图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,736
图片 105,762
书籍 19,696
相关文件 98,590
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بڕیاری دادگای فیدراڵی و حەوت سکاڵا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بڕیاری دادگای فیدراڵی و حەوت سکاڵا

بڕیاری دادگای فیدراڵی و حەوت سکاڵا
$بڕیاری دادگای فیدراڵی و حەوت سکاڵا$
#هاوڕێ تۆفیق#
#23-02-2022#

بڕیاری دادگەی فیدڕالیی ئێراق لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی گرنگە و تەنیا لایەنی کەرتی وزەی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکوو بە پلەیەکی زۆر ڕوویەکی سیاسیی هەیە و ئامانجەکەی لاوازکردنی پێگە و کەمکردنەوەی سەروەریی یاسایی و دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستانە. ئەم ڕوونکردنەوە و پێشنیازانەی لای خوارەوە دەخەینەڕوو، بەهیواین سوودێکی بۆ بڕیاری کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان هەبێت.
$سەرەتایەکی گرنگ و مێژوویی$
دادگەی فیدڕالیی ئێراق بەپێی بڕیاری ژمارە (30) لە ساڵی 2003 پێکهاتووە. ئەو کاتە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری درووستکردنی ئەم دادگەیە دەرکراوە و دەستەی سەرۆکایەتیی ئەوکاتەی کۆمار پەسندی کردووە. بڕیارەکەیان لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (44) لە یاسای ئیدارەدانی دەوڵەتدا دەرکراوە، بەو پێیەی کە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە شوێنی دەستوور بووە. ئاشکراشە کە بڕیاری پێکهێنانی دادگەی فیدراڵیی ئێراق بڕیارێکی دەستووری نییە، چونکە لەوکاتەدا نە دەستوور و نە پەڕڵەمانێکی هەڵبژێردراو نەبوو، چیرۆکی درووستکردنی دادگەی فیدڕالی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قۆناخەی کە دەسەڵاتدارانی ئێراق ئەوکات لە چوارچێوەی گواستنەوەی سەروەری و دەسەڵات لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئێراق بوون بۆ ڕاییکردنی کاروباری دەوڵەت، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، تاوەکوو دەستوور دەنووسرێتەوە، ئەم بڕیارە لە سەردەمی حکومەتی ئینتیقالی ئەیاد عەللاوی بۆ پێکهێنانی دادگەی فیدڕالی دەرکرا.

لەنێو دەقی بڕیاری پێکهێنانی دادگەی فیدڕالیی ئێراقدا بە گوێرەی ماددەی (5) لە بڕگەی یەکەمدا شێوازی دەنگدانی ئەندامانی دادگەکەی دیاریکرکردووە. کە دەبێت بڕیاردەرکردن بە دەنگدانی زۆرینەی سادە بێت (واتە پەنجا کۆ یەک) بەمەش لەکۆی هەر (9) ئەندامی دادگەکە، بە دەنگی (5) ئەندام بڕیار دەردەکەن.

بەڵام ئەگەر کێشەیەک پەیوەندی بە هەرێم و حکومەتی فیدراڵەوە هەبوو، ئەوا بە دەنگدانی دوو لەسەر سێی ئەندامانی دادگەکە دەبێت. واتە لە کۆی نۆ دەنگ، پێویستی بە شەش دەنگە. لە هەردوو شێوازی دەنگدانی ناو ئەندامانی دادگەکەدا بەوهۆیەی کە کورد کەمینەیە و تەنیا دوو ئەندامی هەیە، دادگەکە شێوازی دەنگدانەکەی دادی کورد نادات و ئەگەر بڕیار لە دژی کورد دەرچوو، بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێ ڕابگیرێت.

پاش نووسینەوە و پەسندکردنی دەستوور لە ساڵی 2005، بە گوێرەی ماددەی 92 بڕگەی دووەم، پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، یاسای تازەی دادگەی فیدراڵی بە دەنگدانی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەربکات. ئەمەش پارێزبەندییەکی (حصانة) گرنگی دەستوورییە بۆ گەلی کورد کە پەڕڵەمان نەتوانێت بەبێ ویستی کورد دادگەی فیدراڵی پێکبێنێت. هەر بەپێی بڕگەی دووەمی مادەی 92 لە دەستووری ئێراق، ئەندامانی دادگەکە پێکدێت لە:

- ژمارەیەک دادوەری دادگە.
- شارەزایانی فیقهی ئیسلامی.
- شارەزایانی یاسا.

بە گوێرەی دەستوور، پێکهاتەی دادگەکە وەک ئەوەی کە ئێستا هەیە نامێنێتەوە و لەپاڵ بوونی دادوەر، دەبێ شارەزایانی فیقهی ئیسلامی و قانونزانیشی تێدابێت. لەلایەکی دیکە لە دەستووردا شێوازی دەنگدان و ژمارەی ئەندامانی دادگەی فیدراڵی دیاری نەکراوە و ئەم بابەتە بۆ پەڕڵەمان بەجێهێڵدراوە. لە ساڵی 2021 پەڕڵەمان هەوڵیدا یاسای نوێی دادگەی فیدراڵی دەربکات. ئەمەش بەوهۆیەی کە دوو لە ئەندامانی دادگەکە بەهۆی نەخۆشی و خانەنشینی نەمابوون، کارەکانی دادگە هەڵپەسێردرابوو، چونکە لەڕووی قانونییەوە ڕێژەی دانیشتنیان بۆ دەرکردنی بڕیارنەمابوو ، لەلایەکی دیکە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت دەرکرابوو، ئەمەش پێویستی بە بوونی دادگەی فیدراڵی هەبوو، بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند بکات، پاش بێنە و بەرەیەکی زۆر، لایەنەکانی شیعە و سوننە هەردووکیان پێکەوە ئامادەنەبوون داواکاریی کورد سەبارەت بە شێوازی دەنگدانی ئەندامانی دادگەی فیدراڵی پەسند بکەن و دەیانویست بەهەمان شێوەی ئێستا بێت، بەمەش کورد ئەو پارێزبەندییەی کە لە ماددەی 92ی دەستووردا هەیبوو کە پێشووتر لەسەرەوە باسمان کردبوو بەکارهێنا و ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەڕڵەمانی تێکشاند و پەڕڵەمان نەیتوانی کۆببێتەوە، بۆیە بە ناچاری پەڕڵەمانی ئێراق بڕیارە کۆنەکەی دادگەی فیدراڵی هەموار کرد .ئیتر بەوهۆیەوە پەڕڵەمانی ئێراق نەیتوانی یاسای نوێی دادگەی فیدراڵی تاوەکوو ئێستا دەربکات.

ئێستا دەرفەتێکی سیاسی بۆ کورد هەیە کە مەرجی بۆ گفتوگۆی پێکهێنانەوەی حکومەت، لەجیاتی پۆست و پشکپشکێنە، دەرکردنی یاسای دادگەی فیدراڵی بێت، بەو مەرجەمەی ئەگەر 9 ئەندام بوو، ئەوا پێویستە سێ لە ئەندامەکانی کورد بن، بۆ ئەوەی ڤیتۆی دەنگدانی دوو لەسەر سێی دادگاکەمان هەبێت.
$چارەسەر و پێشنیاز$
$یەکەم:$
بڕیاری دادگەکە، پلەی کۆتاییە و مافی تانەلێدانی نییە. ئەم ڕاستییە تاڵە لەڕووی یاساییەوە ڕاستە، بەڵام لەڕووی سیاسی و واقیعییەوە بڕیارەکە بنەبڕ و کۆتایی نییە، ئەگەر لەڕووی سیاسییەوە ڕێککەوتن بکرێت ئەوا هەر خودی دادگە خۆی دەستکاریی بڕیارەکەی خۆی دەکات، یان لە کەیسێکی دیکەدا، ڕاکەی خۆی بەتاڵ دەکاتەوە، بەڵگەش بۆ ئەم ڕاستییە لە ساڵانی ڕابردوو چەندین بڕیاری کۆتایی بنەبڕ لەسەر زۆر بابەت دەرچوون، بەڵام دواتر دادگەکە بڕیاری پێچەوانەی بڕیاری خۆی دەرکرد. بۆ نموونە بابەتی گەورەترین فراکسیۆن کە پێشووتر دادگە بڕٍیاری دەرکردبوو کە پێویستە لە یەکەم دانیشتنی پەڕڵەمان گەورەترین فراکسیۆن بۆ ڕاسپاردنی پێکهێنانی حکومەت تۆماربکرێت، بەڵام لە ماوەی پێشوودا، دادگەی فیدراڵی لە بڕیاری خۆی پاشگەزبووەوە و ڕایگەیاند مەرج نییە لە یەکەم دانیشتن فراکسیۆنی گەورە تۆمار بکرێت و دەکرێت تەنانەت پاش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تۆمار بکرێت! بەڵام بەوهۆیەی کە تاوەکوو ئێستا قانونی دادگەکە بە گوێرەی دەستوور دەرنەچووە، پێویستە کورد مەرجی بۆ گفتوگۆ و دانووستاندنی پێکهێنانی حکومەت بریتی بێت لە ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی قانونی تازەی دادگەی فیدراڵی بەوجۆرەی کە لە بڕگەی دەنگدانی دوو لەسەر سێدا، نوێنەری کورد لە دادگەکە سێ دادوەر بن و لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانەوە هەڵبژێردرێن بەمەش پارێزبەندیی کورد لەنێو دادگەکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دەچەسپێت و دەتوانن:

1- بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەڵبوەشێننەوە.
2- ئەگەر ئەوەی سەرەوەیان نەکرا، دەتوانن تەکیف و هەمواری بکەن.
$سیناریۆی جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیەی سەرەوە:$
پێویستە پەڕڵەمانتارێکی کورد، یان هەر کەسێکی دیکە، بچێت سکاڵا لە دادگەی فیدراڵی لەسەر قانونی ژمارە 101ی ساڵی 1976 تۆماربکات. بەوپێیەی قانونێکی پێش دەستوورەو بەگوێرەی دەستوور پێویستە قانونی تازەی نەوت و گاز دەربچێت. لەلایەکی دیکە پەڕڵەمانی ئێراق قانونی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ژمارە4 لە ساڵی2018 دەرکردووە، بە گوێرەی ئەو قانونە باسی نەوتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و جێگری وەزیری سامانە سرووشتییەکان، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو کۆمپانیا فیدراڵیەیە. واتە بە قانونێکی فیدراڵی، نەوتی هەرێمی کوردستان پەسندکراوە و مافی تەواوی چالاکیی نەوتی پێدراوە. بەمەش دادگەکە ناچار دەبێت هاوسەنگی بکات و دەستکاریی بڕیارەکە بکات بەومەرجە سیاسییەی کە پێشووتر باسمان کرد.
$دووەم:$
بۆ هاوسەنگیی سیاسی و گوشاری دەستووری و دادوەری، پێویستە کورد ژوورێکی یاسایی درووست بکات لە خەڵکانی شارەزای یاسایی و دادوەری، بۆ ئەوەی دەستبکەن بە شەڕی دەستووری و دادوەری، هەندێک لە دۆسییە گرنگەکانی وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین بکاتە کەرەستەی شەڕی دادگەی فیدراڵی و دەستووری، ئەم دۆسیانە گوشاری سیاسی و دەستووری درووست دەکەن و دەبێت بە گوشارێک بۆ دانووستاندن و لێکتێگەیشتن.

یەکەم: سکاڵا لەسەر پەڕڵەمان تۆماربکرێت لە دادگای فیدراڵی، کە بۆچی (ئەنجوومەنی هەرێمەکان) ی لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەران درووستنەکردووە؟.

دووەم: سکاڵا لەسەر سەرۆکوەزیرانی پێشووتر تۆماربکرێت، کە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە.

سێیەم: سکاڵا لەسەر حکومەتەکانی پێشوو لەگەڵ ئێستا تۆماربکرێت، کە بۆچی ماددەی 140یان جێبەجێنەکردووە.

چوارەم: سکاڵا لەسەر وەزارەتی دەرەوە تۆماربکرێت، کە بۆچی نوێنەرایەتی هەرێمی لەنێو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکان نەکردووەتەوە.

پێنچەم: سکاڵا لەسەر حکومەت تۆماربکرێت، کە مووچە و بودجەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی نەداوە و داوای بودجە و قەرەبوو بکەن.

شەشەم: سکاڵا لەسەر حکومەت تۆماربکرێت، کە هیچ قەرەبوویەکی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانی نەکردووەتەوە.

حەوتەم: سکاڵا لەسەر حکومەت و #وەزارەتی دارایی# و پلاندانانی فیدراڵی تۆماربکرێت، کە لەگەڵ ئەوەی قەرزی فیدراڵی کراوە، بەڵام پشکی هەرێمی کوردستانی نەداوە.
$سێیەم$
1- تێکدانی شەرعیەتی دادگە: ئاشکرایە شەرعیەتی دادگە، تەنیا شەرعیەتێکی دەستووری و قانونی نییە، بەڵکوو شەرعییەتەکەی لە هەمان کاتدا سەرچاوە دەگرێ لە شەرعیەتی پەسەندی لەلای ڕای گشتی و سیاسی بۆ بڕیارەکانیان، ئەم دادگەیە پێکهاتەکەی هەر کورد، شیعە و سوننەی تێدایە، بەمەش شەرعیەتی سیاسی و جەماوەری وەرگرتووە. ئەگەر بتوانرێت ئەو دوو ئەندامە کوردەی ناو دادگەکە دەست لەکاربکشێنەوە و بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیێنن کە ئەندامانی دادگە بەشێوەیەکی بێلایەن و سەربەخۆ و پیشەیی بڕیارەکەیان دەرنەکردووە و پێچەوانەی دەستوور بڕیار دەردەکەن، ئەمە لەڕووی سیاسییەوە دەرگەیەکی تازە بۆ کێشەکە دەکاتەوە. ڕاستە پێشوەخت ئەندامی یەدەگ لە دادگەکەدا هەن و ڕاستەخۆ شوێنی ئەوانی پێ پڕدەکەنەوە، بەڵام ئیتر دادگەکە بە کردار دەبێتە دادگەیەکی تایفی و ڕەهەندی نیشتمانی نامێنێت و دەبێتە سەرەتایەک بۆ بیرکردنەوە لە دەرکردنی قانونێکی تازەی دادگەی فیدراڵی. چونکە لە ساڵی 2021 پەڕڵەمانی ئێراق بڕیارە کۆنەکەکەی دادگەی هەموار کرد و وەک باسمانکرد نەیتوانی یاسای نوێی دادگەکە دەربکات.

2- لەڕووی سیاسی و میدیاییەوە ئەو ڕاستییە بۆ شەقامی ئێراقی ڕوونبکرێتەوە، کە ئەم بڕیارە تەنیا دژی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو دژی بەسرە و ئەنباریشە، ئاشکرایە دەیان ساڵە خەڵکی بەسرە و بەشێک لە شارەکانی دیکەی باشووری ئێراق، داوای بوون بە هەرێم دەکەن و بەلانی کەمەوە ئێستا بەرەو جۆرێک لە وەرگرتنی دەسەڵات و لامەرکەزی دەچن، بەهۆی ئەم بڕیارەوە ئیتر ئەوانیش لە داهاتوودا لە ناوچەکانی خۆیان بێبەش دەبن لە چالاکیی نەوت و هەر دەبێت چاوەڕێی گیرفانی مەرکەز بن و هەمیشە گیرفانی خۆیان بەتاڵ بێت. بەهەمان شێوە ئەم بڕیارە دژی سوننەشە چونکە وەک دەرکەوتووە لە بیابانی ئەنبار، گازێکی ئێجگار زۆر هەیە و ئەو ناوچانە بەرەو جۆرێک لە لامەرکەزی دەچن. ئەم بڕیارە ئەو خەونەی ئەوانیشی لەباربرد. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览364
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 23-02-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 23-02-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 法律
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 30-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on30-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):30-04-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览364
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,736
图片 105,762
书籍 19,696
相关文件 98,590
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!