图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,742
图片 105,216
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پۆست کۆڵۆنیالیزم و فیلمی 14 تەموز وەک نموونە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆست کۆڵۆنیالیزم و فیلمی 14 تەموز وەک نموونە

پۆست کۆڵۆنیالیزم و فیلمی 14 تەموز وەک نموونە
پۆست کۆڵۆنیالیزم و فیلمی 14 تەموز وەک نموونە
ڕەوا محەمەد
#20-05-2023#
تیۆری پۆست کۆڵۆنیالیزم لە بارودۆخێک دەکۆڵێتەوە کە لە ھەناوی داگیرکارییەوە سەری ھەڵداوە، بە واتایێکی تر ئەو بارودۆخ و ھەل و مەرجەی لە ئەنجامی پڕۆسەی داگیرکارییەوە و کارلێکی نێوان داگیرکەر و داگیرکراو و ئاڵوگۆڕی کلتوور و بە گژداچوونەوەی گواتاری داگیرکەر و …ھتد درووست دەبێت، پێی دەگوترێت پۆست کۆڵۆنیالیزم، واتە تیۆری پۆست کۆڵۆنیالیزم لەو بارودۆخ و حاڵەتانە دەکۆڵێتەوە.
بێگومان پۆست کۆڵۆنیالیزم وەکوو ھەر تیورێکی تر چوارچێوە و سنووری خۆی ھەیە، بەو پێیەی ئەوا بابەتانەی کە پێشتر باسمان کرد، کە پۆست کۆڵۆنیالیزم لە پڕۆسەی داگیرکاری و ئاڵوگۆڕی کولتووری دێتەکایەوە، پۆست کۆڵۆنیالیزم باس لەو بارودۆخە دەکات کە دوای داگیرکاری درووست دەبێت، کە داگیرکەر چۆن بەردەوامی بە داگیرکردنەکەی دەدات، چۆن بیری تاکەکانی داگیرکراو داگیردەکات، چۆن بیریان کۆنتڕۆڵ دەکات و وتاری خۆی لە مێشکیاندا ئەچەسپێنێ.
لە سەرەتادا ئەم ئەدەبیاتە ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمانی پێگوتراوە، کە وەکوو دیاردەیەکی نوێ لە ئەدەبیاتی جیهاندا لە ساڵی (1960) دا سەری هەڵداوە، ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە نەتەوە داگیرکراوەکان دەستیان کردووە بە نووسینی ئەدەبیاتی خۆیان و زۆر بەشی بە زمانی ئینگلیزی بووە ئەو بەرهەمانەش کە لەلایەن خەڵکی نەتەوە داگیرکراوەکانەوە نووسراونەتەوە، لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە ڕووی بەهاو گرنگییەوە کەمتر نەبووە، بۆیە ناونراوە ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمان ، واتا لە سەردەمی دوای جەنگ زاراوەی (ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمان) جێگەی (ئەدەبیاتی ئینگلیزی ) و ( ئەدەبیاتی ئەمریکایی) گرتەوە. ئەوان دەیانویست بە پێشنیاز کردنی زاراوەی (ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمان ) پێکهاتەی فرە کولتوری و فرە نەتەوەیی ئەو ئەدەبیاتانەی ئەمڕۆ بە زمانی ئینگلیزی دەنووسرێن پێشان بدەن، دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ (ئەدەبیاتی وڵاتە هاوبەرژەوەندی خوازەکان) ئەم ناونانەش ناولێنانێکی سیاسیە، بۆ ئەدەبیاتی ئەو وڵاتانە بەکار دەهات کە کەوتبوونە چوارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیای پێشوو، لە کۆتاییدا ئەم زاراوەیەش گۆڕاو بوو بە (ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزم) وە بە باوەڕی هەندێک لە بیرمەندان پۆست کۆڵۆنیالیزم هەمان ئەدەبیاتی وڵاتە هاوبەرژەوەندی خوازەکانە تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە پۆست کۆڵۆنیالیزم زاراوەیەکی نوێیە.
لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم و دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی زۆربەی ئە وڵاتانەی داگیرکراوی وڵاتی بەریتانیا بوون ، دژی داگیرکارییەکە جەنگان و سەربەخۆییان بەدەست هێنا، لەو کاتەدا ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزم لە پێکهاتەی ئەو وڵاتە داگیرکراوانەی لە داگیرکاری بەریتانیا ڕزگارییان ببوو هاتەکایەوە، چونکە ئەوان بەدوای جۆرێک لە سڕینەوەی داگیرکاری لە کولتوور و مێژووی ئەدەبیات و لە هەمووی گرنگتر ناسنامەی خۆیان کەوتبوون، کەواتە دەتوانین بڵێین ڕەگ و ڕیشەی ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزم بۆ شکستهێنانی ئایدۆلۆژیای ڕۆژ ئاوا لە جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی لە دوای جەنگەکە خەڵکەکە بە تایبەتی گەنجەکان و خەڵکی کەمینە لەو هەلومەرج و بارودۆخەی کە تێیدا دەژیان ماندوببوون خوازیاری چاکسازی و گۆڕنکاری بنەڕەتی بوون، ئەوان داواکارییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ئەدەبدا دەخستە ڕوو، لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی حکومەتە داگیرکەرەکان هەڵوەشانەوە و لەوکاتەدا بوو کە تیۆری پۆست کۆڵۆنیالیزم لە بواری لێکۆڵینەوە کولتووری و ئەدەبییەکاندا جێگایەکی تایبەتی بۆ خۆی تەرخان کرد.
هەر ئەدەبیاتێک بابەتی تایبەت بەخۆی هەیە، بابەتی سەرەکی ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزمیش خەریکبوونە بە دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی پڕۆسەی داگیرکاری، بە واتایەکی دیکە ئەو ئەدەبیاتە لە بابەتی سەرەکی خۆیدا هەوڵدەدات ئەو دەرهاویشتە و ئاسەوارانە تاوتوێ و ڕەتبکاتەوە کە جیهانی دابەشی سەر ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا کردووە و هەروەها بووەتە هۆی درووست بوونی دوانە لێکدژەکانی وەک پەراوێز و سەنتەر یان ئەوروپاسەنتەری و سەنتەرییەتی ئەوروپا بە ڕەسمی دەناسێنێت، چونکە نووسەرانی ئەم ئەدەبیاتە لەو باوەڕەدان کە ئەم دابەشکارییە بێ واتا و بێ بنەما و نادادپەروەرانەیە و شێوەیەکی ترە لە داگیرکاری، لە ئەنجامدا گرژی دەخاتە نێوان ڕۆژ هەڵات و ڕۆژاواوە، ئەم نووسەرانە لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە داوای مافی خۆیان دەکەن و لە هەمان کاتدا ڕەگەزپەرستی لە وڵاتە داگیرکەرەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، کە یەکێکە لە پرسە هەرەگرنگەکان لە بواری ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزمدا، بە جۆرێک کە ئەم ( ئەدەبیاتە خاوەن دیدێکی ڕەخنەگرانەیە بۆ ئەو دەقانەی کە ڕەگەزپەرستانە و بۆ ئاڕاستە کردنی داگیرکاری نووسراونەتەوە ) و هەوڵی سڕینەوەی دەدات.
ئەگەر وڵاتە داگیرکەرەکان بە درێژایی مێژووی داگیرکارییان لە هەوڵی بەرهەمهێنانی وتارێک دابوبن سەبارەت بە داگیرکراو، ئەوا ئامانجی سەرەکی ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزم هەوڵدانە بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی بەرهەمهێنانی ئەم وتارە و ڕەتکردنەوەی، بە واتایەکی دیکە، ئەدەبیاتی پۆست کۆڵۆنیالیزم لێکۆڵینەوەی دید و بۆچوونەکانی ڕۆژاوایە، کە چۆن سەیری ئەو میللەتانە دەکات و چۆن بەردەوامی بەو سەیرکردنە دەدات و بە جیهانی دەکات، تاکوو درێژە بە داگیرکارییەکەی خۆی بدات، لە سیستەمی نوێی جیهاندا میللەتە ڕزگاربووەکان لە داگیرکاری تا ئێستاش بە جۆرێک لە جۆرەکان داگیر کراون، چونکە (ناسنامە، ماف، ماڵ و داراییان) کراوەتە ئامانج ، تا ئێستاش بیر و پەیڤی ڕۆژاوا باو و باڵا دەستە، بۆ ئەم مەبەستەش نووسەرانی پۆست کۆڵۆنیالیزم لەو باوەڕەدان کە دەکرێت بەرهەمە کلاسیکیەکان جارێکی دیکە تاوتوێ بکرێنەوە و پەراوێز خراوەکان بکرێنەوە سەنتەر و جارێکی دیکە پێگەی خۆیان لە مێژووی جیهاندا بەدەست بهێننەوە، بەرهەڵستی ئەو شارستانییەتە ببنەوە کە ڕۆژاواییەکان پێناسەیان کردووە، ئەو نووسەرانە باوەڕییان وایە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەبێت سەرەتا ڕۆژهەڵاتییەکان باوەڕ بە خۆیان بکەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت و پشت بە کەلتووری ڕەسەنی خۆیان ببەستن و واز لە لاسایکردنەوەی کولتووری ڕۆژاوا بهێنن، ئامانجێکی تری ئەم ئەدەبیاتە بریتییە لەوەی کە نووسەرانی ئەم ئەدەبیاتە ناسنامەی کولتووری کۆمەڵگە داگیرکراوەکان دەکەنە چەقی نووسینەکانیان و جەخت لە زیندووکردنەوە و پەرەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی دەکەنەوە، ئەمەش واتا ئەو نووسەرانە کار لەسەر زیندووکردنەوەی کولتوری ڕەسەنی وڵاتەکەی خۆیان دەکەنەوە.
لە درێژە و زیاتر ڕوونکردنەوەی پۆست کۆڵۆنیالیزم فیلمێکم وەکوو نموونە وەرگرتووە، لە تێیدا ڕەھەندی پۆست کۆڵۆنیالیزم دەردەکەوێ، فیلمی (14ی تەموز) کە دەرھێنەرەکەی (ھاشم ئایدەمیر) ە، کاتی فیلمەکە (2:26) ە، لە ساڵی (2017) بەرھەم ھاتووە نمرە (ڕەتینگ) ی (4.4) وەرگرتووە، زمانی فیلمەکە لە تورکی و کوردی پێکھاتووە.
چیڕۆکی ئەم فیلمە لە ڕووداو و بەسەرھاتێکی ڕاستەقینە وەرگێڕاوە، فیلمەکە باس لە زیندانی ئامەد دەکات لە ساڵی 1980 بە دواوە، کە چەند چالاکخواز و شۆڕشگێر دەستگیر کراون لەلایەن سوپای تورکیاوە، ئەم چیڕۆکە باس لە کۆمەڵە کەسانێک دەکات کە تا دوا ساتی گیان بەخشینیان ئاشقی ژیانکردن بوون.
ئەم فیلمە بیری کۆڵۆنیالیزمی تورکیا بەرانبەر بە کورد دەخاتەڕوو، بیری ئەم فیلمە بۆ ئەو سەردەمانە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتی عوسمانی کوردستانی داگیرکردووە، پاشان دەسەڵاتەکەی نەماوە و دەیەوێت بەو شێوەیە بەردەوامی بە داگیرکارییەکەی بدات، ئەم فیلمە باس لە کوردانی باکوور دەکات، لە چۆن تووشی ستەم و نەھێشتنی شوناسی بوونەتەوە لەلایەن تورکیاوە.
ئەگەر سەرنج لە ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە بدەین بۆ دەستنیشانکردنی خاڵەکانی پۆست کۆڵۆنیالیزم، لە زۆربەی ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە بە نھێنی زمانی کوردی بەکاردەھێنرێت، چونکە بەکارھێنانی زمانی کوردی قەدەغەیە، بێگومان کەلتوور بە گرینگترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوەی نەتەوە و شوناس دادەنرێت، زمانیش بەشێکە لە کەلتوور، زمانی کوردی لەلایەن تورکیا بە ناشارستانی دواکەوتویی و بێ نرخ دانراوە و قەدەغەی کردووە، بۆ نموونە لەو دیمەنەی کە کەسوکاری زیندانیان سەردانی زیندانیەکان دەکەن، دایکی زیندانیێک بە کوردی قسەدەکات، لەو کاتەدا سەربازێکی تورک ھاواری بەسەردا دەکات و دەڵێت قسەکردن بە کوردی قەدەغەیە و بە پرچ لە دوای خۆی ڕایدەکێشێتە دەرەوە، قەدەغەکردنی زمانیش لەپێناو بنەبڕکردنی زمانی کوردی بووە و بۆ ئەوەی نەوەکانی داھاتوو فێری زمانەکە نەبن و بنەبڕ بێت.
زیندانەکەدا ئەشکەنجەی نامرۆڤانەی زیندانیەکان دەدرا، ئەشکەنجەکان لێدانی نامرۆڤانە و سووکایەتی کردن بە کەسایەتی و شوناس بوو، بە لێدان و ئەشکنجەدان کوردەکان ناچاردەکران کە بڵێن تورکم و سرودی تورکی بڵێن.
ژن و خزمەکانی چالاکخوازانیشیان ئەشکەنجە دەدا و لێیان دەدان و دەستدرێژیان دەکردنە سەر و شکۆی ئافرەتەکانیان دەشکاند، بۆ نموونە پرچیان دەبڕین و پیساییان دەکردە ناو خواردنەکانیانەوە.
یەکێکی تر لە کارە کۆڵۆنیالیزمەکانی تورکیا ئەوەبوو کە زیندانیەکان لە کاتی دادگایی کردنیاندا مۆڵەتی بەرگریکردن لە خۆیان پێنەدەدرا و نەیاندەھێشت قسە لەگەڵ پارێزەردا بکەن، مۆڵەتی سکاڵاکردنیان لە زیندان و سەرۆکی زیندانەکە نەدەدا و دەیان وت ئێرە دادگایە و پەیوەندی بە زیندانەوە نییە، لە کاتێکدا لە جاڕنامەی مافی مرۆڤدا ھاتووە کە ھەموو تاوانبارێک مافی بەریگری کردن لە خۆی و ئەشکەنجە نەدانی نامرۆڤانەی ھەیە، جگە لەوەش ھەندێک زیندانیان تووشی دانپێنانی زۆرەملێ کرد، کارێک کە نەیانکردووە بە زەبری ئەشکەنجەدان ناچاریان دەکردن کە بیکەنە ئەستۆی خۆیان و لە دادگا لە دژی شۆڕشگێڕان قسەیان پێبکەن.
سەربازانی تورک فێڵ و تەڵەی جۆراوجۆریان بەکاردەھێنا بۆ ئەوەی بیری ئازادی لەلای کوردەکان درووست نەبێ و بیرە کۆڵۆنیالیزمەکەی خۆیان بەردەوامی ھەبێ، بۆ نموونە کاتێک زیندانیەکان بڕیاری مانگرتنیان دا، بە فێڵ و تەڵەکە ئەیانویست مانگرتنەکە پوچەڵ کەنەوە، چونکە ئەگەر کەسێک بە مانگرتنەکە گیانی سپاردبا، ئەوە پاڵەوان درووست دەبوو، (مەزڵوم دۆغان) کە کەسایەتێکی ناو فیلمەکە بوو، خۆ سووتاندنی ئەو لە شەوی نەورۆزدا لە زیندانەکەدا ئێستاش لە دڵی کوردانی باکوور سیمبولی ئازادی و کوردایەتییە، سەربازانی تورکیا ڕێگریان لەو بوونە پاڵەوانە دەکرد بە فێڵ و تەڵەکە.
تورکەکان بەوردی بە دوای تاوانی کوردەکاندا نەدەچوون، لە زیندانی ئامەددا تایبەتبوو بە ئەو کەسانەی لە دژی دەوڵەتی تورکی دەوەستانەوە و ئەیانویست شۆڕش بکەن بوون، بەڵام ئەوان بە ھەنجەت بوون بەرانبەر بە کوردەکان و تەنیا زانیبایە کە کەسێک کوردە بیانونیان بۆ گرتنی دەدۆزیەوە، بۆ نموونە لە فیلمەکەدا پیاوێکی بەساڵاچوویان دەستگیرکردووە بە بیانووی ئەوەی پەکەکەکان بە ناو زەویەکەی ئەودا ڕۆیشتوون، کە پیاوەکە بە ھۆی ئەشکنجەی زۆرەوە تووشی نەخۆشی دەروونی بوو و سەرەنجام گیانی دا.
سەربازانی تورکیا سیاسەتی (پەرتکە—زاڵبە) یان لە دژی زیندانیەکان بەکاردەھێنا، ئەم سیاسەتە وادەکات کە نەتەویێک تووشی داڕمانی کەلتوور و زمانی بێت، وڵاتانی داگیرکەر بەکاریدەھێنن لەپێناو درێژەدان بە داگیرکاریەکەیان، یەکێک لە میکانیزمەکانی ئەو سیاسەتە دانانی سیخورە لە ناو تاکەکانی داگیرکراوەکان، بۆ ئەوەی ئاگاداری پەیوەندی نێوان تاکەکان بن و دووبەرەکی و لێکترازان لە ناویان درووست بکەن، سەربازە تورکەکان سیخوڕیان لە ناو زیندانیەکان دادەنا و بۆ ئەوەی ئاگاداریان بن و ڕێگری بکەن لە پەیوەندی نێوانیان، بۆ نموونە لەنێوان قاوشی ژنان و پیاوان سیخوڕیان دادەنا و ڕێگریان دەکرد لە پەیوەندی نێوانیان و ھەواڵی درۆیان پێڕادەگەیاندن بۆ ئەوەی لێکترازان درووست ببێت لەنێوانیاندا.
لەم فیلمەدا ھەوڵدراوە ڕووە ناشرین و قێزەونەکەی داگیرکاری و نەژاد پەرستی بخرێتەڕوو و باس لە سیاستە کۆڵۆنیالیزمەکەی تورکیا کراوە بەرانبەر بە کوردان و خەبات و تێکۆشانی کوردانیشی خستۆتەڕوو.
شایەنی باسە من لەو وتارەمدا ویستوومە بابەتیانە پۆست کۆڵۆنیالیزم ڕوون بکەمەوە و پڕاکتیزەی بکەم لەسەر فیلمی (14ی تەمووز) بێگومان پۆست کۆڵۆنیالیزم بابەتێکی فراوانە و ناکرێت بە وتارێک تەواوی بابەتەکە باسی لێوە بکرێ، بەڵام من ھەوڵمداوە بابەتە گرینگ و دیارەکانی کۆڵۆنیالیزم باس بکەم و لە فیلمێکدا پڕاکتیزەی بکەم، لە فیلمەکەشدا تەنیا سەرنجم لەسەر ئەو ڕووداوانە داناوە کە پۆست کۆڵۆنیالیزم تێیاندا دەرکەوتووە و بابەتەکەم پاراستووە لە بابەتی دەرەوەی پۆست کۆڵۆنیالیزم.
ئەم بابەتە لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا چاوەڕێ نیعمەت ئامادەکراوە\ زانکۆی سۆران
سەرچاوەکان:
1- ڕەنگدانەوەی پۆست کۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانەکانی فەرھاد پیرباڵدا، کوردستان عەبدالوھاب نادر، نامەی دکتۆرا، 2022.
2- پەیوەندی نێوان شوناس و خەباتی نەتەوەیی لە باکووری کوردستان: فیلمی زەر وەک نموونە، ئاریان سەلیم خدر، توێژینەوەی بەکالۆریۆس، 2021.
3- کوردستان کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی، ئیسماعیل بێشکچی، وەرگێڕان: حەمە ڕەشید، سلێمانی، 2002.
4- فیلمی (14ی تەمووز) ، دەرھێنەر: ھاشم ئایدەمیر، 2017.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览352
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | dengekan.info
相关文件: 5
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
城市: Amed
文件类型: 原文
普罗旺斯: 土耳其
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( کاکۆ پیران 05-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on05-06-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):31-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览352
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.2193 KB 05-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
照片文件 1.0.1121 KB 05-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,742
图片 105,216
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!