图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,718
书籍 19,304
相关文件 97,343
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ترەمپ درۆی لەگەڵ نەکردین
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ترەمپ درۆی لەگەڵ نەکردین

ترەمپ درۆی لەگەڵ نەکردین
ناونیشانی بابەت: ترەمپ درۆی لەگەڵ نەکردین
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #24-12-2018#
دۆناڵد ترەمپ بە بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و بەتایبەتیش لە ڕۆژاوای کوردستان ئیشێکی چاوەڕواننەکراوی نەکردووە، بەڵکوو ئەوەی کرد کە لەسەرەتاوە ویستوویەتی بیکات و چەندین مانگە دەستوپێوەندەکەی هەوڵیاندەدا دوایبخەن و ئیدی قسەیەکیان بۆ دواخستنی نەمابوو. بۆیەش ئەگەر کوردێک هەبێت بە و بڕیارە شۆک بووبێت، نیشانەی ئەوەیە لەسەرەتاوە ترەمپی نەناسیوە و لەوەش واوەتر مێژووی بێوەفایی هەمیشەیی ئەمریکییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی نەبیستووە یان لەبیرچووەتەوە. ڕاستییەکەی ئەوەی دەبێ وەک کورد لەسەری ڕابوەستین ئەوەیە کە مادام زانیومانە ئەمڕۆژە هەر دێت، بۆ خۆمان بۆ ئامادە ‌نەکرد؟
ئەو ڕۆژانەی شەڕی سارد کۆتاییدان پێدەهات و ئەمریکییەکان مەستی گەیشتنە خەونی سەروەریی دنیا بوون، دۆناڵد ترەمپی گەنجی بازرگان لەسەر شاشەی کەناڵێکی ئەمریکی چاوپێکەوتنی دەکرد و دژی ئەوە بوو ئەمریکا هێندە خۆی بە ئەودیوی سنوورەکانی خۆیەوە سەرقاڵ بکات. هەر ئەو پیاوە لە ساڵانی ڕابردوودا بەبەردەوامی کە باسی سیاسەتی وڵاتەکەی کردبێت، وەک بازرگانێک کە دەیەوێ حیسابی ماڵی زۆرتر بێت لە حیسابی بازاڕ قسەی کردووە. بناخەی کەمپەینی هەڵبژاردنەکەشی لەسەر ئەو مۆتۆیە دانا کە دەیگوت: ئەمریکا لەپێش هەمووان.
پار کە خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر ڕوویدا و هەرێمی کوردستان کەوتە بەر هەڕەشەیەکی جدی، ڕۆژنامەڤانێک لەنێو کۆشکی سپی پرسیاری ئەوەی لە ترەمپ کرد کە چۆن دەهێڵن هاوپەیمانی سەرەکییان لە شەڕی دژی #داعش#دا ئاوا هەڕەشەی لێبکرێت؟ وەڵامی ترەمپ، کە بە ماڵباتەوە بەپەلە دەبووایە سواری فڕۆکەکەی بێت، ئەوە بوو کە ئەو قەت لەگەڵ ئەوە نەبووە ئەمریکا خۆی بە و شتانەوە سەرقاڵ بکات و لەبنەڕەتدا هەر لە ئێراقیش بێت، ئێستاش ئەوەی ڕوودەدات دەبێ ئێراقییەکان لەنێوخۆیاندا چارەسەری بکەن.
ترەمپ لەو قسانەیدا ڕاستگۆ بوو، جاڕی قۆناخێکی نوێی لە مێژووی ئەمریکادا دەدا. ئەو دەیوت ئەمریکا پێویستی بە کوێخایەتیی دنیا نییە و ئەو وزەیەی لەوێ سەرفی دەکات دەبێ لەنێوخۆی ئەمریکادا بۆ خۆبەهێزکردن و باشترکردنی ژیانی خەڵکەکەی خەرجی بکات. دوای کوژرانی ڕۆژنامەڤانە سعودییەکەش، ترەمپ لە تویتەکانییدا پاساوی بەردەوامیی پشتیووانیکردنی لە شازادە محەمەد بن سەلمان بەوە دەهێنایەوە کە لە سعودییەوە بە فەردە پارەی هێناوەتەوە و هەلی کاری زۆری لەنێو ئەمریکادا ڕەخساندووە. واتە بە ناڕاستەوخۆ دەیوت ئەوەی لە نزیکەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا بەناوی بڵاوکردنەوەی پرەنسیپەکانی دیموکراسییەوە کردوویەتی توورێکی تەڕ ناهێنێت و لەمەودوا ژیانێکی خۆش بۆ ئەمریکییەکان گرنگترە لەوەی لەودیوی سنوورەکان دیموکراسی هەیە یان نییە. دیسان لەوەشیاندا ترەمپ ڕاستگۆیە و بازرگانێکی ڕاشکاوە کە پاساو بۆ هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکی لەسەر بنەمای قازانج و زیانی نێو باخەڵی ئەمریکییەکان دەهێنێتەوە.
لە و نێوانەدا دیسان ئێمەین کە شاعیرانە و ئەڤیندارانە چاو لەو دڵشکانە دووبارەیەمان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین. بەتایبەتیش لە ڕۆژاوا لە یەکەمین ڕۆژەوە وتاری ئەمریکییەکان ئەوە بووە کە کورد ئەو هێزە شەڕکەرە هاوپەیمانەی ئەمریکان‌ لەسەرزەوی شەڕی دژی داعش دەکەن. ئێستا کە شەڕەکە تەواو بووە، ئەمریکا بەشێوەیەکی دینامیکی بە و هاوپەیمانییەدا دەچێتەوە و دەشزانێت کورد بشفرۆشێت هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی درووستنابێت. بەپێچەوانەوە ڕازیکردنی تورکیای سەردەمی ئەردۆغان لەجیاتی زیان دەتوانێ قازانجساز و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەو هەڵمەتە نوێیەی لە دژی ئێران دەستی پێ کردووە.
هێشتا دیار نییە ترەمپ چەند بۆی دەچێتە سەر کە نەزمێکی نوێ لە جیهاندا بسەپێنێ، بەڵام هەرچییەک ڕووبدات بۆ ئێمە ئەو ڕووداوانەی ئەمدواییە دوو وانەی گرنگیان تێدایە: یەکەمیان ئەوەیە کە بەداخەوە دۆزەکەمان هێندە بۆ دواوە گەڕاوەتەوە، ‌ بۆ پاراستنی خۆمان و لەپێناوی ئاییندەی نەوەکانماندا ناچارین لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەی تێیاندا دەژین خۆمان بەهێزبکەین و بگونجێنین و باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێکانی هەر پارچەیەکدا هەبێ، دووەمیش ئەوەیە کە دەبێ بزانین دۆستایەتیی ئەمریکا بەس نییە بۆ مانەوەمان لەم ناوچەیەدا. چونکە وەک لە کەیسی سووریادا دەیبینین، ڕووسیا و ئێران تا کۆتایی لە پشت هاوپەیمانەکەیان ڕاوەستان و مانەوەی ئەسەد یانیش بەزۆر دەرنەکردنیان کردە دێفاکتۆ، بەڵام ئەمریکا هاوپەیمانە کوردەکەی خۆی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا فرۆشت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览354
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 24-12-2018
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 24-12-2018 (6 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 16-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on16-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览354
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,718
书籍 19,304
相关文件 97,343
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!