图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەیان عەلی: کۆمەڵگەی کوردی زۆر بەڕێزەوە پێشوازی لە کاری ئێمەی ئافرەت دەکات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیان عەلی: کۆمەڵگەی کوردی زۆر بەڕێزەوە پێشوازی لە کاری ئێمەی ئافرەت دەکات

بەیان عەلی: کۆمەڵگەی کوردی زۆر بەڕێزەوە پێشوازی لە کاری ئێمەی ئافرەت دەکات
ناونیشانی بابەت: بەیان عەلی: کۆمەڵگەی کوردی زۆر بەڕێزەوە پێشوازی لە کاری ئێمەی ئافرەت دەکات
ئامادەکردنی: #یادگار چاوشین#

ئەکتەری بوارای دراما و شانۆ، خانمە هونەرمەند #بەیان عەلی#، لەدایکبووی شاری سلێمانی، دەرچووی پەیامانگای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆ، لە دیدارێکی لەگەڵ (باسنیوز) دا، باس لە هەگبەی هونەریی خۆی و پشتیووانیی خێزان و هاوسەرەکەی دەکات.
یەکەم دەرکەوتنی بەیان عەلی لەسەر تەختەی شانۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1992) لە ‌شانۆگەریی (حەمەدۆک) ، پاشان ‌لە ‌چەندین کاری درامادا بەشداریی کردووە، دوایین کاری هونەری درامای (کۆشکی هەنار) بوو، کە لەلای بینەر بە ڕۆڵی (بەدری) دەناسرێت و خۆی دەڵێت: ”من لەناو خێزانێکی ڕۆشنبیردا گۆش کراوم و بۆ کاری هونەرییم سەربەستیی تەواوم پێ دراوە“
(باسنیوز) لەنێوان کاری هونەریی تراژیدیا و کۆمیدیادا کامیان خەونی تۆ بووە؟
بەیان عەلی: هەر ڕۆڵێک لە ‌لای بینەر پێشوازیی لێ کرابێت ئەوە لای من بووەتە خەونی گەورە، جا ئەو کارە هونەرییە تراژیدی بووبێت یان کۆمیدیا.
(باسنیوز) سەرەتای دەرکەوتن لەسەر شاشە وەک ئەکتەرێک، تا چەند لەلایەن خانەوادە و کەسوکار پێشوازییت لێ کرا؟
بەیان عەلی: من لەناو خێزانێکی ڕۆشنبیردا گۆش کراوم، سەربەستیی تەواوم پێ دراوە و تەنانەت ‌ئێستاش هاوسەرەکەم زۆر پشتیوانمه.
(باسنیوز) چی هۆکارە بەشێک لە هونەرمەندە ‌بەئەزموونەکانی ڕابردوو گلەیی دەکەن، کە ‌دەڵێن خۆزگە ‌هەرگیز هونەرمەند نەبووینایە؟
بەیان عەلی: ئەوەی من لێی تێ دەگەم گلەیی نییە لەو خولیایەی بۆ هونەرەکەی هەیەتی، بەڵکوو هونەرمەندان بەردەوام گلەیی لە ‌لایەنی پەیوەست بە هونەرمەندان دەکەن، کە نەیانتوانیوە ماندووبوونی چەند ساڵەیان لەبەرچاو بگرن.
(باسنیوز) وەک دەڵێن چیرۆکی درامای (کۆشکی هەنار) فیلمێکی فارسییە بە ژێرنووسی زمانی کوردی، تۆ وەک ئەکتەرێکی بەشداربوو چی دەڵێی؟
بەیان عەلی: دەبێت ئەو پرسیارە ڕووبەڕووی دەرهێنەر بکرێتەوە، لەبەرئەوەی من ئەکتەرم، ئەوەی لەسەر منە بینینی ڕۆڵەکەیە، ئەوانەی ڕەخنە دەگرن، یان لە پشت کۆمیتەرەکەیانەوە کۆمێنت دەنووسن، لە ‌کاتێکدا خۆی بۆ بیست ساڵ دەچێت لە ‌کاری دراما دوور کەوتووەتەوه، ‌پێم باشە ‌ئەوانە بێنەوە ناو گۆڕەپانەکە و شتێکی باشتر لە ئێمەومانان پێشکەش بکەن.
(باسنیوز) تا چەند کۆمپانیا هونەرییەکان هۆکارن بۆ بووژاندنەوەی درامای کوردی؟
بەیان عەلی: بەدڵنیاییەوە کۆمپانیا هونەر‌ییەکان ڕۆڵیان هەیە، لە پێشەوەچوونی کارە هونەرییەکان، بەتایبەتی هونەری دراما، ‌ئێستا ناوەندی هونەری زەنێ توانیویەتی بەردەوام ساڵانە یەک بۆ دوو کاری دراما ‌بەرهەم بهێنێ، جگە لە چەندین بەرهەمی دیکۆمێنتاری، بۆیە بە بۆچوونی من، بوونی کۆمپانیاکان گرنگن، تەنانەت لە ڕووی گرێبەستەکانیشەوە مافی هونەرمەندان دەپارێزێت.
(باسنیوز) درامای (کۆشکی هەنار) لە لای بینەر ڕوون نییه، ‌ لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلی کۆن و لە لایەک تەکنەلۆجیا وەک مۆبایل، دەپرسین خۆت وەک ئەکتەرێکی لەو درامایه، ‌ ڕۆژانە لەلای هەوادارانت تووشی ئەم پرسیارە نەبوویتەوە؟
بەیان عەلی: دیارە کۆشک و جلوبەرگی نوێ و ئۆتۆمبێلی کۆن و تا دەگاتە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، هەمووی پێکەوە دەبینیرێن، چیرۆکەکە ‌وا دەڵێ، ئەم ڕا و بۆچونانە ‌لەسەر ئەو درامایە ‌لاوازن.
(باسنیوز) ئەگەرچی لەدەرەوەی کاری نواندن لەگەڵ هونەرمەندی بەتوانا ئەکتەری نواندن (بەیان بۆمبا) دوو هاوڕێی دوانەن، کەچی لە بەرکەوتەی ڕۆڵەکان دوو ڕکابەری یەکن و هەمیشە دژی یەکن، ئەمە کاریگەریی ناکاتە سەر پەیوەندییەکانتان؟
بەیان عەلی: من و خاتوو بەیان دوو هاوڕێی زۆر لەیەک نزیکین، چ لە ‌دەوام و ‌چ لەدەرەوە، کارە هونەرییەکان، ئەوەی لای بینەر دەبینرێت، وەک ڕۆڵ ئەوەی سیناریۆ و بڕیاری دەرهێنەرەکانن، دەنا هەمیشە ئێمە دوو خوشکی ئازیزی یەکترین.
(باسنیوز) کۆمەڵگەی کوردی تا چەند پێشوازی لە ‌ئێوەی ئافرەتی هونەرمەند کردووە؟
بەیان عەلی: ئەوەی دەبینم کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ڕۆشنبیرمان هەیە، بەتایبەتی بۆ ئێمەی هونەرمەندانی ئافرەت کە زۆر بەڕێزەوە پێشوازیمان لێ دەکەن، هەتا ئێستا لە ‌هیچ شوێنێک تووشی توانج و پلار نەبوومەتەوە.
(باسنیوز) ئایا سەندیکا بۆ ئێوەی هونەرمەندان بووەتە ماڵی دووەم؟
بەیان عەلی: سەندیکای هونەرمەندان وەک پێویست نەبووەتە ماڵی دووەمی هونەرمەندان و ڕۆڵی ئەوتۆیان لە ‌خزمەتی هونەرمەندان نەبینیوە، بەتایبەتی هونەری نواندن.
(باسنیوز) هەر کات دیدارێکی هونەرمەندێکت دەبینی، لەگەڵ یەکەم وشەی دەڵێ هونەرمەند موڵکی گەلە، ‌ دەپرسین هونەرمەند بەڕاستی موڵکی گەلن یان حزب؟
بەیان عەلی: بە بۆچوونی من، پێویست ناکات هونەرمەند موڵکی حزب بێت، یان سەر بە ‌لایەنێکیش بێت، چونکە ئەو هونەرمەندە موڵکی گەلێکه، ‌ هەر کات هونەرمەند پەیوەست بوو بە ‌حزب، قوورسایی لەدەست دەدات.
(باسنیوز) وەرگرتنی ڕۆڵی سەرەکی لەسەر بنەمای توانای هونەرمەندەکەیە، یان ئەمیش بووەتە خزم خزمێنە؟
بەیان عەلی: هەستم نەکردووە پێدانی ڕۆڵ بووبێتە خزم خزمێنه، ‌ من وەک خۆم لەمبارەیەوە کێشەم نییە‌، ڕۆڵم وەک توانای خۆم وەرگرتووە.
(باسنیوز) ئایا پێتان گوتراوە بۆ ئەوەی لە بەشی چوارەمی گەردەلوولدا بەشدار بن؟
بەیان عەلی: بەڵێ پێم گوتراوە، بەڵام ئەوەش دەکەوێتە ئەو ساته، ‌ تا چەند بۆم دەکرێت تیایدا بەشدار بم. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览335
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 31-05-2023
相关文件: 4
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 31-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 31-05-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on31-05-2023
此产品最近更新( شەنە بەکر ):31-05-2023
URL
此产品已被浏览335
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.172 KB 31-05-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!