图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  532,049
图片
  107,792
书籍
  20,038
相关文件
  101,351
Video
  1,475
语言
کوردیی ناوەڕاست 
303,723
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,161
هەورامی 
65,873
عربي 
29,461
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,182
فارسی 
9,003
English 
7,434
Türkçe 
3,619
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,519
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
Catalana 
1
ترکمانی 
1
小组
中国的
传记 
7
的地方 
3
文章 
3
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
30,616
MP4 
2,403
IMG 
197,146
传记
巴赫特雅尔·阿里
的地方
萨勒马斯
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
尼扎米
پارتی ناچارە رێگەی یەکەم هەڵبژێرێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پارتی ناچارە رێگەی یەکەم هەڵبژێرێ

پارتی ناچارە رێگەی یەکەم هەڵبژێرێ
$پارتی ناچارە ڕێگەی یەکەم هەڵبژێرێ$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#15-04-2019#
تا ئێستا #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕازی نەبووە جێگری دووەم بۆ یەکیتی دابنرێ. سەرۆک بارزانی گوتوویەتی ئەم بابەتە دەبێ بە هەماهەنگی بێ لەگەڵ گۆڕان. پارتی پێیوابوو گۆڕان ڕازی دەبێت، چونکە یەکێتی چەندین جار بە پارتی گوتووە لە حەقی گۆڕان زیاترتان پێداوە و پارتیش گوتوویەتی ئەوەی لەگەڵ گۆڕان کراوە با زۆریش بێ، یەک هەنگاو بۆ دواوە ناگەڕێینەوە.
$پێشنیازەکان چین بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟$
یەکەم: سەرۆک تەنیا یەک جێگری هەبێ و بۆ گۆڕان بێ.
دووەم: وەزیری پێشمەرگە بۆ گۆڕان بێ و جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ یەکێتی بێ (گۆڕان داوای کردووە و یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە) .
سێیەم: جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە بۆ گۆڕان بێ و وەزیری دارایی بدرێ بە یەکێتی (یەکێتی ئەمەی پێشنیاز کردووە، بەڵام گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە) .
چوارەم: سەرۆکی هەرێم دوو جێگری هەبێ و هیچ ناوێکی لێ نەنرێ کە ئەم جێگرە بۆ کاروباری سەربازییە و ئەوی دیکە بۆ کاروباری .... بەڵکوو سەرۆکی هەرێم بەشێک لە دەسەڵاتەکانی خۆی بە ئەوان بدات و تەواو (هێشتا لەسەر ئەمە ڕێککەوتن نەکراوە) .
پێنجەم: پارتی داوای یەکێتی بۆ دیاریکردنی جێگری یەکەم و دووەم بۆ سەرۆکی هەرێم ڕەتکردووەتەوە، جێگر هەر جێگرە، پاشگری یەکەم و دووەمی پێوە نابێ.
پارتی 100% پابەندی ڕێککەوتنییەتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان. وەک سەرۆک بارزانی گوتوویەتی یەک هەنگاویش ناگەڕێتەوە بۆ دواوە، بەهەمان شێوە پارتی 100% بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ یەکێتیش کردوویەتی پابەند دەبێت.
ڕاستە بە کاندیدکردنی بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنەکەی 200%، بەڵام ئەوە قەت ڕاست نییە کە دەڵێن پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە پارتی دەیەوێ ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، نەخێر ڕاست نییە، بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە کە خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ کراوە، لە ماددەی چوارەم بڕگەی دووەم دەڵێت: هەرکەسێ خیانەتی نەکردبێ و ... مەرجی دیکەش هەیە، دەتوانێ خۆی کاندید بکات ئینجا هەر کەسێ جورئەتی هەیە بەرانبەر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات دەرگا واڵایە. بەڵام کێشەکە ئەوە نییە کێی دیکە خۆی کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستە، بەڵکوو کێشەکە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە!
یەکێتی و گۆڕان لەسەر مەسەلەی پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان 180 پلە گۆڕاون.
لە #23-06-2015# کاتێ گۆڕان و یەکێتی ویستیان کودەتا لەسەر پارتی بکەن لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕان لە پڕۆژەکەیدا کە لە #10-06-2015# ئیمزای بۆ کۆکردووەتەوە، داوای کردووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری هەبێ و لەنێو پەڕڵەماندا سەرۆک هەڵبژێردرێ. تەنانەت ئەوەندە پێداگیرییان کردووە لەسەر مەسەلەی دوو جێگرەکە، لە ماددەی هەشتەمی پڕۆژەکەی گۆڕاندا لە بڕگەی یەکەم و دووەم دەڵێت: سەرۆکی هەرێم دوای 30 ڕۆژ لە هەڵبژاردنی ئەگەر جێگری بۆخۆی هەڵنەبژارد ئەوا بەپێی بڕگەی دووەمی هەمان ماددە، پەڕڵەمان دوو جێگری بۆ هەڵدەبژێرێ.
بەڵام بۆ ئەم کابینەیە تێڕوانینی گۆڕان 180 پلە گۆڕاوە و لە ڕێککەوتنی #18-02-2019# کە لەگەڵ پارتی ئیمزای کردووە، پێش یەکێتی کەوت و پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی وەک دەستکەوتێکی دانووستاندنەکان ناوبرد. بە گوێرەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005 ناسراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جێگرێکی دەبێ.
هەرچی یەکێتییە لە پڕۆژە یاساکەیاندا کە لە #21-06-2015# ئیمزایان بۆ کۆکردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانیان کردووە، لە ماددەی نۆیەمدا دەڵێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای 30 ڕۆژ لە سوێندخواردنی وەکوو سەرۆکی هەرێم، جێگرێک بۆخۆی دەستنیشان بکات. کەچی ئێستا دەڵێ ئیلا و بیلا دەبێ سەرۆک دوو جێگری هەبێ و پارتی بەمە ڕازی بووە بۆ ئەوەی یەکێتی لە پڕۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت دوورنەکەوێتەوە.
کاندیدەکانی پارتی بۆ پۆستە وەزارییەکان 90% تەواوبوونە و یەکلابوونەتەوە و تەنیا یەک وەزیری کابینەی هەشتەم بۆ کابینەی نۆیەم دەمێنێتەوە، پارتی لەسەر ئاستی باڵای نێو حکومەتیش گۆڕانکاری گەورە دەکات و هەردوو پارێزگاری #هەولێر# و #دهۆک#یش پۆستیان دەبێ لە کابینەی نۆیەمدا.
هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە تاوەکوو ئێستا تەنیا دوو کاندیدیان یەکلایی بوونەتەوە، ئەویش کاندیدیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بەڕێز مستەفا سەید قادرە و وەزیری دارایی ئاواتی شێخ جەناب، باقی وەزارەتەکانی دیکە مشتومڕی توندیان لەسەرە.
$پێداگریی یەکێتی لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ئەمەیە:$
باڵەکانی نێو یەکێتی بەم شێوەیە پۆستیان وەرگرتووە:
باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ، کوڕەکەی لە ئەنجوومەنی ئاساییش پۆست وەردەگرێ.
باڵی #مام جەلال#: #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەت دەبێت.
باڵی مەکتەبی سیاسی حاکم قادر، یان عیماد ئەحمەد پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم وەردەگرن.
باڵی #بەرهەم ساڵح# پۆستیان پێ نادرێ.
باڵی #کەرکووک#ییەکان لە پارێزگای کەرکووک پۆست وەردەگرن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێ لەنێو یەکێتیدا ئەوانەی چەندین کابینەیە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پۆستیان هەبووە، هەر ئەوان پۆستی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن. هیوادارم لەسەر ناوی کاندیدەکان دیسان کێشە درووست نەبێ و نەبێتە هۆی دواکەوتی ڕاگەیاندنی کابینەی وزاری.
$کابینەی نۆیەم لە 23 کەس پێکدێت:$
سەرۆکی حکومەت
جێگری سەرۆکی حکومەت
19 وەزارەتی فیعلی
3 وەزارەت بۆ کاروباری هەرێم
یەکێتی: 7 دەنگی هەیە لە ئەنجوومەنی وەزیران
جێگری سەرۆکی حکومەت و 5 وەزارەتی فیعلی و یەکێک بۆ کاروباری هەرێم
گۆڕان: 4 وەزارەتی فیعلی هەیە
واتە یەکێتی و گۆڕان بەس لە ئەنجوومەنی وەزیران 11 پۆستیان هەیە
ئێستا 12 پۆستی ئەنجوومەنی وەزیران ماون، ئەمە ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی بەشدار نەبێ لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
پارتی تەنیا 10 پۆستی بەردەکەوێ، دوو وەزیرەکەی دیکە یەکێکیان بۆ کریستیانیەکانە و وەزیرێکیش بۆ سۆسیالیستە، خۆ یەکێتی و گۆڕان قەت ئامادەنین لە پشکی خۆیان ڕۆژێک لە ڕۆژان پۆستێک بە برا کریستیان و تورکمانەکان بدەن، ئینجا هەموو ڕۆژێ لە ئاستی باڵا و خوارەوەی یەکێتی و حیزبەکانی دیکە دەبیستین کە دەڵێن بۆ هەموو جارێ کریستیان و تورکمانەکان نزیکن لە پارتی!
پشکی پارتیش، گوتمان ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی بەشدار نەبێ کە تاوەکوو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، بە سەرۆکی حکومەتەوە دەکاتە 10 پۆست.
شەش مانگ و نیو بەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە، هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە و چاوەڕوان دەکرێ مانگێکی دیکەش تێپەڕێ. لایەنگر و دەنگدەر و کادیری پارتی هەمیشە بە تووڕەییەوە دەپرسن بۆ پارتی ئەوەندە نەرمی دەنوێنێ بۆ پێکهێنانی حکومەت؟ پارتی 45 کورسی هەیە و لەگەڵ دۆستەکانی دەتوانن حکومەت بەبێ یەکێتی پێکبهێنن، بۆ نایکەن؟ حەقی خۆیانە ئەم پسیارە بکەن بەڵام...
پارتی بۆ ئەم قۆناغە دەڵێ تەنیا دوو ڕێگا لە پێش ئێمەیە و ناچارین تەنیا ڕێگای یەکەم هەڵبژێرین. ڕێگاکەش ئەوەیە کە یان دەبێ بەشێکی زۆری خواستی یەکێتی و گۆڕان قبووڵ بکەی بۆ بەشداریکردنیان لە حکومەت کە لە قەبارەی خۆیان زیاترە، یان دەبێ ڕێگەی دووەم هەڵبژێرین کە ڕەنگە ئەگەر وەکوو ئەوان نەیەینە پێش، چاوەڕێی دۆخێکی وەکوو ئەوەی چوار ساڵی ڕابردوو بکەین. بۆیە ڕێگای یەکەم بۆ هەموو هەرێمی کوردستان ساخڵەمترە و هەر ئەوەمان هەڵبژاردووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览314
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 15-04-2019
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 15-04-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on30-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览314
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
巴赫特雅尔·阿里
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
萨勒马斯
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
尼扎米
新项目
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  532,049
图片
  107,792
书籍
  20,038
相关文件
  101,351
Video
  1,475
语言
کوردیی ناوەڕاست 
303,723
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,161
هەورامی 
65,873
عربي 
29,461
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,182
فارسی 
9,003
English 
7,434
Türkçe 
3,619
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,519
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
Catalana 
1
ترکمانی 
1
小组
中国的
传记 
7
的地方 
3
文章 
3
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
30,616
MP4 
2,403
IMG 
197,146
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - Education level - 传记 - 人键 - 政治犯 传记 - 人键 - 作家 传记 - 人键 - 小说作家 传记 - 人键 - 诗人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!