مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فراکسیۆنی یەکیتی کرد، بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی لە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
بەرێزان لە فراکسیۆنی یەکێتیی، نوێنەرانی ڕاستەقینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین.
هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و #گەرمیان# و ڕاپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا. [1]
دەستتان خۆش و سەرکەوتووبن.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=