图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,413
图片 105,210
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەرتووکخانەى زانکۆ و ئامانجەکانى
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەرتووکخانەى زانکۆ و ئامانجەکانى

پەرتووکخانەى زانکۆ و ئامانجەکانى
ناونیشانی بابەت: پەڕتووکخانەى زانکۆ و ئامانجەکانى
ئامادەکردن: #ئارام مەجید شەمێرانی#

لە‌دونیاى پڕ زانست و زانیارى ئەمڕۆدا چەندین جۆر پەڕتووکخانە بوونیان هەیە، ئەم پەڕتووکخانانەش گرنگى و تایبەتمەندى و ئامانجى خۆیان هەیە، یەکێک لەو پەڕتووکخانانەى ئەمڕۆ کەئامانجى باسەکەى ئێمەیە، پەڕتووکخانەى زانکۆیە کە بەپەڕتووکخانەى زانکۆ یان پەڕتووکخانە ئەکادیمیەکان ناسراوە کەئەمەش لە پەڕتووکخانەى ناوەند یان کۆڵیجەکان یان بەشەکان پێک دێت.
پەڕتووکخانەى زانکۆ یان ئەکادیمیەکان بەکۆنترین پەڕتووکخانە دەژمێردرێن، هەر لەو کاتەوەى کەزانکۆ و کۆلێژ پەیمانگاکان دامەزراون ئەوانیش وەک لقێکى بەسوود و سەرەکى لەگەڵیان هاتووەژیانەوە بۆ پاڵپشتىکردنى کاروچالاکییەکانى زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان.
پەڕتووکخانەى زانکۆ بە یەکێک لەگرنگترین جۆرەکانى پەڕتووکخانە دادەنرێت و پێوەرێکى سەرکییە بۆهەڵسەنگاندنى زانکۆ، هەتاوەکوو پەڕتووکخانەى زانکۆ لەئاستێکى بەرزدا ببینرێت، واتە زانکۆکە ئاستى بەرزە.
پەڕتووکخانە ئەکادیمیەکان کە پەڕتووکخانەى زانکۆکان و کۆێجەکان و بەشەکانى پەیمانگاکان دەگرێتەوە لەکۆنترین جۆرەکاى پەڕتووکخانەن، لەگەڵ سەرهەڵدانى دامەزراوە ئەکادیمیەکان بەشێوازە جیاوازەکانییەوە پەڕتووکخانەکان وەک پاشکۆیەکى ئەم دامەزراوەیە بوون، لەپێناو پشتگیریکردنى کارى زانست و وانە وتنەوە و توێژینەوەى زانستى.
پەڕتووکخانەى زانکۆیى، ئەو پەڕتووکخانانەن کەدادەمەزرێت و پاڵپشتى دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن زانکۆوە، بەمەبەستى پێشکەشکردنى زانیارى و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانى پەڕتووکخانە بۆ کۆمەڵگەى زانکۆ، بۆ هەریەک لە مامۆستایانى زانکۆ یان پەیمانگە و قوتابییان و خوێندکاران و توێژەران و کۆمەڵگەى زانکۆ (فەرمانبەران و ستافى کار) پەڕتووکخانەى زانکۆ ئەرک و ئامانجەکانى لەلایەن زانکۆوە دەستنیشان کراوە، و سێ ئەرک بەجێدەهێنن کە لە ئەرکى زانکۆکانەوە وەرگیراوە ئەویش (فێرکردن و توێژینەوەى زانستى و خزمەتکردنى کۆمەڵگەیە) ، هەموو زانکۆیەک پرۆگرامى ئەکادیمى خۆى هەیە لە بوارىاهینان و ئامادەکردن، هەروەها پرۆگرامى خۆى هەیە لە بوارى توێژینەوەى زانستى و خوێندنى باڵا، ئەمە جگە لەکاریگەرى لەخزمەتکردنى کۆمەڵگەى چواردەورى بەهەموو لایەنەکانى و ڕەهەندەکانییەوە. بۆیە پێویستە لەسەر پەڕتووکخانەى زانکۆیى کە هەوڵبدات بۆ خزمەتکردنى ئەو پرۆگرامەى بۆى داڕێژراوە لەو سێ لایەنەوە کە ئاماژەمان پێدا، ئەویش لە ڕێگەى پێشکەشکردنى سەرچاوە و خزمەتگوزارى پەڕتووکخانەى پێویست، سەبارەت بە کۆمەڵگەى سوودمەندەکان لە پەڕتووکخانەى زانکۆیى، ئەم کۆمەڵگەیە جیاوازە لە کۆمەڵگەى پەڕتووکخانەکانى تر لەڕووى ئەوەى کەزیاتر ئەکادیمەیە بەپلەى یەکەم و چونیەکن تاڕادەیەک لەئاستێکى بەرزى ڕۆشنبیرى و زانستىدان، چو‌نکە پەڕتووکخانەى زانکۆ خزمەتى کۆمەڵگەیەک دەکات کەتەمەن و ئاستى زانستى و تێگەشتنیان نزیکە لەیەکەوە، واتە لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵیدان، وە خزمەتکردن لەم پەڕتووکخانەیەدا دەستنیشانکراوە، واتە لەسنوورى زانکۆ دەرناچێت و لەحەرەمى زانکۆ دەرناچێت، جگە لەو کەسانەى لەناو ئەم حەرەمەدان، هیچ کەسێکى تر سوودمەند نابێت لەسەرچاوەکانى، سوودمەدەکانیش بریتین لە، خوێندکاران لە چەندین جۆر ئاستى ئەکادیمى و تایبەتمەندى. ئەندامانى دەستەى وانە وتنەوە لە زانکۆ، لەوانەبیژ و مامۆستایان. ئەندامانى دەستەى کارگێرى و کارمەنداى زانکۆ. توێژەرو خوێندکارانى خوێندنى باڵا، لەناوخۆى زانکۆ یاخود لەدەرەوەى زانکۆبێت.
$ئامانجەکانى پەڕتووکخانەى زانکۆ (پەڕتووکخانەى ئەکادیمى) $
پەڕتووکخانەى زانکۆ یان ئەکادیمى بەپەڕتووکخانەى ناوەندو کۆڵیج و بەشەکانەوە. پەڕتووکخانەى زانکۆ و پەیمانگاکان دەگرێتەوه، مەبەستى تایبەتى بریتییە لە دابینکردنى سەرچاوە بۆ فێربوون و توێژینەوەى خوێندکاران و مامۆستایانى زانکۆ و پەیمانگاو خوندکارانى خوێندنى باڵاو ئەو کەسانەى لەو دامودەزگایەدا کاردەکەن، پەڕتووکخانەى زانکۆ یان ئەکادیمى چەندین ئامانج و ئەرکى گرنگ و تایبەت و پڕبایەخى هەیە، بەمەبەستى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە بە کۆمەڵگەى زانکۆ و پەیمانگاکان و کۆلێژەکان و بە و کەسانەى سەردانى پەڕتووکخانە دەکەن.
=KTML_Bold=ئەو ئامانجانەش بریتین لە:=KTML_End=
1- کۆکردنەوە و دابینکردنى سەرچاوەى زانیارى، کەگۆنجاو کەبەشدارن لە پشتگیرى پرۆگرام و بەرنامەى خوێندنى جۆراوجۆرى زانکۆیى.
کەپەیوەندى هەیە بەو بابەتانەى لەناو بەش و کۆلێجەکاند دەخوێنرێت و یارمەتى مامۆستا دەدەن بۆ وانە وتنەوە و توێژینەوە و هاوکارى خوێندکاران دەبێت بۆ خوێندن و ئامادەکردنى ڕاپۆرت و توێژینەوە، لە پەڕتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانە جیاوازەکان. لە بوارى زانستى و ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى و کۆمەڵایەتى لەرێگەى (پەیداکردن و کڕین و پێشکەشکردن) پەیجى زانکۆى چەرموو موبایل. دەبێت سەرچاوەکانى پەڕتووکخانە لەخزمەت پڕۆسەى خوێندن و فێرکردندا بێت، بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان کۆلێج و بەشە جیاجیاکاندا و خواستى خوێنەران لە هەموو ساتیکدا لەبەرچاو بگیریت.
2- ڕێکخستنى سەرچاوەکان لە ڕێگەى ئامادەکردنى پێڕستى پێویست و ئاسانکاریکردن بۆ خوێنەر لەرێگەى چۆنییەتى بەکارهێنانى کابینەى پێڕستەکانەوە تاوەکوو ئەو سەرچاوەى داواى دەکات بۆى دەستەبەر بکرێت. ئەمەش لە ڕێگەى سەردانیکردنى ئەو لیستانەى ئامادەکران و تەواوى پەڕتووکەکانى نێو پەڕتووکخانەیان تێدا پۆلێن و تۆمارکراوە ‌.
3- ڕێکخستن و پاراستنى ئەو سەرچاوانە بە‌ڕێگە و شێوازى دیاریکراو، بەگێرەى یاساو ڕێسایەکى تایبەت، کەبەپێى یەکێک لەسیستەمە باوەکاى پۆلێنە، ئەویش پۆلێنى دیوى دەییە.
4- ڕاهێنانى کۆمەڵگەى زانکۆیى بەهەموو کەرت و بەشەکانییەوە، بۆ ئەوەى بەشێوازێکى ڕاست و درووست سەرچاوەکانى پەڕتووکخانە بەکاربهێنن و کەڵک لەخزمەتگوزارییەکانى وەربگرن، گرنگە لەسەرەتاى دەسپێکردنى دەوامەوە سیمینارى تایبەت بۆ خوێندکارانى هەموو بەشەکان بکرێت و بەرچاو ڕۆشنیان پێبدرێت سەبارەت بەپەڕتووکخانە و گرنگى پەڕتووک‌ و یاساکانى پەڕتووکخانە.
5- ڕێکخستن و کردنەوەى پێشانگەى پەڕتووک (ساڵانە یان شەش مانگ جارێک یان وەرزانە) ، گرنگە لەساڵى خوندندا چەند جارێک پێشانگەى پەڕتووک بۆ خوێندکارنى زانکۆ بکرێتەوە، پەڕتووکەکان نرخى گونجاویان هەبێت بۆ ئەوەى خۆێندکاران بەنرخێکى گونجاو پەڕتووکەکان دەست بخەن.
6- پۆلێنکردنى بابەتیانەى تەواوى سەرچاوەکانى پەڕتووکخانه، ڕێکخستن و دابەشکردیان بەسەر لیستەجیاوازەکان، بۆ ئەوەى خوێندکار لەکەمترین ماوەدا بگاتە بە و سەرچاوەى مەبەستێتى. ئەو سەرچاوەى داواى دەکات بۆى دەستەبەربکرێت.
7- وەرگرتنەوەى پەڕتووک لەو کەسانەى کەپەڕتووکیان خواستوە، چ خوێندکارى زانکۆ یان فەرمەنبەرى زانکۆ، بەشێوەیەکى باش و بەپێى یاساو ڕێنماییەکانى خواستن، لە پەڕتووکخانەدا، چونکە هەموو پەڕتووکخانەیەک ڕێسا و یاساى تایبەتى خۆى هەیە، ئەمەش لەپێناو ئەوەى زۆرترین خوێندکار و خوێنەر کەڵک لەسەرچاوەکانى پەڕتووکخانە وەربگرێت.
8- ئاشناکردنى مامۆستیان و خوێندکارن و خوێنەران بەیاساکانى خواستنى پەڕتووک لە پەڕتووکخانە، گرنگە بەرچاو ڕوونیان پێبدرێت خواستن و هێنانەوەى پەڕتووکى پەڕتووکخانە ماوەى دیارى کراوى هەیە، پێویستە لەو ماوەیەى بۆیان دیارى کراوە سەرچاوەکان بگەرننەوە بۆ پەڕتووکخانە، خوێندکارى زانکۆ دەتوانێت تەنیا بۆ ماوەى یەک حەفتە و مامۆستا تەنیا بۆ ماوەى چواردە ڕۆژ سەرچاوەکانیان لابێت و پێویستە دواى تەواو بوونى ماوەى دیارى کراو سەرچاوەکان بگەرێننەوە بۆ پەڕتووکخانە، چونکە ئەو سەرچاوانە تەنا موڵکى ئەوان نییە و گرنگە هەموان وەک یەک کەڵک لەو سەرچاوانە وەربگرن.
9- داناى ژمارەى پۆلێن لەسەر شانى پەڕتووکەکانى پەڕتووکخانە، لەگەڵ لێدانى نیشانەى تایبەت (مۆر-ختم) لە پەڕتووکەکان، کەئاماژەیە بۆ ئەوەى ئەم سەرچاوەیە مۆڵکى پەڕتووکخانەیە، چونکە زۆر جار ئەو کەسانەى سەرچاوەکان دەخوازن زانیارییەکى ئەوتۆیان نییە یان بیریان دەچێتەوە ئەم سەرچاوانەیان لەچ پەڕتووکخانەیەک خواستوە، دواتر لە ڕێگەى مۆرەکانەوە دەزانن لە چ پەڕتووکخانەیەک ئەو سەرچاوانەیان خواستووە.
10- ئاسانکارى هۆکارەکانى خوێندن و خوێندنەوە و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و توێژەران و دەستەبەرکردنى هێڵى ئینتەرنێت بەریژەیەکى بەرچاو بۆ خوێندکاران و خوێندکارانى خوێندنى باڵا، تاوەکوو نوێترین سەرچاوە بۆ بابەتەکانیان هەڵبژێرن و لەتازەترین هەواڵى زانستى بەئاگابن بۆ دەوڵەمەندکردنى توێژینەوەکانیان.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- ئەحمەد میرزا ڕۆستەمى، شاهۆ عوسمان: زانستى پێڕست و ثێرستکارى پەڕتووک، چاپخانەى سارا، چاپى یەکەم، 2017
2- جەزا ئەحمەد قەرەداغى:پەڕتووکخانە لەنێوان سەرهەڵدان و ناسیندا، چاپخانەى شڤان، چاپى دووەم، سلێمانى، 2013
3- د.رەبحى مستەفا عەلیان، د. ئەمین ئەلنجداوی: دەستپێک لەزانستى پەڕتووکخانەکان و زانیارییەکان، و:شێرزاد سەعید محەمەد، چاپخانەى ڕوون، چاپى یەکەم، سلێمانى2012
4- شاهۆ عوسمان: دەروازەیک بۆ زانستى پەڕتووکخانەکانە و سەنتەرى زانیارى، چاپخانەى شەهاب، چاپى یەکەم، هەولێر، 2009.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览367
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 教育
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 18-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on18-05-2023
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):10-01-2024
URL
此产品已被浏览367
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,413
图片 105,210
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!