图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,457
图片 104,711
书籍 19,271
相关文件 97,552
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەجێمان بهێڵن هەڤاڵ!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەجێمان بهێڵن هەڤاڵ!

بەجێمان بهێڵن هەڤاڵ!
$بەجێمان بهێڵن هەڤاڵ!$
#کاوە ئەمین#

#30-05-2022#

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری #زاخۆ# چاومان بە پێشمەرگەیەکی دێرین کەوت، هێشتا گورجوگۆڵە، ئەگەر بەراوردی بکەی بەو زەحمەتی و ماندووبوونەی لە هەرەتی لاوێتییەوە رووبەڕووی بووەتەوە، ئاخر کێ هێندەی پێشمەرگە ماندووە، بەتایبەتیش ئەگەر لە سەرەتای لاوێتییەوە تەڤلی شۆڕش بووبێت. بۆ ئەوەی گفتوگۆکەمان گەرموگوڕ و خۆمانە بێت، بەو پرسیارە دەستمان بە قسەکانمان کرد، دەوری زاخۆ لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا چ بووە؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتی: کاکە خۆ زاخۆییەکان هەر شۆڕشگێڕ نەبوون، ئاخر لە زاخۆ واباوە دەڵێن هەر کەسێک ئاوی خاپووری خواردبێتەوە، هونەرمەند و دەنگخۆشە، بۆیە زاخۆ شارێکی هونەرپەروەر و خاوەن فەرهەنگیشە.
بێگومان هەر پێشمەرگەیەک چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام چیرۆکی عیسا ئەحمەد شەمۆ جیاوازە، لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە تەمەنێکی لاوێتییەوە دەبێتە ئەندامی مەفرزەیەکی برووسکەئاسای هێرشبەری تایبەت بۆ سەر دوژمن.
لە دوای نەکسەی ساڵی 1975 کە درێژترین شۆڕشی کورد لە گەلەکۆمەکەیەکی نێودەوڵەتیدا پشتی لە زەوی درا، سەرانی بەعس و حکومەتی ئێراق نوخشانەی ئەوەیان لێدەدا کە ئیدی جارێکی دیکە شاخەکانی کوردستان پێشمەرگە بەخۆیانەوە نابینن، بەڵام ئەوان هەڵەیەکیان کرد نەک ئاواتەکەیان نەهاتە دی بەڵکوو لە کۆتاییدا ئەو چاڵەی بۆ شۆڕشی کوردیان هەڵکەند خۆشیانی تێکەوتن بەڵام کورد هەرچۆنێک بێت هەستایەوە، بەڵام ئەوان نا، ئاخر ئەوان بەو ڕەفتارانەیان، کورد گوتەنی ڕووڕەشی هەردوو دنیا بوون.
لەدوای چەند مانگێک لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، گوندی ڕۆبۆسکێ لە باکووری کوردستان، دەبێتە خاڵی بەیەکگەیاندنی کوردانی شۆڕشگێڕی، باکوور، ڕۆژاوا و باشووری کوردستان لە سفرەوە دەست پێدەکەنەوە، دەیانەوێت تەحەدای ئەوانە بکەن کە نوقڵانەی ئەوەیان لێدەدا کە بەشێوەیەک پشتی کوردیان شکاندەوە، ناتوانن جارێکی دیکە دەست بۆ چەک ببەنەوە.
چیرۆکەکانی عیسای پێشمەرگە زۆرن، ئێمە چەند چیرۆکێکمان لە پەنجەمۆردا گێڕاوەتەوە، باسی یەکەم چالاکی و یەکەم شەهید و یەکەم برینداری دوای هەرەسمان کردووە، بەڵام من دەمەوێت باسی بەسەرهات و چارەنووسی مەفرەزەیەکی بیست کەسی بکەم، بەسەرهاتێیکی ناخهەژێن، بەڵام سەربەرزانە.
حکومەتی ئێراق بۆ ئەوەی پلانەکەی بەتەواوی جێبەجێ بکات دەست بە ڕاگواستنی گوندەکانی سەر سنوور دەکات، مەسەلەی جیاکردنەوەی ماسی لە دەریا، پێشمەرگە لە خەڵک، تاکتیکێکە، داگیرکەران لە هەموو دنیادا پەنایان بۆ بردووە.
مەفرەزەیەکی بیست کەسی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەعس، پلانی دەستبەسەرداگرتنی بنکەیەکی سوپای ئێراق لەسەر شاخێکی سەرکەش دادەنێن، بەڵام پلانەکە وەک ئەوەی بەرنامەی بۆ دانرابوو بۆ پێشمەرگەکان ناچێتەسەر، دەکەونە کێڵگەیەکی مینڕێژکراوە وە و یانزدە پێشمەرگە بریندار دەبن، سێ لەوانە لەسەر لێواری مەرگ دەبن، بەڵام هاورێیەکانیان هەرچۆنێک بێت لە شوێنی ڕووداوەکە هەموو بریندارەکان دەگوازنەوە. شەوێکی ئەنگوستەچاوە، دوژمن دەزانێت بەچ دەردێکی بردوون، بۆیە دەمەوبەیانی هێزێکی زۆر شوێنپێی پێشمەرگەکان هەڵدەگرن، تاوەکوو دێت ڕووناکی دڕ بەشەوە زەنگەکە دەدات کە لە قازانجی پێشمەرگەکاندا نابێت. دەبێتە مشتومڕیان لەسەر بڕیاری پێکەوە مردن یان بەجهێشتنی ئەو سێ پێشمەرگە بریندارەی کە لە لێواری مەرگدان، سەرئەنجام بڕیارە قوورسەکە دەدەن و بریندارەکانیش پێداگری لەسەر بەجێهێشتنیان دەکەنەوە، چونکە ئەوان دەیانزانی بەو کەژانەوە کەس نابێتە فریادڕەسیان، مەرگێکی حەتمی چاوەڕێیانە، بەڵام نەیاندەویست بەهۆی ئەوانەوە هەموو مەفرەزەکە تێدابچێت، بۆیە داوایان لێدەکەن بڕۆن. یەکێک لە پێشمەرگەکان کە ناوی (ساڵح کۆچەر) دەبێت ڕوو دەکاتە موسا ئەحمەد و پێی دەڵێت: سەرمامە، قەمسەڵەکی خۆتم بدەرێ، ئەویش بەئاهێکی پڕ لە حەسەرەتەوە چاکەتەکەی دەدات بەسەر هەڤاڵەکەیدا، چ کارەساتێکە. دوو پێشمەرگە بریندارەکەی دیکە عەبدولڕەحمان ساڵح خەڵکی زاخۆ، حەسەن بۆسەڵی خەڵکی زاخۆ، لەگەڵ ساڵح کۆچەر ئەویش هەر خەڵکی زاخۆ دەبێت بە چارەنووسێکی نادیار دەسپێرن، ئەوان پێداگری دەکەن هەڤاڵەکانیان بەجێیان بهێڵن، چونکە سوور دەیانزانی کە دەربازکردنیان بەو حاڵەوە محاڵە، ئیدی بۆچی هەڤاڵەکانیان کە نیوەیان بریندارن و برینەکانیان کاری نییە، بەکۆمەڵ بکوژرێن، باشترە درێژە بە کاروانەکەیان بدەن. بۆیە بەناچاری هەرسێ بریندارەکە لە ناو چەند تاشە بەردێکدا بەجێدەهێڵن. هێشتا پێشمەرگەکان زۆر دوور نەکەوتوونەتەوە، دەنگی دەستڕێژ و تەقەیەکی زۆر دۆڵەکە دەهەژێنێت، ئێراقییەکان ناوێرن بەبرینداریش لە پێشمەرگەکان نزیک ببەنەوە، هەڕەمەکیی تەقەیان لێدەکەن، دووانیان شەهید دەبن، عەبدولڕەحمان ساڵح و ساڵح کۆچەر هەر لەوێدا شەهید دەبن، حەسەن بۆسەڵی بە برینە سەختەکانییەوە دەستگیر دەکرێت و دەیبەن بۆ بەغدا، دوای ماوەیەک لە بەغدا لە سێدارە دەدرێت.
عیسا لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا گوتی: دوای ئەوەی هەشت بریندارەکەی دیکەمان ڕەوانەی گوندەکانی باکووری کوردستان کردن، ئەو پێشمەرگانەی دیکە چووین بۆ بارەگای سەرکردایەتیمان لە دامێنی چیای کۆماتە، جەوهەر نامیق بەرپرسمان بوو. کاتێک هەواڵەکەمان پێدا و باسی بەجێهێشتنی ئەو سێ بریندارەمان کرد، کاک جەوهەر بووە یەک پارچە ئاگر و ڕووبەڕوومان بووەوە گوتی: ئەوە چ کارێکی شۆڕشگێرییە کردووتانە، چۆن دڵتان هاتووە بریندارەکان بەجێبێڵن؟ ئێمە دەمانویست تێیبگەیێنین کە لە چ دۆخێکدا بووین، ئەو بریندارانەش شەهیدبوونێکی حەتمی چاوەڕێی دەکردن، بەڵام کاک جەوهەر هێور نەدەبوو و دەیگوت: دەبوو پارچەپارچەتان بکردنایە و هەر پارچەیەکتان بخستایەتە ناو کۆڵەپشتەکانتانەوە، نەک تەرمەکانیان بکەوێتە دەستی دوژمنەوە. عیسا خێرا خێرا دەیگوت، ئاخر کاکە ئازایەتیی کاک جەوهەر لە هیچ شوێن و بارودۆخێکدا گاڵتەی پێنەدەکرا.
عیسا دەڵێت: هەرچەندە ئێمەش وەکوو کاک جەوهەر لەو خەمەدا بووین، بەڵام هەندێکجار پێویستە بڕیاری جەرگبڕ بدەیت، بۆیە سەرەڕای ئەو هەموو ماندووبوونە کاک جەوهەر بڕیاری پێنج مانگ سڕکردنی بۆ دەرکردم، منیش پێیەوە پابەندبووم. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览457
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 30-05-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 30-05-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 历史
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 05-05-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on05-05-2023
此产品最近更新( ڕێبوار جەمال سەگرمە ):05-05-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览457
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,457
图片 104,711
书籍 19,271
相关文件 97,552
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!