图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,432
图片 105,001
书籍 19,489
相关文件 97,482
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سنوورەکان چیدی کاڵ نابنەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سنوورەکان چیدی کاڵ نابنەوە

سنوورەکان چیدی کاڵ نابنەوە
ناونیشان: سنوورەکان چیدی کاڵ نابنەوە
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا 2#
ڕۆژی دەرچوون: #14-03-2016#
#مەسعود بارزانی# لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا دەڵێ سنووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەتە سنووری سەر کاخەز. دەشڵێت لە کێشانەوەی ئەمجارەی سنوورەکانی ناوچەکەدا دەبێ، بەپێچەوانەی سەت ساڵ پێش ئێستا، خەڵکی ناوچەکە خۆیان ڕۆڵیان هەبێت. ئەم قسەیە لەکاتێکدا دەکرێت کە جیهان دوای چەندین هەوڵ بۆ لابردن و کاڵکردنەوەی سنوورەکان، سەرلەنوێ بیر لە پڕڕەنگکردنەوەی سنوورەکان دەکاتەوە. وەک بارزانیش دەیڵێت، دەبێ ئەم جارە سنوورەکانی کوردستانێکی سەربەخۆ بکێشرێن.
هەرچەندە شەڕی چەند هەزارەی مرۆڤایەتی لەگەڵ یەکدی لەسەر کێشانی سنوورەکان بووە و چیرۆکی نێو پەڕتووکە ئاسمانییەکانیش لە باسی شەڕدا هەمیشە باسی کێشانی سنوورەکان دەکەن، بەڵام زۆر جووڵانەوە هەبوون لە مێژووی ئێمەدا کە هەرچەندە هەوڵیان بۆ کێشانی سنووری نوێ داوە، بەڵام لەنێوەڕۆکدا ئامانجیان کاڵکردنەوەی سنوورەکان بووە. بیر لە ئایینی ئیسلام و فتووحاتەکانی بکەنەوە. یان بیر لە کۆمۆنیزم و بیرۆکەی کۆمارە سۆڤێتییەکان بکەنەوە. یان نازیزمەکەی هیتلەر کە دەیەویست هەموو جیهان بکاتە یەک و خۆی ڕێبەرایەتی جۆرێکی پاک و ڕەسەنی مرۆڤایەتی بکات، کە پاش پاکتاوکردنی جۆرەکانی دیکە لە جیهاندا دەمایەوە. هەروەها درووستکردنی یەکێتیی ئەوروپا و بەدوایدا بیرۆکەی جیهانگەرایی و زاڵکردنی کۆمپانیا مەڵتی ناشناڵەکان کە لەجیاتی گەلان و سەرکردەکانیان بوونەتە بڕیاربەدەستی شەڕ و ئاشتی لە جیهاندا. تەنانەت #داعش#یش بەو مانیفێستەی کە جاڕیدا، داوای لابردنی سنوورەکان و کۆتاییهێنان بە سایکس-بیکۆ و درووستکردنی خەلافەتێکی ئیسلامیی لە سەرتاسەری جیهاندا کرد.
ئەم بیرۆکانە هەموویان هاتن، بەڵام دواجار قەیرانی سووریا و لێشاوی کۆچبەری بەرەو ئەوروپا و بەشێکیش بۆ ئەمریکا وایکرد وڵاتانی ڕۆژاوایی بەخۆیاندا بچنەوە و پرسیارێکی گرنگ لەخۆیان بکەن: جیهانگەرایی و کاڵکردنەوەی سنوورەکان هەر ئەوەیە کە کۆمپانیا مەڵتی ناشناڵە ڕۆژاواییەکان خێر و بێری وڵاتانی جیهانی سێیەم ببەن و دوایی ئەو وڵاتانە بە دەردی قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیانەوە لەنێو خۆیاندا بتلێنەوە؟ ئەوەی کە دوو کۆمپانیای چەکفرۆشتن لە شەڕی نێوخۆیی سووریا و سۆماڵ و ئێراق و شوێنەکانی دیکە قازانج بکەن، بەسە بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکی فەرەنسی یان ئەمریکی گەرەنتیی کاری هەبێت لە کۆمپانیا چەکفرۆشییەکە و پارەیەکی زۆرتر بڕژێتە وڵاتەوە و وڵاتیش هیچ باجێکی بۆ نەدات؟ ئەزموونی پاش هاتنی داعش پیشانیدا کە ئەمە گوزەشت و چیدی سنووری عەقڵی مرۆڤی جیهانی سێیەم لەگەڵ مرۆڤێکی ڕۆژاوایی هێندە زەق نییە کە مرۆڤی جیهانی سێیەم تێنەگات لەودیوی دەریاکانەوە ژیانێکی خۆشتر لەسەر حیسابی ئەو درووستکراوە و ئەویش مافی خۆیەتی لەو خۆشییە بەرخوردار بێت. بۆیەش بە لێشاو ئەو مرۆڤە جیهانی سێیەمییانە سەری خۆیان هەڵدەگرن و ئەوروپا و ئەمریکا تووشی شۆک دەکەن.
ئەنجامەکەی چییە؟ ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی جاران داوای هەڵگرتنی سنوورەکانیان لەنێوان زۆرترین وڵاتی ئەوروپی و نزیک لە ئەوروپا دەکرد، ئێستا سنوورەکانیان تەلبەند دەکەن و نایانەوێ چیدی باجی سیاسەتە هەڵەکانیان لە جیهانی سێیەمدا بدەن. هەر هەمان تێگەیشتنیشە وایکردووە لە دیبەیتی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیدا لە ئەمریکا یەکێک لەو خاڵانەی گەنگەشەی زۆری درووستکردووە، قەدەخەکردنی هاتنی ئاوارەی سووری بێت بۆ ئەمریکا.
ئەنجامی ئەم وەخۆهاتنەوەیەی ڕۆژاوا شتێکی ڕوونە. ئەویش ئەوەیە کە وردەوردە تێگەیشتنێکی نوێ بۆ کێشانەوەی سنوورەکانی جیهان درووست دەبێتەوە و هەر شوێنێک بەپێی بەرژەوەندییەکانی بڕیار دەدات لەو سنوورکێشییە نوێیەدا چەندی بەربکەوێت و ببێتە چی. بۆ نموونە لەژێر کاریگەریی ئەو تێگەیشتنە نوێیەدا لە بەریتانیا بیرۆکەی دەرچوون لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا و گەڕانەوە بۆ سنوورە کۆنەکانی بەریتانیای مەزن زاڵ دەبێت. لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا ئەوەی کورد بەهۆی جەبری مێژوو و جوگرافیاوە لە سەت ساڵی ڕابردوودا لەدەستی دا، ئەم جارە بەهۆی تێگەیشتنە نوێکەوە بۆ سنوورەکان دێتە بەردەستی. وادیارە بارزانیش باش هەستی بەم گۆڕانکارییە کردووە، بۆیە وا زوڵاڵ ئاوازی سەربەخۆیی دەخوێنێت. بەڵام ئەرکە قوورسەکە لەوەوە دەستپێدەکات کە تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی نوێش لەنێوان پارتی و یەکێتیدا سەریگرت، لایەنەکانی دیکەی وەکوو گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووش لەبیرنەکرێن. چونکە وەک چۆن هەموو کەس دەتوانێت خشتێک بخاتە سەر دیواری ئاواتە لە مێژینەکە، ئاواش هەموو کەس دەتوانێت خشتێک لەو دیوارە دەربهێنێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览230
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 14-03-2016
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 14-03-2016 (8 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-05-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on30-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览230
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,432
图片 105,001
书籍 19,489
相关文件 97,482
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!