图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,467
图片 105,889
书籍 19,720
相关文件 98,835
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پاکسی ئێرانۆ-سعودی و بیناکردنەوەی رۆژهەڵات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاکسی ئێرانۆ-سعودی و بیناکردنەوەی رۆژهەڵات

پاکسی ئێرانۆ-سعودی و بیناکردنەوەی رۆژهەڵات
ناونیشان: پاکسی ئێرانۆ-سعودی و بیناکردنەوەی رۆژهەڵات
نووسەر:#عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون:#17-04-2023#
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، سایکسی بەریتانی و پیکۆی فەرەنسی بەردی بناخەی بیناکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیدان دانا. ڕاستە دواتر گۆڕانکاری گەورە بەسەر نەخشەکەدا دێت، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە هەموو ڕووداوەکانی دواتر لەسەر ئەم نەخشەیە بینادەکرێن.
سەدەیەک دواتر، بەتایبەتی پاش هێرشەکانی #11-09-2001# ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویستیان سەرلەنوێ ڕۆژهەڵاتەکەی سایکس و پیکۆ لە چاپێکی نوێی ئەمریکیدا بخەنە بازاڕەوە، بەڵام 20 ساڵ دواتر، هەموو داتاکان دەمانبەنەوە سەر شکستێکی گەورەی ئەمریکی.
ڕێککەوتنی نێوان عەرەبی سعودیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەکین، لە 10ی مارسی ئەمساڵدا، بە بۆچوونی من، دەبێت وەک ڕووداوێکی مەزن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، چونکە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنە، لە چەندین ئاستدا، هیچی کەمتر نابێت لە ڕێککەوتنی سایکسی بەریتانی و پیکۆی فەرەنسی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جارێ خودی ڕێککەوتنەکە خۆی لە خۆیدا گۆڕانکارییەکی یەکجار گەورەیە کە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێت، چونکە تەنیا پێنج ساڵ پێشتر، محەمەد بن سەلمان کە بە
(MBS) ناسراوە، لە چاوپێکەوتنێکی ورد و دورودرێژدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی (The Atlantic) ، ڕێبەری گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هیتلەر بەراورد کرد، تەنانەت گوتی لە هیتلەر خراپتەرە!
لە هەمان چاوپێکەوتندا باس لەوە دەکات جەنگێکی گەورە لەنێوان ڕیاز و تاران، لە چەندین مەیداندا بەڕێوەیە: لە مالیزیا، لە سوودان لە ئێراق، لە یەمەن، لە لوبنان. (MBS) تیشک دەخاتە سەر کۆی ئەو میکانیزمانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خامنەیی بەکاریدەهێنت و خۆی وادەخاتە سەر شانۆکان کە لەبری تەواوی هەموو وڵاتانی ڕۆژاوا جەنگی کۆماری ئیسلامی دەکات، درووست وەک سەدام حسێنی هەشتاکان!
پێنج ساڵ دواتر، پراگماتیزم و بەرژەوەندییە ساردەکانی عەرەبی سعودیە، وادەکەن (MBS) نەک هەر نەکەوێتە هەمان ئەو داوەی کە لە هەشتاکاندا سەدام حسێنی تێکەوت، بەڵکوو سەرلەبەری مێزەکە بەسەر ڕۆژاوا بە گشتی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەتایبەتی قڵپبکاتەوە و لەبری جەنگ لەگەڵ تاران، مێژووییترین ڕێککەوتنی ستراتیژی و هەمەلایەنەی لەگەڵدا واژۆبکات.
ئەوەی کە بەهایەکی یەکجار گەورەتر بەم ڕێککەوتنە دەبەخشێت، ئامادەیی ئەندازیاریی مەزنی وەک شی جین پینگ، سەرۆککۆماری چینە، کە لە ئێستا و ئێرەدا وەک گەورەترین هەڕەشە لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن وێنەی بۆ دەکێشرێت. ئەو ڕۆژهەڵاتەی کە شی جین پینگ و محەمەد بن سەلمان خەونی پێوەدەبینن، بێسنوور جیاوازە لەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا خولقاندوویەتی.
خەونی ئەم دوو ئەکتەرە نوێیە، کە تەماهیەکی زۆر لەگەڵ خەونی ئایەتوڵڵاکانی کۆماری ئیسلامیشدا دەکات، بریتییە لە ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی سەقامگیر و ئارام کە هەلومەرجی گەشەی ئابووری بەرقەرار بکات، بەبێ ئەوەی بەهیچ جۆرێک هیچ بەهایەک بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ دابنرێت. بەبێ ئاساییش و سەقامگیریەکی دوورمەودا، شی جین پنگ پێیوایە هیچ گەرەنتییەک نییە بتوانێت ساڵانە 81 ملیۆن تۆن لە نەوتی خاوی سعودیە بە 43 ملیار دۆلار بکڕێت! ئەمە ڕێک بۆ محەمەد بن سەلمان و ئایەتوڵڵا خامنەییش ڕاستە و هەر سیانیان لەسەر یەک هێڵن
لەم وەرزە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چیتر وەک ساڵانی ڕابردوو عەرەبی سعودیە ملیۆنان دۆلار وەک یارمەتیی بەسەر وڵاتان و ڕێکخراو و ئەکتەرە جیاوازەکاندا دابەش ناکات، بەئومێدی ئەوەی بیانکاتە کارتی فشار. تەنانەت چیتر چاوەڕوانی ئەوەش نییە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەڕەشە دەرەکییەکان بیپارێزن. لێرە بەدواوە، سیاسەت بە جۆرێکی دیکە دەکرێت و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فۆرمێکی تەواو جیاواز وەردەگرن و لەم فۆرمە تازەیەدا، ئەوەی گرنگە بۆ عەرەبی سعودیە، پەڕینەوەیە لە وێناکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک مەیدانی جەنگ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک کێڵگەی وەبەرهێنان.
لێرەوە، دەبێت نەک هەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی بکاتەوە، بەڵکوو پێکەوەش کۆتایی بە جەنگی یەمەن بێنن و سەقامگیریی و ئاساییشی بۆ بگێڕنەوە، ئیتر ئەو 400 هەزار کەسەی کوژران، دوعای خێریان بۆ دەکەن و ئەو 18 ملیۆنەش کە لەژێر هەڕەشەی مرددان لە برسا، گرفتی ئەو حکومەتە دەبن کە پرۆئێرانییەکان و پرۆسعودییەکان، بە هاوکاریی تاران و ڕیاز وەکوو ناوەندگیر درووستی دەکەن، وەک ئەوەی ئەوان بەشدار نەبووبن لە کۆی ئەو تراژیدیایەی کە یەمەنی کردووە بە جەنگەڵستان! ئیتر بەرژەوەندی ساردی دەوڵەت وایە...
هەروەها دەبێت پێکەوە کۆتایی بە جەنگی سووریاش بێنن و نەک هەر بەشار ئەسەد بهێننەوە نێو لووتکەکانی کۆمکاری عەرەبی، بەڵکوو هەموو ڕێگاکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئاساییش و سەقامگیریی بۆ سووریا بگێڕنەوە و دوا فیکەی کۆتایی یارییەکە لێبدەن. ئیتر ئەو 800 هەزار قوربانی و ئەو حەوت ملیۆن ئاوارە سووریە دەبنە گرفتێکی لاوەکی کە دەکرێت هاوکاری بەشار بکەن بۆ ئیدارەدانی.
لەم سایکس-پیکۆ نوێیەدا، سعودیە و ئێران پێکەوە چارەسەری دۆخی لوبنان و ئێراقیش دەکەن و لەژێر هەژموونی پاکسی ئێرانۆ-سعودیدا، شانسی هێوربوونەوەیەکی فراوان لەئارادایە. بەمشێوەیە گریمانەی بێدەنگییەکی چەندایەتی و چۆنایەتی میلیشیاکان بە درۆن و مووشەکەکانیشیانەوە لەئارادایە.
جێبەجێکردنی پاکسی ئێرانۆ-سعودی، دەرگایەکی گەورە بۆ کۆماری ئیسلامیش دەکاتەوە تا لەو پەراوێزانە بێتە دەرەوە کە چەندین ساڵە تێیاندا قەتیس ماوە. هەروەها ئەو وێنەیەش بدڕێنێت کە بزووتنەوەی ناڕەزایی لە ساڵی ڕابردوودا بۆی درووستکرد. هەروەک چۆن شانسی ئەوەشی دەداتێ فشارەکانی ڕۆژاوای لەسەر کەمببێتەوە و زیاتر وەک ئەکتەری سەقامگیری و ئاساییش خۆی بخاتە سەر شانۆکان، نەک وەک تێکدەر و نەفرەتلێکراو. کۆماری ئیسلامی تەواو وشیارە بەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ سعودیە، واتە ڕێککەوتن لەگەڵ میسر، ئوردن، وڵاتانی کەندا و چەندین وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لێرەوە چەند عەرەبی سعودیە و چەند چین پێویستیان بەم ڕێککەوتنە هەیە، هێندەش کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی پێیەتی.
بەکوورتی؛ ئێمەی ڕۆژهەڵاتی، ئیتر سەر بە هەر دەوڵەت و نەتەوە و گرووپێک بین، لە ساتەوەختێکی یەکجار گرنگدا دەژین کە تیایدا پارادیگمەکان دەگۆڕێن و لەڕێگای پاکسی ئێرانۆ-سعودیەوە، چیتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی 20 ساڵی داهاتوو، هەمان ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەی 20 ساڵی ڕابردوو نابێت. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: دەوڵەت و کۆمەڵگە و نەتەوە و گرووپە جیاوازەکان، چۆن و چەند و تاکوێ لەم گۆڕانکارییە مەزنە تێدەگەن و دەتوانن خۆیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجامەکانی، ئامادەبکەن؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览388
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-04-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 17-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 03-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on03-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览388
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,467
图片 105,889
书籍 19,720
相关文件 98,835
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!