图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  532,049
图片
  107,792
书籍
  20,038
相关文件
  101,351
Video
  1,475
语言
کوردیی ناوەڕاست 
303,723
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,161
هەورامی 
65,873
عربي 
29,461
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,182
فارسی 
9,003
English 
7,434
Türkçe 
3,619
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,519
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
Catalana 
1
ترکمانی 
1
小组
中国的
传记 
7
的地方 
3
文章 
3
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
30,616
MP4 
2,403
IMG 
197,146
传记
巴赫特雅尔·阿里
的地方
萨勒马斯
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
尼扎米
18ی مانگ پارتی ئامادەیە، ئەی یەکێتی؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
18ی مانگ پارتی ئامادەیە، ئەی یەکێتی؟
هێڤیدار ئەحمەد
11-02-2019

ڕۆژی 02-10-2014 گەرمەی شەڕی دژی داعش بوو، من لەو ڕۆژەدا لەسەر (کەشتیی بوش) بووم لە کەنداو، فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ لێدانی داعش لەسەر ئەو کەشتییە دەفڕین. تاوەکوو گەیشتمە سەر کەشتییەکە، ئەدمیڕال ئادەم میللەر، فەرماندەی یەکەمی کەشتیگەلی پێنجەمی دەریاوانی ئەمریکا کە لەسەر کەشتییەکە بوو، پێیگوتم پێش ئەوەی بڕیار بدەین بەشدار بین لە لێدانی داعش، ڕاپۆرتێک لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بۆ ئێمە هات، تێیدا باسی ئەوەی کرد کە لە هەرێمی کوردستان، دیموکراسی هەیە و هەر چوار ساڵ جارێ هەڵبژاردن دەکرێ و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات هەیە و... ئەدمیڕاڵەکە بە منی گوت لەسەر ئەم بنەمایە هاتین و بەرگریمان لە کوردستان کرد.
بایەخی پەڕڵەمانی کوردستان
هەموو ڕێگەکانی دیموکراسی بە پەڕڵەماندا تێدەپەڕن، شەرعییەتدان بە دەسەڵات، گۆڕینی یاساکان، وەرگرتنی بڕیاری نیشتمانی هەموویان دەبێ مۆری پەڕڵەمانیان لەسەربێت. پێویستە لەسەر هەموو حیزبە کوردستانییەکان، بەتایبەت پارتی و یەکێتی کە دوو حیزبی دەسەڵاتدارن لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پەڕڵەمان کارابکەنەوە، هاوپەیمانەکانیش لە ڕێگەی دیموکراسییەوە، ئینجاش لە ڕوانگەی نەوت و جیوپۆلیتیکەوە سەیری کوردستان دەکەن، بۆیە حکومەتی ئەمریکا سەربازانی خۆی بەوە ڕازیکرد کە پشتی کورد بگرن، چونکە لە هەرێمی کوردستان، دیموکراسی هەیە!.

05-02-2019 پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سوێندخواردنی پەڕڵەمانتارانی خولی پێنجەم، ڕۆژی 18ی ئەو مانگە پەڕڵەمان کۆببێتەوە. خەڵک ئەم جارە زۆر بە ئومێدەوە دەنگیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانێکی نوێ، بەڵام خەریکە نائومێدی درووستدەبێ. ئێستا نیازی باش پەیدابوونە و بڕیارە ڕۆژی 18-02-2019 پەڕڵەمانی کوردستان کۆببێتەوە، ئەم جارە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانە، پێش کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیش بە ڕۆژێک، پارتی و بزووتنەوەی گۆڕانیش دوور لە چاوی میدیا لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوە.
کێبڕکێی دوو باڵەکە
بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان هێشتا لەنێوان بەڕێزان بێگەرد تاڵەبانی و د.رێواس فایق کە هەردووکیان ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکەیانن و ئەندامی خولی پێشوو و ئێستای پەڕڵەمانی کوردستانن، ساخنەبووەتەوە، هەردووکیان و هەردوو باڵە پشتیوانەکەشیان تاوەکوو سەر ئیسقان کێبڕکێی یەکتر دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان بۆ چوار ساڵی دیکە. بەڵام پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت 100% بو بەڕێز قوباد تاڵەبانی یەکلابووەتەوە، هەرچەندە باڵەکەی بەرانبەر باڵی ماڵی تاڵەبانی هێشتا ملی بۆ نادات.

زۆر گرنگە یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەڕڵەمان ، خۆی و پارتی ئیحراج نەکات و بەیەک بەربژێر بێتە نێو پەڕڵەمان. پارتیش مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوە دەکات کە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان پێشکێشی دەکات.

ئایا پێش (18/2/2019) پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان لەنێو یەکێتیدا یەکلایی دەبێتەوە! گومانێک هەیە کە ئەم کێشمەکێشە درێژە بکێشێ و ببێتە ئەگەری دواخستنی کۆبوونەوەی پەڕڵەمان. بەڵام خۆ ئەو گومانەم نییە یەکێتی کۆبوونەوەی پەڕڵەمان دوابخات، چونکە پێکەوە لەگەڵ پارتی ئەو بڕیارەیان داوە و هەر خۆشی تەحەمولی هەموو بڕیارێکی پێچەوانەی ئەو بڕیارە دەکات .
پارتی و گۆڕان؛ چوار ساڵ
پارتی هەر زوو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە ڕێککەوتن. پارتی ڕێکە لەگەڵ سەرکردایەتی گۆڕان بۆ پێکەوە کارکردنێکی چوار ساڵە کە لە بەرژەوەندی کوردستان بێت و لە دژی یەکێتی نەبێت. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ، پارتی و گۆڕان و هەموو خەڵکی کوردستان زیاتر لە سێ مانگە چاوەڕوانی یەکێتی دەکەن کە خۆی ساخ بکاتەوە .

ڕۆژی 07-02-2019 بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دوور لە چاوی ڕاگەیاندن، لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە. بەپێی قسەی برادەرانی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو بوو .

ڕۆژی 18-02-2019 جگە لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش دەکرێت، مەبەستی سەرەکی لەو کۆبوونەوەیە ئەوەیە کە داوا لە بەغدا بکرێت ، کەرکووک لە شارێکی سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ شارێکی خاوەن دەسەڵاتێکی مەدەنی ، هەروەک گوتەبێژی یەکێتیش لە دوایین پرێسکۆنفرانسدا وتی .
هەگبەی چارەسەرکار لە بەغدا
یەکێتی ساڵێک و چوار مانگ دوای ڕووداوەکانی 16ی ئوکتۆبەر هەوڵیدا بەتەنیا لەگەڵ بەغدا و بەبێ پارتی دۆسیەی کەرکووک لەگەڵ بەغدا یەکلاییبکاتەوە، بەڵام نەیتوانی . بەغداش ئەم دۆسیەیە زیاتر لەگەڵ پارتی چارەسەر دەکات . دۆسیەی کەرکووک بەشێکی سەرەکی بوو لە مژارەکانی سەردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ بەغدا . ئەو کەسەی بەوە ناسراوە کە هەمیشە گرێیە ئاڵۆزەکان دەکاتەوە. نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی 07-02-2019 لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق کۆبووەوە ، بەرەو چارەسەر ڕۆیشتن لە سیمای کۆبوونەوەکە و لە قسەکانی دوای کۆبوونەوەکەش بۆ ئێمە ئاشکرا بوو.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی یەکەمی (هەولێر) ، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پردێ یان شارۆچکەیەکی دیکەی سەر بە کەرکووک کۆببێتەوە و تورکمان و عەرەبیش تێیدا بەشدار بن. پارتی نایشارێتەوە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە و نایەوێت لەسەر ئەو پۆستەش لەگەڵ یەکێتی بیکاتە کێشە، بەڵام دەبێ یەکێتیش تەفەهومی ئەوە بکات کە دەبێ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دابنێت پارتیش پێی ڕازیبێت.

وەرگرتنی پۆستی پارێزگار و وەزیری داد لە بەغدا ، خواستی یەکێتین بۆ کۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگەی پەڕڵەمانی کوردستان، بۆیە یەکێتی دەیەوێ پێش ئەو وادەیە پارتی ڕازی بکات بە پێدانی هەردوو پۆستەکە. ئەمەش جەوهەر و بناغەیەکی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە دەبێ کە یەکێتی دەیەوێ بۆ چوار ساڵی دیکەی حوکمڕانی لەگەڵ پارتی دایبنێت.
بارزانی بڕیار دەدات
یەکێتی داوای شەش وەزارەت دەکات لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، بزووتنەوەی گۆڕان داوای چوار وەزارەت دەکات، ئەگەر بە داوای یەکێتی و گۆڕان بێت، بەهەردووکیان لە پارتی زیاتر پۆستەکانی حکومەتیان بەردەکەوێت. یەکێتی 21 کورسی لە پەڕڵەمان هەیە، بزووتنەوەی گۆڕانیش 12، بەڵام پارتی بەتەنیا 45 کورسی هەیە . واتە یەکێتی و گۆڕان 12 کورسییان لە پارتی کەمترە . ئەگەر بە جوگرافیاش بێت وەک یەکێتی دەڵێت: مەعقول نییە، پشکی ئیدارەی یەکێتی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک زیاتر بێت .

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، ماوەی 27 ساڵە قەت لە هیچ حکومەتێکدا پارتی داوای لە هیچ حیزبێک نەکردووە لە پشکی خۆی پۆستێک بداتە پارتی ، ئەوە هەمیشە حیزبەکانی دیکەن، بەتایبەت یەکێتی لە هەولێر و بەغدا جگە لە مافی خۆیان داوای پۆستی پارتیش دەکەن، پارتی هەمیشە مەرد بووە و پۆستی بەخشیوە، نەک بۆ ئەوەی بڵێن پارتی بەخشندەیە، بەڵکوو لەپێناو سەقامگیری دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری کوردستان بووە. هەرچەندە ئەم جارە لەسەر ئاستی قاعیدە ناڕەزاییەک هەیە کە نابێ ئەم جارە سەرکردایەتی پارتی لە پشکی خۆی پۆست ببەخشێتە لایەنەکانی دیکە، بەتایبەت یەکێتی، بەڵام قسەی کۆتایی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لای جەنابی سەرۆک بارزانییە.

چونکە ئەگەر بە دیموکراسی بێ، وەک ئەو ئەفسەرەی لەسەر کەشتیی بووش کە پشتگیری کوردستان دەکات، پارتی و هاوپەیمانەکانی دەتوانن بەبێ یەکێتی حکومەت و پەڕڵەمان پێکبێنن، بەڵام حکومەتێک بەبێ یەکێتی ئاسان نییە، بگرە هیچ کەسێک لەم هەرێمەدا ئیسراحەت ناکات. ئەم جۆرە وێنەیە لەسەر یەکێتی (باش نییە و بگرە زۆر خراپیشە) بەڵام پێویستە برادەرانی یەکێتی هەست بەوە بکەن کە پارتی بەبێ یەکێتی حکومەت پێکناهێنێ، ئەوانیش چیدی باش نییە یاری بە کات بکەن.

من وێنەیەکی نێو پەڕڵەمان پێشانی ئێوەی بەڕێز دەدەم. وەک فراکسیۆنەکان بەردەوام لەگەڵ یەکدی دادەنیشین، باسی پێکهێنانی حکومەت دەکەین و نایشارینەوە کە دڵگرانین لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، بێگومان ئەمە لەلای برادەرانی یەکێتی، گۆڕان و حیزبەکانی دیکەش بەدیدەکرێت . هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی خولی چوارەمی پەڕڵەمانی کوردستان بەهیچ شێوەیەک دووبارە نەکەینەوە، کێشەکان چەندە گەورەبن، لەنێو پەڕڵەمان بچووکیان بکەینەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览629
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-02-2019
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 30-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on30-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览629
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
巴赫特雅尔·阿里
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
萨勒马斯
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
尼扎米
新项目
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  532,049
图片
  107,792
书籍
  20,038
相关文件
  101,351
Video
  1,475
语言
کوردیی ناوەڕاست 
303,723
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,161
هەورامی 
65,873
عربي 
29,461
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,182
فارسی 
9,003
English 
7,434
Türkçe 
3,619
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,519
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
Catalana 
1
ترکمانی 
1
小组
中国的
传记 
7
的地方 
3
文章 
3
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
30,616
MP4 
2,403
IMG 
197,146
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!