.
ئەو باڵغبوونەی باسمکرد لەنێو گەنج و لاوەکانی چینی هەژار و پەرواێزخراوی ئێراندا گەیشتووەتە لووتکە. بە پێی داتا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی خەڵکی ئێران لە پەراوێزی گەورە ‌شارەکاندا دەژین و لەبەر هۆکاری داڕمانی ئابووری و نەبوونی خۆشبژێوی و وێرانیی کشتوکاڵ و بێکاری لە گوند و شارۆچکە و شارەکان کۆچیان کردووە بۆ قەراغ شارە گەورەکان کە زۆربەی هەرەزۆریان گەنجن، ئەمە لە کاتێکدایە کە داتا نافەرمییەکان باس لە 24 ملیۆن کەس لە پەراوێزی گەورەشارەکان دەکەن! کە ئەگەر وتەی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی بکەین بە بنەما، کە دەڵێ هێڵی هەژاری لە ئێران 000\800\4 تمەنە، ڕادەی ئەم حەشیمەتە لە 24 ملیۆن زۆر زیاتر دەبێ، واتە لەشکرێکی تووڕە و وەزاڵەهاتوو کە دواجار دەتوانێ دەوری یەکلاکەرەوە بگێڕێ بۆ هەموو پێشهاتێکی سیاسی کۆمەڵایەتی، ئەگەرچی دیسان ئاگری سەرهەڵدانەکە بە توندوتیژترین شێوە بەڕواڵەت دامرکاوە.
لەڕاستیدا دەسەڵات زۆر باش بۆی دەرکەوت ئەم ڕاپەڕینەی دوایی لە دروشمی ڕیفۆرم و چاکسازی تێپەڕیوە و ڕێک وەلی فەقیهی نیشانە گرتووە و خوازیاری نەمانی ڕژیمە، بۆیە بە تەواوی هێزەوە، ڕێکخراوە سەرکوتکەرە نیزامی و ئەمنییەکانی بێ سڵەمینەوە خۆپیشاندەرانی سیڤیلیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە!
ئەوەی کۆماری ئیسلامی کردی بە چرای سەوزی ڕێبەری وڵاتەوە‌ هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە، کارەساتێکی مرۆیی بوو کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا وێنەی نەبووە، تەنانەت بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەموو دنیادا ئێران بوو بە یەکەم وڵات کە خێرایی ئینتێرنێت تا ئەو ڕادەیە خاو بکاتەوە و تەنانەت ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێت لە سەتا بگاتە پێنج و دواجار سفر، بۆ سازکردنی دوورگەیەکی ئایزۆلەی دابڕاو لە دنیای ئازاد و بۆ کۆنتڕۆڵ و سەرکوت و داسەپاندنی کەشی ئەمنی بەسەر وڵاتدا و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵە مەترسیدارەکانی ناوخۆ لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەران. هەر بۆیە ماوەی دە ڕۆژ ئێرانی لە جیهان دابڕاند، بەڵام سۆنامی گرتە ڤیدیۆییەکان لە پاش بەرقەراربوونەوەی هێڵی ئینتەرنێت دنیای هەژاند و جیهان ئاگاداری جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خۆپیشاندەرەکان بوو!
ئەوەی لە شارەکانی ئێران بینیمان، زیاتر لە سەرهەڵدان و شۆڕشی چینی هەژار و پێخواس و مامناوەندی ئێران دەچوو، کە گوشاری ئابووری بڕستی لێبڕیون. لەلایەکی ترەوە هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم گوشارە ئابوورییانەدا، فەساد و گەندەڵی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هەم خۆیان، هەم خزم و کەسی هەرە نزیکیان، ئەم دژکردەوەیەی شەقامەکانی ئێرانی لێکەوتەوە.
بەڵام ئەمە تەنیا بەرهەمی گوشاری ئابووری ئەم ماوەیەی ڕابردوو نییە، ئەمە بەرهەمی کەڵەکەبوونی گوشاری سیاسی و داڕمانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چل ساڵ حوکمڕانی کۆماری ئیسلامییە. وڵاتێکی داڕماو و وێران لە هەموو ڕوویەکەوە.
سەرنجڕاکێشە کاتێ بزانین کە کۆماری ئیسلامی ساڵانە 830 ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و 368 ملیۆن دۆلار بۆ حەماس دابین دەکا! ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی هەواڵی بانکی ناوەندی ئەوروپا لە ساڵی 2019 ، زیاتر لە 70 لە سەدی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین!
بەهەرحاڵ ئەم دەنگهەڵبڕینانە بەڕای من دواجار لانی کەم زۆر هاوکێشە لە ناوخۆدا دەگۆڕن، کە گرینگترینیان، دیسان گەڕاندنەوەی شەقامە بۆ خەڵک. خەڵک لە هەموو دنیادا خاوەنی شەقامن، شەقام گەورەترین هێزە بەرانبەر بە چواردیوارییەک کە خاوەن دەسەڵاتەکان خۆیانی تێدا حەشار دەدەن. ئەمە ڕێک ئەو دیاردەیەیە کە چل ساڵە کۆماری ئیسلامی بە تەواوی توانایەوە هەوڵی بۆ دەدا نەیەتەدی و نەبێتە ئەمری واقیع، بۆ ئەم مەبەستەش لە هیچ چەشنە سەرکوت و زیندان و کوشتنێکیش درێغی نەکرد و ناکا. دیسامبەری دوو ساڵ لەوەپێش بوو کە خەڵک شەقامیان ئەستاندەوە و ئەمڕۆش هەمان چیرۆک دووپات بووە‌وه، ‌ واتە گرینگترین دەسکەوتی ڕاپەڕینەکان، وەرگرتنەوەی شەقام بوو!
هەوڵێکی بێ ئاکام و بێ ئەنجامی لانی کەم بیست ساڵی ڕابردوو لە قاڵبی ڕیفۆرمخوازیدا، (دوو دەیەی پێشتریشی لێ زیاد کەن) بوو بەهۆی ڕژانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان.
بۆ بەردەوامی ئەم خۆپیشاندانانە و بە گشتی ئەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە کە بێ سەرە و ڕێبەری نییە، سۆشیال میدیا دەتوانێ جۆرێ یەکێتی سەرانسەری ساز بکا کە بە تەعبیری مانوئێل کاستێلز وەک تۆڕێکی بەربڵاو و دوورودرێژ هیوا و تووڕەیی لە هەناوی یەکتردا کۆبکاتەوە. ئەگەرچی شوێنی لۆکاڵی سەرهەڵدان شەقامە و تووڕەیی خەڵک لەوێ خۆدەردەخا، بەڵام سۆشیال میدیا شوێنی کۆبوونەوەی سەرانسەری و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانە و هیوا بە دواڕۆژێکی باشتر. بۆیە ئەم بزووتنەوەیە دەبێ هەردوو ڕەهەندی باس کراو لەبەرچاو بگرێ.
بەڵام شەقامی کوردی دەبێ زۆر وریاتر لەگەڵ ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکان بجووڵێتەوە و لەسەر هەست بێ کە نەبێتە کەواسووری لەشکر و ئاوردووی ڕاپەڕین، چون دیتمان‌ کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە دەستی ئاوەڵا‌ترە‌ ڕۆڵەی کورد بەبێ سڵەمینەوە بکوژێ و ئەمە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە کاتی سەرهەڵدانێکی لەم چەشنە، دەسەڵات زۆر ئەمنییەتیتر لەگەڵ کورد دەجووڵێتەوە، بۆیە بەپێی ئەو پتانسییەلانەی کورد هەیەتی، دەبێ لە پڕۆسەی دەنگهەڵبڕینی سەرانسەریدا، ببێتە مێشکی ڕاپەڕین. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览399
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-12-2019
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 11-12-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on30-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,148
图片 105,818
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!