دۆست لەسەر ئەڕوانێ، دوژمن لە پێ.
دۆست تەماشای سەر و دوژمن تەماشای پێئەکا.
سەیرکردنی پێ لەلایەن دوژمنەوە واتە: بەردەوام دوژمنەکان ئاگاداری جووڵە و هەڵسوکەوتەکان دەبن، بۆیە دەبێت مرۆڤ هەموو جووڵەکانی لەژێر چاودێری وردی خۆیدا بێت، نەبا لەلایەن دوژمنەوە زەفەری پێببرێت، هەروەها دۆست و ئازیزانیش کە لە ڕووخسار دەڕوانن، دڵخۆش دەبن. پەندەکە واتە: دۆست دەموچاوت بەخۆشی ببینێت پێی خۆشە بەڵام دوژمن بەرگ و پێڵاوت بە خراپی ببینێت پێی خۆشە.[1]