ناونیشانی بابەت: کلس و ئێسکی زیادەی پشتی پێ (کلسی ژێی ئەخیلس)
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
هەندێک جار هۆکاری ئازار لە قاچدا، هەوکردن و بوونی کلسە لە ژێی ئەخیلس کە لە پشتی پێدایە و هەندێک جاریش ئێسکی زیادەی لەگەڵدایە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی:=KTML_End=
- لەو کەسانەی زۆر بەپێوە دەوەستن و زۆر قاچیان ماندوو دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر ، یاخود سەرکەوتنی قادرمەی زۆر.
- لەوانەیە بەهۆی بەرکەوتنی زەبرەوە بێت ، کە وەرزشەوانەکان زیاتر تووشی دەبن ، کە ژێیەکە دەئاوسێت و دەدڕێت.
- لەو کەسانەی وەرزشی ڕاکردن دەکەن بەڕێژەیەکی زۆر ، یاخود ئەوانەی لە تەمەنی کامڵبووندان و کۆتایی هەفتەکان لەوانەیە وەرزشێکی وەکوو بالە، یاخود تێنس بکەن و ماندووی بکەن.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
- لەپێشدا بەئازارێکی کەم دەست پێدەکات لە قولەپێی و سەروو قولەپێ لە پشتی پوزەوە ، لەکاتی ماندووبوون و وەرزش و ڕاکردندا . لەدوایدا ئازارەکە زیاد دەکات و لەوانەیە بە بەردەوامی هەبێت.
- ئازارێکی تیژ و بێزار کەر لە کاتی ڕاکردن و ڕۆشتن و سەرکەوتنی قادرمە.
- ئاوسانی قولەپێ و هەندێک جاریش بەشی پێشەوەی پێ.
- هەندێک جار ڕەق بوون و ئازار لەکاتی دەستلێدانی ژێیەکە درووست دەبێت بەتایبەتی کاتی بەیانیان. کەدوای هەندێک چالاکی کەمتر دەبێتەوە.
=KTML_Bold=ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون زیاد دەکەن:=KTML_End=
- ڕەگەز؛ زیاتر لەپیاواندا ڕووئەدات.
- تەمەن؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زیاد دەکات.
- ئەو کەسانەی فلات فوتن و پێیان تەختە فشار زیاتر دەخەنە سەر بەستەرەکە، قەڵەوی ، تووندی ژێیەکە خۆی.
- لەپێکردنی قۆنەرەی گەرم لەکاتی وەرزش، هەروەها ڕاکردن لەشوێنی شاخاوی و گرداویدا ڕێژەی تووشبوون زیاد دەکات. بەگشتی لەوەرزی سارد و سەرما زیاترە.
- هەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکوو فشاری خوێن ، نەخۆشی پێست وەکوو سۆرایەسیس (psoriasis) ، بەکارهێنانی هەندێک دژە بەکتیریای وەکوو؛ فلۆرۆکینۆڵۆن.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
- باشترین چارەسەر پشوودانە ، لەگەڵیدا ئازارشکێنە دژەهەوکردنەکان و بەکارهێنانی پاکی سارد . وەرزشی تایبەت بۆ ڕاکێشان و سترێچکردنی ژێیەکە، لەگەڵیدا وەرزش بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پوز . لەپێکردنی پێڵاوی گونجاو و تەندرووست ، هەندێک جار پێویستە بنکەفی تایبەت دابنرێت.
- ئەگەر ئەمانەی سەرەوە سوودی نەبوو، تەکنیکێک بەکاردەهێنرێت کە پێی دەوترێت (tenix and topaz proceduer) کەتیایدا لەژێر ئامێری سۆنەردا بە دەرزی هەوڵی شکاندنی کلسەکان و بریندارکردنی ئەو خانانە دەدرێت کە بوون بە قەڵش (scar) بۆ ئەوەی زیاتر خوێن بڕوات بۆ ژێیەکە و یارمەتیی زوو چاک بوونەوە بدات .
بەکارهێنانی ئامێری شۆک وەیڤ کە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان کە حەفتانە ئەنجامدەدرێت و لەوانەیە لەسێ جەلسە بۆ نۆ جەلسەی بوێت بۆ شکاندنی کلسەکان.
- ئەگەر ژێییەکە بریندار بوو دەتوانرێت دەرزی پلازمای چڕ بە خەپلەکانی خوێنی بۆ بکرێت بۆ یارمەتیدانی چاک بوونەوەی ژێیەکە.
- ئەگەر ژێیەکە تەقی بوو بەتەواوی ئەوا نەشتەرگەری پێویستە.[1]