图书馆 图书馆
搜索
  

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options


高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  535,052
图片
  114,293
书籍
  20,750
相关文件
  110,479
Video
  1,898
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,867
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,520
عربي - Arabic 
33,422
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,742
فارسی - Farsi 
11,797
English - English 
7,899
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
551
PDF 
32,702
MP4 
3,090
IMG 
210,934
∑   总计 
247,277
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
ئازار و کوشتنی ژنان؛ لە دروشمی بریقەدارەوە تاکوو مۆتەکە
小组: 妇女的问题 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئازار و کوشتنی ژنان؛ لە دروشمی بریقەدارەوە تاکوو مۆتەکە

ئازار و کوشتنی ژنان؛ لە دروشمی بریقەدارەوە تاکوو مۆتەکە
ناونیشانی بابەت: ئازار و کوشتنی ژنان؛ لە درووشمی بریقەدارەوە تاکوو مۆتەکە
ئامادەکردن: #سپێدە ساڵحی#

“فەلسەفەی پشت ئەم ڕۆژه”‌
بنەڕەتی 8ی مارس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1857ی زایینی، کە کۆمەڵێک لە ژنانی کرێکاری کارگەی چنین لە شاری “نیۆیۆرکی ئەمریکا“ بەهۆی سەختی زۆری ئیش و کار و ڕێژەی کەمی مووچەیان، دەستییان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی خۆیان پیشاندا. دوای 50 ساڵ ژنانی ئەم کارگەیە لە 8ی مارسی ساڵی 1908دا بە مەبەستی یادکردنەوەی مانگرتنەکەیان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بارودۆخی ئیش و کار و کەمبوونی مووچەیان، دیسانەوە دەستیان دایەوە مانگرتن، بەڵام بەرپرسانی کارگەکە لە بەر ئەوەی کرێکارانی دیکەی کارگە پەیوەست نەبن بەم ناڕەزایەتی و مانگرتنەوە، ژنانی ناڕازی و مانگرتوو دەەست بە سەردەکەن و دوای ئەوە بە شێوەیەکی گوماناوی کارگەکە گڕی تێبەردەبێت و ئاگر دەگرێت. لە ژمارەی 129 کەس تەنیا چەند کەس بەزیندوویی دەمێننەوە و ژنانی کرێکاری دیکە لەنێو ئاگرەکەدا دەسووتێن و قوربانی دەبن، لە ساڵی 1909دا دوو هەزار ژنی خۆپیشاندەر بە درووشمی “مافی دەنگدان بۆ ژنان“ داواکاری دیاریکردنی ڕۆژێک لە ساڵدا بە ناوی “ڕۆژی ژنان“ بوون. لە ساڵی 1910دا، لە دووەمین کۆنفرانسی “ژنانی سۆسیالیست“ بە سەرپەرشتی خاتوو “کلارا زاتکین“ داواکاری دیاریکردنی ڕۆژی ژنان بوون. لەم کۆنفرانسەدا 100 ژنی چالاک لە 17 وڵات بەشداربوون و هەر لەم کۆنفرانسەدا خاتوو “کلارا زاتکین“ داواکاری دابەزاندنی کاتێکانی کار بۆ 8 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و، هەروەها پشوودان لە کاتی منداڵبوونی ژنان خستە ڕوو، هەروەها لە لە 19ی مارسی ساڵی 1911دا، لە هەندێک لەو وڵاتە ئەورووپییانەی وەک؛ نەمسا، دانیمارک، ئاڵمان، سویسرا، ژنان و پیاوان لە هەمبەر یاسای هەڵاواردن و کەمیی مووچە و هەروەها مافی دەنگدان بۆ ژنان، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. هەروەها لە ساڵەکانی 1915ژنانی 12 وڵات لە هۆڵەندا دژ بە شەڕی یەکەمی جیهانی ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. لە 1917دا ژنانی کرێکاری ڕووس لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان کرد و هەروەها مانگرتنی گشتیی “نان و ئاشتی“یان ڕاگەیاند. دەوڵەتی یەکێتی سۆڤییەت پاش 4 ڕۆژ مافی دەنگدانی ژنانی بە فەرمی ناسی. لە ساڵی 1977دا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، 8ی مارسی وەک ڕۆژی جیهانی ژن پەسەند کرد، لەو کاتەوە تاکوو ئێستا بە شێوازی جۆرواجۆر ڕێز لەم ڕۆژە دەگیرێت.
بنەڕەتی سیاسی ئەم ڕۆژە، مانگرتنەکان، بزووتنەوەکان، ناڕەزایەتییەکان هەمووی بۆ ئاگاداری، وشیارکردنەوە و هۆشداریدان بە نیسبەت نا-یەکسانییە بەردەوامەکان بوو. ئەم ڕۆژە لە سەرەتادا وەک ڕووداوێکی سیاسی سۆسیالیستی، لەنێو حیزبە سۆسیالیستییەکان، و لە ئەمریکا، ئەڵمانیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات دەستی پێ کرد. ئەم ڕۆژە؛ لە هەندێک لە شوێنەکاندا ڕەنگ و بۆی خۆی لە دەستداوە و بووە بە بۆنەیەک بۆ پیاوان تا خۆشەویستی خۆیان بەرانبەر بە ژنان دەرببرن. باسەکە ئەمە نییە کە پیاوان لەم ڕۆژەدا بە لقێک گوڵ یان دیارییەک ڕێز لە ژنان نەگرن، باسەکە ئەمەیە کە پەیامی 8ی مارس هیچکات لە پانتای کاروباری تاکەکەسیدا ناگونجێت و بەرتەسک ناکرێتەوە و هەر لە کاتی دەستپێکردنەوەیەوە تاکوو ئێستا ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بووە و، هەروەها لە زۆربەی وڵاتان کە بۆ لەناوبردنی هەڵاواردنی جێندەری تێناکۆشن و بە تەنیا هەوڵیان ئەوەیە کە ژن دایک بێت و ملکەچ و مافی مرۆڤبوونی لەبەر چاوانەگرن. ژنانی دونیا دەزانن تا ئەو ڕۆژەی کە تەواوی مافی ئینسانییان لە کۆمەڵگەدا بە فەرمی نەناسرێت و هەڵاواردنە جێندەرییەکان هەبێت و یەکسانی ژن و پیاو نەبێت، خەباتیان دەبێت هەر بەردەوام بێت.
=KTML_Bold=“مانا و دەرکەوتنی ئەم ڕۆژە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان و کۆمەڵگەی کوردی”=KTML_End=
لە زۆربەی وڵاتەکان بە لقێک گوڵی “میموزا“ کە هێمایەکە بۆ “ڕۆژی ژن“ ڕێز لە ژنان دەگیرێت، بەڵام پرسیار ئەمەیە؛ ئەی لە ڕۆژانی دیکەدا چی؟ ڕۆژانێک کە گوڵی “میموزا“ دەبێت بە داسێک بە دەستی باوکێک و سەری کچەکەی ئەبڕێت. نموونەیەکی زۆر سادە کچێکی تەمەن چواردە ساڵ بە ناوی “ڕۆمینا ئەشرەفییه“‌ لە گوندی “سفید سەنگانی“ سەربە پارێزگای “گێلان“ی وڵاتی “ئێران“ کە لە ساڵی 2020 بە بیانووی شەرەفەوە بە داسی نەرێت و کۆنەپەرستی کوژرا، یان نموونەی نێزیکی دیکە کچێکی 22 ساڵە بەناوی “سۆنیا“ کە خاوەنی منداڵیش بوو لە شاری #سەردەشت#-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەقۆی برا و مامی کوژرا و بەناو شەرەف و ئابڕویان هێنایەوە میحرابی پیرۆزی بنەماڵە! ئەمە لە حاڵێک دایە تا ئێستە هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم کوشتنانە لەسەر شەرەف یان هەر هۆکارێکی دیکە نادیار و نەزانراو ماوەتەوە و سیستەمی دادوەریی “کۆماری ئیسلام”یش بەهۆی ئەوەی خۆی لەسەر بنەمایەکی ئایینی و نەرێتی دامەزراوە بەدواداچوونێکی ورد و ڕاشکاوانە و ڕوون بۆ ئەمجۆرە کەیسانە ناکات و، لە دواجاردا هەر وەکوو پەڵەیەکی سووری درەوشاوە و زامێکی ساڕێژنەبوو لە یادەوەریی ژنان و، هەندێک لە پیاوان و، ڕێژەیەکی کەم لە کۆمەڵگە دەمێنێتەوە! ئەم پڕۆسە و ڕەوتەی قوربانیکردن و قوربانیبوون و بێچارەنووسی خوێنی کچان و، ژنان تا ئێستەش بەردەوامە و، ڕۆتین و، هەڵوێست نواندن و درووشمدانەکانی ڕۆژی “هەشتی مارس” لەلایەن ژنان و پیاوانی مەجازیی و ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جگە لە خەستترکردنەوەی برین و لەماناخستنی ئازار و هۆکاری کێشە و کارەساتەکان هیچ دەسکەوتێکی نابێت، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە زام و برینی ژنان هەستێکی گشتیی هاوبەشە لەنێوانیاندا و جیاوازیی نابێت بکرێت لە کوشتن و، قوربانیکردنی ژنان و کچان، جا لە “ڕۆژهەڵات لە سەردەشت” بێت یان لە باشوور لە #سلێمانی# و #گەرمیان# و #هەولێر# بێت یان لە “کابولی ئەفغانستان“ یان لە گیلانی ئێران، بۆچی نابێت جیاوازیی بکەین؟ چونکە کو‌لتووری هەموو ئەم وڵاتانە سەرەڕای جیاوازییەکانیان بە نیسبەت ژن و پرسی ژن لە سەرچاوەیەکی نەرێتی و ئایینی پێڕەوی دەکات، ئەگەرچی بە دڵنیاییەوە لە هەر کام لەم کۆمەڵگەیانە فۆرم و، ڕێژەی خۆی هەیە، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و، باشوور سەرەڕای هەموو پێشکەوتنەکان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و، سیاسی و، کو‌لتوورییەکان، بەڵام هێشتا (ژنان و کچان) قوربانی دەبن، ئەگەرچی لە ساڵانی ڕابردووش “حکومەتی هەرێمی کوردستان” هەلێکی زۆری بۆ چالاکی و دەرکەوتن ژنان ڕەخساند تاکوو ئازار و خەم و مەینەتییەکانیان بگێڕنەوە و لێی دەرباز بن، بەڵام لەم ڕووەشەوە سەرەڕای دەسکەو‌تەکان دیاردەی “بەکاڵاکردنی” ژن و “بووکە ‌شووشەکران“ی ژنان سەریهەڵدا و، ژنان کەوتنە ناو سیستەمێکی نادرووست و، نەزۆکی کایەی میدیایی و ئەقڵی ئامێریانی کەلوپەلە مۆدێڕنەکانەوە.
وەک دەبینین؛ ژنان لە هەر دوو لاوە دەکەونە ناو تۆڕێکی قوربانیکردن و، کوشتن و، چەوساندنەوەوە، بۆیە دەربازبوون لەم دۆخە دۆزەخییە تەنیا لە ڕێگەی وشیاریی و، بەهەڵوێستی و بەپرینسیپی ژناندا دێتە کایەوە. وشیارییەک کە سەرەتا دەبێت جێگەی برینەکان بە درووستی بناسێت و، ئەو کات هەوڵ بۆ تیمارکردن و چارەسەرییان بدات، بوونی “ژن” بە بووکەشووشەی ئەم میدیا و ئەو کۆمپانیا و ئەو لایەنەکە ئاڕاستەی وشیاریی و ڕزگاری ژنان لە نایەکسانی و هەڵاواردن دیاری ناکات بەڵکوو فۆرم و جەوهەری کێشەکە دەسڕێتەوە و ژنان خۆیان دەکەونە ناو سیستەمێک کە بە خۆشحاڵی و سەما و پێکەنینەوە پێشوازی لەو چەوساندنەوە و، قوربانیبوون و، هەڵاوردنە دەکەن. دەرکەوتنی ژنان ئەگەر وشیاری و دیسیپلین و تێپەڕین لە جەستەسازیی و مەکیاجکردنی لەگەڵ نەبێت ئەوا داننان و هاوکارێکردنی هەمان نەرێتی کارەساتسازە لەناو بینا و کەشێکی مۆدێڕندا. واته؛ ‌ ئەم دۆخە دیسان بە بیرخەری ڕووداونێکە کە لە جیهانی نەرێتیدا ڕوویان داوە و هێشتا برینەکانی تیمار نەکراوە. واته؛ ‌ تەورێک بە دەستی باوکێک کە دەبێتە دادوەر بۆ تاوانی کچەکەی و بە نەرێتی پیاوسالارانە و بە دادگایەکی سەحرایی و لە ڕێگەی تەوەرەوە ئەنجن ئەنجنی دەکات و سزای نەرێتی پیرۆزبە شێوەیەکی پیرۆزمەندانە بەسەر کچەکەیدا جێبەجێ دەکات. وەکوو “ڕەیحانە عامری“ 22ساڵە لە شاری “کرمان“ لەنێو ژوورەکەیدا بە دەستی باوکی بە تەور کوژرا. بەڵام ئەمانە دوایەمین کوشتن لەسەر شەرەف نین و ئەم توندووتیژییانە لەسەر بنەمای “شەرەف“ تەنیا یەکێکن لەو توندوتیژییانەی کە دەرهەق بە ژنان دەکرێن. ئەم جۆرە توندوتیژییانە کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرانبەر بە ژن ڕوودەدات دەبێتە هەزاران توندوتیژی دیکە بەرانبەر ژنان و، دەبێتە هۆی سەدان کێشەی دەروونی و زام و برین کە کۆڵەکەی خێزان و کۆمەڵگە لە خشتە دەبات، زامی بێ سەرپەرشتی ئەو ژنانەی کە لەنێو کۆمەڵگەدا مەجبوور دەبن کۆڵ بدەنە ژێر کاری سەخت و بە مووچە و مافدەستێکی کەم، تەنیا لە بەرئەوەی لە وڵاتێکدا ناژین کە دەوڵەتەکەی مووچەیەکی مانگانەیان بۆ تەرخان کا، بووە بە گرێ و ئازارێکی قوورس. لێرەدا پرسیار ئەوەیە بیرخستنەوە و قسەکردن لەسەر 8ی مارس کام زام ساڕێژ دەکات؟ ئەم ڕۆژە چی پێیە بۆ ژنانی بێ سەرپەرشت و کرێکاری وڵاتم؟
یان ئەو کاتەی کە ژنانی وڵاتەکەم بۆ ئەوەی لەلایەن پیاوانەوە ڕەت نەکرێنەوە، بۆ ئەوەی بگەن بە نان و نەوایەک لە تەنشتیاندا، بۆ ئەوەی سەرنجیان بەرەو لای خۆیان ڕاکێشن، ڕۆح و جەستەی خۆیان لە ڕێگەی ئامێرە مۆدێڕنەکانەوە هەڕاج دەکەن و دەبن بە سەدان وێنەی جۆرواجۆر لەناو کۆمەڵگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. دیسان دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتای ئەم ڕۆژە و پرسیارەکە بە شێوەی دیکە دەپرسین؛ لێرە بە کام لقە گوڵی “میموزا“ گوڵی ژاکاوی کەسایەتی دەروونیان دەبووژێتەوە؟ لە ژیانی ئەمڕۆدا ئەم بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە خەریکە دەبێتە بابەتێکی تاکەکەسی و، بەرتەسک بۆ ئینکار و، قەبووڵنەکردنی جەوهەر و، ڕاستەقینەی ئەم ڕۆژە. لە زۆربەی بەرهەمە ئەدەبییەکاندا، نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لە فۆرمی چیرۆک و ڕۆمان و… هتد، پەرژاونەتە سەر ئەم ئازار و ژانە ئاڵۆز و پەنگخواردووانە. یەکێک لەو نووسەرانە کە لە زۆربەی چیرۆکەکانییدا باسی ژنانی کرێکار و جێگە و پێگەی لەنێو کۆمەڵگەی نەرێتی و پیاوسالارانە دەکات و، بارودۆخیان لەنێو کۆمەڵگەدا دەنەخشێنێت “#سەڵاحەدین دەمیرتاش#“ە. نووسەر لە کۆمەڵە چیرۆکی “سەحەر“دا، ژن لەنێو کۆمەڵگەیەکی نەرێتی و پیاوسالارانەدا دەخاتە بەرچاو کە پێکهاتێکی نەرێتی-کولتووری کوردی بەسەریدا زاڵە. جیهانی چیرۆک باسی سەردەمێک دەکات کە کۆمەڵگەی تورکی بە چڕی بەر شەپۆلی مۆدێڕنیزم کەوتووە و بەو پێیەش باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. مۆدێڕنیزمێک کە زیاتر ئامێرە مۆدێڕنەکانی تێدایە و بنەما ئەخلاقییەکانیشی بە بێ هیچ بەدیل و جێگرەوەیەک لەق و لۆق کردووە. پیاوان بەئاسانی دەچن بۆ دیسکۆکان و سەردانی لەشفرۆشییەکان دەکەن، پیاو و ژن لەنێو کارگەکاندا پێکەوە کار دەکەن ئامێرەکان گواستنەوە و هاتوچۆ گەشەیکردووە و…هتد. لەم چیرۆکەدا بەجوانی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان نەرێت و مۆدێڕنیتە لە قەوارەی دژایەتی نێوان بیر و کردەوەی باوک و برایەک بەرانبەر بە بارودۆخێک کە بۆ کچی بنەماڵەکەیان ڕووی داوە دەنەخشێت. باوکێک کە بە پێی نەرێت و لە ڕێگەی بیرۆکەی “شەرەفی پاک و پۆڵایین“ دەبێتە دادیار و دەسەڵاتداری گیانی کچەکە و گیان دەستێنێت و ڕووی سامناک و کوشندەی جێبەجێکردنی سزا!کەش ئەمەیە کە جێبەجێ کردنی دەخاتە ئەستۆی کوڕە بچووکەکەی و بەم شێوەیە توندوتیژی لە باوکەوە بۆ کوڕ درێژ دەبێتەوە.
“سێ پیاو ئێوارەیەک لەنێو دارستانێک خەیاڵەکانی سەحەریان دزی. سێ پیاو لە نیوەشەودا لە پەرێزێکی چۆڵ گیانی سەحەریان سەند.“ دەمیرتاش لە چیرۆکەکانی تریدا باسی ژنانی کرێکار دەکات کە لە گەڕەکە هەژارەکانی تورکییە بۆ بەردەوامی ژیانیان کار دەکەن و ئەرکی ئابووری بنەماڵەیان لەسەر شانە. ئەو ژنانە ی کە بۆ پاراستنی ژیانی بنەماڵەیی و ئازادی، کار و خەبات دەکەن و لە چیرۆکی “پیاوەکەی ناخمان“ ڕۆحی بەرپرسایەتی و هەوڵی ژن بۆ پاراستنی ژیانی بنەماڵەیی بەرانبەر بە پیاو دەخاتە ڕوو و بە قەڵەمی، ناخی زەقی پیاوسالارانە دەکۆژێت و بە چۆلەکە نێرینەکە دەڵێت؛ بەڕاستی پێویستە ئەو پیاوەی نێو خۆت بکوژیت.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1-ڤیکی پیدیا
2-سەحەر، دەمیرتاش، سەڵاحەدین، وەرگێڕان لە تورکییەوه؛ ‌ فەرهاد #چۆمان#ی، چاپی یەکەم. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览652
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
挂钩项目: 3
No specified T3 54: No specified T4 1057
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-06-2023
此产品最近更新( کشمیر کەریم ):07-01-2025
URL
此产品已被浏览652
QR Code
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
玛莎·阿米尼之死
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  535,052
图片
  114,293
书籍
  20,750
相关文件
  110,479
Video
  1,898
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,867
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,520
عربي - Arabic 
33,422
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,742
فارسی - Farsi 
11,797
English - English 
7,899
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
551
PDF 
32,702
MP4 
3,090
IMG 
210,934
∑   总计 
247,277
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!