图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,174
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی

مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی
ناونیشانی بابەت: مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی
ئامادەکردن: #فرسەت سەید شکور#

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان، کە لەلایەن (میقداد میدحەد بەدرخان) لە قاھیرە لە ساڵی 1898. دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی، بووە هەوێنی لەدایکبوونی سەدان ڕۆژنامە و کەناڵی ڕاگەیاندن لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەشێوەیەک ھاوکات گەلی کوردی لە بوارەکانی کلتوری، سیاسی، زمان، ئابووریی و زانستەوە هۆشیارکردەوە” یەکەم ڕۆژنامەی کوردی کاتێک لە قاھیرەی پایتەختی میسری یاخیبوو لە دەوڵەتی عووسمانی، دەردەچێت، بێگومان بێ گرفت و سەرکووت و ئارێشە نابێت، دەسەڵاتی عووسمانییەکان بیانووی بەردەوامی پێدەگرن سەربای فشارەکان تا #19-04-1909# بەردەوامی دەبێت. (کردلی ایقاێ وتحێیل ێنایعە تشویق هانی، ایچون شدمیلک) واتە (کوردان ڕاپەڕین بەرپابکەن و هونەر و زانست فێر بن) دروشمی ڕۆژنامەی کوردستان بوو.
ھەرێمی کوردستان و ئەزموونی ڕۆژنامەوانی مالکوم ئێکس لەبارەی ڕۆژنامەوانییەوە دەڵێت: “ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بەهێزترین قەوارەن لەسەر زەوی و توانایەکی بێسنووریان هەیە لە نیشاندانی کاری خراپ وەک باش و کاری باش وەک خراپ، ئەمەش بەو دەسەڵاتەی، کە یاریی بە بیر و هۆشی جەماوەر دەکات”. ڕۆژنامەوانی بە گشتی لە سەرانسەری دونیا ڕۆڵی باڵا لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە بە باشی و خراپییەکانەوە دەبینێت. لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریی بەسەر، بە داڕشتنی سیاسەت و شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئیدارەداندا دەبینێت، ھەر خۆی بەکارھێنانی ڕۆژنامە و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن وەک دەسەڵاتێکی کارا و کاریگەر دەمانگەیەنێتە ئەوەی باوەڕەی کە چۆن فیکر و ھزری کۆمەڵگە چ ئاڕاستەیەک وەردەگرێت.
وەکوو مومارەسەی پڕۆسەی دیموکراسی و ئەوەی بە دیاریکراوی پێی دەگوترێت ڕۆژنامەوانی ئازاد، لە تەواوی دونیادا خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، بۆچوونی زۆرینەیان بە ئاڕاستەی ئازادبوونی میدیایە بە ھەموو شێوەیەک، بەڵام بەشێکی دیکە لە ئایدیاکان، ئازادکردنی ڕەهای میدیا ڕەت دەکەنەوە، پێیان وایە دەبێت (سانسۆر) ێک بۆ ھەندێک ھەواڵی نادرووست ھەبێت، کە بە ھەواڵە چەواشەکار و بێبنەماکان وێنا دەکرێن. ئازادیی ڕەھا بۆ ڕۆژنامەوانی درووستە؟
چۆنییەتیی ئیدارەدانی (ئازادی) بۆ خۆی ڕا و بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، چ جای ئەوەی بە ڕۆژنامەگەرییەوە بلکێت! لەڕاستیدا ئەمە جیا لەوەی سەکۆیەکی گرنگە بۆ دەستڕاگەیشتن بە دونیای نوێ و پێشکەوتنە جیھانییەکان لە ھەموو سێکتەرەکان، بەڵام بەھەمان شێوە لایەنی نەرێنیشی ھەیە، 
ھەرێمی کوردستان، 32 ساڵە بە ھەندێک ئازادیی سیاسی و ئیداری و ئابووریی خۆی گەیشتووە، ئەزموونێکی باشی لەگەڵ چۆنییەتیی ئیدارەدانی ھۆیەکانی ڕاگەیاندا نییە، بەشێوەیەک، لەم قەوارە 6 ملیۆن کەسیەدا، دەیان گۆڤار و میدیا و ڕۆژنامەی جۆربەجۆر ھەن، کە زۆرینەیان لەلایەن حزبەکانەوە ئاڕاستە دەکرێن، ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە، لە ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتووی دیموکراسیی ئەوروپاش ئەوە ھەر ھەیە، بەڵام بەدرووستی ھۆیەکانی میدیا دەبێت لە خزمەتی بیری تاک بە تاکی نیشتماندا بێت و سەربەخۆیی لەدەست نەدات.
بەڵام بەدرووستی دەتوانین بگەینە ئەو بڕوایەی، کە دۆخی ڕۆژنامەوانی بە ھەموو شێوە و فۆرمەکانییەوە، لە ھەرێمی کوردستان لەژێر پرسیاردایە، و پێویستی بە پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی ورد ھەیە. ھۆیەکانی ڕاگەیاندن پێویستی بە ئیتیک ھەیە، ئیتیکێک، کە ھاوسەنگ و یەکگرەوە بێت لەگەڵ بنەما درووستەکانی ڕۆژنامەوانی، نەک سەرپێچیی بەھا کۆمەڵایەتییەکان بقۆزێتەوە و بە ئارەزووی دڵی خۆی ھەواڵ بھۆنێتەوە.
ئیتیک لە ڕۆژنامەوانیدا 
ڕاستە ئیتیک لە ڕاگەیاندن وابەستەیە لەگەڵ کولتوور و نەریت، بەڵام بەسوودوەرگرتن لە میدیا پێشکەوتووەکانی دونیا، بێ شک کاریگەریی گەورەی گۆڕانکاریی بەخۆیەوە دەبینێت. دواجار ھەرێمی کوردستان پێویستی بە بەگەڕخستنی میدیا و ڕۆژنامەوانی ھەیە، بەشێوەیەک، خۆی لەو قاڵبە ھەڕەمەکییە لە کارکردنە دابماڵێت و لە چوارچێوەی کارکردنیدا ڕەچاوی بنەما ئیتیکییەکان بکات. هەرچەندە ئێمە ئێستا خاوەنی میدیای نیشتمانیی نین، بەڵام دەتوانرێت ھەر لە چوارچێوەی کاری ڕۆژنامەوانیدا و لە چوارچێوەی ئاشتەوایی و یەکگرتوویی و دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی ڕک و دووبەرەکی و هەواڵی گواستنەوەی هەژموونی تاڵ و بێ ئیرادەیی بەخشینەوە کار بۆ وتاری نیشتمانیی بکرێت. لەدوای پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بەجیهانیبوون، ڕۆڵی ڕۆژنامەوانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا بەهێزتر بوو، ئەمەش وای کرد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر بێت و توانایەکی بێ سنووری لە باوەڕپێهێنانی جەماوەردا هەبێت.
کۆبەند 
بۆیە دەتوانین بڵێین، دەسەڵاتی چوارەم بەرهەمی سیستەمی دیموکراتییەتە، کە ئەرکی سەرەکییان چاودێریکردنی دەسەڵاتە و نوێنەرایەتیی هاووڵاتی دەکات، هەروەک بەکارهێنانی سیستەمی دیموکراتی بۆ بەرژەوەندیی چەند کەسانێک بەکار دێت، بێگومان دەزگا ڕاگەیاندنەکانیش بۆ هەمان مەبەست بۆ بەرژەوەندی و چەواشەکاریی دژ بەیەک بەکار دێن. لە کۆتاییدا، گرنگە ڕۆژنامە بەشێوەیەکی گشتی ڕۆڵێکی بەرپرسیارانە بگێڕێت، بەتایبەت لەو دۆخە سەختانەی دێنە ڕێ، وەک ھەر ھەڕەشەیەک، یان مەترسییەک لەسەر خاک و نەتەوە، گرنگە میدیا ڕۆڵی نیشتمانییانەی خۆی ببینێت. ناکرێ میدیا، وەک ھەواڵنێری نەیار و دوژمن مامەڵە بکات، ئاخر ئەم مۆدێلە لە ڕاگەیاندن، کە ڕۆژنامەکەی دەخاتە خزمەتی سوپای داگیرکەر، لە تەواوی دونیادا نییە. بەکوورتی، ڕۆژنامەوانی دەبێت ڕۆڵی کارا لە ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە ھەموو ئەو کێشە و گرفتانە ببینێت، کە ڕووبەڕووی نیشتمان دەبنەوە و خستنەڕووی چارەسەرییەکان بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کە ئێستا لە تەواوی سێکتەرەکان بەرۆکی وڵاتیان گرتووە، بەمە دەتوانین بگەین بە پێشکەوتنە جیھانییەکان و لەم ژاوەژاوە ناتەندرووست و ناعەقڵانییەی ئێستا دوور بکەوینەوە. (بەگەڕخستنی ڕۆژنامەوانی و ھۆیەکانی ڕاگەیاندن بەشێوەی عەقڵانی و لۆژیک، ھاوکاتە لەگەڵ بەرھەمھێنانی نەوەیەکی ھوشیار و بەئاگا لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان) شایەنی باسە؛ دەستپێکی دەرکەوتنی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو میدیا کوردییەکان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قبووڵ کراوە و بە شانازییەوە یادی دەکرێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览342
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 媒体
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-06-2023
本文已被审查并发布( هومام تاهیر )on04-06-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):04-06-2023
URL
此产品已被浏览342
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,174
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!