图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,566
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەشکرکێشی و هێرشەکانی دەوڵەتان بۆ سەر کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەشکرکێشی و هێرشەکانی دەوڵەتان بۆ سەر کوردستان

لەشکرکێشی و هێرشەکانی دەوڵەتان بۆ سەر کوردستان
لەشکرکێشی و هێرشەکانی دەوڵەتان بۆ سەر کوردستان
ئامادەکردن: #سیڤان سەعید#

لەشکرکێشی هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران بۆسەر خاک و خەڵکی کوردستان، تا بۆمبابارانکردنی گوند و شار و چیاکانی کوردستان؛ تا سووتاندنی دارستان و سرووشتی کوردستان، هەرهەمووی یەک پاکێجە و یەک مەرامی لە پشتەوەیە، ئەویش دژایەتیکردن و هەڕەشەی لەناوبردنی کۆمەڵگە و تاکی هزر ئازادە کە ئەمڕۆ خۆشبەختانە کورد و تەڤگەرەکەی ئاڵاهەڵگری ئەو ڕەوتە ئازادییخوازەن.
گەلێک ئازادیی بوێت، دەبێ نرخی ئەو ئازادییە بدات. ئەمە قسەی شەهید دوکتور قاسملووە. قسەکە مانایەکی قووڵی هەیە. تێگەیشتنەکەیشی ئاسانە. بەڵام سەر ڕێگاخستنی شۆڕشێک کە بتوانێ نرخی ئازادی بدات و لە ئەنجامدا ئازادی فەراهەمبکات؛ زۆر سەخت و نەکردەنییە. هەوڵدەدەم شیکردنەوەیەک بۆ ئەو وتەیەی سەرەوە بکەم. گەلێک ئازادی بوێت دەبێت چۆن گەلێک بێت؟ ئایا گەلی کورد ئازادیی دەوێت؟ بەرلەوە ئایا دەکرێ بە کورد بڵێن گەل؟ گەلێک کە گەیشتبێتە ئاستی خواستنی ئازادی و هەوڵدان بۆی؟ تەماشاکردنی ئەم سەد ساڵە ماڵوێرانکەرەی ناوچەکە زۆر فێرکەر و ڕۆشنکەرەوەدەبێ. ڕەنگە وەڵامی سەرپێیی بۆ پرسیاری ئەوەی ئایا کورد گەلێکە کە شایانی ئازادییە؟ یاخود گەیشتۆتە ئاستێک کە ئازادی بخوازێ؛ نەخێربێ. لە دوای گەڕان و خوێندنەوەی بوویەرەکانی ئەم سەد ساڵە و تێڕامان لە هەل و کۆسپەکانی بەردەم بزاوتی ئازادییخوازی کوردانیش؛ دیسان وەڵامەکە دەبێتەوە بە نەخێر. بەڵام نەخێرێکی ڕەها نییە.
ئەم وەڵامی نەخێرە نەک تەنیا بۆکورد، بەڵکوو بۆ گەلانی ناوچەکەیش هەر ڕاستە. ئەو ئازادییەی کەپێویستە لە هزر ڕامانی مرۆڤدا درووستببێ و هانیبدا بۆ ئازادبوونی کۆمەڵگە؛ شتێکی زۆر نادر و ئەستەمە. مەخابن بووەتە ئەو تەیری عەنقایەی کە (بە قەولی قانیع) نەبینراوە لەڕووی دەورانی دەوران. نە ئەو گەلانەی کە لە ناوچەکەدا بێدەوڵەتن ( وەک کورد) و نە ئەوانەش کە لەسەر ناوی ئەوان چەندین دەوڵەت و دەوڵەتۆچکە درووستکراون، هیچیان بە مانای ئازادیی هزر و ڕامان و دواتر ئازادی ژیانی کۆمەلایەتیی و کۆمەڵگەکانیان؛ ئازاد نین. ئەوەی هەیە تەنیا ڕواڵەتێکە و پەراوێزێکی ئازادییە لە چوارچێوەیەکی تەسک و تاراددەیەکی زۆر بێمانادا. بۆ نموونە؛ لەلوبنان خەڵک دەتوانن لە هەڵبژاردنی ئایین و مەزهەب و شێوازی ژیان و جلوبەرگی خۆیاندا ئازاد بن. بەڵام لە گۆڕینی سیستەم و بڕینی دەستی زوڵم و ڕێگرتن لە تاڵانکردنی سەروەتی نیشتمانەکەیاندا خاوەنی یەک حەرف نین. لە تورکیا و ئێران، مەودای ئازادییەکان بە فەرسەخ لەوەی لوبنانیش کەمترە. لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکاندا ( بە میسر و تونسیشەوە) بوار و مەودای ئازادیییەکان هەزار و یەک بەربەست و کێشەی لە بەردەمدایە.
کەواتە کێشەکە چییە؟ ئایا خەڵک ئازادییان ناوێت؟ یان بە فۆرمێکی درۆینەی ئازادیی خۆیان خەڵەتاندووە یان خەڵەتێنراون؟ یانیش هەر لە ئەساسەوە ئازادی وجوودی نییە.و شتێکی نامومکین و بەدەستنەهاتووە؟
ئەگەر ئازادیی شتێکی ناوەکیی و مەعنەویی بێ و پەیوەندی بە هزر و قەناعەتی تاکە مرۆڤێکەوە هەبێ و بەتەنیا لە جوغزی تاکدا لێی بڕوانرێت؛ ئەوە دەکرێ بڵێین کە مرۆڤایەتی تەنیا چەند کەسێکی ئازاد ئەندێش و ئازاد هرزی بەخۆوە دییوە. بەڵام کێشەکەی ئێمە لەسەر ئازادیی کۆمەڵگەیە، لەسەر مەودای فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ خەڵک. ئیدی لەم ساتەوە قسەکردن لەسەر ئازادیی تاک و گرووپێک لەسەر حسابی ئازادی هەموو خەڵک دەبێتە کێشە نەک چارەسەر. ئەوەی دەوڵەتەکان و هێزە پاوانخوازەکان لە ناوچەکەدا بەرهەمیانهێناوە، ئازادییەکی سنووردارە بۆ نوخبە و گرووپێکی دەسەڵاتدار، نەک ئازادی بۆ خەڵک. لە دنیای ئەمڕۆدازۆر جار قسە لە دوو جۆر ماف دەکرێت. یەکەم، مافی یاسایی کە بەرهەمی دەوڵەت و یاسا درووستکراوەکانی ئەم سەردەمەیە. دووەمیش مافی ئەخلاقی کە بەرهەمی هزر و سرووشتی چاکەی مرۆڤ و کۆمەڵگەیە. دەوڵەت و یاساکان مافی یەکەم فەراهمەدەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵگری ئەو توخمانەن کە یاساکان دەیانگرێتەوە. کەچی مافی دووەم پایماڵ دەکەن بەبێ گوێدانە ئەخلاق و ڕاستینەی سرووشت و هزری کۆمەڵگەکان. بۆ نموونە؛ هەموو دەوڵەت و یاساکانی دونیا لە نیگەرانییەکانی دەوڵەتی تورکیا تێدەگەن و بەهەق و مافی تورکیای دەزانن کە بەرگری لە سنوور و سەروەری وڵاتەکەی بکات، بەڵام هیچ دەوڵەت و یاسایەک مافی ئەخلاقیی خەڵکی سیڤیل و بێ گوناهی کورد نابینێت و نەک لە نیگەرانیی و ترسی گەلی کورد تێناگەن، بەڵکوو نیگەرانیش نین لە کوشتنی کوردەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە. ئەوە مافی یاسایی دەوڵەتی تورکیایە بەبێ گوێدانە مافی ئەخلاقیی و مرۆڤیی کەسانی دیکە. لێرەدا ئەو دەوڵەت و یاسایانەی کە کە ئەم واقیعەیان خولقاندووە؛ خەڵکانی ناو دەوڵەتێکیان ئیقناعکردووە کە ئەمە بژاردە ڕاستەکەیە و ئەنجامی ئازادبوون و دەستکەوتنی مافەکانی ئێوەیە کە دنیا بەو جۆرە بەڕێوە دەچێ. لەم سۆنگەیەوە، چەندە گەلە بێدەوڵەتەکانی ناوچەکە (وەک کورد) بە نائازاد و دیل دەزانم، بەهەمان ڕاددە ئەو گەلانەیش نائازاد و کۆیلەی دەسەڵات و دەوڵەتەکانیان دەبینم کە لەسەر ناوی ئەوان نوخبەیەکی پاوانخواز؛ دەسەڵاتی خولقاندنی ئەو کارەساتە نامرۆیی و نا ئەخلاقییانەیان هەیە.
شەڕکردن لەگەڵ ئەو واقیعە و هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنی مافە ئەخلاقیی و مرۆییەکان، ئەرکی کەسانی ئەندێشە و هزر ئازادە. کارە مەزنەکە بریتییە لە سەروەری بەخشینەوە بە مافی ئەخلاقیی کۆمەڵگە. هەوڵدانە بۆ جڵەوکردنی یاساکان و دەوڵەتەکان بۆ ڕادەستبوون بە ماف و ئەندێشەی ئازادی کۆمەڵگە و نووسینەوەی یاساکان لەسەر بنەمای مافی ئەخلاقی. ئەم کارە بە کەسانێک دەکرێ کە هەم سیاسی بن هەم ئەخلاقی. کۆمەڵگەیەک دەتوانێ ئازاد بێ کە لەسەر بنەمای سیاسەت و ئەخلاق بنیاتنرابێ. بووبێتە کۆمەڵگەی سیاسی و ئەخلاقی. بەڵام لە دنیای ئەمڕۆدا دەبینین کە دەوڵەتەکان و هێزە پاوانخوازەکان لەهەوڵی سیتماتیکی بەردەوامدان بۆ دابراندنی کۆمەڵگە لە سیاسەت و لە ئەخلاق. ئەوە گەلی کورد و گەلی تورک نین کە یەکتر قردەکەن. ئەوە دەوڵەتی تورکە کە گەلی کورد قڕ دەکات و گەلی تورکیش گەمژە و هێڕ دەکا و دەیکاتە دوژمنی گەلی کورد. هەرچەندە لەم نێوەندەدا هەموو ئەوانەی کە هێڕ و گەمژە دەکرێن بەتەنیا تورکەکان نین. دەوڵەتی تورک کوردەکانیشی لە هەمان پڕۆسەدا ڕەتاندووە. هەموو ئەوانەیش کە قڕدەکرێن بەتەنیا کوردەکان نین. بەڵکوو هەرکەسێک لەهەوڵی ئازادبوون و شەڕکردندابێ بۆ سەندنەوەی ڕوومەت و ناسنامەی مرۆیی و نەتەوەیی خۆی؛ بەر زەبری دەوڵەتی دڕندانەی تورک کەوتووە و دەکەوێ لە ناوچەکەدا، لە سەد ساڵی ڕابردوودا. بە قەولی دوکتۆر قاسملو، هەرکەس بیەوێت ئازاد بێ، دەبێ ئامادە بێ بۆ هێرش و هەڕەشەی قڕکردن. هەرکەس لە هەوڵی بە سیاسیی و بە ئەخلاقییکردنەوەی کۆمەڵگەدابووبێ، بەر زەبری دەوڵەتەکان کەوتووە و دەکەوێ.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاک و گەلی کوردستان، ڕاستە و ڕاست هێرشە بۆ سەر کەسانی هزر و ئەندێشە ئازاد کە لەهەوڵی فەراهەمکردنەوەی کۆمەڵگەیەکی سیاسیی و ئەخلاقییدان کە تیایدا خەڵک بەرەو ئازادی هەنگاو بنێ. خەڵکانێکی زۆر پێیان وایە ئەم هێرشانە بۆ سەر گەلی کوردە نەک تەنیا بۆ سەر بزاوتی ئازادییخوازی گەلی کوردستان کە ئەمڕۆ #پەکەکە# نوێنەرایەتی دەکات. پێیان وایە دەوڵەتی تورک و ئێران دژی هەموو گەلی کوردن نەک تەنیا تەڤگەرە ئازادییخوازەکەی. خەڵکانێکی دیکەیش پێیان وایە ئەم هێرشانە تەنیا لە دژی گرووپێکن بەناوی پەکەکەوە نەک دژی کورد و خەڵکانی سیڤیل و ئاسایی. لە ڕاستیدا هەردوو بۆچوونەکە لەوەدا کوورت دەهێنن کە ماهیەت و خولقەتی هێز و دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانیان نەناسییوە. بەڵێ ڕاستە ئەمڕۆ پەکەکە و کوردانی هزر و ئەندێشە ئازاد ئاڵا هەڵگری ئاڵای پڕۆسەی بە سیاسیی و ئەخلاقییکردنەوەی کۆمەڵگەن. ڕەوت و پارتە وابەستەکانی ناو کوردانیش، بەتایبەت #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ئێراق، ئاڵا هەڵگری وابەستەیی و دوورخستنەوەی کۆمەڵگەن لە سیاسەت و لە ئەخلاق. ئەمە بووەتە ڕاستییەک و وردەوردە ڕۆشندەبێتەوە بۆ کوردان. بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکان تەنیا بۆ سەر پەکەکە و تەنیا بۆسەر گەلی کوردیش نییە.لە باشووری کوردستان. بەڵکوو هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو کەس و گرووپ و کۆمەڵگەیەکە کە بیەوێ بیر لە ئازادیی بکاتەوەو بەتەمای هەوڵدانبێ بۆ گێرانەوەی بەها سیاسیی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگەکەی. ئەوەی دیارە و بەرچاوە کە دەوڵەتەکان دژایەتی کوردان دەکەن، لەراستیدا ئەوە هەواڵە خۆش و گرنگەکەیە. مانای وایە کوردان ئاڵاهەڵگری ئازادیی و هزری ئازادن بۆ کۆمەڵگەکان. لەشکرکێشی هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران بۆسەر خاک و خەڵکی کوردستان، تا بۆمبابارانکردنی گوند و شار و چیاکانی کوردستان؛ تا سووتاندنی دارستان و سرووشتی کوردستان، هەرهەمووی یەک پاکێجە و یەک مەرامی لە پشتەوەیە، ئەویش دژایەتیکردن و هەڕەشەی لەناوبردنی کۆمەڵگە و تاکی هزر ئازادە کە ئەمڕۆ خۆشبەختانە کورد و تەڤگەرەکەی ئاڵاهەڵگری ئەو ڕەوتە ئازادییخوازەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览333
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 02-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on02-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):02-06-2023
URL
此产品已被浏览333
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,566
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!