图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,758
图片 105,763
书籍 19,701
相关文件 98,633
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قودس کڕیاری نییە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قودس کڕیاری نییە

قودس کڕیاری نییە
ناونیشان: قودس کڕیاری نییە
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #10-02-2020#
لە فڕۆکەخانەی تێل ئەڤیڤ دابەزین. دوای لێکۆڵینەوەیەکی نیو کاژێری، ڕێگەیانداین بێینە نێو ئیسرائیل. لە شوێنی وەرگرتنی جانتاکانمان پیاوێکی ڕیشداری جووی ئەمریکیم ناسی کە بۆ وەبەرهێنان هاتبووە ئیسرائیل. باسی ئەوەم بۆ کرد کە هاتووین بەرنامەیەکی بێلایەن لەسەر چانسەکانی سەرکەوتنی پلانەکەی ترەمپ درووست بکەین. پلانمان هەیە بچینە ئۆرشەلیم (قودس) و دوای ئەوەش دەچینە ڕامەڵڵا بۆ لای فەڵەستینییەکان. پێکەنی و گوتی: زەحمەتە بەرپرسی فەڵەستینیت دەستکەوێ قسەت بۆ بکەن. وتم: بۆ؟ گوتی: ئەوان زۆرتر لە پاریس و عەممان دادەنیشن و ئاگایان لێرە نییە.
قسەکەیم پێ ناخۆش بوو، پێموابوو بۆ سووکایەتی بە فەڵەستینییەکان وادەڵێت. درووست وەکچۆن عەبادی لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەر دەیگوت: با کورد لەنێوخۆیان پێکبێن، ئینجا بێنە بەغدا تا بیانبینم. بەڵام ئێستا، کە چەند ڕۆژە لێرەم، زۆربەی سەرکردە فەڵەستینییەکان یان وەڵامی تەلەفۆن نادەنەوە یان لێرە نین یان نایانەوێ هیچ بڵێن لەسەر سیاسەت. کابرای ڕیشدار قسەکەی ڕاست دەرچوو. نیشانەی ئەوەش بوو کە جوو ڕکابەری خۆیان باش دەناسن.
لە باکووری ئیسرائیل سەرکردەیەکی عەرەبی فەڵەستینیم دۆزییەوە کە دەیەوێ قسە بکات. پیاوێکی ڕووناکبیرە و دەڵێ کورددۆستە. ئەندامی پەڕڵەمانی ئیسرائیلە، بەڵام ئەو قسانەی بۆ بەرنامەی گەڕیدە دەیکات، هەمووی ڕەخنەگرتنە لە دەوڵەتی ئیسرائیل و لە پلانەکەی ترەمپ. باسی ئەوە دەکات کە عەرەب زوڵمیان لێدەکرێ. پێیدەڵێم: بەڵام تۆ لە هیچ دەوڵەتێکی عەرەبی ناتوانی بەو شێوەیە هێرش بکەیتە سەر کاربەدەستان و سیستمی سیاسیی وڵات. کەمێک دۆش دادەمێنێ و دەڵێ: ڕاستدەکەی''. ئەمە نهێنیی سەرکەوتنی ئیسرائیلییەکانە. سەرەڕای ئەوەی فەڵەستینییەکان دۆزێکی ڕەوایان هەبووە و هەیە، بەڵام ئەگەر تەقینەوەیان پێ بکرێ و شەڕی چەکداریی سنوورداریشیان پێبکرێ، شەڕی ژیری و سیستمی حوکمڕانیی جوویان پێناکرێ.
جیاوازییەکە لە حوکمڕانیی تەندرووستدایە. لەمڕۆژانەدا لە باکوورەوە تاوەکوو باشووری ئیسرائیل گەڕاوم و قسەم لەگەڵ عەرەب و جووەکان کردووە. لە هەموو شوێنەکان خزمەتگوزاریی سەت لە سەت بۆ هەموو هاووڵاتییان وەکوو یەک دابینکراوە. لە هەندێک گەنجی عەرەبم پرسی: بۆچی ناچنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فەڵەستین، خۆ ئێوە ئیسرائیلتان پێ داگیرکەرە؟ پێدەکەنین و دەیانگوت: لەوێ ژیان نییە. ئیش نییە. سەرکردەکان خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە. خۆیان قەت لەوێ نین و هەر لەدەرەوە دەژین. ئێمە شێتین بچینە ئەوێ؟ لە قوتابخانەیەکی تێکەڵاوی عەرەبی و عیبری، مامۆستایەکی عەرەب باسی ئەوەی بۆ دەکردم کە بەرلەوەی لە فەڵەستینەوە بۆ کار بێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیحتیلال، هەستێکی زۆر خراپی هەبووە، بەڵام ئێستا حەزناکات لێی دەرچێت.
لەنێو بازاڕی کۆنی ئۆرشەلیم (قودس) شەقامێک هەیە ناوی (#هەکاری#) یە. بەگوتەی عەرەبەکانی نێو ئەو بازاڕە، ئەوێ بەناوی سەرکردەیەکی یاریدەدەری سەڵاحەدینی ئەیووبی کراوە، کە کاتی خۆی لە کوردستانەوە لەگەڵی هاتووەتە قودس. کاتێک زانییان کوردم، قسەی دڵی خۆیان بۆ کردم. دەیانوت دەوڵەتە عەرەبییەکان و ئێران دۆزی فەڵەستینیان بەو دەردە برد. ئەویش بەوەی هانیاندان بۆ پێکنەهاتن و دواییش هەرگیز بەتەواوەتی پشتیووانییان نەکردن. ئەوان دەیانوت داهاتوو بۆ فەڵەستینییەکان سەختتر دەبێ و تووندوتیژی زۆرزۆرتر دەبێت. چونکە وەک ئەوان دەیانگوت: لێرە بەدواوە فەڵەستینییەکان هیچیان نەماوە تا بترسن لەدەستی بدەن. من ڕاستیی ئەو قسەیەی ئەوانم بەشێوەیەکی دیکە بینی. جووەکان پشتیووانیی دەرەکییان هەیە و ئەو پشتیووانییە دەکەنە خانوو و شەقامی نوێ و بەوجۆرە ڕۆژبەڕۆژ لە ئۆرشەلیم بەهێزتر دەبن، بەڵام فەڵەستینییەکان پشتیووانییە دەرەکییەکانیان بریتین لە مووشەک و تەقەمەنی و بەرانبەر هەر مووشەکێک کە دەیتەقێنن دە مووشەکیان پێوە دەنرێتەوە. بەو شێوەیەش ماڵەکانیان کۆنتر و گیرفانیان بەتاڵتر و دڵیان شکاوتر دەبێ.
عەرەبەکان لەو بازاڕە کۆنەدا چەندین جۆر کەرەستە و دیاری دەفرۆشن کە هەموویان بە زمانی عیبری لەسەریان نووسراوە و باسی جوانی و پیرۆزیی ئۆرشەلیم دەکەن. دەزانن ئەوە کڕیاری هەیە. بەڵام هیچ دیاری و کەرەستەیەک نابینی بیفرۆشن و باسی قودس بکات. چونکە، وەک خۆیان بۆیان باسکردم، دەزانن کڕیاری نییە. هەر لەو بازاڕەدا عەرەبەکان یاریی شەترەنج دەفرۆشن (کە پێویستی بە بیرکردنەوە و پلاندانانی زۆرە) ، بەڵام خۆیان لەنێوخۆیاندا کۆنکەن دەکەن (کە پێویستی بە بیرکردنەوە و پلانی زۆر نییە) . [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览350
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 10-02-2020
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 10-02-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 18-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on18-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览350
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,758
图片 105,763
书籍 19,701
相关文件 98,633
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!