图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,206
图片 105,172
书籍 19,471
相关文件 97,346
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەو رۆژەی دوژمن لە هەموو شتێکی کورد تۆقیبوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو رۆژەی دوژمن لە هەموو شتێکی کورد تۆقیبوو

ئەو رۆژەی دوژمن لە هەموو شتێکی کورد تۆقیبوو
ناونیشانی بابەت: ئەو ڕۆژەی دوژمن لە هەموو شتێکی کورد تۆقیبوو...
ئامادەکردنی: #زانیار سەردار قڕگەیی#
=KTML_Bold=مامۆستا یاسین عەبدوڵڵا:
”دوژمنان ئەوەندە دەترسان، هەموو کوردیان بە #مەلا مستەفا بارزانی# ئەزانى، لە ڕاستیدا تەنیا ئەم ترسەیان ڕاست بوو“=KTML_End=
ئەگەر لاى زۆر کەس ڕۆژى 9ى حوزەیرانى ساڵى 1963، وەک دیمەنێکی سینەمایى بە بەرچاویدا هاتبێ و تێپەڕیبێ، ئەوا‌ زۆر شایەدحاڵى ئەو ڕۆژگارە تاڵانە ماون، کە چۆن ئەم شارە قارەمانە، شارى #سلێمانى#، بەدەست داگیرکەرانى ئەو ڕۆژگارە نەگریسەوە، بوو بە قۆچى قوربانى، کە ڕۆڵەکانى بە دەستى جەلادێکى وەک زەعیم سدیقەوە، بە ‌تاوانى کوردبوون و پشتیووانیکردنى شۆڕشى کورد، بە ڕابەرایەتیى بارزانیى نەمر، دەستەدەستە بەرەو دۆڵى شەهیدان ڕاپێچ دەکران و لەوێدا زیندەبەچاڵ دەکران، کە ئەوەندە لەو شۆڕشە و لە سەرکردەکەى زەندەقیان چووبوو، شە و و ڕۆژ ئارامییان لێ هەڵگیرابوو، زیڕەى مەرگیان کردبوو، بە ‌شێوەیەک، داروبەردیان لێ بووبووە پێشمەرگە.
بەتایبەتی هێزی داگیرکەر بەرانبەر خەڵکى سلێمانى هێندە ڕقئەستوور و داخ لەدڵ بوو، وەک دەگێڕنەوە، لەو ڕەشبگیرییەدا هەرکەس دەستگیر دەکرا و دەبرایە زیندانەکان، پێیان دەگوتن وتەى ناشیرین و ناشایستە و خراپ بە ڕەمزى نەتەوەییتان (مستەفا بارزانى) بڵێن، بەڵام کەس ئامادە نەبوو ئەو کارە بکات، ئەگەر شەهیدیش بکرابایە. ئیدى ئەو ڕۆژە تاڵانە بەسەر چوون و شارى سلێمانى ناونیشانى (شارى هەڵمەت و قوربانى) بە کردەوە بە ناوییەوە نووسا و سەرشۆڕى و شەرمەزارییش بۆ داگیرکەرانى و ناپاکانى کورد و کوردستان مایەوە.
لە و سەروبەندەیشدا، چەند شاعیرێک شیعریان بۆ کارەساتى 9ى حوزەیران نووسیوە، وەک: (نوورى وەشتى، کامەران موکرى، شێرکۆ بێکەس...تد) .
سەبارەت بە و کارەساتە گەورەیەى، ناحەزان دەرهەق بەم شارە مەزڵوومە کردییان و بۆ بەزیندووهێشتنەوەى، ڕوومان کردە (مامۆستا یاسین عەبدوڵڵا) ، کە شاهیدحاڵى نێو ڕووداوەکان بووە و ئاگادارى هەندێک لەو کارەساتە بووە، چەند پرسیارێکمان ئاڕاستە کرد.
مامۆستا یاسین عەبدوڵڵا، سەبارەت بە کارەساتى 9ى حوزەیران بەم شێوەیە بۆمان دوا و گوتى:
”داگیرکەران و دوژمنانى کوردستان، بەدرێژایى مێژوو نەیانتوانیوە هیچ داهێنان و دەسکەوتێکى بەکەڵک بەدەست بهێنن، ئەگەر بچووکیش بێت و بەهایشى کەم بێت، نە لە ڕووى زانست و نە لە هیچ ڕوویەکى دیکەوە. هۆیەکەیشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خاوەنى مێشکێکى بەستوون، کە تەنیاوتەنیا لە کاروانى پێشکەوتنى جیهانیدا لەسەر ڕابردوو دەژین و دەیانەوێت تازە بە تازە بە حوشترى بیابان بە ‌رۆکێت بگەن، کە هەرگیز پێیشی ناگەن، بەڵام لە ڕوویەکى دیکەوە، کار کە دێتە سەر چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژى و لەناوبردنى ئەو نەتەوانەى، کە بە زوڵمى مێژوو و زلهێزەکان پێیان لێنراون، یا کەوتوونەتە ژێر چەپۆکیان، چەندین داهێنانیان هەیە، کە سەدانى وەک (ستالین و مۆسۆلۆنى، خمیر سوورەکات) بیریان لێ نەکردووەتەوە. لەم ڕووەوە وشەى وەها ئەهێننە ناو فەرهەنگى مرۆڤایەتى، کە لە یاساى جەنگەڵ و دارستانیشدا نەبووە.“
یاسین عەبدوڵڵا زیاتر دەڵێ: ”یەکێک لەو دەستەواژانەی داگیرکەران‌، قەدەغەکردنى هاتوچۆ (منع التجول) بوو. پێش باسکردن لەم دەستەواژەیە، ئەم بەناو مرۆڤانە، خاوەنى جۆرێک لە قارەمانێتین، ئەویش کوشتنى مرۆڤ لەسەر کاڵا و جلوبەرگ، زیندەبەچاڵکردنى مرۆڤ، کە ڕەگە مێژووییەکەى لایان باو بووە، هەرچەندە لە مێژووی تاریکدا ئەم زیندەبەچاڵە تەنیا تایبەت بووە بە (ئافرەت) ، یان ڕەگەزى (مێ) ، بەڵام بە حوکمى پێشکەوتن و هەڵکشانى مێژووى وەچەکانى سەردەم‌ى پێشوو، گۆڕیان بۆ هەموو جۆرێکى مرۆڤ (بە نێر و مێ و پیر و گەنج و منداڵ و پەککەوتەش) هەڵکۆڵی.
ئەم مێشک بەستووانە هەموو جیهان بە موڵکى خۆیان دەزانن، لە ڕۆژاوا بۆ ڕۆژهەڵات، گشت مرۆڤ بە کۆیلەى خۆیان دەزانن، ڕۆژێک (شکسپێر) ئەکەنە (شێخ زوبێر) یان (شیونە و مەدرید) بە ماڵى بابیان دەستنیشان دەکەن، (بیردۆزى ڕێژەیی) بە داهێنانى ڕەنگە (عەنتەرى کوڕى شەداد) بزانن، بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە ئەوەیە، چۆن و بۆچى ئەم جیهانەى، کە بە موڵکى خۆیانى دەزانن، کاولى دەکەن؟ ئەم مرۆڤانەى، کە بە کۆیلەى خۆیانى دەزانن، بۆ زیندەبەچاڵیان دەکەن و بە وشەى خۆیان (قەتڵ و عام) یان دەکەن؟“
ڕوونیشی کردەوە: ”ئەم شارە و گشت شار و شارۆچکەکانى کوردستان ناسنامەکەیان (کوردایەتى) بووە، دەستکەوتى لە داگیرکەران چى بووە؟ بە درێژایى تەمەنى، سلێمانى چقڵێ بووە لە چاوى داگیرکەر و دوژمنانی نەتەوەکەمان، هەر بۆیە ئەگەر تەمەنى داگیرکارییان درێژەى بکێشایە بۆ ئەمڕۆ، چۆن دێهات و کانیاو و دار و درەختیان سووتاند و لەگەڵ زەویدا تەختیان کرد، بە هەمان چەشن ئەم شارەیشیان بە هەمان چارەنووسى دێهات و شارۆچکەکانى دیکەى کوردستان‌ دەبرد.“
ئنجا لەبارەی ڕۆژى کارەساتەکەی 9ى حوزەیرانى ساڵى 1963، مامۆستا یاسین عەبدوڵڵا گوتی: ”لەگەڵ ئەوەى ئەم شارە بەتایبەتى و کوردستان بەگشتى لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە و نەهامەتى و کوشتن و بڕین و دایکى جەرگسووتاو و خانمى هاوسەر شەهید و ڕۆڵەى باوک زیندەبەچاڵکراو نامۆ نەبوو، چەندین دایک دواى شەهیدبوونى ڕۆڵەکەیان لە بەردەمیاندا، لاشەکەى دەبەسترایەوە بە و تانک و ئامێرە سەربازییانەى، کە بە دیارى، یان بەنرخى هەرزان لەلایەن دۆستانى کۆترى ئاشتى! دەدرانە داگیرکەر و لە بەردەم دایکیاندا بە شەقامەکانى شاردا ڕادەکێشران. ئەم بەناو مرۆڤانە نەریتى دیکەیان داهێنا، جۆرێکى دیکە لە هەوڵدان بۆ قەڵاچۆکردنى نەتەوەیەک، کە تەنیا تاوانى ئەوە بوو پێى دەگوترا کورد. بەرانبەر بە نەتەوەیەک، کە وەک هەموو نەتەوەکانى سەر ئەم ڕووى زەمینە، ئەیویست بە ئاسوودەیى بژى. ئەو نەریتە تازەیە پێى دەگوترا (قەدەغەکردنى هاتوچۆ- منع التجول) ، هیچ مرۆڤێک بۆى نەبوو لە دەرکى ماڵى خۆیشى، تەنانەت بۆ هەوا هەڵمژینیش سەروەر بێت. هەرچى کووچە و کۆڵانی شار هەبوو پەستێنرابوو بە (برا و برازا و کەسوکارى قەحتان و سەگبان) و ئەوانی دیکە. ترسنۆکییان بە جۆرێک بوو، تەنانەت سڵیان لە منداڵانیش ئەکردەوە، سڵیان لە جلى کوردییش ئەکردەوە، سڵیان لە کراسى ڕەشى دایکى ڕۆڵەى شەهیدکراو دەکردەوە، سڵیان لە مەلى سەر دارتووەکانیش ئەدەکردەوە، چونکە بە ڕەچەڵەک ترسنۆکن. ئەگەر ترس نەبێت، چى وا دەکات لەسەر قاتێ ڕانک و چۆغەى شاڵ کەسێک شەهید بکرێت؟!“
بەردەوام دەبێ و دەگێڕێتەوە: ”ماڵ بە ماڵ دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین، بەدواى چیدا ئەگەڕان؟ هەرچى پەیوەندیى بە کوردەوە هەبێت، بۆ پارچەیەک جل، بۆ پشتێنى پشت، بۆ پەڕەکاغەزێک. هەرچى نێرینە هەبوو ئەیانگرت و لە ماشێنە سەربازییەکانیان دەئاخنین، کەس بۆى نەبوو بڵێ نا.. بە چەندین دیوارى ماڵانیان ئەکردە دیوارى مەرگ و لەپاڵیدا گەنجانى ئەم شارەیان گوللەباران دەکرد، گۆڕى ڕۆڵەکەى لە ماڵێ بۆ هەڵدەکەنرا و تێیدا ئەنێژرا. ئەو قارەمانانە شەڕیان لەگەڵ کۆلارە هەواییەکان نەدەکرد، بەڵکوو لە سێبەرى کوردیش ئەترسان. ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوو، سەرەتا لەو جێگایانەوە دەستیان پێ کرد، کە نزیک مۆڵگەکانیان بوو، بۆ ئەوەى دەریبخەن، تەنانەت دراوسێیەتیش لاى ئەوان واتاى نییە، هەرچى نێرینەى ئەم شارە هەیە کۆیان کردنەوە و بەرەو مۆڵگەکانیان بردن و کۆمەڵێکى زۆریان لێ شەهید کردن. ئەو قارەمانانە تەنانەت لە ناویش ئەترسان، وشەى (مەلا) قەدەغە بوو، (مستەفا) ئاگر بوو لە جەستەیان بەرئەبوو، ترسنۆکییان بە ڕادەیەک بوو، هەموو کوردیان بە مەلا مستەفا ئەزانى، لە ‌ڕاستیدا تەنیا ئەم ترسەیان ڕاست بوو.“
لە درێژەی وەڵامەکەیدا، مامۆستا یاسین عەبدوڵڵا گوتی: ”لە و سەردەمەدا، ئێمەى منداڵ و مێردمنداڵ لە کۆڵانەکانى سەرشەقام، تا ڕادەیەک کەمتر (منع التجول) و ئەم باسە لامان ماناى هەبوو، ئەویش بەهۆى ئەوەى، کە کەمتر ئەو دڕندانە گەڕەکەکەى ئێمەیان لا نامۆ بوو، لە لایەک و لە لایەکى دیکەیشەوە لە ترسى ئەوەى گیان لەسەردەستەکانى کورد لەو گەڕەکەداین، بەڵام ئەوەى لاى ئێمە دیار بوو، شەپۆل و لێشاوى ئەو خەڵکە بوو، کە لە گەڕەکەکانى دیکەى شارەوە ڕزگاریان دەبوو و ڕوویان لە کۆڵانەکانى لاى ئێمە دەکرد. دوای حەوانەوەیان، ئێمەى منداڵانى گەڕەک وەک شارەزا پێشەنگیمان بۆ ئەکردن بەرەو ئەو دۆڵەى، کە (شیوى جوولەکان) ى پێدا ئەڕۆیشت. لە هەر چوار لاوە، لە ‌سەربانە بەرزەکان وەک سەربانى (قوتابخانەى سەرشەقام و یاریگاى سلێمانى) ، کە زاڵ بوو بۆ بینینى هەموو جموجۆڵێک، ڕەبیە و سەربازگەیان دانابوو، هەر جووڵەیەکیان ببینیایە، ئەگەر ئاژەڵیش بوایە، بەر دەستڕێژى گوللەیان دەدا، ئەم هۆیە بوو، کە لەو شیوەوە لەگەڵ کاروانى خەڵکدا ڕێگەمان ئەگرتە ‌بەر، تا لە سنوورى شار دەرئەچووین، تا ئەو شوێنەى پێى ئەگوترا (مەولانە و گردى کاک ئەحمەدى بۆنخۆش) ، لە ڕۆژێکدا چەند جارێک گرووپ گرووپ ئەم کارەمان ئەکرد.“
لە کۆتاییدا، مامۆستا یاسین عەبدوڵڵا، لەبارەی ئەو ڕۆژەوە گوتی: ”ئەو بەرگرییە‌ گەورەیە و ئەو ستەمە زۆرەی ئەو داگیرکەرانە بەرانبەر بە خەڵکى بێبەرگریى شار، چەند ڕۆژێکى خایاند و هەموویان لە تەویلە و جێگەى نەشیاودا، بەبێ نان و ئاو بەند کردن. تا کار گەیشتە ئەوەى چەندان کەس تووشى چەندین جۆرى نەخۆشى بوون و چەندینى دیکەیش گیانیان لەدەست دا. لەو دەمەدا باسى (دۆڵى مەرگ) بە کزى بەرگوێ ئەکەوت، دواتر باسەکە زۆر زیادى کرد. (دۆڵى مەرگ) ئەو جێگەیە بوو، کە ڕۆڵەکانى ئەم شارەیان تێدا گوللەباران کرد، لەناو ئەو جێگەیەى پێى دەگوترا (حامیەى سلێمانى) ، کە ئێستا جێگەى پارکى ئازادییە. بە و بیانووەى ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان، داوایان لێ دەکرا وشەى نەشیاو بە سەرکردەى کورد بڵێن، ئەو کەڵەپیاوانەیش مەرگیان هەڵئەبژارد، نەک سووکایەتى بەرانبەر بە سەرکردەکەیان. ئا ئەمە بوو هەڵوێستى قارەمانێتیى خەڵکى قارەمانى ئەم شارە و دڕندەیى ڕژێمى ئێراقى ئەو سەردەمە. خۆزگە هەزار خۆزگە نەوەى نوێمان، ئەم ڕاستییەى ئەهێنایە بەر دیدى خۆى، بۆ ئەوەى بزانێ ئەوەى ئەمڕۆ ئەو چێژى لێ دەبینێ، بە ڕووبارێک خوێنى ئەم نەتەوەیە هاتووەتە دى، نە کەس خێرى پێ کردووین، نە بەدیارى وەرمانگرتووە. بۆ ئەوەى ئەگەر کەمێکیش بێت، هەستى نەتەوایەتى بزانن، کە لە چ ئاستێدا بووە و چۆن خەڵکى لەپێناویدا قوربانیى داوە.

پێم باشە لەکۆتایى ئەم دیدارەدا، وەک شاعیر کامەران موکرى دەڵێ:
چاوم هەڵهێنا دیم ئەم میللەتە
دیمەنى ژینى قەنارە و پەتە
گوێم بە دەنگى ئاخ زرنگایەوە
دەمم بە هاوار هەڵهێنایەوە
بۆیە هەر ئەبێ پشکۆى تۆڵە بم
قوربانى خاک و هى ئەم خۆڵە بم.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览410
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 09-06-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 09-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 11-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on11-06-2023
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):11-06-2023
URL
此产品已被浏览410
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1152 KB 11-06-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,206
图片 105,172
书籍 19,471
相关文件 97,346
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!