ناونیشانی بابەت: نەخۆشی کلامیدیا و گۆنۆرییا
ئەم نەخۆشیانە چین؟ بەهۆی چییەوە درووستەبن؟ کاریگەریان چییە لەسەر لاوازی سێکسی و نەزۆکی؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سعید عوسمان#
بریتن لە بەربڵاوترین دوو نەخۆشی بەکتریایی سێکسیە گوازراوەکان کە تووشی هەردوو ڕەگەز دەبن، بەهۆی هەردوو بەکتریایی (Chlamydia trachomatis.و Neisseria gonorrhoeae)
- ئەم نەخۆشیانە دەبنە هۆی هەوکردن لە بۆری میز، پڕۆستات ، بوربوغ ، گوونەکان و هەوکردن لە ناوچەی ئەندامی زاوزێ ، هەندێک جاریش لە قوڕگ و کۆم درووستەبێت و جومگەکان درووستەبن.
- هەروەها ئەو منداڵە تازە لەدایکبووانەی کە تووشبووی نەخۆشییەکەن و لە دایکییانەوە بۆیان گوازراوەتەوە لە ماوەی دووگیانیدا، بەشێوەی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست و چاو و سنگ.دەردەکەوێت.
=KTML_Bold=نیشانەکانیان بە گشتی ئەمانەن:-=KTML_End=
- هەستکردن بە ئازار و سووتانەوە لەکاتی میزکردنا، ياخود ميزکردن بە نارەحەت.
- بوونی دەردراو لە ئەندامی زاوزێ.
- ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
- ئاوسانی گوونەکان.
- بوونی ئازار و خوێن لە کۆم.
- هەوکردنی گۆنۆریا لە ڕێگای ئەنجامدانی سێکسی دەم، کۆم ئەندامی زاوزێ دەگوازرێتەوە بەڵام کلامیدیا لە ڕێگای دەمەوە ناگوازرێتەوە، بۆیە باشترین خۆپارێزی بریتییە لە دورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی سێکس لەدەرەوەی خێزان ، وە گرنگیدان بە بەکارهێنانی کۆندۆم.
- ئەم نەخۆشییە گەر چارەسەر نەکرێت ، زۆر جار دەگوازرێتەوە بۆ گونەکان و تووشی هەڵئاوسان و هەوکردنیان دەکات و دەبنە هۆی کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی نێرینە بەمەش کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر درووستبوون و کواڵیتیی و جوڵەی سپێرمەکان و کێشەی نەزۆکی لێدەکەوێتەوە.
- هەروەها نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی تە سک بوونە وە ى بورى ميز ، يان هەڵئاوسان و هەوکردنی پڕۆستات، بەمەش کەسەکە تووشی کێشەی لاوازی سێکسی دەبێت وەک ڕەپنەبوونی چووک و زوو ئاوهاتنەوە یاخود درەنگ ئاوهاتنەوە.
- چارەسەری حاڵەتەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت. [1]